ده‌ركه‌وتنی سه‌ره‌تاكانی دانووستان
تێده‌گات ئاسان نییه حكومه‌تی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان داخڵی گفتوگۆی راسته‌وخۆ بێت له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه كه له‌ئێستادا توركیا، یه‌كێتی ئه‌وروپا و ئه‌مریكاش وه‌ك رێكخراوێكی تیرۆریستی ده‌ناسێنن.
به‌ڵام توركیا جیاواز له‌وانه پێویسته خوێندنه‌وه‌یه‌كی تر بۆ شوناس و كارییگه‌رییه‌كانی په‌كه‌كه له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی توركیا بكات و جیاواز له رابردووش به‌رنامه‌یه‌كی كاری تری بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵیدا هه‌بێت.
13ی مانگی رابردوو، په‌كه‌كه حه‌وته‌مین ئاگربه‌ستی یه‌كلایه‌نه‌ی تا 22ی ئه‌یلول راگه‌یاند، ئه‌مه هاوكات بوو له‌گه‌ڵ هاتنه‌وه‌ی مانگی ره‌مه‌زان، ساڵوه‌گه‌ڕی ده‌ستپێكردنی خه‌باتی چه‌كداری په‌كه‌كه، نزیكبوونه‌وه له واده‌ی راپرسی له‌سه‌ر هه‌مواری ده‌ستووری له توركیا و له‌وانه‌ش گرنگتر ده‌نگۆی دانووستانی نهێنی له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان كه بۆ ماوه‌ی یازده ساڵه له زیندانی ئیمریالیدایه بێ ئه‌وه‌ی كۆتایی به‌رۆڵی هێنرابێت.
ده‌نگۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی دانووستان ئه‌ردۆگان-ئۆجه‌لان سه‌ره‌تای قۆناغێكی تر ده‌بێت له‌سه‌ر رێگای هه‌وڵه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی دۆزی كورد له توركیا، هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه مانای ئه‌وه‌نییه هه‌وڵه‌كان له‌و بواره‌دا راسته‌رێیان گرتووه و ده‌ره‌نجامی جددیان هه‌بووه، به‌ڵام به‌شداری ئۆجه‌لان له‌چوارچێوه‌گرتنی هه‌وڵه‌كاندا ده‌بێته سه‌ره‌تایه‌كی گرنگ و پێده‌چێت ده‌ره‌نجامی باشی هه‌بێت.
راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست، گفتوگۆی ئه‌ردۆگان-ئۆجه‌لان، پێشنیاری ئه‌حمه‌د تورك به‌مه‌به‌ستی به‌ستراتیژیكردنی ئاگربه‌ست له‌لایه‌ن په‌كه‌كه و ده‌ركه‌وتنی سه‌ره‌تایه‌كی گرنگ له‌وه‌ی ده‌ته‌په له‌به‌رانبه‌ر جێبه‌جێكردنی چه‌ند مه‌رجێكیدا به‌شداری پرۆسه‌ی هه‌مواری ده‌ستووری بكه‌ن، چه‌ند پێدراوێكی ئیجابی باشن و پێویسته وه‌ك به‌بایه‌خه‌وه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێن.
له‌هه‌موویان گرنگتر دانووستانی ئه‌ردۆگان-ئۆجه‌لانه وه‌ك هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ی ناره‌سمی باسی لێوه‌ده‌كه‌ن و دواتریش ئه‌و پێشهاته ئیجابیانه‌ی به‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه‌دا هاتوون.
ئه‌و پێشهاتانه هه‌موویان نرخی خۆیان هه‌یه، له‌هه‌مووی گرنگتر چوونه دانووستانه له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لان ئه‌گه‌رچی بۆ ماوه‌یه‌كی زۆریش به‌نهێنی و ناڕه‌سمی بێت، چونكه سروشتی پرۆسه‌ی سیاسی له توركیا به‌جۆرێكه بۆ ئێستا و له‌هه‌نگاوی یه‌كه‌مدا ئه‌ردۆگان ناتوانێت به‌ئاشكرا ئۆجه‌لان به‌موخاته‌ب وه‌ربگرێت.
راسته هه‌نگاوی له‌و جۆره قورسه به‌تایبه‌ت وه‌ك ئه‌گه‌رێكی ترسناك رووبه‌رووی ئه‌ردۆگان ده‌بێته‌وه، به‌ڵام بۆ ماوه‌یه‌كی زۆریش خۆدزینه‌وه له حه‌قیقه‌ته‌كه مه‌ترسی كاره‌ساتی گه‌وره‌تر به‌دوای خۆیدا دێنێت.
پێویسته چیتر كۆتایی به دروشمه سواوه‌كانی "ئۆجه‌لان تیرۆریسته" و "په‌كه‌كه رێكخراوێكی تیرۆریستییه" و "دانووستان له‌گه‌ڵ تیرۆریستان ناكه‌ین" بهێنرێت و له‌و لاشه‌و په‌كه‌كه هه‌نگاوی جددیتر و ئازایانه‌تر بنێت بۆ ئه‌وه‌ی تورك و كورد بچنه نێو قۆناغێكی تری ژیانكردنه‌وه.
چی ده‌بێت ئه‌گه‌ر هه‌موولایه‌ك ئه‌حمه‌د تورك وه‌ك ناوبژیوان قبوڵ بكه‌ن و چاره‌سه‌رێكی بنه‌ڕه‌تی بۆ دۆزی كورد بدۆزنه‌وه؟