دواخستنی سه‌رژمێری له زیانی كورد و له سوودی ناحه‌زانی دایه
ڕاستی، گوایه كێشه‌ی هونه‌رییان هه‌یه، به‌ڵام كورد وته‌نی : (پێویست به درۆ و ده‌له‌سه ناكات)چونكه منداڵێكیش ئه‌وه ده‌زانێت كه له‌سه‌ر داخوازی هه‌ندێ لایه‌نی سیاسی شۆڤێنییه‌وه، پرۆسه‌كه دواخرا نه‌ك له‌به‌ر هۆی هونه‌ری..ئه‌گینا ئه‌گه‌ر خودی وزه‌یری پلاندانانی عێراق عه‌لی بابان كه خه‌ڵكی موسڵه له گه‌ڵ داخوازی ئه‌و لایه‌نانه‌دا نه‌بێت، چۆن ئه‌سیل نجێفی پارێزگاری موسڵ (كه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی نییه) ده‌توانێ ئه‌م پرۆسه گرنگه په‌كبخات ؟ به‌ڕاشكاویش ده‌ڵێین ئه‌و لایه‌نه سیاسییانه‌ش بریتن له لیستی حه‌دبا و كیتله‌ی عه‌ره‌بی له ئه‌نجومه‌نی كه‌ركوك و لیستی العراقیه و به‌ره‌ی توركمانی«كه بوونه‌ته كڵاوسووری پێش له‌شكر»..چونكه ئه‌مانه دژی هه‌موو پرۆسه و هه‌نگاوێكن (ئه‌گه‌ر زیانی بۆ خۆشیان تیابێت ) به‌ڵام سوودی بۆكورد نه‌بێت. من له نووسراوێكی ترمدا كه له ژێر ناوی «مه‌به‌ستی توركمان و عه‌ره‌ب له دواخستنی سه‌رژمێری له كه‌ركوكدا»كه له «١٤/٨/٢٠١٠»دا بڵاوكرده‌وه.پێشبینی ئه‌م دواخستنهم كرد..چونكه هه‌ر له دوای دواخستنی یه‌كه‌م كه نیاز وابوو له ٢٠٠٧دا بكرایه..به‌ره‌ی توركمانی و كیتله‌ی عه‌ره‌بی و میدیا و ڕاگه‌یاندنه‌كانیان كه‌وتنه دژایه‌تیكردنی پرۆسه‌ی سه‌رژمێری و به ناڕه‌وا و به‌بێ بنه‌ماش به سه‌دان بوختان و درۆودهلهسهیان بۆ كورد هه‌ڵبه‌ست..هه‌ر له‌دوای پرۆسه‌ی ئازادیشه‌وه بۆ درێژه‌دان به به‌عه‌ره‌بكردنی كه‌ركوك،به بیانووی باری ناسه‌قامگیری و نا ئارامی به هه‌زاران خێزانی تری عه‌ره‌ب له خواروو وناوه‌ڕاستی عێراقه‌وه هاتنه كه‌ركوك و خانووی تهجاوزیان دروستكردووه و ناگه‌ڕێنه‌وه بۆ پارێزگاكانی خۆیان و ده‌یانه‌وێ له كه‌ركوكدا سه‌رژمێری بكرێن، بۆ ئه‌م مه‌به‌ته‌ش كاربه‌ده‌ستانی عێراق پاڵپشتیانن و هه‌موو ئاسانكارییه‌كیان بۆ ده‌كه‌ن..تا ئه‌مڕۆش ئه‌و عه‌ره‌به هاوردانه‌ی سه‌رده‌می به‌عس،كه قه‌ره‌بووشیان وه‌رگرتووه، تا ئێستا له شاری كه‌ركوكدا ماونه‌ته‌وه وه‌كو چاوشاركێ بكه‌ن له‌م گه‌ڕه‌كه‌وه بۆ ئه‌و گه‌ڕه‌ك ده‌گوازنه‌وه، ده‌یانه‌وێ دووباره له‌كه‌ركوكدا سه‌رژمێری بكرێن..هه‌موو ئه‌مانه‌ش له پێناوی گۆڕینی دیمورگرافیای كه‌ركوك به كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی كورد و زۆركردنی ڕێژه‌ی عه‌ره‌به . خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌م سه‌رژمێرییه له‌كاتی خۆشی‌دا بكرێت هیچ هۆیه‌كیش نه‌بێت بۆ دواخستنی پێشوه‌خت توركمان و عه‌ره‌به‌كانی كه‌ركوك ، بڕیاری بایكۆتكرنی سه‌رژمێرییان داوه. چونكه باش ده‌زانن سه‌ره‌ڕای هاوردنی چه‌ندین هه‌زار عه‌ره‌بی تازه‌ش بۆ كه‌ركوك ، دڵنیان له‌وه‌ی كه تا ئه‌مڕۆش ڕێژه‌ی كورد له شاری كه‌ركوكدا له ڕێژه‌ی توركمان و عه‌ره‌ب زیاتره..بۆێه هه‌وڵی دواخستنی سهرژمیرییان دا و بۆشیان هاته‌دی..ئه‌وه‌ش باش
ده‌زانن سه‌رژمێری هه‌ر ده‌بێت بكرێت.به‌ڵام تا بتوانن هه‌وڵده‌ده‌ن بۆ ماوه‌یكی درێژ دوای بخه‌ن..تا زیاترین ژماره‌ی عه‌ره‌ب بۆ كه‌ركوك بهێنن و ده‌سكاری له سیجلاته كۆنه‌كانی دایره‌ی سه‌ژمێری كه‌ركوكدا بكه‌ن، كه زۆربه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ران و كاربه‌ده‌سته‌كانی ئه‌م دایره‌یه عه‌ره‌ب و توركمانن و به ده‌گمه‌ن كوردیان تێدا هه‌یه..هه‌تا ئیشێك بۆ كورێك ڕاییده‌كه‌ن،هه‌زار په‌ڵپ و بیانووی نابه‌جێی پێده‌گرن..من پێشبینی و بۆچوونه‌كانی خۆم ده‌رباره‌ی زیانی دواخستنی سه‌رژمێرییه‌كه به كورتی و له‌م خاڵانه‌دا ده‌خه‌مه‌ڕوو: یه‌كه‌م/هێنانی ژماره‌یه‌كی زۆری خێزانی عه‌ره‌ب بۆ كه‌ركوك به هاندانی كاربه‌ده‌ستانی به‌غدا..بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به پاره هاوكارییان ده‌كه‌ن و گه‌لێ ئاسانكاریشیان بۆده‌كه‌ن. دووه‌م/ چه‌واشه و ساخته‌كاری و ده‌سكاریكردن له سجیلاتهكانی سه‌رژمێری شاری كه‌ركوك و موسڵ..به گۆڕینی شوێنی له‌دایك بوونی ئهوعهرهبانهی كه ده‌هێنرێن له شوێنه ڕه‌سه‌نه‌كانی خویانه‌وه، شوێنی له دایكبوونیان ده‌كه‌ن به كه‌ركوك و موسڵ پسووله‌ی كهسێتشیان ده‌ده‌نێ..ئه‌م كاره‌ش به‌نهێنی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن. سێیه‌م/ ترس و تۆقاندن و دڵه‌ڕاوكێ ده‌خه‌نه ناوچه كوردییه داگیركاوهكانهوه له مه‌نده‌لی یه‌وه تا ده‌گاته شه‌نگار. به مه‌به‌ستی كۆچپێكردنیان بۆ شاره‌كانی تری كوردستان به دووریشی نازانم كه به هێز و توندوتیژی جێبه‌جێی بكه‌ن . چواره‌م/ ده‌ستپێكردنی هێڕشێكی ڕاگه‌یاندن دژی كورد..له لایه‌ن ناحه‌زانه‌وه له‌وانه‌یه به ده‌یان توومه‌تی هه‌ڵبه‌ستراوی بێبنه‌ما كورد تاوانبار بكه‌ن ، به مه‌به‌ستی ناشیرینكردن و ناوزڕاندی گه‌له‌كه‌مان..بۆیه پێویسته ڕاگه‌یاندن و میدیاكانی ئێمه‌ش ئاماده‌ی وه‌ڵامدانه‌وه و به‌رپه‌چدانه‌وه‌ی هه‌موو هێڕش و پڕوپاگه‌نده‌یه‌كی دژ به گه‌له‌كه‌مان بن و " له‌شوێن مشتیش پێله‌قه بێت " ێنجه‌م/ هاندان و یارمه‌تیدان و ئاسانكاری بۆ ئه‌و خێزانه كورده كه‌ركوكییانه‌ی كه نهگڕاونهتهوه له هه‌ولێر و سلێمانی دان..پێویسته ئه‌م هه‌له له‌ده‌ست نه‌ده‌ن و دڵسۆزی خۆیان بۆ شاره‌كه‌یان ده‌ربخه‌ن،چونكه ئه‌م سه‌رژمێرییه چاره‌نووسه.. گه‌ر به ماڵیشه‌وه نه‌گه‌ڕێنه‌وه..به‌ڵام دوو ڕۆژ پێش سه‌رژمێرییه‌كه بگه‌ڕێنه‌وه. شه‌شه‌م/ له دواخستنی سه‌رژمێرییه‌كه بۆ«٥/١٢/٢٠١٠» هیچ دڵنیایی و زه‌مانێكی تێدا نییه ، كه ناكرێت جارێكی كه‌ش دوابخرێت و، نجێفییهكی تر ڕاسته‌وه نابێت دیسان دوای بخات..؟ حه‌وته‌م/نابێت به هیچ كلۆجێك كورد ڕازی بێت و بهێلێت ئه‌م پیلانه گڵاوه‌شیان سه‌ربگرێت، كه هه‌ندێ لایه‌نی شۆڤێنی ده‌یانه‌وێ برایانی ڕه‌سه‌نی كوردمان ئێزیدی و شه‌به‌ك و فه‌یلی له كورد دابڕن..به‌وه‌ی له فۆرمی سه‌رژمێرییه‌كه‌دا ئه‌م سێ خانه زیاد بكه‌ن (ئێزیدی) و ( شه‌به‌ك) و ( كوردی فه‌یلی) وه‌كو وتمان مه‌به‌ستیان دابڕاندنی ئه‌م سێ پێكهاته‌یه‌یه له كورد وكه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌واره كورد و بودجه‌ی كوردستانه،ئه‌گینا هه‌ر یه‌كه له‌و سێ پێكهاته كوریانهمان ده‌توانن له خانه‌ی نه‌ته‌وه بنووسن( كورد) له خانه‌ی ئایینیشدا بنووسن( ئێزیدی) یا هه‌ر مه‌زهه‌بێكی تر، له خانه‌ی نازناویشدا ده‌توانن بنووسن (شه‌به‌كی) (فه‌یلی). هه‌شته‌م/ كورد له دواخستنی سه‌رژمێرییه‌كه هیچ زه‌مانه‌تێكی وه‌رنه‌گرتووه، كه هێڕشی عه‌ره‌ب هێنان بۆ شاری كه‌ركوك و ناوچه داگیركراوه‌كانی ترمان ڕاده‌گیرێت، بهڵكوههر وه‌كو له خاڵی دووه‌مدا ئاماژه‌م پێداوه، به عه‌ره‌بكردن كه‌ركوك زیاتر و چڕتر درێژی پێده‌ده‌ن. نۆیه‌م/ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕۆڵ و پێگه‌ی پێشمه‌رگه و ئاساییش له كه‌ركوك و له ناوچه داگیركراوه‌كانی ترمان..هێزێكی سوپا له عه‌ره‌ب ده‌هێنن بۆ كه‌ركوك. ده‌یه‌م/ئه‌نجامدانی كاری تیڕۆریستیی زیاتر له ناوچه كوردییه داگیركراوه‌كاندا یانزه‌یه‌م/ هه‌ندێ لایه‌ن هه‌وڵی ئاڵوزكردنی نێوان پێكهاته ڕه‌سه‌نه‌كانی شاری كه‌ركوك وموسڵ بده‌ن .بۆ ئه‌وه‌ی سوود له‌و ئاڵۆزییه وه‌ربگرن. دوانزه‌یه‌م/ له‌وانه‌یه وه‌كو سه‌رژمێرییه‌كانی پێشووتر گوشار بخه‌نه سه‌ر برا فهلهكانمان( كلدۆئاشوورییهكان)بۆ ئه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی خۆیان به عه‌ره‌ب بنووسن. سیانزه‌یه‌م/ مانگی دوانزه كه گه‌رمه‌ی خوێندنه، له كوردستانیشدا وه‌رزی باران و به‌فربارین وسه‌رمایه، ئه‌نجامدانی سه‌رژمێرییه‌كه بۆ مامۆستیان و ئه‌و سهرژمێریارانهی ده‌كه‌ونه گونده‌كانی كوێستانه‌وه ئه‌ركه‌كه‌یان قورسترده‌كات. چوارده‌یه‌م/ ئه‌گه‌ر ئه‌م قسه‌یه ڕاست بێت كه قسه‌ی نوری مالیكی بێت، كه ڕه‌نگه بۆ جاری دووه‌م ببێته‌وه به‌سه‌ره‌ك وه‌زیرانی عێراق، كه د‌ڵێت : «ئه‌گه‌ر جه‌عفه‌ری به هۆی كه‌ركوكه‌وه پۆسته‌كه‌ی له‌ده‌ست دا..من ئاماده‌م نه‌ك هه‌ر پۆسته‌كه‌م خۆشم له پێناوی كه‌ركوكدا بهختبهم»جا ئه‌م قسه‌یه چی ده‌گه‌یه‌نێت؟ ئه‌ی كه چووه هه‌ولێر و وتی:« مادده‌ی ( ١٤٠) نه‌مردووه جێبه‌جێكردنیشی نه‌وه‌ستاوه » جا نازانین ئه‌مجاره‌ش،هه‌ر وه‌كو جاری پێشوو ئه‌وه‌ی كه بیری لێنه‌ده‌كرده‌وه جێبه‌جێكرنی مادده‌ی سه‌د وچل بوو، به‌ڵكو كۆسپیشی بۆ دروست ده‌كرد و، كرده‌وه‌كانیشی به‌پێچه‌وانه‌ی قسه و به‌ڵێنه‌كانییه‌وه بوون ؟ پانزه‌یه‌م/ پرسكردن به دادگای فیدراڵی عێراق بۆ یه‌كلایكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی سه‌رژمێرییه‌كه بۆ مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی مادده‌ی سه‌د و چل، دروستكردنی كۆسپێكی تره، ئاخۆ تا كاتی تازه‌ی سه‌رژمێرییه‌كه دێت ، ده‌بێت چ كۆسپێكی ترمان بۆ دروست بكه‌ن ؟ چ پیلانێكی ترمان بۆ دابڕێژن؟ چ توومهتێكی تر بخه‌نه پاڵ گه‌لی كوردمان..؟ وه‌كو وتمان مه‌به‌ستی به‌ر و دوایان له دواخستنی سه‌رژمێرییه‌كه،ڕه‌خساندنی كاتێكی زیاتره بۆ درێژه‌دان به به‌عه‌ره‌بكردنی كه‌ركوك و موسڵ و، گۆڕینی باری دیمۆگرافیای ئه‌م دوو شاره.بێگومان ئه‌مه‌ش ڕه‌نگدانه‌وی له سه‌رژمێریدا ده‌بێت. كه به زیانی كورد و به سوودی ئه‌و لایه‌نانه ده‌شكێته‌وه كه دژی كوردن..بۆیه پێویسته سه‌ركردایه‌تی كوردمان، چیتر نه‌رمی نه‌نوێنێت و، به جدیش ئه‌و پێشبینی و نیازه گڵاوانه‌ی نه‌یار و ناحه‌زانی گه‌له‌كه‌مان له‌به‌ر چاوبگرێت ، ئاماده‌بێت بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هه‌موو ئهوههوڵانهی كه دژ به گه‌له‌كه‌مان ده‌درێن، چوكه ئه‌م سه‌رژمێرییه چاره‌نووسی كه‌ركوك و ناوچه داگیركراوه‌كانی ترمان یه‌كلایی ده‌كاته‌وه..هه‌لیش دووباره نابێته‌وه. خوانه‌خواسته ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره شكست بهێنین ، زۆر له‌سه‌رمان ده‌كه‌وێت و باج دانهوشی زۆر قورسه‌بێت..به‌ڵام له سایه‌ی خه‌بات و تێكۆشان و خۆڕاگری و قوربانیدانی بێوێنه‌ی گه‌له‌كه‌ماندا ، هه‌رده‌م گه‌شبینم كه سه‌ركه‌وتن بۆ گه‌له قاره‌مان و كۆڵندهرهكمان ده‌بێت و، داهاتوویه‌كی گه‌شتر و شیاوتریشمان