هه‌ر مالیكی باشتره
حكومه‌تێكی نیشتمانی پێكبهێنرێت، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ریی هه‌بووه له به‌ره‌وپێشچوونی وڵات له هه‌موو ڕووێكه‌وه. ده‌ستێوه‌ردانی وڵاتانی دراوسێش بارودۆخه‌كه‌ی زیاتر به‌ره‌و خراپبوون بردووه، ناكۆكی نێوان لیسته براوه‌كان له‌به‌رامبه‌ر یه‌كتریدا به جۆرێكه كه‌سیان سازش بۆ یه‌كتری ناكه‌ن.
له‌ناو لیسته براوهكانیشدا لیستی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان تائێستا خۆی به پاڵ هیچ لیستێك نه‌داوه، پرۆژه‌یه‌كی نوزده خاڵی پێشكه‌ش به لیسته براوه‌كان كردووه هه‌ر لیستێك ئاماده‌ده‌بێت جێبه‌جێیبكات ئه‌وا لیستی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان پاڵپشتی ده‌كات.
له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو له‌لایه‌ن ئه‌ندامه‌كانی لیستی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان و سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان وا بڵاوبوویه‌وه كه گوایه نوری مالیكی سه‌رۆكی لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا ئاماده‌یی خۆی و لیسته‌كه‌ی ده‌ربڕیووه بۆ جێبه‌جێكردنی هه‌ژده خاڵ له كۆی ئه‌و نۆزده خاڵه، به‌ڵام تائێستا لیستی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان هه‌ڵوێستی فه‌رمی خۆی به‌رامبه‌ر به‌و په‌یمانه‌ی نوری مالیكی پێشان نه‌داوه.
بێ گومان ئه‌و نۆزده خاڵه‌ی كه لیستی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان خستۆتیه به‌رده‌م لایه‌نه‌كان ئه‌وه داخوازی گه‌لی كورده گه‌ر جێبه‌جێبكرێت لایه‌نیكه‌م مافه‌كانی كورد له عیراق هه‌ندێكی تر به‌ده‌ستبێت و به‌تایبه‌تی ئه‌و بوارانه‌ی په‌یوه‌ندیان به مه‌سه‌له نهتهوایهتییهكانهوه هه‌یه وه‌ك ناوچه كوردستانییه كێشه له‌سه‌ره‌كان و پۆسته باڵاكانی ده‌وڵه‌ت، سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و بوجه و دیموكراسی.
ده‌بووایه تائیستا لیستی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان هه‌ڵوێستی ڕه‌سمی خۆی به‌رامبه‌ر به نوری مالیكی ڕاگه‌یاندبا، چونكه هیچ لیستێكی تر نییه ئاماده‌بێت ئه‌و خاڵانه جێبه‌جێبكات، هه‌ندێ لایه‌ن و لیست هه‌ن زۆر دژایه‌تی كورده‌كان ده‌كان وه‌ك له‌ماوه‌ی ڕابردوو بینیمان له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه له‌لایه‌ن لیستێكی براوه‌ی تری عیراقه‌وه ده‌رچووبوو كوردی له به‌شداریكردن له حكومه‌تی عیراق ڕه‌تكردبۆوه. له‌لایه‌كی تریش كاریان كرد بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رژمێری دوابخه‌ن و بۆیان چووه‌سه‌ر، ئه‌وانه‌ی به عه‌قلیه‌تی به‌عس بیرده‌كه‌نه‌وه ئیستاش هه‌ر خه‌ریكی پلان و دوژمنكاری گه‌لی كوردن.
هه‌ر چه‌نده به‌شێوه‌یه‌كی پچڕپچڕ له‌لایه‌ن سه‌ركرده سیاسییه‌كان پشتگیری مالیكی ده‌كرێت و پێیانوایه كه مالیكی ده‌توانێت وڵات له‌و نه‌هامه‌تیه ڕزگاربكات تووشی بووه و پێیانوایه كه مالیكی باشترین كه‌سه بۆ سه‌رۆكایه‌تیكردنی حكومه‌تی عیراق، به‌ڵام ئه‌و پشگیریانه نه‌بوونه‌ته هه‌ڵوێستێكی ڕه‌سمی گه‌لی كورد، لیستی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان ده‌بێت هه‌رچی زووتره به‌شێوه‌یه‌كی ڕه‌سمی و له‌به‌رده‌م كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندندا هاوهه‌ڵوێست و پشتگیری خۆی بۆ نوری مالیكی ده‌ربڕێت، چونكه دڵنیابن هه‌ر نوری مالیكی باشتره بۆ كورد.