عه‌لى حوسێن فه‌یلى: چاره‌سه‌رى كێشه‌ى ئێمه‌ چیه‌؟و ده‌بێ چى بكه‌ین

عه‌لى حوسێن فه‌یلى: چاره‌سه‌رى كێشه‌ى ئێمه‌ چیه‌؟و ده‌بێ چى بكه‌ین
2010-11-27T14:42:53+00:00
، چونكه‌ ئه‌م بابه‌ته‌ زۆر گه‌وره‌ و فراوانه‌، و كاتێكى زۆریشى خایاندووه‌، و شیكردنه‌وه‌و هه‌ڵهێنانى زۆرى بۆ دانراوه‌، و هه‌ركه‌سێك له‌ گۆشه‌نیگاى خۆیه‌وه‌ ده‌ڕوانیته‌ ئه‌م كێشه‌یه‌"

فه‌یلى له‌ میانه‌ى هه‌لمَه‌تێكى پشتگیرى كردن له‌ كێشه‌ى كوردى فه‌یلى و به‌جینۆساید ناساندى له‌ لایه‌ن دادگاى باڵاى تاوانه‌وه‌، كه‌ به‌هاوكارى ڕێكخراوى ماڵى كورد، سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌  27 / 11 له‌ باره‌گاى ده‌زگاى ڕۆشنبیرى و بڵاوكردنه‌وه‌ى كوردى فه‌یلى شه‌فه‌ق گرێدرا، ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه‌ كوردى فه‌یلى تاكه‌ توێژێك نیه‌ كه‌ تووشى كاره‌سات و زوڵم هاتبێت و سه‌ركوتكرابێت له‌ عێراقدا و وتى:" سه‌یرى بارودۆخى سیاسى عێراق بكه‌ن، كه‌ له‌ چ لایه‌نێكه‌وه‌ سه‌قامگیره‌ و له‌ چ لایه‌نێكه‌وه‌ ناسه‌قامگیره‌، كێشه‌ى ئیمه‌ش ئه‌و واقیعه‌یه‌ كه‌ تێیدا ده‌ژین و لایه‌نه‌كانى دیكه‌ چۆن ده‌ڕواننه‌ ئێمه‌؛ جا دیدى ئه‌وان ئینسانى بێت یان سیاسى یاخود مه‌زهه‌بى، واقیعى ئێمه‌ خۆى له‌وێدا ده‌بینێته‌وه‌، كه‌ كێ له‌گه‌ڵماندایه‌ و كێ له‌گه‌ڵماندانیه‌، چاره‌سه‌رى كێشه‌ى ئێمه‌ چیه‌؟و ده‌بێ چى بكه‌ین".

له‌درێژه‌ى وته‌كه‌ى دا ته‌ئكیدى له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كرد كه‌ ده‌بێ كوردى فه‌یلى هه‌میشه‌ له‌ كێشه‌كه‌ى خۆى بدوێت و ده‌نگى خۆى بگه‌یه‌نێت بۆ ئه‌وه‌ى مانه‌وه‌ى خۆى بۆ هه‌موان بسه‌لمێنێت و وتیشى:" ئیمه‌ وه‌كو به‌شێكى میلله‌تى كورد كه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان ده‌ژین به‌هه‌ر ناونیشانێك بێت ئه‌وه‌ گرینگ نیه‌، به‌ڵام گرینگ ئه‌وه‌یه‌ ده‌بێ ئێمه‌ چى بكه‌ین، به‌داخه‌وه‌  توانا و وزه‌یه‌كى زۆر به‌فیڕۆ ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ى لایه‌نێكمان له‌ لایه‌نێكى دیكه‌مان بباته‌وه‌، كه‌چى چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌كه‌مان زۆر كه‌مه‌".

ئه‌وه‌شى ڕوونكرده‌وه‌ كه‌:" ڕاستیه‌كى حاشاهه‌ڵنه‌گره‌ كه‌ عیراقى ئه‌مڕۆ عێراقى پێشى داڕووخانى ڕژێمى پێشوو نیه‌ و عیراقى دواڕۆژیش عێراقى ئه‌مڕۆ نیه‌ و ئیمه‌ به‌شێكین له‌و توێژ و پێكهاتانه‌ كه‌ كراوینه‌ته‌ مه‌به‌ستى له‌ناوبردن.... بۆ پشتگیرى كردنیش له‌ كێشه‌كه‌مان چه‌ند كه‌س به‌شداریى كردووه‌؟، با قه‌باره‌ و بارودۆخى خۆمان به‌ ڕاشكاوى ببینین،... نموونه‌یه‌كى زیندوو ده‌بینین كه‌ چۆن كرێستیانه‌كان له‌ عیراق تووشى هه‌ڵمه‌تى قه‌ڵاچۆكردن هاتوون، هه‌رچه‌نده‌ كه‌ وڵاتانى رۆژئاواش پشتگیرییان لێوه‌ ده‌كه‌ن، به‌ڵام ده‌بێ كاودانى عێراق ڕه‌چاوبكه‌ین، چونكه‌ ئه‌وه‌ى ده‌یه‌وێ له‌م خاكه‌ بژى، ده‌بێ پێداویستیه‌كانى ژیان له‌م بارودۆخه‌ ده‌سته‌به‌ر بكات، جا چ چه‌ك بێت یان هێزى لۆژیك یان یاسا بێت؛ كێشه‌كه‌ له‌وێدایه‌ كه‌ ده‌بێ چاره‌سه‌رێك بدۆزینه‌وه‌، كه‌ ئه‌ویش ده‌بێ له‌ چوار چێوه‌ى ئه‌و یاساو رێسایانه‌ بێت كه‌ له‌گه‌ڵ واقیعى عیراقدا ده‌گونجێت و پراكتیزه‌ بكرێت".

 

هه‌ژێى وتنه‌، له‌سه‌ره‌تاى كۆبوونه‌وه‌كه‌، دكتۆر خه‌لیل شه‌ممه‌ بابه‌تێكى پێشكه‌ش ئامه‌ده‌بووان كرد و به‌تێروته‌سه‌لى باسى له‌ كێشه‌ى كوردى فه‌یلى و ئه‌و هه‌موو ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌یانه‌ كه‌ به‌سه‌ریاندا هاتووه‌، له‌ كۆچپێكردنى زۆره‌ملێ و كوشتن و بڕین و ئاواره‌كردن و ڕه‌نگدانه‌وه‌ى ئه‌و كاره‌ساته‌ له‌سه‌ر بارى ده‌روونى ئه‌م توێژه‌ عێراقیه‌ ڕه‌سه‌نه‌، به‌ڵام كوردى فه‌یلى له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌سبه‌ردارى ڕۆڵى سه‌ره‌كى خۆى نه‌بووه‌ له‌ بونیادنانى ئابوورى و سیاسى وكۆمه‌ڵایه‌تى عیراق؛ وجه‌ختیشى له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرد كه‌ كوردى فه‌یلى له‌ ڕابوردوو و له‌م كاتانه‌ش هه‌میشه‌ زوڵملێكراوه‌، چونكه‌ ئه‌مڕوش تووشى دوو كێشه‌ى گه‌وره‌ بووه‌ ئه‌ویش بێكارى و نائومێدى و ڕه‌نجان، ئه‌مه‌ش دوچارى گرژى ده‌روونیى كردووه‌ و ئه‌م بارودۆخه‌ پاڵیان پێوه‌ ده‌نێ بچنه‌ ڕیزى ئۆپۆزیسیۆن، له‌ئاكامى هه‌ڵوێستى پارته‌ ئیسلامى و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان كه‌ پشتگیریى ئه‌وتۆیان له‌ كوردى فه‌یلى نه‌كردووه‌... له‌ كۆتاییشدا ئاواته‌خوازى ئه‌وه‌بوو كه‌ ئه‌م لایه‌نانه‌ هه‌ڵوێستى باش و پشتگیریان هه‌بێت له‌ كوردى فه‌یلى.

پاشان ریاز فه‌یلى توێژه‌ر و لێكۆڵه‌ر له‌ بوارى كاروبارى كوردى فه‌یلى وته‌یه‌كى پێشكه‌ش ئاماده‌بووان كرد تێیدا ئاماژه‌ى دا به‌و هه‌موو بڕیار و یاسا زاڵمانانه‌ كه‌ دژى كوردى فه‌یلى هاتوون له‌ یاساكانى حكومه‌ته‌ یه‌كبه‌دوایه‌كانى عێراق، هه‌ر له‌ یاساى ڕه‌گه‌زنامه‌ى سالى 1924 تا گه‌یشته‌ بڕیارى ژماره‌ 666 ى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تى شۆڕشى هه‌ڵوه‌شێنراو كه‌ به‌شێوه‌یه‌كى ناڕه‌وا ئه‌و هه‌موو كاره‌ساتانه‌ى هێنایه‌ سه‌ر ئه‌م توێژه‌ ڕه‌سه‌نه‌ و داواشى له‌ لایه‌نه‌ حكومیه‌كانى عیراق كرد كه‌ به‌بڕیارێكى سیاسى ئه‌و هه‌موو بڕیار و یاسایانه‌ بسڕێته‌وه‌ و ئه‌و زوڵمه‌ مێژوویه‌ له‌سه‌ر كوردى فه‌یلى لابدات.

پاشان هه‌ندێك له‌ ئاماده‌بووان بیروبۆچوون و ڕاى خۆیان ده‌ربڕى سه‌باره‌ت به‌وه‌ى چاوه‌ڕوان ده‌كرێ له‌ دادگاى باڵاى تاوان، كه‌ داوایان كرد ئه‌و تاوانانه‌ كه‌ ڕژێمى پێشوو ئه‌نجامى داوه‌ به‌ تاوانى دژ به‌ مرۆڤایه‌تى له‌قه‌ڵه‌م نه‌دات به‌ڵكوو به‌پێى هه‌موو یاساوڕێسا ناوده‌وڵه‌تیه‌كان ده‌بێ به‌ جینۆساید بیژمێرێت.

شایانى باسه‌ كه‌ بڕیاره‌ له‌ ڕۆژى 29 / 11 / 2010 دادگاى باڵاى تاوانى عێراقى، بڕیارى خۆى سه‌باره‌ت به‌ تاوانه‌كانى ڕژێمى پێشوو دژ به‌ كوردانى فه‌یلى یخوێنێته‌وه‌.

 

 

 

فۆتۆ: شه‌فه‌ق

Shafaq Live
Shafaq Live