لیستی حه‌دبا و ده‌ستوری عێراق

  لیستی حه‌دبا و ده‌ستوری عێراق
2009-05-16T12:04:47+00:00
له‌31/1/2009 به‌رێوه‌چوو، گۆرانكاری زۆری به‌دوای خۆیدا هێناو تاراده‌یه‌ك هاوكێشه‌ سیاسیه‌كانی گۆری، ئه‌و گۆرانكاریه‌ش وه‌رچارخانێك بوو له‌ سه‌قامگیری دیموكراسی و هه‌نگاونانی كۆمه‌ڵَگای عێراق به‌ره‌وه‌ وڵاتێكی دامه‌زراویی و جێگۆرێكی ده‌سه‌ڵات له‌رێگای سندوقه‌كانی ده‌نگدانه‌وه‌.

دیاره‌ ئه‌وانه‌ی بروایان به‌ هه‌ڵبژاردن و پرۆسه‌ی دیموكراسی هه‌یه‌ له‌عێراق، لایان ئاساییه‌ له‌ئه‌نجامی پرۆسه‌یه‌كی دیموكراسی ده‌سه‌ڵات له‌ده‌ست بده‌ن و لیستێكی تر بێته‌ شوێنی ، هه‌روه‌ك له‌پارێزگای نه‌ینه‌وا به‌دی كرا، كاتێك لیستی برایه‌تی نه‌ینه‌وا بۆماوه‌ی چوارساڵ ئیداره‌ی ئه‌و پارێزگایه‌ی كرد ، له‌ هه‌ڵبژاردنی( 2005) زۆرینه‌ی كورسیه‌كانی ئه‌نجومه‌نی به‌ده‌ست هێنا، به‌ڵام له‌هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌دا به‌ هۆی به‌شداری عه‌ره‌بی سونه‌ و چه‌ند لیستێكی تر وه‌ك لیستی كۆتا بۆ مه‌سیحی و یه‌زیدی و شه‌به‌ك (كه‌ئه‌مه‌ش پلانێك بوو دژی لیستی برایه‌تی نه‌ینه‌وا )، هاوكێشه‌ گۆراو لیستی گردبونه‌وه‌ی حه‌دبا له‌كۆی (37)كورسی (19) كورسی به‌ده‌ستهێناو هه‌روه‌ك به‌رپرسانی ئه‌و پارێزگایه‌ چاوه‌روانیان ده‌كرد لیستی برایه‌تی نه‌ینه‌وا ناتوانی له‌قه‌باره‌ی خۆی زیاتر بێنی ئه‌ویش 1/3ی كورسه‌كانه‌ ،ئه‌مه‌ش راست ده‌رچوو لیستی برایه‌تی(12)كورسی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی به‌ده‌ست هێنا و بووه‌ دووه‌م لیست له‌وپارێزگایه‌.

به‌ڵام ئه‌وه‌ی شایه‌نی هه‌ڵوه‌سته‌ له‌سه‌ركردنه‌ له‌ پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ،لیستی حه‌دبا پێچه‌وانه‌ی پرۆسه‌ سیاسیی و بێ گێدانه‌ ته‌وافقی سیاسی هه‌ڵسوكه‌وتیكرد و له‌ كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ته‌واوی پۆسته‌كانی به‌سه‌ر خۆی دابه‌شكرد و لیستی برایه‌تی بێبه‌شكرد، هه‌ر بۆیه‌ لیستی برایه‌تی نه‌ینه‌وا بایكۆتی ئه‌و كۆبونه‌وه‌یان كرد .

دوای ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وته‌ی لیستی حه‌دبا هه‌ریه‌كه‌ له‌ قه‌زاكانی(شه‌نگار و شێخان و مه‌خموور)به‌ناحیه‌كانیانه‌وه‌ بریاریاندا كار له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی تازه‌ی پارێزگای نه‌ینه‌وا نه‌كه‌ن تاچاو به‌ بریاره‌كانی نه‌خشێنێته‌وه‌.

له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌شدا سه‌رۆكی لیستی حه‌دبا كه‌ ئێستا پارێزگاری موسڵ-ه‌ ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی قایمقامه‌كانی به‌ ناده‌ستوری و ده‌رچون له‌یاسا له‌قه‌ڵه‌مدا و له‌ رۆڵی ئه‌وانی كه‌مكرده‌وه‌ وه‌ك قه‌زاگرنگه‌كانی ئه‌و پارێزگایه‌.

لیستی حه‌دبا كاتێك له‌ پێكهێنانی ئیداره‌ی شاره‌كه‌ باس له‌ ده‌ستورو ئیستحقاقی هه‌ڵبژاردن ده‌كا و لیستی برایه‌تی به‌ده‌رچون له‌ یاساكان له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات ،به‌ڵام لیستی حه‌دبا وه‌ك خۆی ئه‌وانه‌ی له‌پشت ئه‌و لیسته‌وه‌ن خۆیان ده‌ستور پێشیل ده‌كه‌ن ، ئه‌وه‌تا ماده‌یه‌كی ده‌ستوری وه‌ك 140 ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌ و هه‌وڵده‌ده‌ن له‌ هه‌مواركردنه‌وی ده‌ستور به‌یه‌كجاری ره‌شی بكه‌نه‌وه‌، ئه‌و ماده‌یه‌ش چاره‌سه‌ری بۆ هه‌موو ئه‌و كێشانه‌ داناوه‌ كه‌ لیستی حه‌دبا لافی چاره‌سه‌ركردنیان ده‌دات ، لیستی حه‌دبا كاتێك باسی پێشیلكردنی یاساكان ده‌كات ،له‌لایه‌كی تره‌وه‌ لیستی حه‌دبا تاكو ئێستا ئاڵای عێراقی به‌سێ ئه‌ستێره‌كه‌وه‌ به‌كارده‌هێنێ و ئه‌و ئاڵایه‌ به‌كار ناهێنێ كه‌ په‌رله‌مانی عێراقی گۆرانكاری تێدا كردوه‌.

بۆیه‌ مانه‌وه‌ی ره‌وشی پارێزگای موسڵ به‌مشێوه‌یه‌ و به‌شدار نه‌بونی گرنگترین پێكهاته‌ی ئه‌و شاره‌ كه‌ كورده‌ ،ئاماژه‌یه‌كی ترسناكه‌ بۆته‌واوی پرۆسه‌ی سیاسی عێراق و ئه‌و ته‌وافقیه‌ی ئه‌مرۆ بۆ به‌رێوه‌بردنی ئیداره‌كان په‌یره‌و ده‌كرێت ، هه‌روه‌ها نه‌بونی متمانه‌ و هه‌ماهه‌نگی له‌ نێوان پارێزگاو قه‌زاو ناحیه‌كان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و پارێزگایه‌ ناتوانی ئه‌ركانی خۆی جێبه‌جێ بكات ، به‌تایبه‌تی بۆ شارێكی وه‌ك موسڵ كه‌ ئه‌مرۆ له‌رووی خراپه‌ باری ئه‌منی و نه‌بونی خزمه‌تگوزاری به‌ خراپترین پارێزگای عێراق داده‌نرێ ،هه‌روه‌ها ده‌ستگرتن به‌سه‌ر پۆسته‌ سه‌ره‌كیه‌كانی پارێزگای موسڵ له‌لایه‌ن لیستی حه‌دبا و فه‌رامۆشكردنی لیستی برایه‌تی هۆكارێكه‌ بۆ ساردبوونه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان پێكهاته‌كانی موسڵ و ئه‌و پێكه‌وه‌ ژیانه‌ی سه‌دان ساڵه‌ له‌ نێوانیان هه‌یه‌،ئه‌مرۆش پێكهاته‌ سه‌ره‌كیه‌كانی عێراق ناخوازن درز بكه‌وێته‌ نێوان پێكهاته‌كان و توشی شه‌رێكی نه‌خوازراو بێت.

بۆیه‌ پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا به‌ شێوازه‌ی له‌ پارێزگاكانی تری عێراق په‌یره‌و كراو پێویسته‌ له‌ پارێزگای نه‌ینه‌واش به‌هه‌مان شێوه‌بێت و ته‌واوی پێكهاته‌كان به‌ گوێره‌ی قه‌باره‌ی خۆی به‌شداربێت له‌ ئیداره‌ی ئه‌و پارێزگایه‌ ، به‌ڵام به‌مانه‌وی ی كێشه‌ی موسڵ به‌مشێوه‌یه‌ ، باردۆخه‌كه‌ ئاڵوزتر ده‌كات و چاره‌سه‌ركردنیشان زه‌حمه‌ت تر ده‌بێت بۆئه‌مه‌ش له‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستان و نوێنه‌رانی هه‌رێم له‌به‌غدا پێویسته‌ له‌سه‌ر ئاستی باڵا كێشه‌ی پارێزگای موسڵ بكه‌نه‌ ئه‌جندای كاره‌كیان و بیكه‌ن مه‌رج له‌گه‌ڵ كێشه‌كانی تر كه‌ لیستی هاوپه‌یمانی نه‌رمی ده‌نوێنێ، دیاره‌ دیالۆك و گفتۆگۆ باشترین چاره‌سه‌ر بۆ عێراقێكی هه‌ستیاری وه‌ك ئه‌مرۆ، ئه‌و شیوازاش سه‌ركردایه‌تی كوردستان به‌رده‌وام جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌كاته‌وه‌ و به‌شێوه‌یه‌كی به‌رپرسانه‌ مامه‌له‌ له‌گه‌ڵ رووداوی له‌و شێوه‌یه‌ ده‌كات.

Shafaq Live
Shafaq Live