هه‌ڵبژاردنی كوردستان چی له واقع ده‌گۆڕێ؟
عه‌لی حسێن فه‌یلی/ متمانه به كه‌سێك به‌و واتایه نییه كه خه‌ڵك متمانه‌یان به كه‌سی دیكه نییه . له سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژاردن بۆ په‌رله‌مانی كوردستان كاتێك باسی هه‌رێم ده‌كرێ پرسیار ئه‌وه‌یه؛ پارته سیاسییه‌كان چ به‌رنامه‌ێكیان هه‌یه ، ئایا قورسایی و سه‌نگیان وه‌ك خۆی ماوه‌و ره‌نگه تۆخه‌كه‌ی پێگه جه‌ماوه‌رییه‌كه‌یان كاڵ بووه یان نه‌بووه ؟
ئاساییه له كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا شێوازی هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ كێشه‌و ململانێ سیاسیه‌كانی ناوخۆیی به واتای جه‌نگ و ئاگربه‌ست نییه به‌ڵكو ركابه‌ریه و پیشانده‌ری ئه‌و راستیه‌یه كه بنیات و بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ئه‌زموون و هه‌وڵی چاره‌سه‌ری نوێ دێنێته ئارا، له‌و سونگه‌وه كه خواستی خه‌ڵك گوزه‌ركردنه له‌م دۆخه و دیدی سه‌ركرده‌كانیش ئیقناعی خه‌ڵكه و هه‌ڵبژاردنیش باشترین ئامرازی سه‌رخستنی پرۆسه‌ی دیموكراسیه .
لایه‌نه به‌شداربووه‌كانی هه‌ڵبژاردن ده‌زانن به ئاسانی ناكرێ خه‌ڵكێك ئیقناع بكرێ كه زیاتر له 50%یان نه كیمیا باران و تاوانه‌كانی سه‌ددامیان دیوه و نه تاڵاوی شه‌ڕی ناوخۆییان چێشووه . رێژه‌یه‌كیان (تازه لاو) بۆ یه‌كه‌مجاره به‌شداریی پرۆسه‌كه ده‌كه‌ن به‌ڵام دیسان تێبینی خۆیان له‌سه‌ر ئه‌دای سیاسی و دۆخی ئابووری و كه‌مایه‌سییه‌كان هه‌یه . ئه‌و لایه‌نانه‌ی گه‌وره ده‌سه‌ڵاتدارن ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چه‌ند ده‌یه‌ی ئه‌و قه‌رنه‌و ئه‌م سه‌ده‌یه ئه‌زموون و پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری خۆیان به‌ده‌ستهێناوه ، ده‌زانن ئاقاره‌كان به بوونی ته‌نگه‌ژه‌و كێشه‌ی چاره‌سه‌ر نه‌كراو به‌ره‌وه ركابه‌رییه‌كی دژوار ده‌چێ .
ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕمه‌ندن كه میلله‌ت گۆڕانكاری ده‌خوازێ ده‌ڵێن؛ كورد قه‌رزاری شه‌ڕێكی ناوخۆیی دیكه نییه چونكو جیهان به‌ره‌و كرانه‌وه‌و روونتربوونی واقعیه‌ته‌كان ده‌چێ ، پاشگه‌زبوونه‌وه له بڕیار‌و سیاسه‌تی زیانبه‌خش زۆر ئاسانتره له چاره‌سه‌ركردن و قه‌ره‌بووی زیانی هه‌ڵه‌كاریی. ئاساییه هه‌موو پێكهاته‌كانی كوردستان ده‌خوازن به ده‌نگی خۆیان له ئه‌نجامه ئه‌رێنییه‌كانی هه‌ڵبژاردن به‌هره‌مه‌ند بن.
له دنیای سیاسه‌ت و په‌یوه‌ندییه‌كان بۆ ئه‌م دۆخه‌ی كوردستان وشه‌ی( ده‌بێ) ناخوات. هه‌ر پارتێك له ئه‌ندێشه‌ی سیاسی خۆیدا خاوه‌ن به‌رنامه وهزری سه‌ربه‌خۆیه به‌ڵام كۆتایی هێنان به ناكۆكی و ته‌نگه‌ژی سیاسی و ئیداری و.. به واتای پابه‌ندییه به پرنسیپ و به‌هاكان دروست رافه كردنی واتاكان بۆ ئه‌وه‌ی هیواكان له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی گشتی هه‌ڵچنرێن (هه‌ڵبژاردن به واتای دوژمنایه‌تی نییه به‌ڵكو له پرۆسه‌ی دیموكراسیدا به‌واتای ركابه‌رییه و مافێكی سروشتی و یاساییه بۆ هه‌موان) ، به پێچه‌وانه په‌كخستنی پرۆسه‌كه جیا له ئاڵوزكردنی دۆخه‌كه ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان ده‌خاته به‌رمه‌ترسی.