وا ده‌زانن كورد بێ ده‌ره‌تانه
كه‌ركوك و شه‌نگار په‌نای بۆ ده‌برێت، هه‌ر یه‌ك شته: ته‌عریبكردنی كورد‌و ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی خاكی كوردستان؟
عیراقی پادشایی تهعریبـی كردبێ، یان جمهوری، به‌غدای مه‌ركه‌زی په‌نای بۆ ببات یان به‌غدای فیدراڵی، له دیدی كوردستانیانه‌وه ته‌عریب یه‌ك شرۆڤه هه‌ڵده‌گرێت: هه‌ڵلوشینی خاكی كوردستان و تێكدانی بژاره‌ی كورد له هاوبه‌شێتی ئاره‌زوومه‌ندانه له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بی عیراقدا.
ته‌عریب له جاراندا یه‌كسان بوو به ماڵوێرانی، به نانه‌وه‌ی پشێوی و ئاژاوه له نێوان كورد‌و عه‌ره‌ب، بریتی بوو له ڕاگوێزانی كورد‌و توركمان و له‌جێدانانی ناڕه‌وای خه‌ڵكی تر، لێ ئه‌مڕۆ به‌رگێكی دیكه‌شی له به‌ركردووه، ته‌عریب یانی ئیرهاب، ئیرهابیش یانی ته‌عریب.
له‌كوێدا ئه‌جێندای ته‌عریب و ئیرهاب یه‌كیان گرته‌وه؟ له‌وه‌دا هه‌ردووكیان وه‌چه‌ی یه‌ك ژینگه‌ن كه ژینگه‌ی حیساب نه‌كردنه بۆ ئه‌وی تر، ژینگه‌ی مه‌یلی ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی ماڵ و ژیانی خه‌ڵكه كه ئه‌مانه ژینگه‌ی پتر له په‌نجا ساڵه‌ی ره‌وتی ناسیۆنالیزمی توندڕه‌وی به‌عس بوون له عیراق و ئێستاش له‌هه‌مان فه‌زادا بۆته پێخۆری گروپه توندڕه‌وه‌كان كه به‌ناوی موقاوه‌مه‌ی ئیسلامیه‌وه كوردی موسڵمان له جه‌له‌ولا ده‌رده‌كه‌ن.
ته‌عریب یه‌كسانه به تیرۆر، چونكه هه‌ردووكیان مه‌به‌ستیان كوشتنی حه‌یسیه‌تی كورد‌و رێگرتنه له بوژاندنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌ك له مێژووی سه‌د ساڵی رابردوو هه‌ر رۆژه‌ی بهبیانوویهكی ئایدۆلۆژییه‌وه سه‌ركوتكراوه. ئه‌مڕۆش تیرۆریستان بیانووی پڕوپوچ بۆ ته‌كفیركردنی كورد‌و ده‌ركردنی ده‌هێننه‌وه، ئه‌مجاره به‌شداری كورد لهبژارهی عیراقێكی دیموكرات و فیدراڵی كراوه‌ته بیانوو بۆ ده‌ركردنی كورد، گوایه له عیراقی فیدراڵیدا كورد له به‌شی خۆی زیاتری وه‌رگرتووه‌و ته‌ماعی فراوانخوازی هه‌یه. وه‌ك بڵێی جه‌له‌ولاو خانه‌قین له‌مێژوودا نیشته‌نی خاڵسی عروبه بووبێتن و دوو دوكاندار و سێ خێزانی لێقه‌وماوی كوردی ئه‌و ده‌ڤه‌ره ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتبێت. ته‌عریب به ته‌كنیكی نوێوه هاتۆته‌وه، له‌كه‌ركوك به بیانووی ئه‌و موههجهرانهی له‌ترسی ئیرهابی شوێنه‌كانی تر هاتوون و له‌جه‌له‌ولا به‌هه‌ڕه‌شه‌ی خودی ئیرهاب كورد راده‌گوێزن.كورد ده‌رده‌كرێ چونكه رێی چاره‌سه‌ری دیموكراسی و ده‌ستووری گرتۆته‌به‌ر، راده‌گوێزرێ، چونكه بڕیاریدا رێوشوێنی یه‌كسانی و دیموكراتی بۆ هاوبه‌شێتی له‌گه‌ڵ عیراقییه‌كانی تردا ره‌چاو بكات.تۆڕی تیرۆر كورد راو ده‌نێت، چونكه ده‌زانێ نه‌خشه رێگای ده‌ستوور و دارعه‌سای مادده‌ی 140 له‌و ده‌ستووره‌دا، رێگایه‌كی ئاوریشمینه بۆ له‌باربردنی ته‌عریب و راگوێزان. ئیرهاب وه‌ك ته‌عریب وایه، نایه‌وێ كورد بحه‌سێته‌وه، به ڕێی ئاوریشمینی وه‌ك ده‌ستوورو سه‌رژمێری و راپرسی گشتی مافه‌كانی وه‌ربگرێته‌وه.
تیرۆرستان خه‌ڵكی ترسنۆك و كه‌م به‌هره‌ی سیاسیین، له‌وه‌چه‌ی ئه‌و ترسنۆكانه‌ی ژێرسایه‌ی حوكمی دیكتاتۆری به‌عسن كه وه‌ختێك سه‌ددام كورد‌و عیراقییه‌كانی تر ده‌كوشت و ده‌بڕی، ئه‌وان هیچیان له ده‌ست نه‌ده‌هات و غیره‌تی ئاین و نیشتمانی و مرۆیی هانی نه‌ده‌دان به‌رپه‌رچی زوڵمی به‌عس بده‌نه‌وه. ئێستا شێره به‌فرینه‌ن بۆ ده‌ركردن و راونانی كورد. وه‌ختێك له سایه‌ی حوكمی دیكتاتۆریدا عیراق تاریك و نوته‌ك بوو ، كورد‌و عیراقییه دیموكراتخوازه‌كان به‌ره‌ی موقاوه‌مه‌تیان له دژ به‌رپاكرد بوو، تیرۆریستان سه‌ركزو شه‌رمه‌زار و بێ ده‌ربه‌ست بوون. ئێستا ئیرهاب به نرخی موقاوه‌مه ده‌فرۆشنه‌وه‌و هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن له‌كورد ده‌كه‌ن. ئه‌وانه وا ده‌زانن كورد له بێدهسهلاتییهتی كه ئه‌مڕۆ شێوه‌ی خه‌باتی سیاسی و دیموكراتی و ده‌ستووری گرتۆته‌به‌ر.
ئه‌م ده‌ورانی تهعریبهش تێده‌په‌ڕێت، ئه‌م تهكنیكانه نوێیانه‌ش پووچه‌ڵ ده‌بنه‌وه. گرنگ وانهكهیه بۆ كورد‌و بۆ نه‌یاره‌كانیش.
KNWE