مانگی بایكۆته‌كان
كورد تێدا نه‌بوو، بایكۆتی ئه‌و ڕیفراندۆمه‌ی كرد، كه له‌لایه‌ن پارته‌كه‌ی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانه‌وه بۆ هه‌مواركردنی هه‌ندێك بڕگه‌ی ده‌ستووری توركیا پێشنیار كرابوو. له 20ی سێپته‌مبه‌ریش له‌سه‌ر پێشنیاری عه‌بدوڵڵا ئۆج ئالان، دیسانه‌وه زۆرینه‌ی قوتابیانی كورد له توركیا بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك بایكۆتی خوێندنیان به زمانی توركی كرد‌و داوای خوێندنیان به زمانی كوردی له حكومه‌تی توركیا كرد. ئه‌وه‌ی تێبینم كردبێت له‌م شێوازه‌ی خه‌باتدا، زیانه گیانی‌و ماڵییه‌كان بایی ئه‌وه نییه، هه‌واڵێكی ڕۆژنامه‌وانی لێ‌دروست بكرێت، به‌ڵام دهنگدانهوهكهیو كاریگه‌رییه‌كه‌ی بایی ئه‌وه بوو ده‌یان كتێب‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بنووسرێت.
پێشتریش ژنان‌و منداڵانی باكووری كوردستان له ڕێگه‌ی ده‌ف لێدان‌و ڕێپێوانی هێمنانه‌وه له بۆنه نیشتمانی‌و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان ده‌ڕژانه سه‌رشه‌قامه‌كان‌و به‌شێوازێكی مه‌ده‌نییانه‌ی دور له توندوتیژی كه ده‌مێكه شۆڕشی باكووری پێناسراوه، خواسته‌كانی كوردیان به‌رزده‌كرده‌وه.
ئه‌م شێوازه‌ی خه‌بات (خه‌باتی ناتوندوتیژی) له سه‌ده‌ی بیسته‌م، له‌لایه‌ن گه‌لی هیندستان به ڕێبه‌رایه‌تی مه‌هاتما غاندیو ڕه‌ش پێسته‌كانی ئه‌مریكا به سه‌رۆكایه‌تی مارته‌ر لۆته‌ر كینگو گه‌لی باشووری ئه‌فریقا به سه‌رۆكایه‌تی نیلسۆن ماندێلا تاقیكراوه‌ته‌وه، سه‌ره‌ڕای گهورهییو قورسی زۆری قوربانییه‌كانی، به‌ڵام دواجار خوێن به‌سه‌ر شمشێردا سه‌ركه‌وتوو بووه.
بۆ ئێمه‌ی كورد كه نیشتمانه‌كه‌مان داگیر‌و دابه‌شكراوه، گرتنه‌به‌ری هه‌موو شێوازه‌كانی خه‌بات شتێكی ڕه‌وایه. زیاتر له سه‌ده‌یه‌كیشه خه‌باتی چه‌كداری پهیڕهودهكهین، ئه‌وه‌ی له‌و شێوازی خه‌باته‌دا به‌ده‌ستمان هێناوه كه‌م نییه، به‌ڵام ده‌بێت دان به‌و ڕاستیه‌شدا بنێن ده‌سكه‌وته‌كانی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له ئاست ئه‌و قوربانی‌و كاولكارییانهدا نین كه به سه‌ر نیشتمانه‌كه‌ماندا هاتووه.
خه‌باتی ناتوندوتیژی كه بایكۆدكردن یه‌كێكه له شێوازه‌كانی، گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی مه‌نهه‌جی دیراسه بكرێت‌و بارودۆخ‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی كوردستان‌و واقعی وڵاته داگیركهرهكانو گه‌لانی ئه‌و وڵاتانه له‌به‌رچاو بگیرێت‌و گه‌له‌كه‌مانی بۆ ته‌یارو ئاماده بكرێت، پێموایه ده‌توانێت له ماوه‌یه‌كی كورتدا تێكۆشانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان بگه‌یه‌نێته ئاستێكی باڵا، ده‌كرێت له ڕێگه‌یه‌وه ئه‌و ئامانجانه‌ی كه ده‌ریایه‌ك خوێن‌و فرمێسكمان بۆی ڕشته‌وه به‌ده‌ست بهێنین.
غاندی له وته‌یه‌كیدا ده‌ڵێت: "ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی به توندوتیژی به‌ده‌ست دێت، یه‌كسانه به دۆڕان، چونكه زۆر زوو تێده‌په‌ڕێت." حه‌قیقه‌تیش ئه‌وه‌یه توركیا له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌مدا به ئاگرو ئاسن كه‌وته وێزه‌ی كورده‌كانی باكوور‌و به خه‌یاڵی خۆی توانی بیانتوێنێتهوهو بیانكات به تورك، به‌ڵام هاتنه مه‌یدانی ئه‌و ملیۆنه‌ها كه‌سه بۆ سه‌ر شه‌قامه‌كان، وته به‌نرخه‌كه‌ی سه‌ره‌وه‌ی مه‌هاتما غاندی سه‌لماند.