كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا ده‌روازه‌یه‌ك بۆ ناكۆكی
توندتر ده‌بیت، چه‌ند ساڵی ڕابردووش به‌ده‌رنه‌بووه لهوكیشانه، ئه‌مه‌ش واده‌كات ئه‌و به‌خشین و قوربانیدانه‌ی له ڕزگاركردنی عیراقدا درا به‌فیڕۆبڕوات و ده‌ره‌نجامه‌كه‌شی بارودۆخێكی نائارامی لێ بكه‌ویته‌وه له‌عیراقدا. هه‌موو تاكێكی ئه‌م وڵاته ئه‌و ڕۆژانه‌مان له‌یاده كه سوپای ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی كه هاتنه عیراق به‌شیوازی جۆراوجۆر پیشوازیان لێكرا، ئه‌مه‌ش مانای خۆی هه‌یه هه‌ندێك به‌گۆڵ و هه‌ندێك به نارنجۆك پێشوازیان لێ‌كردن، ئه‌وانه‌ی ئه‌وكات به گوڵ پێشوازیان لێ‌كردن ئه‌مڕۆش نیگه‌رانن كه ئه‌و سوپایه له‌م قۆناغه‌دا خاكی عیراق به‌جێ بهێڵێت، ئه‌وانه‌ی نارنجۆكیان كردبووه دیاری بۆیان له‌هه‌مووان زیاتر به په‌له‌ن كه ئه‌و هێزانه بكشێنه‌وه، چونكه ئه‌وه‌ی نه‌یانتوانیوه ئه‌نجامی بده‌ن له ڕابردوودا ده‌یانه‌ویت به‌بی بوونی ئه‌وان ئه‌نجامی بده‌ن دژ به پێكهاته‌كانی تر، سه‌ره‌نجام ئه‌مه‌ش له قازانجی عیراقییه‌كان نابیت به‌تایبه‌ت كورد، چونكه (7) ساڵ به‌س نییه بۆ وڵاتێكی وه‌ك عیراق كه زیاتر له (80) ساڵه به‌زه‌بری هێز یه‌كخراوه و ده‌چه‌وسێنرێته‌وه. پره‌نسیپه‌كانی دیكتاتۆریه‌ت حوكم دهكاو جێگای پره‌نسیپ و بنه‌ماكانی دیموكراتی و مافی مرۆڤی گرتۆته‌وه. ده‌پرسین ئایا (7) ساڵ ئه‌زموونی پڕله ئاسته‌نگ و گرفت ده‌توانێت مه‌ینه‌تی و ئازاری گه‌لانی عیراق له‌بیرباته‌وه؟ یاخود ئاسه‌واره‌كانی حوكمی دیكتاتۆریه‌ت بسڕێته‌وه؟ ئه‌مه و چه‌ندین پرسیاری تر بێگومان وه‌ڵامه‌كه‌شی نهخیره، چونكه واقعی پێكهاتنی عیراق ناچێته‌وه دۆخه‌كه‌ی جارانی كه به‌زه‌بری هێز یه‌كبخرێت. له‌عیراقدا چه‌ندین به‌رژه‌وه‌ندی جیاواز و چه‌ندین تێڕوانین و بیروڕای جیاوازی كورد و شیعه و سوننه‌ی عه‌ره‌ب ئه‌مه واده‌كات هه‌ریه‌كه‌و به‌جۆرێك بڕوانێته ڕووداوه‌كان، شتێكی ئاساییه كه هێزه‌كانی سوپای ئه‌مریكا ده‌یانه‌وێت خاكی عیراق بهجێبهێڵن تێڕوانین و لێكدانه‌وه‌ی جیاوازی بۆ دروست ببێت، به‌ڵام زه‌ره‌رمه‌ندی گه‌وره ڕه‌نگه كوردبێت، چونكه نه‌مانتوانیوه زۆربه‌ی ئامانجه‌كانمان بهێنینه‌دی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌وهێزانه بوونیان هه‌بووه له‌عیراقدا چاكترین نمونه‌ش چاره‌سه‌رنه‌بوونی كێشه‌كانی لیستی (برایه‌تی) و (حه‌دبا) له شاری (موسڵ) و چه‌ندین مه‌سه‌له‌ی تریش بۆیه گه‌ر ئه‌و سوپایه له‌عیراقدا نه‌مێنێ ئه‌وا گرفته‌كان زیاتر ده‌بن له‌وه‌ی ئیستا ده‌بینرێت به‌تایبه‌ت له‌و ناوچانه‌ی له ململانێی گهڕانهوهیداین بۆ سه‌ر خاكی كوردستان زۆربه‌ی سنووره‌كانمان له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزانه‌دایه كه تێڕوانینیان جیاوازه و به‌شیوازێكی شۆفێنی مامه‌ڵه ده‌كه‌ن و ته‌نانه‌ت دان به ده‌ستوور و پێكه‌وه‌ژیانی گه‌لانی عیراقدا نانین، كه كورد ده‌خاته دوڕیانی گرفت و ناكۆكی له‌ئاینده‌شدا ئه‌ركه‌كانمان قورسترده‌بن و گرفتی زیاتر به‌رۆكمان ده‌گرێت ده‌بێت لایه‌نه كوردییه‌كان هه‌وڵی زیاتر بخه‌نه‌گه‌ڕ بۆ ڕزگاربوونمان له‌و گرفتانه و هه‌وڵی هاوپه‌یمانی بههێزبدهن له‌گه‌ڵ ئه‌ولایه‌نانه‌ی باوه‌ڕیان به ژیانی دیموكراتی و پێكه‌وه‌ژیان هه‌یه، چونكه ئه‌وه‌نده‌ی مه‌سه‌له‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی سوپای ئه‌مریكا بۆ كورد و سوننه ماهیه‌تی هه‌یه ڕه‌نگه بۆ باشوور و شیعه‌كان ئه‌و مانایه‌ی نه‌بێت، چونكه ناوچه‌ی ناكۆكی تیادانییه و یه‌ك پێكهاته تیایدا ده‌ژی و خاوه‌نی مهرجهعیهتن بۆیه ده‌بێت به هه‌موو شێوازێك كاربكرێت بۆ مانه‌وه‌ی به‌شێك له‌و هێزانه تا ماده‌ی 140 جێبه‌جێ ده‌كریت و یاخود ئاشتی و ئارامی باڵ ده‌كێشێت به‌سه‌ر عیراقدا و سه‌رجه‌م هاوڵاتیان وه‌ك یه‌ك مافه‌كانیان پارێزراو ده‌بێت و كوردیش وه‌ك شه‌ریكێكی ڕاسته‌قینه له پرۆسه‌ی سیاسی عیراقدا به‌شدارده‌بێت.