دواى گۆڕینى كراسه‌ ته‌سكه‌كه‌ ‌

دواى گۆڕینى كراسه‌ ته‌سكه‌كه‌ ‌
2010-09-14T18:10:05+00:00

ئه‌ردۆگان به‌كراسێكى ته‌سك بۆجه‌سته‌ى ده‌وڵه‌ت وكۆمه‌ڵگه‌ى توركیا پێناسه‌ى كردووه‌. مه‌به‌ستى ئه‌ردۆگان له‌وه‌یه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌ستووره‌ى پتر له‌سآ ده‌یه‌یه‌ دانراوه‌، بۆئه‌وكاته‌ ده‌ڵب و گونجاو بووبێت كه‌ده‌وڵه‌تى توركیا هه‌ڵگرى فه‌لسه‌فه‌یه‌كى تایبه‌ت و مۆدێلێكى بچووكترى به‌ڕێوه‌بردنى كایه‌كان بووه‌، ئه‌وا بۆ ئێستا ناگونجێت كه‌قه‌باره‌ى ده‌وڵه‌ت وكۆمه‌ڵگه‌ى توركیاو فه‌لسه‌فه‌ى ده‌وڵه‌تدارى و لینكى په‌یوه‌ندییه‌ ده‌ره‌كییه‌كان وئاستى تموحى ده‌وڵه‌ته‌كه‌ گۆڕان و گه‌وره‌بوون و له‌دووتوێى ئه‌و ده‌ستووره‌دا جێگه‌یان نابێته‌وه‌. چۆن ده‌بآ جه‌سته‌یه‌كى گه‌شه‌كردو هه‌مان ئه‌وكراسه‌ بپۆشێت كه‌به‌ر له‌سی ساڵ بۆى دوراوه‌؟!

گۆڕینى (26)ماده‌

به‌م پێیه‌ گۆڕینى (26)ماده‌ى ده‌ستوورى توركیا، گه‌لێك ماناى گرنگى هه‌یه‌، ره‌نگه‌ دیارترینیان بریتى بێت له‌وه‌ى ده‌وڵه‌ته‌كه‌ به‌گۆڕینى ئه‌وكراسه‌، مه‌به‌ستى بێت به‌شێوه‌یه‌كى پله‌به‌ند رووى خۆى به‌ته‌واوى بگۆڕێت. ئه‌م گۆڕانه‌ش هاتنه‌كایه‌ى مۆدێلێكى تازه‌ى ده‌وڵه‌ته‌ له‌ناوچه‌كه‌دا. ئه‌ردۆگان هه‌نگاوێكى له‌و جۆره‌ى به‌پێویست زانى بۆئه‌وه‌ى توركیا بگونجێت له‌گه‌ڵ (پێوه‌ره‌ ئه‌وروپییه‌كان)دا.

كه‌واته‌ ئێمه‌ له‌به‌رده‌م حاڵه‌تێكداین كه‌تیایدا فه‌لسه‌فه‌ى ده‌سه‌لات له‌ولاتێكى خاوه‌ن سه‌نگ وقورسایى ناوچه‌كه‌دا ده‌گۆڕٍێت و بارگاوى ده‌بێت به‌كرۆكى ته‌وژمێكى تایبه‌تى ئوسوڵى و رووپۆشێكى ئه‌وروپى. ئه‌م پێشهاته‌ش دووخه‌سڵه‌تى بایه‌خدارى تێدایه‌، یاخود دووپاڵپشتى سه‌ره‌كى هه‌یه‌ كه‌هێزو پێزو وقورسایى پآ ده‌به‌خشن و بریتین له‌:

-1 ته‌فویزێكى ناوخۆیى له‌ڕێى ریفۆراندۆمه‌كه‌وه‌ به‌خشراوه‌ته‌ ئه‌ردۆگان وحزبه‌كه‌ى.

-2 كۆده‌نگییه‌كى ده‌ره‌كى (ئه‌وروپى-ئه‌مریكى) له‌سه‌ر هاتنه‌كایه‌و به‌رقه‌رارى ئه‌و مۆدێله‌ حوكمڕانییه‌ له‌ناوچه‌كه‌دا هه‌یه‌. ئه‌گه‌رچى ئه‌وان له‌په‌ناى ئه‌م پێشهاته‌دا بڕێكى زۆر له‌وئه‌جێندایانه‌یان جێبه‌جآ ده‌بآ كه‌لێره‌دا بوارى باسكردنیان نییه‌. به‌لام له‌هه‌موو حاڵه‌ته‌كاندا گۆڕانى مۆدێلى ده‌سه‌لات له‌توركیا یه‌كسانه‌ به‌گۆڕانى نه‌خشه‌ى سیاسى له‌ئاستى هه‌رێمایه‌تى و ئاستى خۆرهه‌لاتى ناوه‌ڕاستیشدا.

كاریگه‌ریی گۆڕانكاریی ده‌ستووره‌كه‌ی توركیا

راسته‌ گۆڕانه‌كه‌ له‌ئێستادا ته‌نیا ئه‌وه‌نده‌یه‌ هه‌ندآ مافى مه‌ده‌نى زیاتر(بۆ ژنان وفه‌رمانبه‌ران) دابین ده‌كات و له‌وپه‌ڕى ئاستیدا ڕێگه‌ده‌گرآ له‌وه‌ى به‌ئاسانى حزبه‌ سیاسییه‌كان به‌بیانوى جیاجیا دابخرێن و بواریش والاده‌كات له‌به‌رده‌م دادگایكردنى سه‌ربازه‌كان له‌به‌رده‌م دادگا مه‌ده‌نیه‌كاندا، ئه‌وانه‌ش گۆڕانكارى هێند گه‌وره‌نین كه‌كرۆكى كارى ده‌وڵه‌تدارى و سیماى ده‌ره‌وه‌ى بگۆڕن به‌ئاراسته‌یه‌كى جیاوازدا، به‌لام ده‌بآ ئه‌و راستییه‌ بسه‌لمێنین كه‌ئه‌م گۆڕانه‌ى له‌(12/9)دا بڕیارى لێدرا، سه‌ره‌تاى پڕۆسه‌یه‌كه‌ و له‌ئێستاوه‌ ئه‌ردۆگان و حزبه‌كه‌ى به‌كه‌ماڵى ئیسراحه‌ته‌وه‌ كار بۆ چه‌سپاندنى له‌چوارچێوه‌ى ده‌وڵه‌تى توركیادا ده‌كه‌ن. ته‌وژمه‌كانى ئۆپۆزسیۆنیش ده‌بآ سه‌رله‌نوآ به‌سروشتى كاریاندا بچنه‌وه‌و كارته‌كانیان رێكبخه‌نه‌وه‌. سه‌رله‌به‌رى ئه‌و گۆڕانكاریانه‌، كاریگه‌رى له‌سه‌ر ناوچه‌كه‌ ده‌بێت، له‌به‌رئه‌م هۆكارانه‌:

-1 سه‌ركه‌وتنى ئه‌زموونى پارتى دادوگه‌شه‌پێدان، ده‌بێته‌ هانده‌رى كۆپى كردنه‌وه‌ى له‌ولاتانى تردا. ئه‌وه‌ش لێكه‌وته‌ى هه‌رێمایه‌تى ده‌بێت، نه‌خاسمه‌ گه‌ر رژێمه‌كانى حوكم له‌ولاتانى ناوچه‌كه‌دا ترسی ئه‌وه‌یان بۆ دروست ببێت كه‌خواستێكى ده‌ره‌كى(به‌تایبه‌ت ئه‌مریكى)ده‌یه‌وێت ئه‌و ئه‌زموونه‌ له‌ولاته‌كانى ناوچه‌كه‌دا دووباره‌ ببێته‌وه‌.

-2 له‌وه‌ته‌ى ئه‌و پارته‌ ده‌سه‌لاتى به‌ده‌سته‌وه‌یه‌، په‌یوه‌ندییه‌ دیپلۆماسییه‌كانى له‌ناوچه‌كه‌دا گۆڕیوه‌(چ له‌گه‌ڵ ئیسرائیل یان ده‌وروبه‌ریدا).ئێستاش كه‌دڵنیایه‌ له‌پشتیوانى جه‌ماوه‌ره‌كه‌ى، پشت ئه‌ستورترو به‌متمانه‌یه‌كى زیاتره‌وه‌ دیده‌كانى خۆى بۆ نێو هاوكێشه‌ هه‌رێمایه‌تییه‌كان هه‌نارده‌ ده‌كات و كاریان له‌سه‌ر ده‌كات.

-3كێشه‌ى كورد بارگاوى ده‌بێت به‌و گۆڕانكاریانه‌، ئه‌گه‌رچى رووبه‌رێكى زۆرى كوردانى باكوور هه‌وڵى بایكۆت و پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ى ریفراندۆمه‌كه‌یاندا. به‌لام دواجار ده‌بآ مل به‌و راستییه‌ بده‌ن كه‌له‌مه‌ودوا دادو گه‌شه‌پێدان له‌پێگه‌یه‌كى به‌هێزتره‌وه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ دۆسێى كورددا ده‌كات و ئه‌ومامه‌ڵه‌ جیاوازه‌ش ره‌نگدانه‌وه‌ى له‌سه‌ر دۆسێى كورد ده‌بێت.

-4 كۆت كردنى ده‌سه‌لاتى سوپا، پێدراوێكى ترى كایه‌كه‌یه‌. بێگومان كه‌مكردنه‌وه‌ى هه‌ژموونى سوپا له‌سه‌ر دانانى نه‌خشه‌ سیاسییه‌ ناوخۆیى و ده‌ره‌كییه‌كانى توركیا به‌شێوه‌یه‌كى ئۆتۆماتیكى ئه‌و ولاته‌ له‌ به‌رگێكى نوێدا له‌سه‌ر شانۆى هه‌رێمایه‌تى نمایش ده‌كات.

ده‌رهاویشته‌كان

به‌هه‌رحالا ئه‌وه‌ى پێویسته‌ لێره‌دا چاوه‌ڕوانى بكه‌ین وه‌لامى ئه‌م پرسیارانه‌یه‌ سوپا به‌م گۆڕانكاریانه‌ قایل ده‌بێت؟ ئه‌گه‌ر قایل نابێت چ ڕێگه‌ چاره‌یه‌كى له‌به‌رده‌ستدایه‌ له‌كاتێكدا بیرۆكه‌ى كلاسیكى كوده‌تا كه‌ پێشتر پشتى پآ به‌ستووه‌ ره‌واجى نه‌ماوه‌و هیچ پاڵپشتییه‌كى ناوخۆیی و ده‌ره‌كیشی نیه‌؟ ئه‌گه‌ر قایلیش ده‌بێت ئیتر چۆن سه‌ركرده‌كانى ده‌توانن خۆیان به‌پاسه‌وانى ئه‌و ده‌ستووره‌ بزانن كه‌پێیان وایه‌ تاكه‌ بیمه‌ى پاراستنى لائیك و تام و بۆنى كه‌مالیه‌ته‌ له‌نێو سیسته‌مى سیاسی ولاته‌كه‌یاندا؟ ئۆپۆزسیۆن چى ده‌كه‌ن؟ ئایا بانگه‌شه‌كردنیان بۆ هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت بۆ به‌رگرتن به‌و هه‌ڕه‌شانه‌ى كه‌پێیان وایه‌ ئه‌ردۆگان و حزبه‌كه‌ى دروستیان كردووه‌و له‌ریفراندۆمه‌كه‌دا زه‌ق بویه‌وه‌، ده‌بێته‌ سه‌وڵى رزگاربوون بۆیان له‌كاتێكدا زۆرینه‌ى گه‌ل پشتگیرى له‌ئه‌ردۆگان وحزبه‌كه‌ى ده‌كه‌ن؟ كوردانى باكوور له‌په‌یامه‌كانى پشتى ئه‌نجامه‌كانى ریفراندۆم تێده‌گه‌ن و خۆیانى له‌گه‌ڵدا ده‌گونجێنن؟ ئه‌ى ده‌وڵه‌تانى ناوچه‌كه‌ و جیهان (به‌تایبه‌ت ئه‌وروپییه‌كان) ئاماده‌ن توركیا به‌م كراسه‌ فراوانه‌یه‌وه‌ قبوڵ بكه‌ن و له‌ڕیزى خۆیاندا بیوه‌ستێنن و بۆ یادگاریش وێنه‌یه‌كى پیرۆزبایى له‌گه‌ڵدا بگرن؟ حكومه‌ته‌كانى ناوچه‌كه‌ له‌ئاستى ده‌روونى و پلانڕێژیدا ئاماده‌گى ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ چاو له‌حكومه‌ته‌كه‌ى دادوگه‌شه‌پێدان بكه‌ن و ئه‌وه‌نده‌ خزمه‌تى گه‌ل بكه‌ن، گه‌ل ناچاربێت پشتیوانى پلان و هه‌نگاوه‌كانیان بێت وئه‌و په‌نده‌ ته‌قلیدیه‌ پوچه‌لا بكه‌نه‌وه‌ كه‌ ده‌ڵێت: هه‌میشه‌ گه‌ل دژى ده‌سه‌لاتداره‌كانى خۆیه‌تى؟

وه‌لامى ئه‌م پرسیاره‌ى كۆتایی پێداچوونه‌وه‌ به‌ پرنسیپه‌كانى زانستى كۆمه‌ڵناسى سیاسیشدا ده‌كاته‌ ئه‌ركى پله‌یه‌كى پسپۆڕانى بواره‌كه‌. به‌ومانایه‌ى كه‌ده‌بآ له‌ئێستاوه‌ چاو بۆ جۆرێكى ترى په‌یوه‌ندیى له‌نێوان جه‌ماوه‌رو ده‌سه‌لاتدا بگێڕن، چاو گێڕانه‌كه‌ش له‌سه‌ربنه‌ماى ئه‌م گریمانه‌یه‌ بێت كه‌پاڵپشتیكردنى جه‌ماوه‌رى توركیا له‌حكومه‌ته‌كه‌ى دادوگه‌شه‌پێدان هێناویه‌ته‌ ئاراوه‌و به‌زمانى حالا به‌پسپۆڕانى كۆمه‌ڵناسی سیاسی ده‌ڵێت: مه‌رج نییه‌ هه‌میشه‌ جه‌ماوه‌ر دژى ده‌سه‌لاتداره‌كانیان بن. ئه‌م گریمانه‌یه‌ش به‌سه‌ بۆئه‌وه‌ى ببێته‌ بنه‌مایه‌كى نوآ بۆ توێژینه‌وه‌ى جددى له‌و بواره‌دا.

Shafaq Live
Shafaq Live