گه‌ڕانه‌وه‌ی كوردانی فه‌يلی له‌نێوان خه‌ون و ڕاستيدا!
رايگه‌ياند كه به‌رنامه‌يه‌كی نه‌خشه بۆ دارێژراو نيه له‌لايه‌ن وه‌زاره‌تی كۆچی عێراقييه‌وه بۆ پێشوازی كردنی كۆچپێكراوه‌كان به‌پێی پێويست و داواكراو، بۆيه ئه‌گه‌ر ئه‌مرۆ من به‌رپرسی ئه‌و دۆسيه‌يه بوومايه هه‌رگيز نه‌مده‌هێشت ئه‌و ئاوارانه‌ی كه ده‌ره‌وه ده‌ژين بگه‌رێنه‌وه بۆ عێراق ، بۆيهوه ئه‌ركی سه‌رشانی وه‌زاره‌ته كه به‌باشترين شێوه هه‌ستێت بهكارئاسانی كردن بۆيان و ئاماده‌كاری پێويست بۆ گهرانهوهيان و به‌رز كردنه‌وه‌ی ئه‌و كێشه‌يه بۆ سه‌رۆكايه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زيرانی عێراق به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر كردنی. دۆسيه‌ی كوردانی فهيليش له‌رووی ياساييه‌وه دۆسيهيهكی قوڵه، وه لهكاتێكيشدا كه بهرپرسبووين سه‌باره‌ت به‌و دۆسيه‌يه له‌وه‌زاره‌ت هه‌ميشه لهناكۆكيا بووين له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ناوخو چهندوهزارهتێكی ديكهی په‌يوه‌نديدار سه‌باره‌ت به‌به‌ده‌ست هێنانی ره‌گه‌زنامه بۆ كوردانی فه‌يلی).
وه‌سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه گوايا كاری گه‌رانه‌وه‌یی ئهوكورده فهيليانهی كه‌له‌هه‌ندێ ووڵاتی دراوسێدا نيشته‌جێن هه‌روا به‌ئاسانی جێبه‌جێ ناكرێت و به‌رێوه نابرێت باسكال وه‌رده ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه من هيچ زانياريێكم له‌وباره‌يه‌وه نييه كه چ گفتووگۆو دانووسانێك له‌نێوان وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچپێكراوانی عێراق و وه‌زاره‌ته په‌يوه‌نديداره‌كانی ئه‌و ووڵاتانه‌دا به‌رێوه ده‌چێت، وه ترسی خۆشی پيشاندا له‌وه‌ی كه‌له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوودا هه‌ندێك لايه‌ن بۆ مه‌رامی سياسی خۆيان بۆ گه‌شتن به‌كورسی ده‌سه‌ڵات وه‌ك كارتێك ئه‌و دۆسيه‌يه به‌كار بهێنن. باسكال وه‌رده باوهريشی وايه كه دۆسيه‌ی كوردانی فه‌يلی پێناچێت به‌و ئاسانيه چاره‌سه‌ری بۆبكرێت وه تاكهرێگهش بۆ چاره‌سه‌ر ده‌بێت له‌رێگای ياساييه‌وه به‌پاڵپشتی په‌رله‌مانتارانی كورد‌و شيعه هه‌وڵی چاره‌سه‌كردنی له‌په‌رله‌مانی عێراقدا بدرێت.له‌لايه‌كی ديكه‌وه هاوڵاتيهكی كوردی فه‌يلی كه‌له دوای پرۆسه‌ی ئازادی عێراقه‌وه گه‌راوه‌ته‌وه له‌لێدوانێكيدا بۆ شه‌فه‌ق ئاماژه به‌وه‌ده‌كات كه زۆرێك له كوردانی فه‌يلی له‌پاش رووخاندنی رژێمی سه‌دام كه هيوايان به‌عێراق هه‌بوو گهرانهوهبۆ ووڵات، وه‌بۆ گه‌راندنه‌وه‌ی ئه‌و ماڵ و موڵكه‌ی كه لێيان زه‌وت كرابوو هه‌ستان به سه‌ردانی كردنی لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كان بۆ هاوكاريكردنيان بۆ گه‌رانه‌وه‌ی به‌رێگا چاره‌يه‌كی ياسايی به‌ڵام بێئومێدی خۆی ده‌رده‌برێت به‌وه‌ی كه پاش چه‌ند ساڵ ئه‌مسه‌رو ئه‌وسه‌ر كردن له‌نێوان فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌تدا ناچار واز له‌هه‌موو شتێك بهێنين ودووباره بگه‌رێينه‌وه بۆ ئه‌و ووڵاتانه‌ی كه لێوه‌ی هاتبووين كه ئه‌مه‌ش به‌تاكه رێگا چاره ده‌زانين چونكه له‌كاتی ئێستادا ئه‌و بارودۆخه‌ی عێراق تێی كه‌وتووه هيچ كات هه‌ست به‌وه ناكه‌ين كه مافه‌كانمان بۆ بگه‌رێنرێته‌وه.
هاوڵاتيهكی ديكهی كوردی فهيليش كه ئێستا له له‌نده‌ن ده‌ژيت ده‌ڵێت ئێمه بۆ زياتر له 30سی ساڵ لێره ده‌ژين وه‌پێشمان وايه كه ئێستا بارودۆخ نه‌گونجاوه بۆ ئه‌وه‌ی كهبگهرێينهوه بۆ نيشتمانی خۆمان وه هيچ داوايهكيشمان ئاراسته نه‌كراوه كه بگه‌رێنه‌وه وكار ئاسانيمان بۆبكرێت وهه‌لی كاريشمان بۆ بره‌خسێنرێت نه‌وه‌ك ته‌نها به‌قسه وبه‌س به‌ڵكو بهكرداريش.وسام نه‌ريمان له‌درێژه‌ی قسه‌كانيدا ووتيشی كه هيچ كام له باڵوێزخانه‌كانی عێراق له‌ووڵاتانی ئه‌ورووپا هه‌ڵناسن به‌كارێكی دڵخۆشكه‌ر بۆ گه‌رانه‌وه‌مان بۆ عێراق، ووتيشی كه خۆی چووه‌ته باڵوێزخانه‌ی عێراق له‌له‌نده‌ن بۆ نوێكردنه‌وه‌ی پاسپۆرته‌كه‌ی يه‌كێك له به‌رپرسه‌كانی باڵوێزخانه به‌بێ شه‌رم پێی ووتوه كه تۆ عێراقی نيت، كه ئه‌مه‌ش زۆر جێگای نيگه‌رانی و سه‌رسوڕمانه له‌سه‌رو ئه‌مانه‌شه‌وه داوای ههويهی ئه‌حوال مهدهنيمان لێده‌كه‌ن كه بێ‌ئاگان له‌وه‌ی ئێمه هه‌رله‌سه‌رده‌می رژێمی به‌عسه‌وه لێمان سێنراوه‌ته‌وه، وهبوونی ئه‌و جۆره كه‌سانه له‌وشوێنانه‌دا ده‌مانگێرنه‌وه بۆ 10 ساڵ دواوه، وه‌ئێمه‌ش هيوابراو ده‌كه‌ن كه هه‌ميشه بير لهوهنهكهينهوه كه بگه‌رێينه‌وه.
له‌لايه‌كی ديكه‌وه راوێژكار له وه‌زاره‌تی كۆچ وكۆچبه‌رانی عێراق خاتوو حهمديه نه‌جه‌ف له‌لێدوانێكيدا بۆ شه‌فه‌ق روونيكرده‌وه كه وه‌زاره‌تی ناوبراو ده‌سه‌ڵاته‌كانی سنوورداره و به‌ته‌نها ناتوانێت بكه‌وێته ژێر باری ئه‌و دۆسيهيهوه و ده‌بێت به‌هاوكاری هه‌ندێ له‌ده‌زگاو وه‌زاره‌ته‌كانی ديكه‌دا بكرێت به‌ڵام هه‌ر وه‌زاره‌ته‌و لای خۆيه‌وه به‌ته‌نها بێ پرس‌و راوێژ له‌گه‌ڵ لايه‌نه‌كانی ديكه‌دا هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ن كه ئه‌مه‌ش رۆژ به‌رۆژ كاره‌كان به‌ره‌و دواوه ده‌بات.