عیراق و پێوه‌ری ده‌وڵه‌ته شكستخواردووه‌كان
هه‌میشه‌یی ئه‌و ده ده‌وڵه‌ته شكستخواردووه‌یه كهبهردهوام ریزبه‌ندی یه‌ك تاپانزهیان داگیركردووه، ئه‌وانیش ولاته‌كانی (سۆمالا، چاد، سودان، زیمبابۆی، كۆنغۆ، ئه‌فغانستان، عیراق، ئه‌فریقیای ناوه‌ڕاست، كینیا‌و پاكستان). كه بهولاته شكستخواردووه‌كان ناسراون له‌بواره‌كانی سیاسی و ئابووری و كۆمه‌لایه‌تییه‌وه.
چه‌مكی ده‌وڵه‌تی شكستخواردوو
چه‌مكی ده‌وڵه‌تی شكستخواردوو (الدوله الفاشله) یه‌كێكه له‌و زاراوانه‌ی كه به‌رده‌وام له‌سه‌ر ئاستی ئه‌كادیمی و سیاسی گوێبیستی ده‌بین، ئه‌وه‌ش پاش ئه‌وه‌ی به‌یه‌كداچوون له‌نێوان بارودۆخی ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه بووه كارێكی حه‌تمی، به‌و پێیه‌ی هه‌ڵسوكه‌وتی سیستمی حوكمڕان و ئه‌وه‌ی له‌ناو سنووری ولاته‌كه رووده‌دات، كاریگه‌ریی ده‌بێت بۆ سه‌ر ئاسایشی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و ولاتانی ئیقلیمی. ئه‌م پێوه‌ره‌ش له‌سه‌رده‌می بیل كلینتۆن-ی سه‌رۆكی پێشووی ولاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه په‌یڕه‌وكرا، بۆ پۆلێنكردنی ولاته‌كان و له‌سه‌رده‌می ئیداره‌ی جۆرج بۆش، له‌سه‌ر بنه‌مای داڵده‌دان و پاڵپشتی تیرۆرستان و هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئاسایشی جیهان و له‌سه‌رده‌می باراك ئۆباماشدا پێناسه‌كه به‌رفراوانتر بوو، كاتێك ساڵی (2007) له‌كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیدا ئاماژه‌یكرد بۆ مه‌ترسی ئه‌و ولاتانه‌ی كه‌توانای كۆنتڕۆڵكردنی سنووره‌كانی خۆیان نییه‌و ناتوانن پێویستییه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی گه‌له‌كانیان دابینبكه‌ن. ئه‌وه‌شی به‌یه‌كێك له‌گرفته‌كانی به‌رده‌م ئیداره‌كه‌ی و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر ئاسایشی ئهمهریكاو جیهان وه‌سفكرد، لهپۆلێنكردنی ئه‌مساڵیش چه‌ند بنه‌مایه‌ك ره‌چاوكراون ئه‌وانیش:
-نایه‌كسانی له‌دابه‌شكردنی داهاتی ولات له‌نێوان نوخبه‌ی سیاسی و هاوولاتیاندا.
-پێشێلكاری مافه‌كانی مرۆڤ.
-نه‌بوونی خزمه‌تگوزارییه بنه‌ڕه‌تییه‌كان و به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی هه‌ژاری.
-ده‌ستتێوه‌ردانی ده‌ره‌كی و نه‌بوونی سه‌روه‌ریی نیشتمانی.
-خراپی بارودۆخی ئه‌منی و به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی كۆچبه‌ران و هه‌لاتنی تواناكان.
به‌وردبوونه‌وه له‌و بنه‌مایانه‌ش ده‌بینین له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنیه‌وه له‌عیراقدا بوونیان هه‌یه، كه له‌ئه‌نجامی لكاندنێكی زۆرملی و به جۆرێك خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندیی ولاتانی ده‌ره‌كی بكات، ده‌وڵه‌تێك دامه‌زرا كه له‌بنه‌ڕه‌تدا كێشه‌ی جوگرافی و مێژوویی و كۆمه‌لایه‌تی هه‌بووه، مه‌لیك فه‌یسه‌ڵی پاشای عیراق لهبیرهوهریهكانیدا ده‌ڵێت: (عیراق مه‌مله‌كه‌تێكه له‌لایه‌ن حكوومه‌تێكی سووننه‌وه حوكم ده‌كرێت، كه له‌سه‌ر ئاسه‌واره‌كانی حوكمی عوسمانی دامه‌زراوه‌و حوكمڕانی به‌شێكی كوردی ده‌كات كهلكاندنیان به‌عیراقه‌وه ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌و زۆرینه‌یه‌كی شیعه كه به‌ناو به‌شێكن له‌و حكوومه‌ته و له‌ئه‌نجامی چه‌وساندنه‌وه‌یان له‌لایه‌ن توركه‌وه ده‌رفه‌تی به‌شداریكردن لهحوكمدارییان بۆ نه‌ڕه‌خساوه، بۆیه ئه‌زموونی حوكمڕانیان كه‌مه ئه‌وه‌ش بۆته هۆی دروستبوونی بۆشاییه‌كی گه‌وره له‌نێوان هه‌ردوو مه‌زهه‌به‌كه).
لهشوێنێكیتردا ده‌ڵێت: (به‌دڵێكی پڕ لهپهژارهوه ده‌ڵێم به‌بڕوای من تائێستا له‌عیراقدا شتێك نییه ناوی گه‌ل بێت، ئه‌وه‌شی هه‌یه بریتییه له‌كوتله‌ی مرۆیی داماڵراو له‌هه‌ر بیرۆكه‌یه‌كی نیشتمانی و قاڵبوو به بیروباوه‌ڕی كۆن و جادوگه‌ری ئایینی كه‌هیچ شتێك كۆیان ناكاته‌وه، گوێگرن بۆ خراپه‌كاری و حه‌ز به‌ئاژاوه‌گێڕی، به‌رده‌وام ئاماده‌ن بۆ یاخیبوون و هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه له‌هه‌ر حكوومه‌تێك- المركز القانونی الدولی للقوات المتعدده الجنسیات فی العراق/عبدالێمد رحیم كریم زنكنه).
هه‌ڵسوكه‌وتی نوخبه‌ی سیاسی
له‌لایه‌كی تره‌وه هه‌ڵسوكه‌وتی نوخبه‌ی سیاسی عیراقیش هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه بۆته هۆی ئه‌وه‌ی نه‌توانن گیانی پێكه‌وه‌ژیان و ئینتیمای نیشتمانی له‌لای هاوولاتیان په‌ره‌پێبده‌ن، جۆرێك لهدادپهروهریی كۆمه‌لایه‌تی به‌دی بهێنن، ئه‌وه سه‌ره‌ڕای په‌یڕه‌وكردنی دڕنده‌ترین شێوازی سه‌ركوتكردن و هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه به‌ریتانیا ساڵی(1920) عیراقێكی پڕ قه‌یرانی له‌ڕووی جوگرافی و مێژووییه‌وه پێكهێنا، نه‌ك ته‌نها له‌نێوان پێكهێنه‌ره‌كانیدا وه‌ك ئه‌وه‌ی هیگڵ به‌شه‌ڕی هه‌مووان دژی هه‌مووان وه‌سفی ده‌كات، به‌ڵكو له پاڵ ئه‌مانه‌شدا ناكۆكی نێوان به‌ریتانیاو ده‌وڵه‌تی توركیای نوێ، له‌سه‌ر ویلایه‌تی موسڵ له‌لایه‌ك و ناكۆكی نێوان هه‌ردوو وه‌زاره‌تی به‌رگری و ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا خۆشی ده‌رباره‌ی مانه‌وه له‌عیراق و پاشه‌كشه‌كردن له‌باكوور یان پاشه‌كشێی سه‌رتاسه‌ری له‌عیراق و مانه‌وه له‌به‌سرا.
ئه‌م قه‌یرانانه‌ش له‌لایه‌ن ئینتیدابی به‌ریتانییه‌وه هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنیان درا به‌شێوه‌یه‌كی تاڕاده‌یه‌ك شارستانیانه‌و به‌پشتبه‌ستن به‌شێوازی ده‌وڵه‌تی مۆدێرنی رۆژئاوایی و به‌سوودوه‌رگرتن لهبیردۆزهكانی سكوندت و مۆنتیسكیۆ ئه‌و بیردۆزه‌ی پێداگری له‌سه‌ر جیاكردنه‌وه‌ی هه‌ر سێ ده‌سه‌لاتی راپه‌ڕاندن و یاسادانان و دادوه‌ریی ده‌كات وه‌ك هه‌وڵێك بۆ كۆنتڕۆڵ نه‌كردن و خراپ به‌كارهێنانیان له‌لایه‌ن كه‌سێك یان لایه‌نێكی دیاریكراو، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئینتیدابی به‌ریتانی چه‌ندین كه‌سایه‌تی عیراقی له‌ده‌سه‌لات دوورخسته‌وه بۆ رێگرتن له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌و سآ ده‌سه‌لاته كه به‌پێی بۆچوونی مۆنتیسكیۆ ده‌بێته هۆی نه‌مانی ئازادی و ده‌ركردنی یاساكان به‌شێوه‌یه‌ك له‌گه‌لا ویست و به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیدا بگونجێت و ئه‌وه‌ش به‌سه‌ره‌تایه‌ك بۆ سه‌رهه‌ڵدانی دیكتاتۆریی داده‌نرێت. بێگومان گه‌ر بڕوانینه عیراقیش ده‌بینین له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنییه‌وه تاساڵی (2003) ئه‌م حاڵه‌تانه بوونیان هه‌یه‌و له‌و مێژووه به‌دواوه‌ش زۆر له‌لایه‌نه عیراقییه‌كان له‌ناویاندا ئێمه‌ی كورد گازنده‌ی ئه‌وه‌مانه كه بڕیاره‌كان بهتاكڕهوانه ده‌درێن.
نایه‌كسانی له‌دابه‌شكردنی داهاتهكاندا
یه‌كێك له‌بنه‌ماكانی پۆلێنكردنی ولاته‌كان نایه‌كسانی یان نابه‌رامبه‌رییه له‌دابه‌شكردنی داهاتهكاندا له‌نێوان نوخبه‌ی سیاسی و خه‌ڵكی ئاسایی‌دا ئه‌وه‌ش هه‌ر له‌سه‌ره‌تاو له‌عیراقدا تائه‌مڕۆش به‌زه‌قی هه‌ستی پێده‌كرێت و به‌رده‌وام بۆته هۆی بێزاربوونی شه‌قامی عیراقی و په‌راوێزخسنی تواناكان و بوارنه‌دان پێیان بۆ به‌شداریكردنی كاریگه‌ر له‌بنیاتنانی ولاتهكهو زۆر له‌لێكۆڵه‌ره‌وانی بواری مێژوو وه‌ك (پیته‌ر سلاگیست و حنا بگاگو) پێیانوایه كه‌چینی سیاسی له‌عیراقدا هه‌میشه وه‌ك چینێكی سیاسی خۆ به‌زلزان و دابڕاو لهخواستهكانی كۆمه‌ڵگه هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ن، به‌رده‌وام له‌هه‌وڵی كۆنترۆڵكردنی بواره‌كانی سیاسی و ئیداری و تاپۆكردنی پۆستهكانن بۆ خۆیان و ئه‌ندامه‌كانی خێزانه‌كانیان، بۆ نموونه له‌سه‌رده‌می پاشایه‌تیدا له‌كۆی (58) وه‌زاره‌ت كه (778) پۆستی وه‌زاری له‌خۆ گرتبوو پۆسته‌كان به نۆره له‌لایه‌ن(166) كه‌سه‌وه وه‌رگیراون به‌درێژایی (32)ساڵ و ته‌نها نوری سه‌عید (14) جار وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ستنیشان كراوه‌و له‌سه‌رده‌می رژێمی به‌عسیش ده‌بینین لێپرسراوان تامردن له‌پۆسته‌كانیان ماونه‌ته‌وه، رۆژگاری ئه‌مڕۆش له‌گه‌لا بانگه‌شه‌ی فره حزبی و دابه‌شكردنی ناوه‌نده‌كانی هێزو فه‌راهه‌مكردنی ئازادی كاری سیاسی بۆ هه‌موو چین و پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی و مه‌زهه‌بیه‌كان، به‌لام به‌تێپه‌ڕبوونی كات چێنێكی سیاسی كۆنتڕۆڵی ده‌سه‌لاته‌كان ده‌كه‌ن له‌وانه‌ی كه‌ده‌زانن چۆن خۆیان له‌گه‌لا یاری هه‌ڵبژاردن بگونجێنن و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان بپارێزن.
قۆرخكردنی ده‌سه‌لات
هه‌روه‌ها تائێستاش له‌عیراقدا قۆرخكردنی ده‌سه‌لات له‌لایه‌ن ئه‌و بنه‌مالانه‌ی له‌سه‌رده‌می پاشایه‌تیدا پۆسته‌كانیان كۆنترۆڵ كردبوو درێژه‌ی هه‌یه، بۆ نموونه هه‌ر سێ كاندیده‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران مالیكی و عه‌للاوی و عادل عه‌بدولمه‌هدی له‌گه‌لا تاریق هاشمی و ئه‌حمه‌د چه‌له‌بیش له‌و خێزانه‌ن كه له‌سه‌رده‌می پاشایه‌تیدا باوكیان یان باپیریان پۆستێكی وه‌زارییان هه‌بووه. ئه‌م هه‌ولانه‌ش بۆ قۆرخكردنی ده‌سه‌لات ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی گرتنه‌ده‌ستی جڵه‌وی ده‌سه‌لات مانای كۆنترۆڵكردنی داهات و تواناكانی ولات و به‌كارهێنانیانه بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی تایبه‌تی و ریگهخۆشكردنه بۆ سه‌رخستنی تاكه‌كانی خێزان یان بنه‌ماڵه بۆ گرتنه‌ده‌ستی ده‌سه‌لات له‌ئاینده‌دا، بێگومان ئه‌وه‌ی له‌ڕابردوو و ئێستادا روویداوه له‌ئاینده‌شدا وه‌ك یه‌كێك له‌بنه‌ماكانی شكستی ولاته‌كه هه‌ر بوونی ده‌بێت، ئه‌گه‌ر بێتوو گۆڕانكارییه‌كی راسته‌قینه له‌بیركردنه‌وه‌ی كاره‌كته‌ره‌كاندا روو نه‌دات و كۆمه‌ڵگایه‌كی مه‌ده‌نی سهربهخۆو كارا له‌ولاتدا بوونی نه‌بێت.
گه‌رچی بۆچوونه‌كان ده‌رباره‌ی میكانیزمی پۆلێنكردنه‌كه جیاوازن و هه‌ندێك لهڕهگهزپهرسته عه‌ره‌به‌كان پێیانوایه كه له‌به‌رژه‌وه‌ندیی بالای ئه‌مه‌ریكا خۆیه‌وه سه‌رچاوه‌یان گرتووه، به‌لام ئه‌وه هیچ له‌و راستییه ناگۆڕێت كه ئه‌و بنه‌مایانه‌ی شكست تائێستاش له‌زۆربه‌ی ولاتانی جیهانی سێیه‌م و عه‌ره‌بیدا بوونیان هه‌یه، ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع ده‌یبینین گه‌واهی ئه‌و راستیانه‌ن و كێشه‌ی ئه‌و ولاتانه به‌رده‌وام كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سه‌رقاڵكردووه بۆ نموونه كێشه‌ی په‌نابه‌رانی عیراق و خراپی باری ئه‌منی و كێشه‌ی ناوچه جێناكۆكه‌كان و مه‌سه‌له‌ی پێكهێنانی حكوومه‌ت و گازنده‌ی پێكهاته‌و كه‌مینه نه‌ته‌وه‌یی و ئایینیه‌كان، له‌و كێشانه‌ن كه له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی عیراقه‌وه بوونیان هه‌یه، گه‌رچی ولاتانی كۆمه‌ڵه‌ی هه‌شت پێیانوایه هاوكاری دارایی و هاندانی پرۆسه‌ی دیموكراسی و وه‌به‌رهێنانی ئابووری وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌پڕۆژه‌ی رۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاستی گه‌وره‌دا هاتووه به‌چاره‌سه‌ر ده‌زان، به‌لام رێگری نوخبه‌ی سیاسی له‌و ولاتانه‌و مه‌ترسی له‌ده‌ستدانی ده‌سه‌لات و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان، بوونه‌ته رێگر له‌به‌رده‌م ئه‌نجامدانی ریفۆرم به‌پاساوی ئه‌وه‌ی ئه‌و ریفۆرمانه زیاتر مۆدیلێكی رۆژئاوایین و له‌گه‌ڵ بارودۆخی ناوخۆی ئه‌و ولاتانه‌دا ناگونجێن.
هه‌روه‌ها تاقیكردنه‌وه‌كان سه‌لماندیان كه‌سه‌ره‌ڕای یارمه‌تی دارایی ئه‌مه‌ریكا بۆ سۆمالا و ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازیش هێشتا نه‌توانراوه ئه‌و ولاتـه بگۆڕدرێت بۆ ولاتێكی سه‌ركه‌وتوو، تا ئێستاش پله‌ی یه‌كه‌می له‌ڕیزبه‌ندی ولاته شكستخوردووهكاندا گرتووه. له‌لایه‌كی تره‌وه گۆڕینی سیستمی حوكمڕانیش وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌سه‌رده‌می جۆرج بوش‌دا په‌یڕه‌وكرا نه‌یتوانی دوو ولاتی وه‌ك عیراق و ئه‌فغانستان بگۆڕێت بۆ دوو ولاتی سه‌ركه‌وتوو، ئه‌وه‌ش به‌هۆی نزمی ئاستی هۆشیاریی و هه‌ستی ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی دانیشتووهكانیان و لێدانی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی چینی بالاده‌ست و ئاماده نه‌بوونیان بۆ خۆ گونجاندن له‌گه‌لا واقیعه نوێكه.
ده‌ستنیشانكردنی خاڵه لاوازه‌كان
بۆیه باشترین شێواز گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ ئه‌سڵی مه‌سه‌له‌كان و ده‌ستنیشانكردنی خاڵه لاوازه‌كان و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تیه بۆ كێشه‌كان وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ولاتانی بلۆكی سۆشیالیستیدا په‌یڕه‌وكرا به‌گه‌ڕانه‌وه بۆ سنووره كۆنه‌كان و ره‌تكردنه‌وه‌ی لكاندنی زۆره‌ملی و ره‌تكردنه‌وه‌ی قه‌ڵه‌مڕه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی بالاده‌ست و فه‌راهه‌مكردنی مافی گه‌لان له‌دیاریكردنی چاره‌نووسیان، گوشار خستنه‌سه‌ر ولاتان بۆ باشكردن و پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤ چونكه ولاتێك هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه بهنهوهكامی دروست بووبێت مه‌حاڵه بتوانرێت بكرێته ولاتێكی سه‌ركه‌وتوو و بتوانێت پێگه‌ی شیاوی خۆی له‌نێو كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیدا به‌ده‌ستبێنێت و هاوولاتیانی ژیانێكی ئاسووده به‌سه‌ر به‌رن.