وا باشتره‌ ئه‌ردۆگان له‌گه‌ڵ کورده‌کان دا راستگۆ بێت*

وا باشتره‌ ئه‌ردۆگان له‌گه‌ڵ کورده‌کان دا راستگۆ بێت*
2010-10-22T08:00:39+00:00

به‌شی دانیشتوانی تورکیان) ، به‌ روکه‌ش هه‌وڵ بۆ گۆڕانکارییه‌ک له‌ رێچکه‌ی ناکۆکی نێوان میله‌ته‌کانی تورکیادا ده‌دات، به‌ر له‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی تورکیا له‌ ساڵی 2007 دا پارتی داد و گه‌شه‌پێدان (ئاکه‌په‌) به‌ڵێنی ریفۆرمی دیموکراسییانه‌ی دا، بێجگه‌ له‌وه‌ش ئه‌م سه‌رۆ‌ک وه‌زیرانه‌ ناڕازیبونی خۆی به‌رامبه‌ر هێزه‌ سه‌ربازیه‌کانی وڵاته‌که‌ی نیشاندا، وه‌ختێک سوپا ده‌یویست بچێنه‌ ناو خاکی باکوری عێراقه‌وه‌،

له‌ به‌رانبه‌ردا کورده‌کان سوپاسیان کرد و زۆربه‌یشیان ده‌نگه‌کانی خۆیان دایه‌ (ئاکه‌په‌)، به‌ر له‌ ئه‌نجامدرانی ریفراندۆم سه‌باره‌ت به‌ گۆڕانکاریی له‌ ده‌ستوری تورکیادا له‌ 12 ی سپتێمبه‌ری ئه‌مساڵدا ته‌نانه‌ت وتوێژ له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لانی سه‌رۆکی پێشوی پارتی کرێکارانی کوردستان و فه‌رمانی بۆ هه‌میشه‌ به‌ندکران به‌سه‌ردراودا و دوژمنی هه‌ره‌ گه‌وره‌ی تورکیادا هێنرایه‌ ناو باسه‌کانه‌وه‌.

سه‌ره‌ڕای راگه‌یاندنی بایکۆتی ئه‌و ریفراندۆمه‌ له‌ لایه‌ن پارتی ئاشتی و دیموکراتی (به‌ده‌په‌)ی کورده‌کانه‌وه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا کوردێکی زۆر ده‌نگیان بۆ ئه‌و ریفراندۆمه‌ دا، ئه‌ردۆگان سوپاسی کردن، وتوێژه‌کانیش گه‌یشتنه‌  بنبه‌ست‌.

ئه‌م ستراتیژه‌ زه‌ره‌رمه‌نده‌، گه‌لی کورد وه‌کو ئاژه‌ڵێکی خاوه‌ن ده‌نگ به‌کاربهێنێت و به‌ به‌ڵێنی که‌مێک ئازادی بیانخه‌ڵه‌تێنی و دواتریش به‌زویی بیانخه‌یته‌وه‌ ناو چه‌په‌ری ته‌لبه‌ندکراو، ئه‌م کاره‌ نه‌‌ک ته‌نیا زیانبه‌خشه‌، به‌ڵکو نیشانه‌ی به‌ که‌می ئاماژه‌دانه‌ به‌ دواڕۆژ، ئه‌گه‌رچی له‌ سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی (ئاکه‌په‌)دا هه‌ندێک چاکسازی له‌و بابه‌ته‌دا کراوه‌  که‌ به‌ باسی پرسی کورد ناسراوه‌ (بۆ نمونه‌: ته‌له‌فزیۆنێکی ده‌وڵه‌ت به‌ زمانی کوردی)، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا هیچ شتێک له‌ بنه‌ڕه‌تدا له‌ شوێنی خۆی نه‌بزوتوه‌.

ئه‌نقه‌ره‌ وه‌کو جاران نه‌وێرانه‌ درێژه‌ به‌ داپۆشینی ئه‌و ناکۆکیه‌ بنچینه‌ییه‌ی کۆماره‌که‌ی ده‌دات، ناکۆکیه‌ک بۆته‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی به‌رده‌وام بۆ سه‌ر ئارامی و سه‌قامگیریی له‌ تورکیادا، له‌ ساڵی داهاتودا ( له‌وانه‌یه‌ له‌ مانگی حوزه‌یراندا بێت) جارێکی تر ئه‌م وڵاتی که‌نار ده‌ریای بسفۆره‌ په‌رله‌مانێکی نوێ هه‌ڵده‌بژێرێته‌وه‌، تاکو ئه‌وسا ئه‌ردۆگان ده‌یه‌وێت خۆی بپارێزێت: هه‌وڵده‌دات که‌مێک ده‌می کورده‌کان شیرین بکات تاوه‌کو ده‌نگه‌کانیان بۆ خۆی بباته‌وه‌، دیاره‌ هێنده‌ش بایه‌خیان پێنادات که‌ ببێته‌ هۆی له‌ خۆ دورخستنه‌وه‌ی تورکه‌ ناسیونالیسته‌کان و ره‌وینه‌وه‌یان.

به‌ پێی لێکدانه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ بێت، ئه‌وا (ئاکه‌په‌) له‌و هه‌ڵبژاردنه‌ی ساڵی داهاتودا زۆرینه‌یه‌کی زۆری ده‌نگه‌کانی پێده‌درێت، ئه‌وکاته‌ ئه‌ردۆگان ده‌توانێت کێشه‌ی کورد به‌ شێوه‌یه‌کی ژیرانه‌ وه‌ربگرێت و ئیتر بۆ هه‌تا هه‌تایه‌ بێته‌ چاره‌سه‌رکردن.

سبه‌ی

 

Shafaq Live
Shafaq Live