ڕۆڵى فه‌‌یلیه‌‌كان له‌‌ ڕاپه‌‌ڕینه‌‌كه‌‌ى ئه‌‌بوغرێبدا !

ڕۆڵى فه‌‌یلیه‌‌كان له‌‌ ڕاپه‌‌ڕینه‌‌كه‌‌ى ئه‌‌بوغرێبدا !
2010-11-17T11:26:03+00:00

ئاماده‌‌یى له‌‌ به‌‌غدا له‌‌ ساڵى 1979- 1980  به‌ پله‌ى به‌رز  ته‌‌واو كردووه‌‌و پاشان له‌‌كۆلێژى پزیشكى زانكۆى به‌‌غداد وه‌‌رده‌گیرێت،  ئه‌‌وكاته‌‌ش هاوكاته‌‌ له‌گه‌‌ڵ ده‌‌سپێكردنى شاڵاوى گرت و بڕ و كۆچپێكردنى كورده‌‌ فه‌‌یلیه‌‌كان بوو ئه‌‌ویش له‌گه‌‌ڵ خانه‌‌واده‌‌كه‌‌ى  وه‌‌كو ته‌‌واوى هاونیشتمانیه‌‌كانى بێبه‌‌ش نه‌‌بوو، له‌لایه‌ن داموده‌زگا دڕندانه‌‌كانى رژێمى به‌‌عسى دیكتاتۆر خراوه‌‌ته‌‌ زیندانه‌‌وه‌‌.

له‌‌لێدوانێكیدا بۆ ماڵپه‌ڕى شه‌‌فه‌‌ق چیرۆك و به‌‌سه‌‌رهاتى خۆى ده‌گێرێته‌‌وه‌‌و ده‌‌ڵێت:" ئه‌‌وكات بۆ ماوه‌‌ى زیاتر له‌‌سێ مانگ خرامه‌‌ زیندانه‌‌وه‌‌، له‌‌زیندانیش كه‌‌ بۆ نزیكه‌‌ى 700 تاوه‌‌كو 800 گه‌‌نجى كوردى فه‌‌یلى هه‌‌بووین له‌گه‌‌ڵ زیندانیه‌‌كانى دیكه‌‌دا كه‌‌ ژماره‌‌یان ده‌گه‌‌شته‌‌ نزیكه‌‌ى 10000 ده‌‌ هه‌‌زار به‌‌ندكراو  بۆ ده‌‌ربازبوونمان هه‌‌وڵى هه‌ڵاتنمان دا و هه‌‌ستاین به‌‌شكاندنى دار و دیوارى زیندانه‌‌كه‌ ‌و هه‌‌وڵى خۆده‌‌ربازكردنمان ده‌‌دا، هه‌‌رچۆنێك بوو له‌گه‌‌ڵ گه‌‌نجه‌‌كانى دیكه‌‌ گه‌‌شتینه‌‌ سه‌‌ربانى زیندانه‌‌كه‌،‌ له‌‌ناكاو ئه‌‌وه‌‌نده‌‌ى ئاگامان لێبوو فرۆكه‌‌كانى هێزى تایبه‌‌ت و حه‌‌ره‌‌س جمهورى ده‌‌ستیان كرد به‌‌ته‌‌قه‌‌ كردن بۆ هێوركردنه‌‌وه‌‌ى ئه‌‌و ڕاپه‌‌رینه‌‌، كه‌‌تاوه‌‌كو ئێستاش زۆر كه‌‌س هه‌‌ن هیچ ئاگادارى ئه‌‌و ڕووداوه‌‌و زانیارییان له‌‌سه‌‌رى نییه‌‌ بۆ زانیاریش ئێستاش‌ له‌‌ فایلاتى ده‌‌زگاكانى حیزبى به‌‌عسدا هه‌‌یه‌‌".

سه‌‌باره‌‌ت به‌‌وه‌‌ى كه‌‌ كێبووه‌‌ هانده‌‌ر و ڕۆڵى سه‌‌ره‌‌كى بینیوه‌‌ له‌‌ڕاپه‌‌رینه‌‌كه‌‌ى ئه‌‌بو غرێبدا دكتۆر له‌هیب ده‌‌ڵێت:" له‌‌ڕاستیدا بیرۆكه‌‌ى من بوو و دوایش لیژنه‌‌یه‌‌كمان پێكهێنا بۆ ڕاپه‌‌راندن و ڕێكخستنى ئه‌‌و كاره‌‌، زۆربه‌‌ى ئه‌‌وانه‌‌ى كه‌‌ به‌‌شداریشیان كرد تاوه‌‌كو ئێستاش له‌‌ژیاندا ماون و له‌‌ده‌‌ره‌‌وه‌‌ى وڵاتن، یه‌‌كێكیش له‌‌وانه‌‌ كاك فازل فه‌‌یلى خوشكه‌‌زاى مامۆستا عادل موراده‌‌، وه‌‌ ئه‌‌وه‌‌ش له‌‌مێژوودا به‌‌یه‌‌كه‌‌م ڕاپه‌‌رین داده‌‌نرێت له‌‌ گرتووخانه‌‌ى ئه‌‌بوغرێبدا، هه‌‌روه‌‌ها زۆرێكیش له‌‌ هه‌ڵاتووه‌‌كان سه‌‌فه‌‌ریان كرد بۆ ئێران و به‌‌نده‌‌ش یه‌‌كێكبوو له‌‌وانه‌‌ و نزیكه‌‌ى 10000 ده‌‌هه‌‌زار گه‌‌نجى فه‌‌یلیش هه‌‌رله‌‌وێ مانه‌‌وه‌‌ حیزبى به‌‌عس به‌‌ته‌‌سفیه‌‌و شه‌هیدیكردن.

له‌‌درێژه‌‌ى وته‌‌كانیدا بۆ شه‌‌فه‌‌ق ئاشكرایكرد كاتێك چوومه‌‌‌ ئێران به‌‌شدارى تاقیكردنه‌‌وه‌‌یه‌‌كى گشتیم كرد و  پله‌‌ى نایابم به‌‌ده‌‌ست هێنا و ئه‌‌مه‌‌ش بووه‌‌ هۆى وه‌‌رگرتنم له‌‌ كۆلێژى پزیشكى زانكۆى نیشتمانى له‌ ‌تاران. پاشان دواى ته‌‌واوكردنى كۆلێژى پزیشكى به‌‌شداریم كرد له‌‌چه‌‌ند خولێكى پزیشكى وه‌‌كو نه‌‌شته‌‌رگه‌‌رى چاو و نه‌‌شته‌‌رگه‌‌رى ئاوى چاو و هه‌‌روه‌‌ها لێزه‌‌ر كه‌‌ تایبه‌‌ته‌‌ به‌‌نه‌‌شته‌‌رگه‌‌رى بۆ چاككردنه‌‌وه‌‌ى ئه‌‌وانه‌‌ى ئاستى بینینیان دابه‌‌زیوه‌‌، له‌‌وبواره‌‌دا مامه‌‌وه‌‌و له‌‌ناوخۆى ئێراندا به‌‌رده‌‌وام بووم وه‌‌كو پسپۆرێكى نه‌‌شته‌‌رگه‌‌رى چاو، و یه‌‌كێكیشم له‌‌دامه‌‌زرێنه‌‌رانى زانكۆى پزیشكى له‌‌ هه‌‌ردوو پارێزگاى كوردستان و ئیلام؛ ئه‌‌مه‌‌ش وه‌‌ك دڵسۆزیێك بۆ به‌‌ره‌‌و پێشبردنى بوارى پزیشكى و ته‌‌ندروستى  ناوچه‌‌ كوردیه‌‌كان له‌‌ئێراندا.

وتیشى: هه‌میشه‌ جه‌ختمان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كرد كه‌ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئێران ده‌بێ ڕێژه‌یێكى به‌رز له‌ وه‌رگرتن له‌و دوو كۆلێژه‌ بۆ ڕۆڵه‌كانى پارێزگاكه‌ ته‌رخان بكات ، توانیشمان ئه‌وه‌ بگه‌یینینه‌ ئه‌نجام كه‌ كاریگه‌ریێكى ئیجابیى هه‌بوو له‌ بواره‌كانى زانستى و ڕۆشنبیرى و ئابوورى له‌ هه‌ردوو پارێزگاى كوردستان و ئیلام".

سه‌باره‌ت به‌ لێهاتووى كورده‌ فه‌یلیه‌كان و ڕۆڵیان له‌ تاراوگه‌، و كێشه‌ وگیروگرفته‌كانیان دكتۆر له‌هیب مه‌جید وتى:" مه‌به‌ستى ڕژێمى پێشوو تێكدان و پشتگوێخستنى ئه‌م توێژه‌ بوو، كه‌ یه‌كه‌م نه‌وه‌یان بڕبڕه‌كى پشتى ئابوورى عیراق بوو له‌ به‌غدادى پایته‌خت و ناوه‌ڕاست و ڕۆژهه‌ڵاتى عیراق، دووه‌م نه‌وشیان له‌ لایه‌نى زانستى ڕۆڵى سه‌ركى خۆیان بینى، ئه‌گه‌ر ماوه‌شیان پێبدرایه‌ خزمه‌تى زۆریان به‌ عیراق ده‌كرد، به‌ڵام كۆچپێكردن و ته‌سفیركردنیان ماوه‌ى نه‌دا كه‌ عیراق سوود له‌و توانا و لێهاتووانه‌ بگرێت، هه‌رچه‌ند تووشى ئه‌و هه‌موو كاره‌ساته‌شه‌ بوون به‌ڵام به‌رده‌وامییان دایه‌ زانست به‌شێوه‌یێك كه‌ ژماره‌یێكى به‌رچاوى ڕۆڵه‌كانیان گه‌یشتنه‌ پله‌ى زانستى باڵا، وه‌كو پرۆفیسۆر و پرۆفیسۆرى یاریده‌ده‌ر له‌ تاراوگه‌، ئه‌و بڕوانامانه‌ش دان پێنراو و باوه‌ڕپێدراون، ئه‌وه‌ سه‌ره‌ڕاى ناوبانگى گه‌وره‌ له‌ مه‌سه‌له‌ زانستیه‌كان، سه‌ربارى ئه‌و ده‌سخاوێنیه‌ كه‌ كه‌سایه‌تییان ده‌ڕازێنێته‌وه‌".

داواشى له‌ ده‌زگا و ڕێكخراوه‌كان و كه‌ناڵه‌كانى ڕاگه‌یاندنى خوێنراو وبیستراو وبینراوى په‌یوه‌ندیدار به‌ كێشه‌كانى كوردى فه‌یلى كرد كه‌ ناوى ئه‌و لێهاتووانه‌ ئه‌رشیف و دێكۆمێنت بكه‌ن، و ئاماژه‌شى به‌وه‌ دا كه‌:"كوردى فه‌یلى دێكۆمێنت نه‌كراوه‌، كه‌ شتێكى زۆر گرنگه‌، ئێمه‌ به‌وه‌ فێر نه‌بووینه‌ كه‌ بیرۆكه‌كانمان بكه‌ینه‌ نووسین، و بیانخه‌ینه‌ به‌رده‌ستى ڕاى گشتى نێوده‌وڵه‌تى بۆ پشتگیرى كردن له‌ كێشه‌كانمان له‌ عیراق".

د. له‌هیب له‌ درێژه‌ى قسه‌كانى ڕایگه‌یاند كه‌ :"یه‌كێك له‌ گه‌وره‌ترین كێشه‌كانى كورده‌ فه‌یلیه‌ لێهاتووه‌كان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ نیشتمانیان دوورن، زۆربه‌یانیش پرسیار ده‌كه‌ن: نیشتمان چیه‌؟ ته‌نانه‌ت هۆزه‌ ئه‌فریقاییه‌كان به‌و بیابانه‌ چۆَڵ و هۆڵانه‌یانه‌ ده‌ڵێن نیشتمان و شانازیشى پێوه‌ ده‌كه‌ن، ئێمه‌ش نیشتمانمان ڕۆژهه‌ڵاتى دیجله‌یه‌، به‌ڵام ڕیشه‌كێشیان كردین، ئه‌مه‌ش ئاكامى خراپ و ئاڵۆزى لێ په‌یدا كردین، له‌وانه‌ش لێكترازانى كۆمه‌ڵایه‌تى له‌ناو توێژه‌كه‌مان. هه‌مووانیش له‌ تاراوگه‌ ئازار ده‌چێژن، و ئه‌م كێشه‌یه‌ش ته‌نیا به‌ لایه‌نى دارایى چاره‌سه‌ر ناكرێت، به‌ڵكوو ده‌بێ هه‌ست به‌ ئارامى و ته‌بایى و سه‌قامگیرى و ئینتیما بكرێت".

جه‌ختیشى له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرد كه‌:"بابه‌تێكى دیكه‌ش سه‌رسامى كردوین، ئه‌ویش ئه‌و په‌راوێزخستنه‌یه‌ كه‌ له‌ سه‌رده‌مى پێشووه‌وه‌ تاوه‌كو ئه‌مڕۆكه‌ هه‌ستى پێده‌كه‌ین، ئاده‌میزادى كوردى فه‌یلى ده‌بێ به‌پێى به‌رنامه‌یێكى داڕێژراو بیر بكاته‌وه‌ و كارى بۆ بكات كه‌ مێژوو و دواڕۆژ بخاته‌ پێشچاو، بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌ینه‌ ڕِاستى ئه‌و واده‌ و به‌ڵێنانه‌ كه‌ پێدراوین و له‌لایه‌نى یاسایى و ده‌ستوورى و میدیایى و پراكتیكیه‌وه‌  به‌رجه‌سته‌ بكرێن، و ئێمه‌ش ده‌بێ هه‌له‌كه‌ بقۆزتینه‌وه‌".

له‌به‌رسڤى پرسیارێك كه‌ بۆچى ده‌بێ به‌شى كوردى فه‌یلى كاركردن و سه‌بر كردن بێت؟ و ئه‌وانى كه‌ ده‌سكه‌وت و سه‌ركه‌وتن به‌شیان بێت ؟د.له‌هیب وتى:"كوردى فه‌یلى به‌ده‌ستى په‌رته‌وازه‌ییه‌وه‌ ده‌ناڵێنێ، له‌ ئاكامى هۆكارى زۆرى جۆربه‌جۆر، ئه‌و په‌رته‌وازه‌ییشه‌ له‌لایه‌ن ئه‌و باڵانه‌وه‌ كارى بۆكراوه‌ كه‌ كورده‌ فه‌یلیه‌كان چوونه‌ته‌ ڕیزه‌كانیانه‌وه‌، و به‌شێكى دیكه‌شى ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ خودى ئه‌و ئاده‌میزاده‌ كه‌ به‌شێكه‌ له‌م توێژه‌. به‌ڵام به‌شێوه‌یێكى گشتى و دواى تێپه‌ڕبوونى حه‌وت ساڵ بۆ هه‌موان له‌ باڵى ئیسلامى و نه‌ته‌وه‌یى و منێك كه‌ بێلایه‌نم وله‌گه‌ل هه‌ردو باڵه‌كه‌شا هاوكارى ده‌كه‌م ودۆستى هه‌ردو لام، بۆمان ڕوون بۆته‌وه‌ كه‌ ده‌بێ هه‌موان بایه‌خ بده‌نه‌ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانى ئه‌م پێكهاته‌ له‌ گه‌لى عیراق، و بزانن ئاراسته‌كانى به‌ره‌و كوێ ده‌ڕوانێت؟ هاوبه‌شى یان دژایه‌تى كردنى له‌گه‌ل كێ بێت؟ و چۆن ده‌بێ له‌گه‌ل ئه‌م پێهاته‌دا ڕه‌فتار بكرێت؟ و میكانیزمه‌ گونجاوه‌كان چین؟

ئه‌وه‌شه‌ پرسى كه‌ ئایا ده‌شێ له‌ لایه‌ن كه‌سانى دیكه‌ له‌ سه‌ر بنه‌ماى بنده‌ستى و كۆیله‌یى، به‌م شێوه‌یه‌ ڕه‌فتارمان له‌ گه‌لا بكرێت، یان ده‌بێ ئێمه‌ش له‌ ناوه‌ندى بڕیاردان بوونمان هه‌بێت؟.

سه‌باره‌ت به‌ خواست و ئاره‌زووى كورده‌ فه‌یلیه‌ لێهاتووه‌كان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ عیراق، د. له‌هیب وتى:"هه‌قى ڕه‌وا( ئیستحقاق)، بنه‌ماێیكى سه‌ره‌كییه‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌مان بۆ نیشتمان، چونكه‌ ئێمه‌ هه‌زاران ئاواره‌مان هه‌یه‌، ئایا گه‌ره‌نتى نووسراو هه‌یه‌ بۆیان؟ له‌ لایێكى دیكه‌شه‌وه‌ هه‌ندێ كه‌س له‌ عیراق هه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌دان كه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ى كه‌سانى لێهاتوومان ده‌بێته‌ مایه‌ى دوورخستنیان له‌ پێگه‌كانیان، بۆیه‌ ته‌گه‌ره‌یێكى زۆریان خستۆته‌ ڕێگه‌ى گه‌ڕانه‌وه‌مان، ئه‌گینا ده‌گه‌ڕێینه‌وه‌".

د. له‌هیب قسه‌كانى ڕێزدار نورى مالیكى وه‌بیرهێنایه‌وه‌ كه‌ :" كورده‌ فه‌یلیه‌كان بازنه‌ى زێڕینى عێراقن". ئه‌مه‌ش زۆر ڕاسته‌، له‌ زۆربه‌ى قوناغه‌كانى مێژوو كاتێ وه‌كوو كادێر چوونه‌ته‌ ڕیزى پارت و ڕێكخراوه‌كانى عیراق و به‌ ڕاستگۆیى و ئه‌مه‌كدارى و هه‌وڵ ته‌قه‌لاى كوردانى فه‌یلى ئه‌و لایه‌نانه‌ ده‌ره‌بازبوون".

شایانى باسه‌، دكتۆر له‌هیب مه‌جید عه‌لى فه‌یلى هێشتا به‌رده‌وه‌امه‌ له‌ پیشه‌كه‌ى وه‌كو پزیشكێكى ئیستشارى و نه‌شته‌رگه‌رێكى چاو له‌ تاران و زیاتر له‌ 14500 ئۆپه‌راسیۆنى نه‌شته‌رگه‌ریى دیكۆمێنتكراو و نووسراو ئه‌نجامداوه‌، ئه‌وه‌ سه‌ربارى گرنگى دانى به‌ لایه‌نى سیاسى و كۆمه‌ڵایه‌تى كوردانى فه‌یلى.

Shafaq Live
Shafaq Live