لە یادی 37 ساڵەی تاوانی ئەنفال

لە یادی 37 ساڵەی تاوانی ئەنفال
2025-04-14 15:19

بۆ دوبارە نەبوونەوەی تاوانی لە چەشنی ئەنفال، داوا دەکەین عێراق ببێتە ئەندامی دادگای  تاوانی نێو دەوڵتی ناسراو بە ICC

37ساڵ لەمەو پێش رژێمی بەعس تاوانی ئەنفالی لە پرۆسەیکی سەربازی 197 رۆژەدا بەرامبەر بە گەلەکەمانی ئەنجامدا، لە ئاکامدا زیاتر لە  182000 هاوڵاتی سڤیلی کوردستان بوونە قوربانی، لە بارودۆخێگدا وەک ئێستا  دادگایەکی نێودەوڵەتی نەبوو تا ببێتە رێگر لە ئەنجامدانی ئەو شا تاوانە.

 

ئێمە لە یادەوەری 37 ساڵەی تاوان ئەنفالدا، لە پێناو دوبارە نەبوونەوەی تاوانی لەم چەشنە لە وڵاتەکەمان و دڵنەوایی نەوەکان بەوەی دوبارە نابێتەوە، داواکارین عێراق ببێتە ئەندامی دادگای تاوانی نێو دەوڵەتی ناوسراو بە  ICC, كە هەنووكە 124 وڵات پەێوەست بوونە پێوەی، دوایینیان ئەرمینیا و ئۆکرانیایە.

 ئەگەر ئەم داواکارییەی  ئێمە کە 20 ساڵە دوبارەی دەکەینەوە جێبەجێ بەکرابایا، ئێستا ەێسی تاوانەکانی شەنگال و شار و شارۆچکەکانی دیکە کە لە چەند ساڵی رابردوو رویاندا بە سانایی دەگەیشتە دادگای تاوانی نێودەوڵەتی و لە ئاستی جیهانی ئەو تاوانانە بە جینۆساید دەناسێننران و بکەرانی سزای خۆیان وەردەگرت، یان لەوانەیە هر روویان نەدایا، رێگاشلە دووبارەبوونەوەیان دەگرترا.

بۆیە لەم یادەدا داواکارین بە زوترین کات عێراق پەیماننامەی رۆما واژوو بکات و پەیوەست بێت بە دادگای تانی نێو دەوڵەتییەوە ببێتە وڵاتی 125ەمینی ئەندام لە  ICC.

تۆڕی هاوپەیمانەیی رێکخراوە کوردستانییەکان لە پێناو دادگای تاوانی نێو دەوڵەتی - KONCICC.

00:00
00:00
Shafaq Live