چاكسازی سیاسی زۆر له شۆڕشه ڕه‌نگاوڕه‌نگه‌كان به‌هێزتره
و گزی و گه‌نده‌ڵی بوو، كه له‌دوای سه‌رده‌می سۆڤییه‌ت باڵی به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا كێشابوو. دوای حه‌وت ساڵ له‌وانه‌یه هه‌ندێ كه‌س پێیانوابێت ئه‌و ڕووداوانه‌ی به‌م دواییه له قرغیزستان و ئۆكرانیا ڕوویاندا، یارمه‌تی دووباره هه‌ڵسه‌نگاندنه‌وه‌ی شۆڕشه ڕه‌نگاوڕه‌نگه‌كان بداته‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی به بۆچوونی ئه‌وان نه‌یانتوانیووه گۆڕانكاری بنه‌ڕه‌تی له ناوچه‌كه‌دا به‌رپا بكه‌ن، به‌ڵام له ژێر ڕۆشنایی ئه‌و وه‌رچه‌رخانه گه‌ورانه‌ی له وڵاته‌كه‌م ڕوویانداوه، ڕاوبۆچوونی پێچه‌وانه‌ی خۆم له‌وانه ڕاده‌گه‌یه‌نم. گۆڕینی سه‌ركرده‌كان شتێكی مه‌حاڵ نییه، باڵا ده‌ستی گه‌له شۆڕشگێره‌كان به‌سه‌ر په‌رله‌مانه‌كان و شه‌كانه‌وه‌ی ئاڵای شۆڕش و سه‌ركه‌وتن له شه‌قامه تووڕهكانیشدا شتێكی كه‌م وێنه‌یه. به‌ڵام به‌خشینی سیفه‌تی داموده‌زگایی به‌و گۆڕانكاریانه شتێكی ئه‌سته‌مه، له‌گه‌ڵ بوونی ئه‌و هه‌موو ئهستهمیهش كه‌چی پرۆسه‌كانی چاكسازی شۆڕشی ڕاسته‌قینه‌یان له ژیانی گه‌لاندا به‌رپا كردووه، نه‌وه‌كو په‌ڕۆی ڕه‌نگاوڕه‌نگ و ئاڵاكان كه خۆنیشاندانه تووڕه‌كان له‌سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌كان نیشانی خه‌ڵكی ده‌ده‌ن. له جۆرجیا له جێبه‌جێكردنی ڕۆژهڤهكانی چاكسازی نیشتیمانی سیاسیی‌دا هه‌نگاوی باشمان هاویشتووه، هه‌رچه‌نده وڵاته‌كه‌مان دووچاری هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌منی ده‌ره‌كی ده‌بێته‌وه، وه‌كو چۆن له مانگی ئابی ساڵی 2008 دووچاری هێرشی سه‌ربازی ڕوسی هاتینه‌وه، بۆیه هیچ چاره‌یه‌كی دیكه‌مان له‌به‌رده‌مدا نه‌ماوه ته‌نیا بره‌ودان به دیموكراسیه‌كه‌مان له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی لووله‌ی تفه‌نگه‌كان و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه به‌رده‌وامه‌كانی سه‌ر حكومه‌ته‌كه‌مان نه‌بێت. هه‌تا ئه‌مڕۆ 20%ی خاكه‌كانمان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ڕوسیادایه، له‌و كاته‌ی تانكه‌كانی ڕوسیا له دووری ته‌نیا 30 میل له پایته‌ختی جۆرجیا له‌نگه‌ریان گرتووه، جگه‌له‌وه‌ی كرێملن قه‌ناعه‌تی وایه ده‌بێت به‌هه‌موو توانایه‌ك هه‌وڵ بدرێت حكومه‌ته‌كه‌مان كه به دیموكراسیانه هه‌ڵبژێردراوه بگۆڕدرێت، به‌ڵام ئێمه باوه‌ڕی ته‌واومان به به‌هێزی و داكوتاوی داموده‌زگا دیموكراسییهكانمان هه‌یه كه تێكدانیان شتێكی ئاسان نییه، هه‌روه‌ها بۆ گوزه‌ركردن له ڕێگه‌ی چاكسازییه‌وه هیمه‌تێكی پته‌ومان هه‌یه و ئابووری نیشتیمانیشمان هێزێكی تازه‌ی پێبه‌خشیووین. له ڕاستیدا ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی لێمان ده‌كرێت زیاتر به‌هێز و موكڕ و پابه‌ندی دیموكراسیه‌ت و بونیادنانی گه‌له‌كه‌مانی كردووین، ئێمه‌ش ده‌زانین ئه‌و شته‌ی ئاسایشی جۆرجیا ده‌پارێزێت گره‌نتی پێده‌به‌خشێت ده‌ركه‌وتنی جۆرجیایهكی دیموكراسی تازه‌یه، كه هه‌نگاوی گه‌وره‌ی له بونیادنانی هاوبه‌شی و هاوپه‌یمانیه‌تی له‌گه‌ڵ داموده‌زگاكانی خۆرئاوادا هاویشتووه. به بۆچوونی ئێمه جیاكردنه‌وه‌ی ئاسایشی نیشتیمانی له دیموكراسیه‌ت شتێكی وا ئاسان نییه له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ردووكیان دوو ڕووی دراوێكن، سه‌باره‌ت به ئێمه‌ش ئاسایشی نیشتیمانی له ده‌ستنیشانكردنی داهاتوومان ئازادی ته‌واومان بۆ ده‌سته‌به‌ر ده‌كات، هه‌روه‌ها ئاسایش مانای وایه متمانه‌مان به توانای ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی و به‌دیهێنانی ئامانجی به‌رچاو هه‌بێت. به بۆچوونی ئێمه گرنگترین ماناكانی ئاسایش خۆی له سنووردانان بۆ ڕێژه‌ی هه‌ژاری و باشتركردن و زیادكردنی ده‌رفه‌تی فێركردن و دابینكردنی چاودێری ته‌ندروستی شیاو بۆ هاوڵاتیان ده‌نوێنێت، كه‌واته ئاسایش بریتیه له كۆمه‌ڵێك ڕێكخه‌ری به‌رپرسیاریه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی، كه گره‌نتی ته‌واو بۆ هاوڵاتیانی فه‌راهه‌م ده‌كات تاكو چێژ له به‌روبوومی گه‌شه‌پێدان و سووده‌كانی وه‌ربگرن. هه‌روه‌ها مانایه‌كی دیكه‌ی ئاسایش فه‌راهه‌مكردنی ده‌رفه‌تی ئابوورییه له میانه‌ی چاكسازی به‌هێز و به توانا له‌سه‌ر ده‌سته‌به‌ركردنی بارودۆخی وه‌به‌رهێنانی، كه به ڕوونكاری و سه‌رنجڕاكێشی جیا بكرێته‌وه، جگه‌له‌وانه‌ش ئاسایش مانای بڵاوكردنه‌وه‌ی ئازادی ڕاده‌ربڕین و بووژانه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌گه‌ری و به‌رزبوونه‌وه‌ی ده‌نگ و ڕۆڵی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و فره‌یی و لێبوورده‌یی ده‌به‌خشێت، ئه‌وه‌ش پێویستی به گرتنه‌به‌ری سیاسه‌تی كردنه‌وه‌ی ڕێگا له‌به‌رده‌م به‌شداریكردنی كه‌مینه‌كان و پابه‌ندبوون به سیستمێكی ده‌سه‌ڵاتی به‌رپابوو له‌سه‌ر فره‌یی كولتووری و ئیتنی و به‌رپاكردنی ده‌زگاكانی پۆلیس و سوپای نیشتیمانی و سیستمی دادگای بێ لایه‌ن هه‌یه، دوا شت بێگومان ئاسایش مانای توانای گه‌ل له‌سه‌ر گۆڕینی ده‌سه‌ڵاتداران هه‌ر كاتێك نه‌یانتوانی به‌ڵێنه‌كانیان به‌جێ بگه‌یه‌نن ده‌به‌خشێت، بێئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر شه‌قامه‌كان و سه‌رله‌نوێ ئاڵا و لافیته‌ی تووڕهئامێز به‌رز بكه‌نه‌وه. هه‌ر كاتێك ئاسایش به مانا ڕاسته‌قینه‌كه‌ی فه‌راهه‌م بوو، گه‌ل ده‌توانێت پشت به داموده‌زگاكانی ده‌سه‌ڵاتی قانوون و پرۆسه‌كانی هه‌ڵبژاردن ببه‌ستێت، كه داواكاری و بۆچوونه‌كانی بۆ به‌دی ده‌هێنن، به‌مه‌ش ده‌توانین بڵێین دیموكراسیهتهكهمان به‌بێبوونی ئاسایشی پێویست ناتوانێت گه‌شه بكات و ببووژێته‌وه، هه‌روه‌ها ئاسایشیشمان به‌بێبوونی دیموكراسیه‌تی پێویست به‌دی نایه‌ت، له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه ئه‌و هاوبه‌شیانه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌رپامان كردووه، بایه‌خی زۆری له‌و پێشكه‌وتنانه‌دا هه‌یه كه به‌ده‌ستمان هێناوه: مه‌به‌ستمان ئه‌وه‌یه ئه‌و چاكسازیه دیموكراسیانه‌ی به‌هۆی هاوبهشیهكانمان له‌گه‌ڵ خۆرئاوا به‌رپامان كردووه پشت ئه‌ستوور بووه، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه. كاتێك سه‌رنج ده‌ده‌ین دیموكراسیه‌تی جۆرجی چۆن پێشكه‌وتووه، بێگومان هۆكاره‌كه‌ی بۆ ئه‌و چاكسازیانه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه دیموكراسیهتهكهمانی گه‌شه پێكردووه و په‌ره‌شی پێداوه، كاتێك جۆرجیا ڕووبه‌ڕووی ئه‌و ڕێوشوێنه ئابووریانه بوویه‌وه كه مه‌به‌ستی وێرانكردنی ئابووری نیشتیمانیمان بوو، به چاكسازی به ده‌نگه‌وه‌ی ئه‌و فشارانه چووین و به‌های ڕاسته‌قینه‌ی سه‌ربه‌خۆیی ئابووریشمان له‌به‌رچاو بوو. له‌ماوه‌ی ته‌نیا شه‌ش ساڵدا ئابووری نیشتیمانیمان له ئابووریه‌كی مه‌ندی دوای سه‌رده‌می سۆسیالیستی به‌ره‌و ئابوورییه‌كی تازه‌ی تژی له به‌هاكانی بازاڕی ئازاد برد، هه‌روه‌ها زنجیره‌یه‌ك ڕێوشوێن و چاكسازی و دابینكردنی شه‌فافییه‌تی پێویست و وه‌به‌رهێنانمان گرته‌به‌ر، به‌مه‌ش ئابووری جۆرجیامان والێكرد له ڕووی (ئاسانی وه‌به‌رهێنان تێیدا) بگاته پله‌ی یانزه‌یه‌م له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا. له هه‌مان كاتدا به‌رپه‌رچی كۆمه‌ڵێك دیارده‌ی گه‌نده‌ڵیمان دایه‌وه، به‌مه‌ش جۆرجیا له لیستی شه‌فافیه‌تی جیهانییه‌وه هه‌ڵكشا به ئاستێك له ساڵی 2003وه به پێش زۆربه‌ی وڵاتانی دیكه‌ی جیهان كه‌وتووه، هه‌روه‌ها جۆرجیا له بورای سه‌روه‌ری قانوون‌دا به ڕِوونی وه‌به‌رهێنانی كردووه و ئێستا ئه‌نجومه‌نێكی سه‌ربه‌خۆ پرۆسه‌ی ده‌ستنیشانكردنی دادوه‌ران به‌ڕێوه‌ده‌بات، بۆیه كاتی ئه‌وه هاتووه دادوه‌ره‌كانمان تا مردنیان له وه‌زیفه‌كه‌ی خۆیاندا بمینێنه‌وه، ئه‌وه‌ش پێداویستییه‌كانیان بۆ دابین ده‌كات و له فشاری ده‌ره‌كی دووریان ده‌خاته‌وه، به‌هه‌مان شێوه له‌سه‌ر چاكسازی له قانوونه‌كانی هه‌ڵبژاردن و قووڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و دیموكراسیه‌ته‌ی به‌شداریمان تێیدا كردووه به‌رده‌وام ده‌بین، له‌مانگی ئایاری ساڵی داهاتووشدا یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردن له مێژووی وڵاته‌كه‌مان بۆ هه‌ڵبژاردنی پارێزگاری ته‌بلیسی پایته‌خت ئه‌نجام ده‌ده‌ین. له ڕوسیای سپییه‌وه تا ده‌گاته قرغیزستان ناوچه‌كه‌مان له مه‌ترسیدایه، هه‌رچه‌نده جۆرجیا سه‌ركه‌وتنی به‌رچاوی به‌ده‌ستهێناوه، كه‌چی باش ده‌زانین دیموكراسیهتهكهمان نموونه‌یی و بێ خه‌وش و له‌وێری نییه، بۆیه باشتركردنی و به‌دیهێنانی سه‌ركه‌وتنی زیاتر پێویستی به‌وه‌یه به بایه‌خه‌وه سه‌یری ئاسایشی نیشتیمانی و دیموكراسیهتهكهمان بكه‌ین و به دوو ڕووی یه‌ك دراویان دابنێین.
*سه‌رۆكی جۆرجیا
و/ ڕه‌مزی میره‌كانی