يارمه‌تی درايه كورده هه‌ژاره‌كانى به‌غدا
ڕ‌ۆشنبیرى و ڕاگه‌یاندنى كوردى فه‌یلى "شه‌فه‌ق" و به ئاماده‌بوونى محه‌مه‌د ئه‌مین ده‌لۆ به‌رپرسى لقى پێنجى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له به‌غدا و عه‌لى حوسێن فه‌یلى ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان و به‌رپرسى ده‌زگاى شه‌فه‌ق و ژماره‌یێك له كارگێڕانى لق، هه‌ندێك یارمه‌تى دارایى دابه‌ش كرایه سه‌ر ژماره‌یێك خێزانى هه‌ژارى كورد كه له به‌غدا ده‌ژین.
له سه‌ره‌تاى ئاهه‌نگه‌كه‌دا محه‌مه‌د ئه‌مین ده‌لۆ به‌رپرسى لقى پێنجى پارتى ، وته‌یێكى ئاراسته‌ى ئاماده‌بووان كرد و تێیدا به‌خێرهاتنى كردن وئاماژه‌ى دا به دامه‌زراندنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، كه به ڕۆژیكى مێژوویى هه‌ژمار ده‌كرێت بۆ هه‌موو كورد و كوردستانیه‌كان، چونكه ئه‌م پارته دوباره متمانه و باوه‌ڕى هێنایه‌وه بۆ دڵ و ده‌روونى گه‌لى كورد، و به‌ره‌نگارى هه‌موو پیلانه‌كانى دوژمنانى بووه‌ته‌وه".
ده‌ڵۆ ئاماژه‌ى دا به كه‌سایه‌تى بارزانى نه‌مر و ئه‌و بیر و باوه‌ڕه تیژه‌ى كه تیشكى خسته سه‌ر ئاینده‌ى میلله‌تى كورد و بزووتنه‌وه ئازادیخوازه‌كه‌ى و به‌شێوه‌یێكى كرده‌یى بیرى له ڕێكخستنى ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه كرد له چوارچێوه‌ى پارتێكى سیاسى و به‌م دیدگاى ڕووناكه پارتى دیمۆكراتى كوردستانى له ڕۆژێكى وه‌كوو ئه‌مڕۆ دامه‌زراند".
ده‌لۆ له هه‌مان كات ڕۆلى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان هێژا مه‌سعود بارزانى به‌رز هه‌ڵسه‌نگاند و به ستوونێكى سه‌ره‌كى ئۆپه‌راسیۆنى سیاسى عیراقى وه‌سفیكرد".
له ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى قسه‌كانى دا ده‌لۆ ئاماژه‌ى دا به‌و ئازار و مه‌ینه‌تیانه كه كورده‌كانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم تووشى بوون له به‌ر سیاسه‌ته دوژمنكاریه‌كانى ڕژێمه یه‌ك له‌دواى یه‌كه‌كانى عیراق كه مافه‌كانى ئه‌م كوردانه‌ى پێشێلكردووه و په‌راوێزى خستوون".
محه‌مه‌د ئه‌مین ده‌لۆ له بارودۆخى سیاسى هه‌نووكه‌یى عیراقى دوا و ئاماژه‌ى دا به ڕۆڵى ئیئتلافى فراكسیۆنه كوردستانیه‌كان له گه‌ڵاڵه‌كردنى چاره‌سه‌رێك كه جێى ڕه‌زامه‌ندى هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌كان بێت و مافه‌كانى گه‌لى كوردستان به هه‌موو پێكهاته‌كانیه‌وه له چوارچێوه‌ى ده‌ستوورى عیراق بپارێزێت و وتى:"كارنامه‌ى شاندى ئیئتلافى فراكسیۆنه كوردستانیه‌كان هه‌موو داواكاریه‌كانى كوردى به‌خۆوه‌گرتووه و ده‌بێته گه‌ره‌نتیێك بۆ گه‌یشتن به هه‌موو مافه‌كانى گه‌لى كورد به گشتى و كورده‌كانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان به شێوه‌یێكى تایبه‌تى".
عه‌لى حوسێن فه‌یلى ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان و به‌رپرسى ده‌زگاى شه‌فه‌ق به‌م بۆنه پیرۆزه وته‌یێكى ئاراسته‌ى ئاماده‌بووان كرد و تێیدا پیرۆزبایى هاتنى مانگى ڕه‌مه‌زانى پیرۆزى لێ كردن كه ئه‌مساڵ هاوكاته له گه‌ل ساڵیادى دامه‌زراندنى پارتى دیمۆكراتى كوردستان و له دایكبوونى ڕۆڵه‌ى گه‌له‌كه‌مان سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى له 16 ئابى ساڵى 1946، و ئاماژه‌ى دا به‌و هه‌موو ده‌سكه‌وت و سه‌روه‌رییانه كه پارتى دیمۆكراتى كوردستان و سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌ى بۆ گه‌لى كورد تۆمارى كردووه و وتى:" ئه‌م ده‌زگایه كه ده‌زگاى ڕ‌ۆشنبیرى و ڕاگه‌یاندنى كوردى فه‌یلیه یه‌كێكه له دیاریه‌كانى سه‌ركردایه‌تى پارتى بۆ كورده‌كانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم".
فه‌یلى ئه‌وه‌ى وه‌بیرى ئاماده‌بووان هێنایه‌وه كه ئیمه له‌م كاته‌دا رووبه‌ڕووى ئه‌ركێكى نه‌ته‌وه‌یى و نیشتمانى ده‌بینه‌وه، كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێ جه‌ماوه‌رى كوردمان به جیددى مامه‌ڵه‌تى له‌گه‌لا بكه‌ن، به‌تایبه‌تى كه له مانگى ته‌شرینى داهاتوو سه‌رژمێرى گشتى له سه‌رتاسه‌رى وڵات ئه‌نجام ده‌درێت ، جا زۆر به‌گرینگى ده‌زانین كه ئیمه ناسنامه‌ى نه‌ته‌وایه‌تى خۆمان تێیدا بچه‌سپێنین، و له‌م باره‌وه كه‌مته‌رخه‌مى پیشان نه‌ده‌ین چونكه ئه‌ركێكى چاره‌نووسسازه و دواڕۆژى نه‌وه‌كانمان مسۆگه‌ر ده‌كات".
له كۆتایى ئه‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا یارمه‌تى دارایى دابه‌ش كرا به سه‌ر زیاتر له 50 خێزانى هه‌ژار.