كێشه‌ى موڵكدارى و نه‌هامه‌تییه‌كانى كوردى فه‌یلى له كۆڕێكى ماڵى كورددا
رێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى، سه‌رله‌به‌یانى ڕۆژى شه‌ممه 16 تشرینى یه‌كه‌م، ڕێكخراوى ماڵى كورد له به‌غدا هه‌ستا به ڕێكخستنى كۆرێكى به‌رفراوانى كراوه له ژێر ناوونیشانى"كێشه‌ى موڵكدارى و نه‌هامه‌تییه‌كانى كورده فه‌یلیه‌كان" له باره‌گاى ده‌زگاى ڕ‌ۆشنبیرى و بڵاوكردنه‌وه‌ى كوردى فه‌یلى "شه‌فه‌ق" بۆ تیشكخستنهسهر كێشه‌ى ئه‌و زه‌ره‌ر و زیانانه‌ى كه به‌ر كوردانى فه‌یلى كه‌وت له سه‌رده‌مى ڕ‌ژێمى پێشوو ، و ئیشى ده‌سته‌ى كێشه‌ى موڵكدارى كه ئه‌ركى چاره‌سه‌ركردنى ئه‌م كێشه‌یه‌ى پێ سپێردراوه.
له سه‌ره‌تاى كۆڕه‌كه جمال ناصر جبار به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى ناوچه‌ى باكوور له ده‌سته‌ى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى موڵكدارى، به‌تێر و ته‌سه‌لى تیشكى خسته سه‌ر چۆنیه‌تى دامه‌زراندنى ده‌سته‌كه و ئه‌و ئه‌ركانه‌ى كه پێ سپێردراون و وتى:" ئه‌م ده‌سته‌یه به‌پێى لائیحهى ژماره 8 ى ساڵى 2004 و پاشان لائیحهى ژماره 12 له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى كه لائیحهیێكى ته‌م ومژاوى بوو و بنه‌ماى دادپه‌روه‌ریى نه‌پێكا له چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و هه‌موو گیر وگرفت و كێشانه كه به‌هۆى سیاسه‌ته نابهجێكانى ڕ‌ژێمى پێشوو هاته كایه‌وه، به تایبه‌تى كه هیچ قه‌ره‌بوویه‌كى ته‌رخان نه‌كردبوو بۆ خاوه‌نى ڕه‌سه‌نى موڵكه‌كه، بۆیه ئیش بۆ ئه‌وه كرا كه یاسایێكى گونجاوتر دابنرێت، ئه‌وه بوو یاساى ژماره 2ى ساڵى 2006 دانرا كه پێى ئه‌م یاسایه خاوه‌نى ڕه‌سه‌ن، یان موڵكه‌كه‌ى وهریدهگرتهوه یان به پێى نرخى موڵكه‌كه له كاتى به‌رزكردنه‌وه‌ى داواكاریه‌كه‌ى قه‌ره‌بوو ده‌كرا، و ئه‌مه‌ش تاڕادهیێك بارهكهى سهقامگیركرد، به‌ڵام له كاتى جێبه‌جێكردنى ئه‌م یاسایه هه‌ندێك گیروگرفت و ته‌گه‌ره هاته پێشه‌وه كه ئه‌م یاسایه مه‌رجێكى بۆ دادگاى ته‌مییز دانابوو كه ده‌بێ حاكمه‌كانى پێشتر له ته‌مییز ئیشیان كردبێت، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ى ده‌وێ كه حاكمى پسپۆر دابین بكرێ بۆئه‌م دادگایانه، كه زۆربه‌یان به‌ساڵاچووبوون و تواناى به‌دواداچوونى ئه‌م جۆره داوایانه‌یان نه‌بوو ،ئه‌مه‌ش بووه هۆى كه‌ڵه‌كه‌بوونى هه‌زاره‌ها داواكارى و سستى له ئه‌نجامدانیاندا... ئه‌مه له‌لایێك ، له لایێكى دیكه‌ش داواكاره‌كان ماوه‌یێكى زۆریان پێده‌چوو تا ته‌واو ئه‌كران و نرخى موڵكه‌كان له كاتى به‌رزكردنه‌وه‌ى داواكاریه‌كه تاوه‌كوو ته‌مییز ده‌كرا جیاوازیى زۆرى ده‌بوو ، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر موڵكێك له ساڵى 2004 به 100 ملیۆن دینار خمڵ كرابێت له كاتى ده‌رچوونى له دادگاى ته‌مییز له ساڵى 2008 نرخى ده‌گه‌یشته 150 ملێون؛ ئه‌مه‌ش پاڵى به دهستهكهمانهوه نا بۆ ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ لایه‌نه پهیوهندیدارهكانا له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران هه‌وڵ بده‌ین بو دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌م كێشه‌یه، ئه‌وه بوو یاساى ژماره 13ى ساڵى 2010 كه دادپهرهورتر و گونجاوتر و خێراتر بوو له یه‌كلاكردنه‌وه‌ى داواكاریه‌كان، له هه‌مان كاتیش‌دا به‌پێى ئه‌م یاسایه له باتى یه‌ك ده‌سته‌ى ته‌مییز، دوو ده‌سته‌ى تهممیزى زیاتر دامه‌زرا بۆ خێرایى زیاتر له یه‌كلاكردنه‌وه‌ى ئه‌م داواكاریانه، مه‌رجى ئه‌وه‌شى دانا كه حاكمه‌كانى له پۆلینى یه‌كه‌م بن كه ئه‌مانه‌ش حاكمى گه‌نجتر و پڕتواناتربوون.
له لایێكى دیكه‌ش له یاساى پێشوو قه‌ره‌بووه‌كه له كاتى داواكاریه‌كه ده‌خه‌مڵێندرا كه تا كاتى یه‌كلاكردنه‌وه‌ى داواكاریه‌كه، كه ماوه‌یێكى زۆرى ده‌خایاند نرخى موڵكه‌كه زیاتر ده‌بوو ، به‌ڵام له یاساى ژماره 13 ى ساڵى قه‌ره‌بووه‌كه به پێى دوا (كه‌شف) ى موڵكه‌كه ده‌خه‌مڵێنرێت.
پاشان كۆڕگێڕه‌كه ده‌رگاى واڵاكرد بۆ پێشوازى كردن له هه‌ر پرسیار و ڕا و بۆچوونێكى ئاماده‌بووان و له سه‌ره‌تا سامیه عه‌زیز خسره‌و ئه‌ندامى پێشووى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراقى فیدراڵى ئاماژه‌ى به‌وه دا كه له یاساى پێشوو كاتێ كڕیارى یه‌كه‌م ژوورێكى نوێى له موڵكه‌كه زیاد بكردبا به‌پێى یاساكه به‌نرخى ژوورێكى نوێ قه‌ره‌بوو ده‌كرا بهبى له‌به‌رچاوگرتنى ساڵانى به‌كارهێنانى ئه‌و ژووره ، به‌ڵام له یاسا نوێكه ئه‌مه‌ش چاره‌سه‌ر كرا... سامیه عه‌زیز داواى له‌و كه‌سانه‌كرد كه موڵكه‌كانیان وهردهگرنهوهى داواكارى له سه‌ر وه‌زاره‌تى دارایى تۆمار بكه‌ن تێیدا داواى كرێى موڵكه‌كانیان بكه‌ن له‌و ماوه‌یه كه له لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌كه‌وه ده‌ستى به‌سه‌را گیرابوو.
ڕۆژنامه‌نووس فه‌ره‌یدون كه‌ریم تێبینى ئه‌وه‌ى خسته ڕوو كه ده‌سته‌كه جیاوازى له نێوان كه‌سانى ده‌سه‌ڵاتدار و خه‌ڵكانى هه‌ژار ده‌كات له جێبه‌جێكردنى بڕیاره‌كانى... له‌لایه‌كى دیكه‌وه له‌م جۆره دادگاییانه هه‌میشه دو لایه‌ن هه‌یه، داواكه‌ر و لایه‌نى داوالێكراو كه دوو كه‌سن یا دوو لایه‌ن ، به‌ڵام كێشه‌ى كوردى فه‌یلى له‌م بابه‌ته ئه‌وه‌یه كه لایه‌نى داوالێكراو حكومه‌تى عیراقه كه ده‌ستى ناوه‌ته سه‌ر ماڵ و موڵكى نه‌ك ئه‌و كه‌سه‌ر موڵكه‌كه‌ى كڕیوه، بۆیه ده‌بێ حكوومه‌ت به كۆمه‌ڵێك یاساى كوت و پڕ مافى كوردهفهیلیهكان بداته‌وه و قه‌ربوویان بكات"
خاتوو كه‌ریمه سهیفولڵا ئاماژه‌ى به‌وه دا كه ئه‌و كڕیاره كه بۆ ماوه‌ى ده‌یان ساڵ له موڵكى كورده فه‌یلیه‌كان نیشته‌جێ بووه قه‌ره‌بوو ده‌كرێت كه‌چى كورده فه‌یلیه‌كان بۆیان نیه داواى كرێى ئه‌و ماوه‌یه بكه‌ن، بۆیه داوا ده‌كات به‌یه‌كسانى مامه‌ڵه بكرێت له هه‌ردوو لایه‌نه‌كه.
محسن بنى ویس كێشه‌ى زه‌ویه كشتوكاڵیه‌كانى ناوچه كۆچپێكراوهكانى خانه‌قین و مه‌نده‌لى و ناوچه جێناكۆكیهكانى دیكه‌ى خسته‌ڕوو كه هه‌ندیكیان هێشتا نهگهڕێندراونهته بۆ خاوه‌نه‌كانى خۆیان هه‌رچه‌نده كه زۆربه‌یان ده‌ستیان ناوه‌ته سه‌ر زه‌ویه‌كانى خۆیان به‌تایبه‌تى له مه‌نده‌لى و خانه‌قین.
دكتۆر یاسین پیر ڕه‌زا ئه‌وه‌ى به‌درۆ خسته‌وه كه ئه‌وانه‌ى موڵكى كۆچپێكراوهكانیان كڕیوه ئاگایان له‌وه نه‌بووه، و وتیشى كه هه‌ندێ له حاكمه‌كان له پاشماوه‌ى شۆڤێنیهكانن و به‌شێوه‌یێكى دادپه‌روه‌رانه له گه‌ل كوردى فه‌یلى مامه‌ڵه ناكه‌ن.
فۆتۆ: شه‌فه‌ق