له‌نێوان دووڕيانی عێراقی و سوويدی بووندا!

له‌نێوان دووڕيانی عێراقی و سوويدی بووندا!
2010-10-27T11:22:34+00:00

به‌عسه‌وه‌ ئامێزی بۆ كوردانی فه‌يلی كرده‌وه‌ ووڵاتی سويد بوو، هه‌روه‌كو ئاشكراشه‌ مرۆڤی كورد له‌هه‌ركوێيه‌ك بووبێت  له‌گه‌ڵ مژاره‌كانی ژياندا به‌رده‌وام ره‌وتی گرتووه‌،كوردانی فه‌يليش نمونه‌يه‌كن بۆ سه‌لماندنی ئه‌م قسيه‌مان به‌تايبه‌تی ئه‌وانه‌ی له‌ووڵاتی سويد ده‌ژين كه‌ رۆڵی خۆيان گێراوه‌ له‌ به‌شداريكردنيان له‌ هه‌ربوارێكدا بووبێت له‌وناوچانه‌ی كه‌ كۆچيان بۆ كردووه‌، بۆ زياتر ئاشنابوونيشمان له‌ حاڵ و گوزه‌رانی كوردانی فه‌يلی له‌ سويد له‌په‌يوه‌نديه‌كی ته‌له‌فۆنيدا بۆ ماڵپه‌ری شه‌فه‌ق نووسه‌رێكی كوردی فه‌يلی كه‌ ئێستا له‌ سويد ژيان ده‌گوزه‌رێنێت رايگه‌ياند كه‌ ئه‌ چالاكييه‌ رۆشنبيريانه‌ی كه‌ كوردانی فه‌يلی پێی هه‌ڵده‌ستن له‌ سويد به‌شێكه‌ له‌ كه‌لتوورو رۆشنبيری كوردی و له‌زۆربه‌ی موناسه‌باته‌كانيشدا وه‌كو جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌يی نه‌ورۆز ياخود رۆژی شه‌هيدی فه‌يلی .هتد.. ئه‌مانه‌ هه‌مووی له‌ چوارچێوه‌ی رۆشنبيری كورديدا ئه‌نجامده‌درێت وه‌ زۆربه‌ی جاريش وه‌كو نه‌ريتێكی كۆنی خۆمان به‌تايبه‌تی كوردانی فه‌يلی له‌ بۆنه‌ ئاينييه‌كاندا بۆ نموونه‌ رۆژی تاسوعاو عاشورا به‌ميوانداری هه‌موو لايه‌نه‌ عێراقيه‌كانی دانيشتووی سويد ئه‌و رۆژانه‌ زيندوو راده‌گرين ،عبدالامير دارا فه‌يلی  سه‌باره‌ت به‌و كورده‌ فه‌يليانه‌ی كه‌ له‌ تاراوگه‌ له‌دايك بوون هێما به‌وه‌ده‌كات كه‌ غه‌ريبی شوناسی زۆربه‌ی رۆڵه‌كانمانی  مه‌خابن وون كرد ، بۆيه‌ ئێستا ئه‌وانه‌ له‌ با بارێكی ئزديواجيه‌تدا ده‌ژين و دۆش داماون نازانن ئايا ئه‌وان عێراقين ياخود سويدی؟ ئاماژه‌شی به‌وه‌كرد كه‌ هه‌ندێك رێكخراو كۆمه‌ڵه‌ هه‌ن بواريان كردۆته‌وه‌ بۆ ئه‌و عێراقيانه‌ی كه‌ له‌ سويد ده‌ژين بۆ خوێندن به‌زمانی دايك و په‌روه‌رده‌كردنيان له‌سه‌ر ئاينی ئيسلام، كه‌ ئه‌مه‌شی به‌كارێكی پۆزه‌تيڤ وه‌سفكرد له‌ پێناو پاراستنی شووناسی نه‌ته‌وه‌يی و ئاينی نه‌وه‌كانمان.وه‌سه‌باره‌ت به‌ هاوكاريكردنيان له‌ هه‌موو بواره‌كاندا له‌ لايه‌ن حكومه‌تی سويدييه‌وه‌ ئه‌و هاوڵاتييه‌ ووتی زۆر جێگای دڵخۆشييه‌ كه‌ حكومه‌ت و گه‌لی سويديش به‌شێوه‌يه‌كی زۆر باش هاوكاريمان ده‌كه‌ن و ئازادای ته‌واومان بۆ ره‌خساوه‌ بۆ ئه‌نجامدانی چالاكيه‌ رۆشنبيريی و سياسی و كۆمه‌ڵاتيه‌كانمان و هتد. له‌لايه‌كی ديكه‌وه‌ خاتوونێكی كوردی فه‌يلی دانيشتووی يه‌كێك له‌شاره‌كانی ووڵاتی سويد به‌شه‌فه‌قی راگه‌ياند كه‌ رۆڵه‌كانمان بۆ په‌رۆشه‌وه‌ تامه‌زرۆی ئه‌وه‌ن وه‌كو خۆشه‌ويستيان بۆ خاك و نيشتمان بگه‌رێنه‌وه‌ ووڵاتی خۆيان. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه‌ تاهه‌نووكه‌ش كوردانی فه‌يلی ووڵاتانی ئه‌ورووپا به‌تايبه‌تی ووڵاتی سويد هه‌ميشه‌  پابه‌ندبوون به‌عادات و ته‌قاليدی خۆيانه‌وه‌و به‌ڵكو له‌پێشتريش زياتر ئه‌و رسوماتانه‌ی كه‌ هه‌يانه‌ زيندووی ده‌كه‌نه‌وه‌ لێره‌شدا ئه‌و پابه‌ندبوونه‌ی گه‌رانده‌وه‌ بۆ رۆڵی دايكان كه‌ هه‌ميشه‌ له‌خه‌مدابوون بۆ پاراستنی شووناسی نه‌ته‌وه‌يی رۆڵه‌كانيان به‌هه‌مان شێوه‌ خاتوو فه‌هيمه‌ عبدالله فه‌يلی قسه‌كانی عبدالامير فه‌يلی پشت راست كرده‌وه‌ به‌وه‌ی كه‌له‌لايه‌ن حكومه‌ت و گه‌لی سويدييه‌وه‌ هه‌موو مافێك و ئازاديان پێدراوه‌.راشيگه‌ياند كه‌ ژيانكردن له‌ له‌چه‌ند ساڵی رابردوو گه‌لێك له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوای باشتربوو به‌تايبه‌تی دوای پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌م دوايه‌ی ووڵاتی سويد و سه‌ركه‌وتنی به‌ره‌ی ئۆپۆسزيۆن و چوونه‌ ناو په‌رله‌مانه‌وه‌ و وه‌ وه‌رگرتنی هه‌ندێك ئيجرائات كه‌ زۆرێك له‌ گه‌نجه‌كانمانی تووشی ترس و دڵه‌ راوكێ كردووه‌ به‌رامبه‌ر به‌و ئيجرائاتانه‌ی كه‌ حكومه‌تی نوێی سويدی به‌رامبه‌ريان جێبه‌جێی ده‌كات نه‌ك ته‌نها كوردانی فه‌يلی به‌ڵكو به‌رامبه‌ر به‌ته‌واوی ئه‌وانه‌ی كه‌ غه‌يره‌ سويدين و له‌ناوئو وڵاته‌دا نيشته‌جێن كه‌ ئه‌مه‌ش وای كردووه‌ كه‌ زۆرێك له‌كوردانی تاراوگه‌ بير له‌هاتنه‌وه‌ بۆ عێراق بكه‌ن ئه‌گه‌ر حكومه‌تی ئێستای عێراق هاوكاری و كارئاسانيان بۆ بكات. به‌هه‌مانشێوه‌ هاووڵاتيه‌كی كورديی فه‌يلی له‌سويد به‌ناوی عبدالله فه‌يلی ده‌ڵێت بێگومان ئه‌گه‌ر حكومه‌تی عێراقی هاوكاريمان بكات ده‌گه‌رێينه‌وه‌ به‌ڵام چاوه‌رێی ئه‌وه‌ له‌حكومه‌تی عێراقی ناكه‌ين كه‌ بتوانێت هه‌موو داواكاريه‌كانمان به‌جێ بگه‌يه‌نێت هه‌رله‌ پێدانی ره‌گه‌زنامه‌ی عێراقی تاوه‌كو ئاسانترين خزمه‌تگوزاری وه‌كو هه‌موو هاووڵاتيه‌كی ديكه‌ی عێراقی  عبدالله فه‌يلی هۆكاری خراپ مامه‌ڵه‌كردنی حكومه‌تی ئێستای سويد له‌گه‌ڵيان ده‌گه‌رێنێته‌وه‌ بۆ ناجۆری ئه‌و عێراقيانه‌ی كه‌ له‌م سالاناه‌ی دوايدا هاتوونه‌ته‌ سويده‌وه‌ له‌هه‌موو روويه‌كه‌وه‌.

 

Shafaq Live
Shafaq Live