لكاندنی هه‌رناوێكی ديكه‌ به‌نه‌ته‌وه‌ی كورده‌وه‌ هه‌وڵێكه‌ بۆ دابه‌شكردنی كورد.

لكاندنی هه‌رناوێكی ديكه‌ به‌نه‌ته‌وه‌ی كورده‌وه‌ هه‌وڵێكه‌ بۆ دابه‌شكردنی كورد.
2010-09-29T21:15:16+00:00

سياسی عێراق راسته‌وخۆو ناراسته‌وخۆ داوای بايكۆتكردنی ئه‌و سه‌رژمێرييه‌ ده‌كه‌ن،به‌تايبه‌تی ليستی العراقيه‌ كه‌به‌فه‌رمی له‌رێی ووته‌بێژه‌كه‌يه‌وه‌ دژايه‌تی خۆيان بۆ ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری دانيشتووانی عێراق له‌كاتی ئێستادا راگه‌ياند ئه‌ويش له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێكی سياسی زانراو كه‌ واهه‌ست ده‌كه‌ن له‌وناوچانه‌ی كه‌كورديان تێدايه‌ به‌زيان به‌سه‌ر باری سياسياندا بشكێته‌وه‌. له‌مباره‌يه‌وه‌ جه‌واد كازم فه‌يلی به‌رێوبه‌ری راديۆی شه‌فه‌ق له‌لێدوانێكی تايبه‌تدا بۆ ئاژانسی ده‌نگوباسی كوردستان رايگه‌ياند ‌ له‌ده‌ستووری عێراقيدا كه‌له‌%80ی عێراقيه‌كان ده‌نگيان بۆ داوه‌ ماده‌يه‌كی ته‌رخانكراوه‌ بۆ سه‌رژمێری كردنی دانيشتووان وله‌په‌رله‌مانی عێراقيدا ده‌نگی له‌سه‌ر دراوه‌، بۆيه‌ هه‌رماده‌يه‌كيش له‌په‌رله‌مان ده‌نگی زۆرينه‌ به‌ده‌ست بێنێت پێويسته‌ حكومه‌تی عێراقی جێبه‌جێی بكات.ووتيشی ساڵی رابردوو پرۆسه‌ی سه‌رژمێری كردنی دانيشتووان ده‌بوايه‌ ئه‌نجامبدرايه‌ به‌ڵام له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێكی سياسی و بايكۆت كردنيه‌وه‌ له‌لايه‌ن هه‌ندێك لايه‌نی سياسيه‌وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌كار ده‌كاته‌ سه‌ر وه‌زنی سياسی و هه‌ڵوێستيان له‌وناوچانه‌ی كه‌ زۆرينه‌ی كورد پێكی دێنێت بۆيه‌ ئه‌و پرۆسه‌يه‌ دواخرا بۆ 24ی تشرينی يه‌كه‌می داهاتوو.

به‌رێوبه‌ری راديۆی شه‌فه‌ق له‌درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌يدا تيشكی خسته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ 24 ئه‌يلوولدا يه‌كێتی ديموكراسی كوردی فه‌يلی له‌به‌ياننامه‌يه‌كدا داوايان له‌ هاوڵاتيانی كوردی فه‌يلی كردووه‌ كه‌ خۆيان له‌ فۆرمی سه‌رژمێريكردنه‌كه‌دا  به‌نه‌ته‌وه‌ به‌ ده‌سته‌واژه‌ی (كوردی فه‌يلی) تۆمار بكه‌ن، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه‌له‌ناو نه‌ته‌وه‌ی كوردا به‌گشتی پێكهاته‌ی جياواز هه‌يه‌ كه‌ تايبه‌تمه‌ندی خۆيان هه‌يه‌ وه‌كو (كوردانی ئێزدی و شه‌به‌ك و فه‌يلی). جه‌واد كازم هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه‌ پێكهاته‌ی كوردی فه‌يلی به‌حوكمی ئه‌وه‌ی زۆربه‌يان له‌رووی جوگرافياوه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ژين سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه‌ له‌رێی شوناس و هاوڵاتيبوونه‌وه‌ بوونه‌وه‌ عێراقين به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی رژێمی پێشوو گومانی له‌سه‌ر درووست كردن وبه‌ته‌به‌عيه‌ی ئێرانی له‌قه‌ڵه‌می ده‌دان و هه‌ستا به‌ ده‌ربه‌ده‌ركردنيان و كۆچپێكردنيان بۆ ده‌ره‌وه‌ی عێراق و ئێستاش كه‌ هه‌ندێكيان گه‌راونه‌ته‌وه‌ بۆ سه‌ر زێدی خۆيان ئه‌و موڵكو ماڵه‌ی كه‌لێيان سه‌ندرابوو تائێستاش بۆيان نه‌گه‌رێنراوه‌ته‌وه‌ و به‌هاوڵاتی پله‌ دووش حسابيان بۆ ناكرێت.ئه‌وه‌ش روونده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئاماژه‌كردن به‌ده‌سته‌واژه‌ی كوردی فه‌يلی له‌ فۆرمی سه‌رژمێری كردندا هه‌ولێكه‌ بۆ پارچه‌پارچه‌كردنی گه‌لی كوردو دژی ده‌ستووری عێراقيشه‌ كه‌ ده‌ڵێت عێراق له‌نه‌ته‌وه‌ی كوردو عه‌ره‌ب و توركمان و نه‌ته‌وه‌كانی ديكه‌ پێك دێت.

شايانی باسه‌ يه‌كێتی ديموكراتی كوردی فه‌يلی له‌به‌ياننامه‌كه‌دا ئاماژه‌يان به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ هيچ كارێكی نه‌رێنی نابينن ئه‌گه‌ر  كوردانی فه‌يلی بۆ نه‌ته‌وه‌ به‌ده‌سته‌واژه‌ی كوردی فه‌يلی له‌ فۆرمی سه‌رژمێريه‌كه‌دا خۆيان تۆمار بكه‌ن.

جه‌واد فه‌يلی سووره‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ پێويسته‌ هه‌موومان به‌نه‌ته‌وه‌ی كورد خۆمان تۆمار بكه‌ين له‌به‌ر ئه‌وه‌ كورد به‌ش به‌ش نه‌كراوه‌ به‌سه‌ر ئێزدی و شه‌به‌ك و فه‌يليدا، وه‌ به‌پێچه‌وانه‌وه‌ به‌كێشه‌ی ده‌ستووری له‌قه‌ڵم ئه‌دات.

 

 

Shafaq Live
Shafaq Live