دیموكراسییه‌كه‌ی عیراق ‌

دیموكراسییه‌كه‌ی عیراق ‌
2010-09-19T17:47:14+00:00

شاره‌زایانی عیراقه‌ به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی به‌ گه‌شبینییه‌وه‌ ده‌ڕواننه‌ داهاتووی عیراق.

ئه‌وان پێیان وایه‌ عیراق كه‌ ده‌بێته‌ تاقیگه‌ی دیموكراسی ئیدی چ له‌ ناوخۆو چ له‌ ده‌ریشه‌وه‌ رووبه‌رووی رستێك له‌ ئاسته‌نگ و كێشه‌ی دروستكراو ده‌بێته‌وه‌. به‌ تایبه‌ت كه‌ دیموكراسییه‌كه‌ی عیراق به‌ ده‌وروبه‌ر قوت نادرێت و به‌ مه‌ترسی بۆسه‌ر داهاتووی خۆیانی ده‌بینن.

له‌ناوخۆدا ئه‌و گرووپه‌ تیرۆریستییانه‌ی خاكی عیراقیان كردووه‌ته‌ زه‌مینه‌یه‌كی له‌بار بۆ گه‌شه‌كردن و فراوانكردنی كرده‌وه‌ توندوتیژییه‌كانیان له‌و دۆخانه‌دا سوود وه‌رده‌گرن كه‌ عیراق به‌ پرۆسه‌یه‌كی نادیموكراسییدا گوزه‌ر بكات، به‌  به‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ كاتێك رێڕه‌وی دیموكراسی له‌ عیراقدا به‌ شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست چێ بكرێت ئیدی ئه‌و خاكه‌ی تیرۆریستان گه‌شه‌ی تێدا ده‌كه‌ن وشك هه‌ڵده‌گه‌ڕێت.

عیراق تاقیگه‌ی دیموكراسییه‌، كاتێك هێزه‌ سیاسییه‌كان په‌ڵپ و بیانوو، چاڵ هه‌ڵكه‌ندن و ملمملانێ ناكه‌نه‌ میكانیزمی  به‌ یه‌كلاداخستنی كێشه‌كانی نێوانیان، كاتێك ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌لات به‌ شێوازه‌ باوه‌ سروشتییه‌كه‌ی خۆی به‌ڕێوه‌ بچێ، ئیدی چ پێویست ده‌كات په‌نا ببرێته‌ به‌ر فاكته‌ره‌ ناسروشتی و نا ته‌ندروسته‌كان.

له‌ ئه‌زموونی ولاته‌ دیموكراسییه‌كاندا هێزه‌ سیاسییه‌كان شووڵی لێ هه‌ڵناكێشن به‌ تایبه‌ت دۆڕاوه‌كانیان به‌وه‌ی كورسی ده‌سه‌لات چۆڵ نه‌كه‌ن بۆ ئه‌و هێزانه‌ی ده‌نگیان له‌و زیاتر هێناوه‌، له‌ هه‌ردوو حاڵه‌تی براوه‌و دۆڕاندا، هیچ هێزگه‌لێكیان په‌نا بۆ ولاتانی دراوسێ نابه‌ن بۆئه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكیان بۆ بدۆزنه‌وه‌، مه‌گه‌ر ئه‌مه‌ ته‌نیا له‌ عیراقدا ده‌بینرێت.

عیراق تاقیگه‌ی دیموكراسیی ده‌بێت كاتێك نه‌بێته‌ گۆڕستانی رۆژنامه‌نووسان و له‌ مه‌نگه‌نه‌دانی بیروڕا لیبراڵ و ئازادیخوازه‌كان، كاتێك له‌سه‌ر بیروڕای جیاواز، بیركردنه‌وه‌ی جیاواز، فیكری جیاواز، خه‌ڵكانی عیلمانی و ئازادیخواز بكرێنه‌ قوربانی ته‌نیا یه‌ك فیشه‌ك، عیراق ده‌بێته‌ تاقیگه‌ی دیموكراسی كاتێك ئاین یان فیكر یان بیروڕایه‌كی دیكه‌  به‌زۆر نه‌سه‌پێنرێت به‌سه‌ر ئه‌و فره‌یه‌یی هه‌یه‌.

Shafaq Live
Shafaq Live