هه‌تا گوڵی هیچ

هه‌تا گوڵی هیچ
2010-01-31T19:16:14+00:00

مردنێک له‌ داوێنه‌کان، هه‌ورێک له‌سه‌ر کێو،

باڵنده‌کان له‌ لێواری ژیان

ده‌مانخوێند: "بێ تۆ ده‌رگایه‌ک بووین بۆ ده‌ره‌وه‌،

ڕوانینێک به‌بێ سنوور

وه‌ ده‌نگێک به‌ ڕووی تراویلکه‌."

ده‌ڕۆیشتین، خاک ده‌ترسا لێمان، زه‌مه‌ن ده‌باری به‌ سه‌رماندا

پێکه‌نین: گێژه‌ن له‌ خه‌و ڕابوو، وه‌ شاراوه‌کان ئاوازێکیان پڕژاند

ئێمه‌ خامۆش، چۆڵه‌وانی نیگه‌ران، ئاسۆ زنجیره‌یه‌ک له‌ نیگا

دانیشتین، تۆ چاوه‌کانت پڕی دووری،

من ده‌سته‌کانم پڕی ته‌نیایی، زه‌وییه‌کانیش پڕی خه‌و

خه‌وتین. ده‌ڵێن: ده‌ستێک گوڵی ده‌چنی له‌ خه‌ودا.

Shafaq Live
Shafaq Live