وتاری سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له کۆنگره‌ی هاوپه‌یمانه دیموکراته‌کان له رۆما
له‌لایه‌ن به‌رپرسانی ئه‌م وڵاته پێشوازیی لێ‌کرا، دوێنێ وتاری خۆی له گۆنگره‌ی هاوپه‌یمانه دیموکراته‌کان پێشکه‌ش کرد، ئه‌مه‌ش ده‌قی وتاره‌که‌یه:
"خوشک و برایان
جێگه‌ی خۆشحاڵیمه که ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵه دیموکراته‌کانم پێکه‌وه‌ین.
زۆر جار گوێبیستی ئه‌وه ده‌بم که هیچ به‌هایه‌کی گه‌ردوونی نیه و دانیشتوانی جیهان به‌سه‌ر جیاوازی و هێڵه که‌لتوری و ئه‌تنیکی و ئاینیه‌کانیاندا به جۆرێک دابه‌شبوون، که دۆزینه‌وه‌ی خاڵی هاوبه‌ش مه‌حاڵ بێت.
به‌هۆی مێژووی درێژی دیکتاتۆریه‌ت و مه‌رگه‌سات و ململانێکانیه‌وه، زۆر جار عێراق، وه‌کو یه‌ک له نموونه هه‌ره دیاره‌کانی ئه‌و جیاوازیانه باس ده‌کرێ که ئاشته‌وایی تێدا نایه‌ته دی. به‌ڵام من ئه‌مرۆ له به‌رده‌م ئێوه‌دا رایده‌گه‌یه‌نم، که ئه‌وه راست نیه.
ئه‌مه‌ش که ده‌ڵێم، وه‌ک که‌سێک ده‌یڵێم که بۆ خۆم شایه‌تحاڵی ره‌شترین لایه‌نی شه‌ڕانگێزی و شایه‌تحاڵی ئه‌و هه‌وڵانه بووم که بۆ نه‌هێشتنی میلله‌ته‌که‌م دراون و شایه‌تحاڵی ئه‌و هه‌موو وێرانکاریانهم که به‌سه‌ر زۆربه‌ی هه‌ره زۆری گونده‌کانی کوردستاندا هاتوون و شایه‌تحاڵی ئه‌و قه‌تڵ وعامانهم که به‌سه‌ر ژن و منداڵی ئێمه‌دا هاتوون و له گۆڕه به کۆمه‌ڵه‌کاندا زینده‌به‌چاڵ کراون.
ده‌توانم پێتان بلێم، که ئێمه هه‌موومان پێکه‌وه کۆمه‌ڵێک به‌ها وقیهمی هاوبه‌شمان هه‌یه: وه‌کو، ئارهزووکردنمان بتوانین به شه‌وان له نێو ماڵه‌کانماندا به ئارامی و دڵنیایی بخه‌وین، خواستمان بۆ ئه‌وه‌ی منداڵه‌کانمان پارێزراو بن ودوارۆژیان مسۆگه‌ر بێ، به‌هۆی ناو و ئایین و تێڕوانینی سیاسیان و شوێنی له‌دایکبوونیانه‌وه له ناو نه‌برێن و خواستمان بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌رفه‌تانه‌مان هه‌بێت که دایک و باوکمان نه‌یان بووه‌و بتوانین ئه‌و ده‌رفه‌تانه بۆ منداڵه‌کانیشمان فه‌راهه‌م بکه‌ین.
پرسیاری سه‌ره‌کی لێره‌دا ئه‌وه ده‌بێت، که چۆن هه‌وڵی به‌دیهێنانی ئه‌و نرخ و به‌هایانه بده‌ین و له کۆمه‌ڵگادا ده‌سته‌به‌ریان بکه‌ین، په‌ندێکی دێرین هه‌یه که ئاماژه وناوهرۆکێکی دیموکراتیانه له‌خۆ ده‌گرێ، ئه‌و په‌نده‌یه ده‌ڵێ:(که‌سێک ناتوانێ هه‌ست به ئارامیی بکات، ئه‌گه‌ر که‌سێکی دیکه مه‌ترسیی له‌سه‌ر بێ)، که‌واته ده‌بێ ئاسایش وئۆقره‌یی بۆ هه‌مووان ده‌سته‌به‌ر بکه‌ین، ئاسایش و ئۆقره‌ییش به‌بێ بوونی ئازادی ودیموکراسیه‌ت، به بێ بوونی توانست بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رکرده‌کانمان و لێپێچینه‌وه لێیان، هیچ واتایێکی نامێنێ.
ئه‌م جۆره درکپێکردنه هه‌میشه له کرۆکی خه‌بات و تێکۆشانه‌کانی کورد دا بووه و ئێستاش سه‌باره‌ت ئایندهی عێراق خۆی له روانینی ئێمه‌دا به‌رجه‌سته کردووه، له‌به‌ر ئه‌م هۆیه‌ش بووه که ئێمه خه‌باتێکی سه‌ختمان له پێناو عێراقێکدا کردووه یاسا تێیدا سه‌روه‌ر بێت و سازان و نه‌رمیی نواندن هه‌بێت که له ده‌ستوردا چه‌سپێندراوه، ئێمه‌ش له رێگه‌ی ئه‌زموونه‌کانمانه‌وه ئه‌وه درک پێ ده‌که‌ین که هه‌ر جۆر بزاوتێک به ئاقاری عه‌قڵیه‌تی لایه‌نی براوه‌و سه‌رکه‌وتوو ده‌بێته هۆی نانه‌وه‌ی کاره‌سات و نه‌هامه‌تی نه‌ک به ته‌نیا بۆ هه‌رێمی کوردستان، به‌ڵکو بۆ ته‌واوی عێراق، هه‌روه‌ها ئێمه له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و بڕیارانه‌دا نین که له وڵات‌دا ده‌درێن، به‌ڵام ده‌بێ فێری ئه‌وه بین که چۆن رێز له مافه‌کانی گه‌ل بگرین که سه‌رکرده و به‌رپرسه‌کانی خۆی هه‌ڵده‌بژێرێ و چۆن ده‌یه‌وێت پێکهاته‌کانی خۆی له چوارچێوه فیدراڵیهکهدا، به پێکهاته‌کانی دیکه‌وه ببه‌ستێته‌وه.
هه‌ندێک هه‌ن له‌سه‌ر ئه‌م به‌ها وقیهمانه له‌گه‌ڵمان رای جیاوازیان هه‌یه، ره‌نگه ئه‌وه به‌هۆی نه‌زانینه‌وه بێت، یان تینوێتی بۆ ده‌سه‌ڵات، یانیش له‌به‌ر ترس له گۆڕانکاری، و له‌وانه‌یه هه‌ر له خودی شه‌ڕانگێزییه‌وه بێت، ئه‌وانه حه‌ز ده‌که‌ن عێراق په‌لکێشی رابردوو بکرێته‌وه، به‌ڵام من پێم وایه خه‌ڵکی عێراق خوازیاری ئه‌وه‌ن سه‌رکرده‌کانیان رووه‌و ئاینده بڕوانن، خه‌ڵکی عێراق ده‌یانه‌وێت دامه‌زراوه ئه‌منیه‌کان په‌یوه‌ندی به هێز له نێوان خۆیان و خه‌ڵکدا بهێننه دی و پابه‌ند بن به مافه‌کانی مرۆڤه‌وه، نه‌ک ئه‌و مافانه‌یان پێشێل بکه‌ن، خه‌ڵکی عێراق ئاره‌زووی ئه‌وه ده‌که‌ن تیرۆر و توندڕه‌وی کۆتایی پێ بهێنرێ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تیرۆر ده‌بێته هۆی نانه‌وه‌ی جیاکاری وپهرتکردن له کۆمه‌ڵگاکه‌ماندا و ده‌رفه‌ته‌کانی گه‌شه‌سه‌ندنیش له‌بار ده‌بات.
ئێمه رێگه به‌وانه ناده‌ین کۆسپ بخه‌نه رێگه‌ی پرۆسه‌ی سیاسییه‌وه، بێجگه له‌وه‌ش پێویسته به‌رده‌وام بین له‌سه‌ر بنیاتنانی پردی متمانه‌ی نێوان پێکهاته‌کان، ئه‌مه‌ش به به‌هێز کردنی دامه‌زراوه‌کان و پابه‌ندبوون به سه‌روه‌ری و حوکمی یاسا دێته دی.
ده‌بێ زۆر به روونی ئه‌وه بخرێته روو که که‌مینه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگای ئێمه هه‌ست به ئارامی بکه‌ن و ئێمه نه‌ک ته‌نها مافی بوونیان ده‌پارێزین، به‌ڵکو ئه‌و دهرفهتانهشیان بۆ ده‌ڕه‌خسێنین تا وه‌کو پێشبکه‌ون.
ئه‌مه‌ش به‌و مانایه‌یه که پێویسته هه‌موو که‌س له عێراق مافی ئه‌وه‌ی هه‌بێ بڕیار له شێوه‌و پێکهاته‌ی حوکمڕانی بدات.
ده‌بێ رێگه له‌و هه‌وڵانه بگرین که ده‌بنه هۆی هێنانه‌ئارای هه‌ر جۆره میکانیزمێک بۆ ناو پرۆسه‌ی سیاسی که په‌راوێزخستنی هه‌ر پێکهاته‌یه‌ک له پێکهاته‌کانی عێراقی لێ بکه‌وێته‌وه.
هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌ش بووه که من هه‌میشه ئاماده‌بووم وئاماده‌م له‌گه‌ڵ هه‌ر لایه‌ن و گروپێکی ناو په‌رله‌مانی عێراقدا کار بکه‌م که پابه‌ند بن به به‌هاکانمانه‌وه و رێزی لێ بگرن، ئێمه به ته‌واوی ئاماده‌ین به‌شداری له هه‌ر حکومه‌تێکدا بکه‌ین له به‌غدا که پابه‌ندی ده‌ستور بێت و به ته‌وافقی هه‌موو گروپه‌کانه‌وه پابه‌ند بێت، له دواجاریشدا ئه‌م سیاسه‌ته‌مان په‌یوه‌سته به پابه‌ندبوونێکی بنه‌ڕه‌تی و ته‌واو به ئازادی و دیموکراتی و سه‌روه‌ریی یاسا نه‌ک به ورده‌کاری جۆره سیاسه‌تێکی دیاریکراو یان که‌سێکی دیاریکراو هه‌روه‌ها په‌یوه‌ست نیه به پترۆڵ یان به پێکهاته ئیداریه‌کانه‌وه یان به‌وه‌ی که کێ ده‌بێته سه‌رۆکی وه‌زیران، ئه‌م سیاسه‌تانه‌ش ویست و نیه‌ته‌کانی حکوومه‌تمان بۆ ده‌رده‌خات، ئێمه تێکۆشانێکی زۆر سه‌ختمان کردووه و چه‌ندین جار له رابردوودا به چاوی خۆمان ئه‌نجامی سازشکردنمان له‌سه‌ر ئه‌و به‌ها بنه‌ڕه‌تیانه بینیوه.
هه‌رێمی کوردستان له ساڵی (1991)ه وه رێگای به‌ره‌و دیموکراسی گرتۆته به‌ر، عێراقیش له ساڵی (2003 )ه‌وه به‌م رێگایه‌وه په‌یوه‌ست بووه‌و خه‌ڵکی ئێمه بۆ دواوه ناگه‌ڕێته‌وه، ناشتوانین سازش له‌سه‌ر ئه‌م خه‌سڵه‌ته بنه‌ڕه‌تیه‌ی ده‌وڵه‌ت بکه‌ین، ئه‌گه‌ر هه‌ر کات پێویست به هێڵی سوور بکات، به دڵنیاییه‌وه ده‌بێ خودی ئه‌و بابه‌ته هێڵی سوور بێت که سروشتی ده‌وڵه‌تی عێراقه.
له هه‌رێمی کوردستان رێگه‌یه‌کی باشمان بڕیوه له دامه‌زراندنی دامه‌زراوه دیموکراتیه‌کان، توانیومانه گه‌شه‌سه‌ندنێکی دیاری ئابووریمان هه‌بێت، ده‌ستمان به دووباره بونیادنانه‌وه‌ی ژێرخانی ئابووری کرد، توانیمان مافی که‌مینه‌کان و پێکهاته ئاینیه جیاجیاکان بپارێزین و به زمانی زگمامی خۆیان بخوێنن و ده‌ستیشمان کردووه به هێنانه ئارای پرۆژه‌یه‌ک تا وه‌کو ئاشکراگۆیی وشه‌فافیه‌ت و لێپرسراوێتی دامه‌زراوه‌کانمان بۆ هاوڵاتیان زیاتر بکات، توانیمان یاسایه‌کی وه‌به‌رهێنانی وه‌ها ده‌ربکه‌ین که سه‌رنجی زۆرێک له جه‌مسه‌ره‌کانی بزنس وبازرگانی جیهان به‌لای خۆیدا رابکێشێ، هێشتا ئێمه له سه‌ره‌تای قۆناغی دووباره رێکخستنه‌وه‌ی کۆمهڵگاکهمانداین.
بۆ نزیکه‌ی (100) ساڵ، ئێمه بێ به‌ش کرابووین له به‌شداربوون له حوکمڕانی خۆمان، ئێمه له‌رووی که‌لتووریه‌وه پێویستییه‌کی زۆرمان هه‌یه که دیموکراته‌کانی دیکه هاوکاریمان بکه‌ن له‌رووی ئه‌زموون و پسپۆریی ته‌کنیکیه‌وه بۆ په‌ره‌پێدانی توانا مرۆییه‌کان و دامه‌زراوه‌کانمان.
پاش ده‌یان ساڵی ژێرده‌سته‌یی حوکمی ده‌وڵه‌تێکی نا دیموکراتیدا، ئێمه تێده‌کۆشین له پێناو فه‌راهه‌مکردنی ده‌رفه‌ت بۆ که‌رتی تایبه‌ت بۆ هاوڵاتیانمان، نه‌ک ته‌نها بۆ گه‌شه‌پێدانی ئابووری، به‌ڵکو بۆ ره‌خساندنی ده‌رفه‌تێکی ئه‌وتۆ بۆ هاوڵاتیانمان که سه‌ربه‌خۆ بێت له حکومه‌ت.
رێگایه‌کی دوور ودرێژمان له پێشه بۆ ساڕێژکردنی ئاسه‌واری ئه‌و توندوتیژی و نه‌هامه‌تیانه‌ی که له رابردوودا به‌سه‌رماندا هاتوون، تا ئێستاش له هه‌ڵه‌بجه، به هۆی به‌کار هاتنی چه‌کی کیمیاوییه‌وه، منداڵه‌کانمان به ناته‌واوی و شێواویی له دایک ده‌بن، له سه‌رانسه‌ری وڵات هێشتا که‌سانێکی زۆر هه‌ن له ژێر کاریگه‌ریی ئاسه‌واره ده‌روونی و جه‌سته‌ییه‌کانی ئه‌و نه‌هامه‌تیانه‌دا ده‌ژین که به هۆی ساڵانی دیکتاتۆریه‌ت و تووندوتیژیه‌وه تووشی بوون.
کۆمه‌ڵگای ئێمه له سه‌ره‌تای رێگا و پرۆسه‌یه‌کی درێژخایه‌نی ئاشتهواییدایه، به‌ڵام ئێمه سوورین له‌سه‌ر ئه‌و پرۆسه‌یه، ده‌توانین له‌سه‌ر رابردووی خوێناویدا زاڵ بین، چیدی ئێمه نابینه قوربانیی ده‌ستی ده‌وڵه‌تی خۆمان.
سه‌ربه‌رزم به‌وه‌ی که ئه‌مڕۆ به‌شداری ده‌که‌م له کۆبوونه‌وه‌ی گشتی هاوپه‌یمانیی دیموکراتی جیهانی. رێگایه‌کی دوور و تراژیدیمان بینی تا به‌م رۆژه گه‌یشتین، به‌ڵام زه‌حمه‌تی و ناڕه‌حه‌تیه‌کانی خه‌باتمان، رۆژانه گرنگی ئه‌و خه‌باته‌مان بیر ده‌هێنێته‌وه.
له کۆتاییدا، رێگه‌م بده‌ن سوپاسگوزاری خۆمتان پێشکه‌ش بکه‌م بۆ داوه‌تکردنمان.
سوپاستان ده‌که‌م بۆ ئه‌م ده‌رفه‌ته و داواتان لێ ده‌که‌م هاوکار و پشتیوانمان بن بۆ دامه‌زراندن و به هێزکردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان، به‌راستی شه‌ره‌فێکه بۆ من که ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ ئێوه‌م. با هه‌موومان پێکه‌وه کار بکه‌ین بۆ ئه‌و رۆژه‌ی که تێیدا سندوقه‌کانی ده‌نگدان له هه‌موو شوێنێک ببنه تاقه سه‌رکه‌وتوو به‌سه‌ر هه‌موو شته‌کاندا.