ده‌توانین چه‌ند ئاشتی بكرین؟
له‌م سه‌ره‌دمه ناتوانی له سیاسه‌ت خۆت به دوور بگری یان بڵێی كارت به سیاسه‌ت نا‌بێ . هه‌موو شتێك به سیاسی كراوه كه ئه‌ویش هه‌میانێكی درۆ‌و هه‌ڵبه‌ست و غه‌درو بیانووه ، ئاكامه‌كه‌ی مه‌ینه‌ت به‌شی و ماڵوێرانی و نه‌فره‌ته .
كاتێك باوه‌ڕمه‌ندبین كه دڵسۆزی بۆ گه‌ڵ و نیشتمان ، راستگۆیی و ده‌ستپاكی و ئه‌مانه‌تداری ده‌توانی بره‌و به متمانه بدات ، لێ نا‌بێ خافڵ بین له‌وه‌ی درۆ و خیانه‌ت و چه‌واشه‌كاریش ده‌توانێ خه‌ڵكانێك له یه‌كتر نزیك بكاته‌وه (وه‌ك مافیا).
كاتێك نادادی و گه‌نده‌ڵی ناوخۆیی زیاتر له هه‌ره‌شه‌ی ده‌ره‌كی مه‌ترسی بێ. داڕمانی ئینتمای نیشتمانی و هه‌ره‌سی باوه‌ڕ ده‌بێته هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ره‌كی . ئه‌وه‌ی ئه‌م دۆخه باشتر ده‌كات هاوسه‌نگی و دادگه‌ری و هاوپه‌یمانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكه كه ساڵانێكه له ده‌ستی داوه ( متمانه و ئاسایش) له‌به‌ر زۆر هۆكار نه‌یتوانیوه دووباره به‌ده‌ستیان بهێنێ تا حكومه‌تێكی نیشتمانی راسته‌قینه بنیات بنێ.
ئه‌وانه‌ی نهۆ له ده‌سه‌ڵاتدان به دۆخه‌كه رازین و ناخوازن و ناهێڵن گۆڕانی ریشه‌یی روو بدات . له ئێستادا ناكۆكییه‌كان نه‌له‌سه‌ر سیاسه‌تی پێداگری بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه گشتییه‌كانه به‌ڵكو بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ندێك لایه‌نه. دۆخه‌كه ئه‌و راستیانه ناشارێته‌وه كه سیاسه‌تی ره‌واجپێدراو له‌م وڵاته‌دا درۆ نه‌بێ گه‌مه‌یه‌كی تاڵه و هیچی له راست ناچێ. دابه‌شینی ده‌ستكه‌وت و پله‌وپایه نه‌یاره‌كان كۆده‌كاته‌وه بێ ئه‌وه‌ی كێشه‌كانی خه‌ڵك و خاڵه كوشنده‌كانی ناكۆكی ناو كۆمه‌ڵگه بن بڕ بكات. ئه‌وانه‌ی له‌ناو پرۆسه‌ی حوكمڕانیدان، ده‌خوازن له ناو ئه‌و بازنه‌یه‌دا بمێنن چونكو به‌رپرسانی نیگه‌ران له ئاینده ، به‌رژه‌وه‌ندی هه‌نووكه‌ییان له ئستراتیژی دوورمه‌ودا پێ گرنگتره.
كه‌م نین ئه‌و لایه‌نانه‌ی دڵخۆشن به بوونی وڵاتانێك له دنیادا كه رژێمه‌كانیان گه‌نده‌ڵ و لاوازن به‌ڵام به‌رده‌وامن له حوكمڕانی. ئایا گه‌لی عیراق ده‌توانێ ئه‌و شكستانه بكاته ئه‌زموون و ئاینده‌ی ئه‌م وڵاته‌ی پێ باشتر بكات ؟ هه‌موو هاووڵاتیه‌كان ناتوانن و ناخوازن ببنه ملیاردێر لێ ئه‌و مافه‌یان هه‌یه كه بیر بكه‌نه‌وه ؛ له‌ناو زۆنگاوی ئاسایش و ناجێگیری سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی، به ملیارد‌ها دۆلار داهاتی ئه‌م وڵاته ، ده‌توانن چه‌ند ئاشتی بكڕن و چه‌ند به‌خته‌وه‌ری بنیات بنێن . بۆ رێگری له جه‌نگ ده‌توانن به‌رپه‌رچی چه‌ند ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی بده‌ن؟!