لەدوای پێكهێنانی حكومەت، ڕودانی كودەتا لەبەرچاوبگرن

لەدوای پێكهێنانی حكومەت، ڕودانی كودەتا لەبەرچاوبگرن
2010-10-12T19:28:56+00:00

سیاسیەكە تەنها بەناو هێنانێكی سەرزارەكی لەتوێی باسێكی دورودرێژدا بەسادەیی لای لێكراوەتەوە،ئەویشیان هەلگەڕانەوەوكودەتایە لە مێژووی سیاسی عیراقدا. ئەگەر هەڵوەستەیەك لە تەك ڕابردووی جیۆپۆلیتیكی عیراق بكەین دەبینین هیچ حكومەتێك ئامادەیی ئاولێبرانەوەی تێدا نەبووە وە بە هیچ كلۆجێك نەیویستوە كورسی حوكمڕانی جێ بهێلێت،وەكو كاردانەوەیەكیش بۆ بەرپەرچدانەوەی ئەم حاڵە تاك و تەرا خۆپیشاندانی جەماوەری و دەنگی ناڕەزایی بیستراوە بەڵام سەرەنجام تووشی دوورخرانەوەو خامۆش بونەوە هاتوون وەهەموو جۆرە شێوازێكی سەركوتكردنیش لەگەڵ نەیارانی سیاسی بەكارهێنراوە بۆئەوەی دەسەڵاتە خۆسەپێنەكە چەندی بۆی بكرێت درێژە بەتەمەنی فەرمانڕەوایی خۆی بدات. رژێم و خانەوادەی پاشایەتی لە كودەتایەكی خوێناویدا هەناسەبڕكران، سەرۆكە خۆشەویستەكەی وەزیران نوری سەعید بەبەرگی ئافرەتانەوە دەستەسەر كراو تاڵاوی مەرگیان لە ڤیستیڤالێكدا پێ نۆشت، (ماكو زعیم الاكریم)ەكەی دروشمی شۆرش لە دڕندانەترین دیمەن و لەپەخشی تەلەفزیۆن و رادیۆدا بەچەند فیشەكێك كۆتایی بە قودسیەتەكەی هێنراو خاوەنەكەی دوای ئیهانە پێكردن دواجار شوێنەوارێكی بزربوی لەدەریادا پێ ڕەوابینرا. وەكو خوێندنەوەیەكی سیاسی و زانستی ئەوبەروارانە پێش ناخەین لەسەر عەقڵیەتی خۆزاڵكردن كەلە سایكۆلۆجیای تاكی ئێراقیدا هەیەو نەوە دوای نەوە خوازیارن پێیەوە تەحەكوم بە بارودۆخ و پێشهاتەكان بكەن، ئەوەی دەیسەلمێنین حەقیقەت و چۆنیەتی سیاسەتكردنە لە ووڵاتێك كە ژیانی لەسەر شانازیكردن بە شارستانیەت و هەناردەكردنی نەوت ڕاوەستاوە ، ئێستا هەرچی قەیرانێك هەیە بەمانا دیارەكەی لێی كۆبۆتەوە. كابینەی حكومەتی بەرهەم هاتووی ناو پڕۆسەی ئازادی لە قۆناغێكی ڕاگوزەری جوڵاودایە زیاتر لەوەی كار بە بنەما جێگیرەكانی دەستوور و یاساو مافی هاوڵاتی بوون بكات، مەسەلە هەستیارو چارەنوسسازەكان ئێستا وەكو ڕەشنوسێكی نوسراو هەن و باس لە هەل و مەرجە تازەكان دەكەن بەڵام لە مەیدانی پراكتیكیدا بۆشایی یەكی فرە لەئارادایە هەرلایەنێك بەئارەزووی خۆی تەفسیرو ڕاڤە بۆ دەستوور و پرسەكانی ئەمنی قەومی دەكات تا لە چەردە حاڵەتێكدا گەیشتۆتە ئەو ئاستەی ئەو پارت و رێكخراوە سیاسیانەی بۆ چەندین ساڵ لەگەڵ كوردا سەكۆی بەرهەڵستكاری رژێمی بەعسیان هەڵبژاردبوو، مافە بڕیارلێدراوەكانی كورد لە دەستوور بە زیاد لە پێویست و پێ لێ هەڵبڕین بزانن، سەركردایەتی كردنی ئەم بیرۆكەیەش بەتەنها بالێك و لایەنێكی دیاریكراو پێی هەڵنەستاون بەڵكو بۆ ناسیونالیزەكردنی كۆی مەسەلەكان بیری نەتەوەپەرستی و پێناسەی یەك نەتەوە بە رێبەرایەتیكردنێكی دەستەجەمعی سپێردراون، بەڵگەو نمونەش بۆ پیشاندانی ئەو راستیە حاڵەتەكەی ئەمڕۆمانە كە هەرجارەی كورد لە نێوان تۆمەتباركردنی كوتلەیەك خۆی دەبینێتەوە .پرسی ئیرۆكانە هەرچەندە لەناو چوارچێوەیەكی دیموكراسی و پڕەنسیپەكانی قەبوڵ كردنی مافی بەرامبەرەوە رێدەكات بەڵام پێناچێت هاوپەیمانێتێكی فراوان كە لیستی قانون یان ئێراقیە سەرپەرشتی بكات بۆ دروست كردنی حكومەت بەوە ڕازی بێت بەوەی بە شێوەیەكی ئاشتیانە مەقالیدی حوكم تەسلیم بە برا براوەكەی بسپێرێت بۆیەشە حكومەتەكە لەژێر چی ناوێكدا خۆی بناسێنێت یەكەم جار هەوڵ دەدات دوو دەزگای بایەخدار دەستەمۆی خۆی بكات و كەسە بڕوادارەكانی لێ بكاتە بەرپرس ئەوانیش دارایی و هێزی سەربازیە، بە بێگومان بەم پێودانگە دەلیڤە بەوە نادات لایەنەكانی دەرەوەو ناوەوەی كابینەكە لە تێڕونانینی باشە زیاتر تەئویلێكی پاسیڤ بۆ بەرنامەكەی لە خەیاڵداندا فرێبداتە دەرەوە لەم ڕوانگەیەوە سەرجەم پڕۆسەكەو كارەكتەرەكانی بەشدار بوو دەكەونە نێوان دووئیرادەی ئیختیاری و تاڕادەیەكیش لاایرادی، یان ئەوەی حكومەت هەرچیەكی دەیبێژێ و ئارداوێژی دەكات قەبوڵی بێت یانیش ماف بە خۆیان بدەن پرسیاری بێزاركەر ئاراستەی دام و دەزگاكان بكەن، لەكاتی سەرهەڵدانی نائارامی و گەندەڵی ئیداری لە ریزی پێشەوەی هێزی فشاربن بەمەرجێك كۆنتڕۆڵی سەرۆك وەزیران نەگاتە سنووری نەگەڕانەوەی دوو دەزگا ناو هێنراوەكە بۆ ژێر لێپێچینەوەی یاسایی و بەدواداچوونی دادگای باڵای دەستووری ووڵات، چونكە چنگ گیربوونی سەرۆك وەزیران لەسەر ئەو دوو كایە كاریگەرە، لابردنی خۆی و حكومەتەكەی دەكەوێتە بەردەم ڕووبەڕووبوونەوەیەكی زێدە دژوار كە ناتوانرێت بە هۆیەوە لەسەر حوكم بهێنرێتە خوارەوە تەنانەت داداگای فیدراڵیش بریارەكانی لەكار دەكەون و وەكو چاودێرێك هەڵدەپەسێردرێت، ئاخرین جار ڕۆحی ئینقلاب چەكەرە دەكات تاكو شوێنی خۆشی دەگرێت چەندین كەڕەت هەوڵی سەرنەگرتوو دەردرێن بەمەش هەرگیز ووڵاتی تازە ئازادكراو حكومەتێك بەخۆیەوە نابینێت ناوی موئەسەساتی بێت بەڵكە لە چەند وەزارەت و دەزگایەكی ئیفلیج تێپەڕناكەن هەردەمەی بیری كودەتاش فراوان بوو، ڕوخاندنی لەگەشتێك ئاسانتر دەبێت. لەبەرچاوگرتنی ئەگەری ڕاست ڕودانی كودەتا بەر لەوەی حكومەتە چاوەڕوانكراوەكە لە قاوغە تەنگەبەرەی بئافرێ، كۆمەلێك ئەرك و بەرپرسیاری دەخاتە سەرشانی سەركردایەتی سیاسی كورد كە بە جیدی پێشبینی بوون و ڕودانی بكاتەوە، ئێمە تاسەر لەدۆخی بگرەو بەردەدا نامێنینەوە و ناشبینە چاودێرێكی سیاسی لە قەوارەو سنووری هەرێمی كوردستان دووری بویەرەكان ڕاوەستین، بەشداری كردنمان لە حكومەتێك بناغەكەی لەرزۆك یاخود قایمكراو بێت دەمانكاتە بە شێك لەوكودەتایەی لە ئایندەدا ڕەنگی سوور یان پرتەقاڵی هەڵدەبژێرێت، ڕەهەندو ئەگەرەكانی ئەم باسە سەرچاوەكەی فانتازیایەك نیە لە سیناریۆیەكی بەخەیاڵ دروستكراو، ناشێت بۆزانینی چیرۆكی مێژوویی ئێراق تیلەچاوێك لە دیرۆكی كەونارای نەكەین، ئاماژەدانمان بە خەلفیەتی سیاسی ئێراق و تەبیعەتی كەسی دەسەڵاتگێڕ پێچەوانەی بیركردنەوەمان بۆ كودەتا و هەڵگەڕانەوە ناداتە دەست، لەگشت كاتێك زیاتر دەبێت چاو لە ڕەهەندەكانی داهاتوو زەق كەینەوە ساتێك خۆمان لە ناو گێژاوی ڕووداوێكی وەهاو تەماع تێبڕینی ئیقلیمی و دەرەكی دەدۆزینەوە، ڕاستە بوونی ئەمەریكاو هاوپەیمانەكانی جۆرێك لە متمانەیەكی كاتی مزگێنی دەرە لێ ئاكام ووشەیەكی تێدا بەرچاو ناكەوێت گەرەنتی ناوەخۆی تێدا بێت و بەلاچونی ترس هێزە سیاسیەكان، هەمان فریشتەی پێشان بمێننەوە .(كودەتای سیاسی سەربازی) بەتەنیا دروست بوونی فەراغێكی سیاسی و هەڵوەشانەوەی دادگای باڵاو دەستوور ناگەیەنێت، لەتەنیشت ئەوەشدا ژێرخان و سەرخانی ئابووری دێتەوە سەرسفر، خەڵك لەبری گوزەرانی باش و حەسانەوە لەداهاتی نەتەوەیی دووچاری بێكاری و برسیەتی دەبنەوە، حكومەتی داهاتوو تا درەنگ ساڵانێك ناتوانێت ئاسایش و ئەمن دەستەبەر كات و قەرزە دارایی یەكانی رژێمی پێشوو بداتەوە لەم میانەیەشدا قەیران سەری قەیرانی بەرو خۆی دەخوات لەبەر ئەوەشە پێویست دەبێت ووتراوەكان نەخەینە سەر ڕاپۆرتێكی سادە و حسابی بۆنەكەین چونكە ڕوداوەكان زۆر پتر دەبن لە گوتراوەكان جا بۆیە دووبارە واج دەبێت ئەگەرەكان ببەینەوە سەر ڕەهەندانێكی قوڵ كە سیمای ئێراقە بۆ مەبەستی ناسینەوەی، لەوە خاترجەم بین، سیستەكە لە قالبی فۆڕم گۆڕاوە بەڵام بۆ ناوەرۆكەكەی زۆری ماوە، بەو خوێندنەوەیەش لەسەرمان دەكەوێتەوە هەردەم حسابی ڕابردوو لەگەڵ هەنوكە پەیوەست بكەین، هەروەكو چۆن لە ئەجندای بەشداریكردنمان لە حكومەت ڕەئی جیاوازو هەڵوێستی جیاوازمان هەس ئەوهاش لێكدانەوەكان بۆ كودەتاو عەقڵیەتی سیاسی تاكی ئێراقی لە بەشی لێنەدراوی نەوارەكە بۆ كاتی لەباری خۆی گوێی لێبگیرێت و بكرێتە ستراتیژێكی یەكگرتوو بۆ داهاتوو.

Shafaq Live
Shafaq Live