مانگێك بێ گازی فرمێسكڕێژ

مانگێك بێ گازی فرمێسكڕێژ
2026-02-03T08:54:43+00:00

شەفەق نيوز/ 3ی شوباتی 2026: تۆڕی هاوپەیمانی19 (سەنتەری میترۆ سەپەرشتی دەكات)، لە كانونی دووەمی 2026، چاودێری (113) چالاكی مەدەنیی ئاشتیخوازانەی لە شارەكانی هەرێمی كوردستان كردووە، كە رێژەی (86%)ی بۆ پشتیوانی كۆمەڵگەی كوردستانی رۆژئاوا و ناڕەزایی دەربڕین بوون بەرانبەر هێرشەكانی سوپای سوریا بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان و زیانگەیاندن بە دانیشتوانی مەدەنی ئەو ناوچانە.

ئەو چالاكییە مەدەنییانەی تۆڕی هاوپەیمانی19، چاودێری كردوون بریتی بوون لە:

(77)گردبوونەوە، (17) رێپێوان، (16) كۆنگرەی رۆژنامەوانی، (2) شەقام داخستن، (1) مانگرتن.

چالاكییەكان بە پێی شوێن:

(47)چالاكی لە سلێمانی بە رێژەی (42%)، (24) چالاكی لە هەولێر بە رێژەی (21%)، (9) چالاكی لە دهۆك بە رێژەی (8%)، (6) چالاكی لە هەڵەبجە بە رێژەی (5%)، (15) چالاكی لە ئیدارەی راپەرین بە رێژەی (13%)، (8) چالاكی لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان بە رێژەی (7%)، (4) چالاكی لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە رێژەی (4%) بووە.

جۆری داخوازییەكان:

(98) خۆپیشاندان بۆ پشتیوانی رۆژئاوای كوردستان بووە كە رێژەی(86%)ی چالاكییەكانی پێكهێناوە، (2) خزمەتگوزاری (2%)، (1) مووچە (1%)، (1) مافی خاوەن پێداویستی تایبەت (1%)، (1) مافی خوێندكار (1%)، (1) سەروەری یاسا (1%)، (8) داخوازی جیاجیا بوون (7%)، (1) بۆ مافی ئاژەڵان(1%).

تۆڕی هاوپەیمانی19 لە چاودێری كردنی خۆپیشاندانی مەدەنی و ئاشتیخوازانەی سەدان هەزار هاوڵاتی هەرێمی كوردستان، رایدەگەیەنێت: ئاڵای كوردستان دیمەنی خۆپیشاندانەكانی داپۆشیبوو نەك ئاڵای حزبەكان، هیچ رواڵەتێكی توندوتیژی تێدا نەبوو و هێزی ئەمنی ئەركی پاراستنی چالاكییەكانیان بە سەركەتووی ئەنجامدا.

هەروەها، چاودێرانمان لە هەموو شارەكانی هەرێمی كوردستان، هیچ جۆرە دەستدرێژییەكیان بۆ سەر ژنان و كچان تۆمار نەكردووە، گوتاری رقاویش لە ئاستێكی زۆرلاواز بوو و گەر هەستی پێكرابێت پەیوەندی بەگوتاری خۆپیشاندانەكانەوە نەبووە، پارستنی ژینگە و بەشداری ژنان و گەنجان لەئاستێكی باڵا بوو.

تۆڕی 19 لە لایەن كۆمەڵێك رێكخراو و داكۆكیكارانی مافی مرۆڤ دامەزراوە، سەنتەری میترۆ سەرپەرشتی دەكات، داكۆكی لە پرەنسیپەكانی جاڕنامەی گەردوونی مافی مرۆڤ و بەڵگەنامە نێودەوڵتەییەكانی تری تایبەت بە ماف و ئازادییەكان دەكات، بە تایبەتیش بەندی 19ی جاڕنامەی گەردوونی مافی مرۆڤی نەتەوە یەكگرتووەكان.

Shafaq Live
Shafaq Live