ده‌رفه‌تێك له‌به‌رده‌م توركیا‌و كوردی عیراقدا
كاره‌سات ئامێزه ئیقلیمییه‌كانی جه‌نگه‌كه خۆمان به‌دووربگرین. ئه‌و خاڵه‌ش كه‌ئه‌م كۆششه‌ی لێوه ده‌ست پێ ده‌كه‌ین، توركیایه، ده‌وڵه‌ته هاوپه‌یمانه ستراتیژییه‌كه‌ی (ناتۆ)و هاوبه‌شی (شریك)مان لههێڵهكانی پێشه‌وه‌ی قۆناغی دوای جه‌نگی سارددا، له‌گه‌ڵ تێبینی ئه‌وه‌ی كه له‌شه‌ش ساڵی رابردوودا په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵیدا به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ترسیدار خراپ بووه.
ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ی لێره‌دا جێگه‌ی گفتوگۆی راسته‌وخۆیه، ئه‌و هێرشانه‌یه كه یاخیبووه كورده‌كان به‌ڕێگه‌ی سنووری عیراقه‌وه ده‌یكه‌نه سه‌ر توركیا.
ئاشكرایه ئه‌م هێڵه سنوورییه، له‌هه‌ردوو دیوه‌كه‌یدا گروپه نه‌ژادییه‌كانی كوردی تێدا ده‌ژی كه له‌مێژه هه‌ست ده‌كه‌ن مافی خۆیانه ده‌وڵه‌تێكی كوردی تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌بێت.
سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی چه‌ندین سه‌ده له‌دوژمنایه‌تی قووڵ، به‌لام هێنانه‌كایه‌ی ده‌وڵه‌تێكی كوردی (سه‌ربه‌خۆ) هێشتا له‌مه‌ودای دووردا گوزارشت له‌به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كانی هه‌ریه‌ك لهتوركیاو كورد له‌باكووری عیراقدا ده‌كات. به‌لام په‌یڕه‌وكردنی هه‌نگاوێكی پراكتیكی به‌م ئاماژه، جێگه‌ی ناكۆكی و مشت‌ومڕ ده‌بێت و پێویست بهپشتیوانییهكی به‌هێزی ئه‌مریكا له‌و هه‌نگاوه ده‌كات. با ئێستا ئه‌م چه‌ند زانیارییه بنهڕهتییانهتان له‌باره‌ی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستانی عیراقه‌وه بده‌مێ كه به‌مدواییه پاش وتووێژێكم له‌گه‌ڵ سه‌ركرده توركه‌كاندا، سه‌ردانم كردووه.
یه‌كه‌م تێڕوانینم له‌باره‌ی شاره‌كه‌وه، شارێكی تا بڵێیت سه‌رسوڕهێنه‌ره‌و بێ وه‌یه. ئایا به‌ڕاستی من ئێستا له‌و عیراقه خوێناوییهدام كه‌ململانێ و جه‌نگ له‌ت و په‌تی كردووه، یاخود من له‌كوردستانی ئارام و گه‌شاوه له‌ڕووی ئابووری دام؟
ئایا دواجار قه‌ده‌ری هه‌ولێر ئه‌وه ده‌بێت ببێته پایته‌خت یاخود به‌لانیكه‌م به‌شێك له(كوردستانی سه‌ربه‌خۆ)دا؟
یاخود ره‌نگه سه‌رتاپای ئه‌م هه‌رێمه ببێته گۆڕه‌پانی جه‌نگێكی نوێ كه ئه‌مجاره‌یان ئاگره‌كه‌ی له‌نێوان كورد‌و توركه‌كاندا هه‌ڵده‌گیرسێت؟
هه‌رچییه‌ك بێت، تۆ ده‌توانیت ناوی (كوردستان) له‌م ناوچه‌یه بنێیت وه‌ك خه‌ڵكه‌كه‌ی ئه‌و ناوه‌یان پێخۆشه، یاخود ده‌توانیت ته‌نها بهباكووری عیراق ناوی به‌ریت وه‌ك توركه‌كان ده‌یكه‌ن.
ناوه‌كه هه‌رچییه‌ك بێت، به‌لام پێویسته ئه‌وه بزانین كه‌زۆربه‌ی هه‌ره زۆری خه‌ڵكه‌كه‌ی، واته به‌ڕێژه‌ی (98%)، كوردن كه‌ژماره‌یان به‌پێی سه‌رژمێری ساڵی 2005 خۆی له‌چوار ملیۆن كه‌س ده‌دات، هه‌ندێكیشیان نایانه‌وێت هه‌رێمه‌كه‌یان به به‌شێك له‌عیراق بمێنێته‌وه، كه‌سیش ناتوانێت له‌پای ئه‌و رێگابژاردهیه گله‌ییان لێ بكات.
شته‌كان لێره‌دا هه‌رگیز په‌یوه‌ندییان به‌و سیما‌و شێوازانه‌ی ژیانه‌وه نییه كه له‌ناوچه‌ی خۆرهه‌لاتی ناوه‌ڕاستدا به‌دییان ده‌كه‌ین.
لای ئه‌وان ئالای نیشتمانیی عیراق قه‌ده‌غه بووه، چونكه تاكه ئالا كه به‌سه‌ر بیناكاندا هه‌یه ئالای كوردستانه، سه‌ره‌ڕای به‌شداریكردنیشیان له‌و جه‌نگه‌ی كه له‌عیراق له‌ئارادایه به‌وه‌ی چاكترین جه‌نگاوه‌رانی خۆیان بۆ پشتیوانی هێزه‌كانی ئه‌مریكا ناردووه، به‌لام ئه‌وان مه‌ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه هه‌ڵمه‌تی فه‌رمانده‌ی سه‌ربازیی نوێ جه‌نه‌راڵ ده‌یڤید پترایۆس به‌مه‌به‌ستی دانانی سنوورێك بۆ گێژاوی توندوتیژی له‌به‌غدای پایته‌ختدا، سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست نه‌هێنێت.
له‌وه‌ته‌ی ده‌وڵه‌تی ئێستای عیراق له‌نێو داروپه‌ردووی ئیمپراتۆریه‌تی خۆرئاوابووی عوسمانی‌دا راگه‌یه‌ندراوه ئه‌ویش له‌كۆنگره‌ی قاهیره كه‌ساڵی 1921 له‌نێوان وینستن چه‌رچڵ و گیرترۆد بیل-دا به‌ڕێوه‌چووه هه‌ریه‌ك لهتوركیاو ئێران درێژه‌یان به به‌رهه‌ڵستی خۆیان بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردی باكووری عیراق نیشانداوه، له‌و سۆنگه‌یه‌وه كهسهربهخۆییهكی له‌مشێوه‌یه ده‌كرێت مه‌یل و جوولانه‌وه جوداخوازییهكانی له‌نێوان گروپه گه‌وره كورده‌كانی هه‌ردوو ده‌وڵه‌ته‌كه‌دا به‌هێز بكات.
ئه‌و مه‌ترسییانه بوونه‌ته مایه‌ی ئه‌وه‌ی چه‌ندین وتووێژی نیمچه نهێنی بكرێت و ته‌نانه‌ت جۆره هاریكارییهكیش بكرێت له‌نێوان دۆستمان توركیای هاوپه‌یمان له‌ناتۆو ئێران كهپێگهیهكی ناوه‌ندی له‌ده‌وڵه‌تانی (ته‌وه‌ره‌ی خراپه‌كاری)دا هه‌یه، بۆئه‌وه‌ی به‌گژ چالاكی و هێرشه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستاندا بچنه‌وه، كه‌سالانێك له‌ناو خاكی باكووری عیراقه‌وه دژی هه‌ردوو ده‌وڵه‌ته‌كه درێژه‌ی به‌هێرشه‌كان داوه.
دوابه‌دوای زیادبوونی فشاره سیاسییه‌كان به‌سه‌ر ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان-ی سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیادا، ئه‌و هێرشانه مه‌ترسیدارتربوون و داوا له‌ئه‌ردۆغان كرا بایی ئه‌وه‌نده زه‌بری نیشتمانی نیشانبدات، ئه‌ویش له‌ساڵێكی هه‌ڵبژاردندا كه‌ڕووبه‌ڕووی كێبڕكێیه‌كی سه‌خت له‌سه‌ر پۆسته‌كه‌ی بووه‌ته‌وه.
پاش چه‌ندین ساڵ له‌خراپ ئیداره‌دانی په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ ئه‌نكه‌ره‌دا، ساڵی پار ئیداره‌ی بوش، جه‌نه‌راڵی خانه‌نشین (جۆزێف راڵستن)ی فه‌رمانده‌ی گشتی پێشووی هێزه‌كانی په‌یمانی ناتۆ‌و كه‌سایه‌تیی سه‌ربازی زۆر به‌ڕێز له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا، وه‌ك نێردراوێكی تایبه‌تی خۆی نارده ئه‌نكه‌ره‌و ئه‌ركی چاره‌سه‌ركردنی ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌ی پارتی كرێكارانی كوردستانی پێ سپێردرا.
ئه‌م ناوبژیوانییه‌ی پێشووی راڵستن، بووه مایه‌ی خۆلادان له‌هێرشێكی توركیا بۆ سه‌ر باكووری عیراق له‌هاوینی ساڵی پاردا، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا جه‌نه‌راڵ راڵستن هه‌وڵی چڕ‌وپڕ ده‌دات تاوه‌كو هانی هه‌ولێر بدات پارتی كرێكارانی كوردستان جڵه‌و بكات.
به‌لام مه‌سه‌له‌یه‌كی گه‌وره‌تر له‌و ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌یه هه‌یه كهنێردراوهكهی ئه‌مریكا راسپێردراوه چاره‌سه‌ری بكات، مه‌به‌سته‌كه‌شی راپۆرتی دۆخی یه‌كجاره‌كی شاری كه‌ركوكی عیراقییه. ئه‌م شاره چه‌ند گروپێكی نه‌ژادیی جۆراوجۆر ده‌گرێته خۆی و له‌سه‌ر گۆمێكی گه‌وره‌ی نه‌وت هه‌ڵكه‌وتووه، له‌كاتێكدا زۆر له‌سنووری هه‌رێمی كوردستان (باكوور)ه‌وه نزیكه.
ده‌ستووری نوێی عیراق داوا ده‌كات له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵدا ریفراندۆمێكی گشتی جه‌ماوه‌ری بكرێت له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی داخۆ شاری كه‌ركوك ده‌خرێته‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان یان نا؟
به‌لام توركمانه‌كان، كهئامۆزای توركه‌كانن له‌باكووری عیراقدا، به‌رهه‌ڵستی خۆیان به‌رامبه‌ر ئه‌وه نیشانداوه كه‌كه‌ركوك بخرێته‌سه‌ر كوردستان.
بێگومان، خۆلادان له‌به‌رپابوونی قه‌یرانێكی به‌رفراوان به‌هۆی ئه‌م ناكۆكییه‌وه، پێویست به‌هاتنه ناوه‌وه (ده‌خاله‌ت)ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌كات، به‌لام به‌داخه‌وه، ئه‌و ده‌سه‌لاته‌ی ئێستا بهجهنهراڵ راڵستن دراوه، به‌تایبه‌ت چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كه‌ركوك ناگرێته‌وه.
ئه‌گه‌رچی كۆسپ و ته‌گه‌ره‌یه‌كی زۆر به‌هۆی فاكته‌ره‌كانی مێژوو و ئه‌فسانه‌وه له‌به‌رده‌م به‌ئه‌نجامگه‌یاندنی سهوداكارییهكی تورك-كورد دان، به‌لام پێویسته سه‌ركرده‌كانی هه‌ردوولا دانایی و رووداوه‌كانی مێژوو له‌به‌رچاوبگرن. پێشتر هه‌ریه‌ك لهشارل دیگۆل و كۆنراد ئهدینداوهر، سهوداكارییهكی هاوشێوه‌یان به‌قازانجی هه‌ریه‌ك له‌فه‌ڕه‌نساو ئه‌ڵمانیا كردووه.
نیڵسن ماندێللا-ی سه‌ركرده‌ی ئه‌فریقایش هه‌مان شتی له‌ئه‌فریقای باشووری ولاته‌كه‌ی خۆیدا كرد. بۆیه به‌هۆی ئه‌و قه‌یرانه‌ی كه له‌عیراقدا ده‌بینرێت، پێویسته سه‌ركرده‌كانی تورك و كورد ئاوڕ له‌به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كانیان بده‌نه‌وه‌و كار بۆ چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه مێژووییه‌كانی خۆیان بكه‌ن و ئه‌و ده‌رفه‌ته بقۆزنه‌وه كه‌ئێستا ره‌خساوه.
تێبینی: ریچارد هۆڵبرۆك-ی باڵیۆزی پێشووی ئه‌مریكا له‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌م نووسینه‌ی له‌ڕۆژی (13/2/2007)دا له‌هه‌ردوو رۆژنامه‌ی (واشنتۆن پۆست) و (لۆس ئه‌نجلس تایمز)دا بلاوبووه‌ته‌وه.