كوردستانیه‌تی (ناوچه ناكۆكه‌كان) به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی
ته‌عریبی ئه‌و ناوچه‌یه ئینگلیز و هێزه هاوپه‌یمانه‌كان كردیان، كاتێ له نه‌خشه‌ی ڕێككه‌وتنی سایكس بیكۆی 1916 ناوچه‌كانی كه‌ركوك و مه‌نده‌لی خسته‌سه‌ر ناوچه‌ی (B) به‌شی به‌ریتانی له‌و دابه‌شییه، دوایی له كێشه‌ی ویلایه‌تی موسڵ (1923-1925) زیاتر و ئاشكراتر له‌لای به‌ریتانیا هه‌وڵدرا ئه‌و ناوچه‌یه مۆركی عه‌ره‌بی پێوه بنێت، لهسهرووش ڕا یه‌كه‌م پرۆسه‌ی به‌تورككردن له‌ساڵی 1923 به‌فه‌رمی كرا به‌پێی نووسراوی ژ: 1505 كه تیایدا ده‌ستبه‌سه‌ر زه‌وی و زاری ده‌ره‌به‌گ و شێخه كورده‌كان گیراو درا به توركه مهاجره‌كانی كه له‌لای یۆنان ڕایان كردبوو، له‌وكاته‌وه به‌ره‌به‌ره ته‌عریب له خواروو و تهتریكیش له‌سه‌روو ده‌ستیپێكرد، له سه‌روو زۆری نه‌خایاند، به‌ڵام له خواروو تا ڕووخانی سه‌دام 2003 به خه‌ستی به‌رده‌وام بوو، سنووری كوردستانی خواروو (یان سنووری نێوان كورد و عه‌ره‌ب) به‌و شێوه‌یه بوو و پێش ده‌ستكاری له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌م:
پیشووتر له زۆر سه‌رچاوه باسی سنووری كوردستان به‌تایبه‌تی (باشووری كوردستان) كراوه، ئه‌وانه دووباره ناكه‌ینه‌وه، هه‌وڵده‌ده‌ین سنووری كوردستانی خواروو و ناوچه ناكۆكه‌كان له‌نێو به‌ڵگه‌نامه و ڕێككه‌وتنه‌كان دیاری بكه‌ین:
1- سنووری خوارووی ناوچه ناكۆكه‌كان به‌پێی سنووری عیراقی عه‌ره‌بی: با سنووری عیراقی عه‌ره‌بی دیاری بكه‌ین، بزانین ده‌گاته كوێ؟ هه‌رله نه‌خشه‌ی ئیبن حوقل تا نه‌خشه‌كانی عوسمان و مهعجهم وكتێبه میژووییه‌كان.. هه‌مووی خوارووی كووفه تا نزیك به‌سره به (عراق العربی) ده‌ناسن، به‌ڵام بابزانین فراوانترین نه‌خشه‌ی (عراق العربی) كه باس كرابێ له (عجائب البلدان) هاتووه و ده‌گاته كوێ؟ ده‌ڵێ ئه‌و سنووره بریتیه له عه‌بادان تا تكریت، كه‌واته له خوار (جبل حمرین) سنووری عیراقه، ئه‌وه له‌گه‌ڵ (ته‌قویمی عوسمانی ساڵی 1700 وادێته‌وه كه موسڵی خستبووه سه‌ر حكومه‌تی دیاربه‌كر، به‌غدا و به‌سره‌شی خستبووه سه‌ر میزۆپۆتامیای خواروو. (یاقوت حموی له معجم البلدان ص 290) و له‌زۆر شوێنی تر باس له‌و سنووره ده‌كات به‌بۆنه‌ی جیاجیا. له باسی (حلوان و هه‌بوونی شا هه‌نجیر لێی) ده‌ڵێ: حه‌لوان دواسنووره له سه‌واد و عیراق كه‌مێك سه‌رووی به‌غدایه كه به هه‌رێمی شاخ ناوده‌برێن، له‌لایه‌ن (فورستر) سنووری سه‌رووی عیراق به‌وشێوه‌یه دیاریكردووه: (تبدأ من السور المادی، شمال بغداد عند نهر دجله یصل الی الصقلاویه قرب الفلوجه والی مدینه (اوفیس - جنوب سامراو) والی الرمادی علی نهر الفرات، عند درجه 34 من خگ العرچ تقریباًَ حتی الخلیج العربی) ، هه‌رچی كۆتلۆفه وای دیاری كردووه: حوچی نهری دجله والفرات من حوالی بغداد الی الجنوب من مدینه بغداد، اما شمال بغداد فهو منگقه كوردستان الجنوبیه . له كتێبه كۆنه‌كان عیراق له‌سه‌ر عرب پۆلین نه‌كراوه، ئیبن به‌توته له (الكتاب الروچ المعگار فی خبراڵقگار.. ص163ماده: بلاد العرب) ناوی عیراق له بلادالعرب تیادا نه‌هاتوه، هه‌مووشیان له‌گه‌ل بروسكه‌كه‌ی چه‌رچل تێك ده‌كاته‌وه كه سوپای بریتانی گه‌یشته سه‌رووی به‌غدا داوای لێ‌كردن بوه‌ستن و ووتی خوارووی جبل حه‌مرین به سه‌روه‌وه سنوری كوردستانه.
2- سنوری خوارووی ناوچه ناكۆكه‌كان له ڕیكهوتننامهكان: له ڕێكه‌وتنی ئه‌رزه‌ڕۆم كه له 28/7/1823به‌سترا، پێكهاتووه له (7) به‌ش- له به‌شی یه‌كه‌م باس له كوردستان ده‌كات و ده‌ڵێ سنوری ده‌گاته نزیك به‌غدا . ئه‌وه‌ش هه‌ر له‌گه‌ل خالی یه‌كه‌م لێك نزیكن. سنوری خوارووی كوردستان له ماده‌ی 62ی سیڤه‌ر دیاریكراوه و بریتیه له ڕۆژهه‌ڵاتی فورات .
3- سنووری خوارووی ناوچه ناكۆكه‌كان له نه‌خشه‌كان: نه‌خشه‌ی ئیبن حۆقل له سه‌ده‌ی 10، ئهلبیرۆنی، خوارزمی، بنیامین بن حنا (1160-1173)ز ابو حسن بن سعید (1274ز... زۆری تر سه‌رووی به‌غدایان به(جزیره) ناوزه‌د كردووه، خوارووی به‌غدایان به عیراق تۆماركردووه، له هه‌ردوو نه‌خشه‌ی ئیداری عوسمانی ساڵی 1893 و 1896 كوردستان زۆر به‌گه‌وره‌یی تۆماركراوه، له نه‌خشه‌ی سایكس بیكۆش ته‌نها به‌غدا و به‌سره‌ی به میزۆپۆتامیای خواروو دیاریكرد.
4- سنووری خوارووی ناوچه ناكۆكه‌كان له به‌لگه‌نامه‌كان: له به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی به‌ریتانی كه تیایدا باڵیۆزی له به‌غدا (كانسیری) زانیاری له‌باره‌ی ڕووداوه‌كانی كوردستان ده‌نێرێ و سنووری باشووری بۆ نزیك (محه‌مه‌ره) ده‌ستنیشان ده‌كات و زیاتر له‌وه‌ش ئه‌و زانیاریه له به‌رپرسێكی گه‌وره‌ی حكومه‌تی عیراق ده‌گوازێته‌وه ، به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌ی ئه‌مریكی fo371/3781 سنووری كوردستان ئه‌و ویلایه‌تانه‌ی ده‌گرته‌وه كه له نه‌خشه‌ی عوسمانی ساڵی 1893 هاتووه كه له خاڵی (3) دیاریمان كرد.
5- سنووری خوارووی ناوچه ناكۆكه‌كان له ڕاپۆرتی (تقریر لجنه عصبه اڵ‌مم الخاصه بحل النزاع التركی البریگانی حول ولایه الموصل)*: له ل223 هاتووه و ده‌ڵێ سنووری كورد و عه‌ره‌ب له به‌یه‌كگه‌یشتنی زاب و دیجله به‌ره‌و كفری ده‌ڕوا، به‌و شێوه‌یه و موسڵ له عه‌ره‌ب جیاده‌بێته‌وه، هه‌ر له ل219 ده‌ڵێ عیراق هیچ مافێكی له‌و ناوچه‌یه (ویلایه‌تی موسڵ) نییه و ناوی عیراقیان هه‌ر نه‌بیستووه، له ل153 ده‌ڵێ نێوان موسڵ و به‌غدا هیچ ناوێكی دیاریكراوی نه‌بووه، له ل 218 ڕاسته‌وخۆتر ده‌ڵێ ویلایه‌تی موسڵ كوردییه، هه‌ر له‌و ڕاپۆرته له ل159 باس له‌وه ده‌كات كه له‌سه‌رده‌می سوڵتان سلێمانی قانونی (1534) و دواتریش به‌غدا و موسڵ و كه‌ركوك به ویلایه‌تی شاره‌زوور ناوزه‌د ده‌كرا.
6- سنووری خوارووی كوردستان له كتێب و مه‌وسوعه به‌ناوبانگه‌كان: ئیبن به‌توته له كتێبی (تحفه النچار فی غرائب الامصار- ص208) ده‌ڵێ كاتێك له به‌سره به‌ره‌و ئه‌سفه‌هان ڕۆیشتم، له ڕێگا لامدایه ماڵه كورده‌كان، ئیبن خه‌لدون و چه‌ندین سه‌رچاوه‌ی مێژوویی ئیسلامی باس له (جبل اڵكراد) ده‌كه‌ن له‌و ناوچه‌یه ، له دائیره‌ی مه‌عارفی فه‌ڕه‌نسی ده‌ڵێ جه‌زیره و موسڵ و كه‌ركوك و هه‌ولێر و سلێمانی و ڕانیه و كفری یه‌ك (یه‌كه‌ی ئیداری و سیاسی) پێكده‌هێنن، هه‌ریه‌كه له گه‌ڕیده به‌ناوبانگه‌كانی وه‌ك: ڕۆلف له سه‌ده‌ی 16 و جاكسۆن له‌سه‌ردانه‌كه‌ی ساڵی 1797 و ملینگتۆن له‌سه‌ده‌ی 19 هه‌مان زانیاری و زیاتریش له‌وه موسڵیش به كوردستان وه‌سفده‌كه‌ن، ئه‌و ڕاستیانه له سه‌رچاوه گه‌وره‌كانی وه‌ك: شه‌ره‌فنامه‌ی شه‌ره‌فخانی به‌دلیسی و سیاحه‌تنامه‌ی ئۆلیا چه‌له‌بی عوسمانی و قاموس الاعلامی شمس ا‌لدین سامی و زۆری تر هاتوون، له (موسوعه العالمیه العربیه) له (ماده: جبل حمرین) ده‌ڵێ (جبل حمرین) سنوورێكی سروشتی نێوان كورد و عه‌ره‌به.