حزبی عه‌داله‌ت چرای سه‌وزی بۆ داگیرسا
له‌ئاماده‌كردنی ره‌شنووسی ته‌واوی ده‌ستوورێكی نوێ و ئاماده‌سازی بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو له‌ساڵی 2011دا، ئه‌نجامی پۆزه‌تیڤی ریفراندۆمه‌كه كه‌زۆرینه به‌به‌ڵێ بۆ چاكسازییه ده‌ستوورییه‌كان ده‌نگیاندا، پێگه‌ی حزبی عه‌داله‌ت به‌هێزترده‌كات، ئه‌م حزبه هه‌ڵمه‌تێكی گه‌وره‌ی سازكردووه به‌پشتبه‌ستن به‌به‌رنامه‌ی خۆی تاوه‌كو ده‌ستوورێكی مه‌ده‌نی له‌جیاتی ده‌ستووری كوده‌تاچییه‌كانی ساڵی 1980 دابنێت.
شیكارییه به‌راییه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه‌زۆر رێی تێده‌چێت ئه‌ردۆغان ببێته سه‌رۆك كۆمار.
وه‌ك پێشبینی ده‌كرا، حزبی عه‌داله‌ت له‌لایه‌ن دانیشتوانی پارێزگاكانی خۆرهه‌لاتی و باشووری خۆرهه‌لاتی ئه‌نادۆڵ و ناوچه‌ی ده‌ریای ره‌ش به‌هه‌مانشێوه له‌ئه‌نقه‌ره‌و ئه‌ستانبوڵدا پشتیوانییه‌كی به‌رینی جه‌ماوه‌ریی لێكراوه.
سه‌ركه‌وتنی ریفراندۆمه‌كه‌ی ئه‌م دواییه تاڕاده‌یه‌كی زۆر ره‌نگدانه‌وه‌ی شێوازی ئه‌و ده‌نگدانه بوو كه له‌هه‌ڵبژاردنی پێشووتری په‌رله‌مانی ساڵی 2007و هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان له‌ساڵی 2009دا په‌یڕه‌وكراوه كه‌تێیدا حزبی عه‌داله‌ت ئه‌نجامی زۆر چاكی به‌ده‌ستهێنا.
حزبی گه‌لی كۆماری به‌پشتیوانی حزبه‌كانی دیكه‌ی ئۆپۆزسیۆن توانی زۆرینه‌ی دژ بهچاكسازییهكان لهمێرسین و ئیزمیرو ئهدرنهو چه‌ند پارێزگایه‌كی دیكه‌ی كه‌ناری ده‌ریای ئیجه‌و ره‌ش به‌ده‌ستبهێنێت، هه‌روه‌ك ده‌نگدان به(نه‌خێر) لهتونجێل-ی زێدی (كه‌مال كلیجدار ئۆغڵو)ی سه‌ركرده‌ی حزبی گه‌ل بۆ هیچ كه‌سێك شتێكی كتوپڕ نه‌بوو.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه (90%)ی ده‌نگده‌ران لهدیاربهكرو هه‌كاری و شڕنا‌خ به(به‌ڵێ) ده‌نگیان بۆ ههمواركارییه ده‌ستوورییه‌كان داوه ئه‌مه‌ش شتێكی پێشبینیكراو بوو ئه‌گه‌رچی حزبی ئاشتی و دیموكراسی به‌رده‌وام بانگه‌وازی ده‌كرد كه‌بایكۆتی ریفراندۆمه‌كه بكه‌ن.
ده‌توانین بڵێین تابلۆی سیاسی په‌یوه‌ست بهدابهشبوونێكی گشتیی له‌نێوان عه‌لمانییه‌كان و موحافزكاره‌كاندا، ئێستا زیاتر روونبووه‌ته‌وه، دیاره ده‌نگدان به(به‌ڵێ)ش له‌سه‌رتاسه‌ری توركیادا ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و پشتگیرییه به‌رده‌وامه‌یه كهموحافزكارهكان له‌حزبی عه‌داله‌تی ده‌كه‌ن.
كلیجدار ئۆغڵو توانیویه‌تی پشتیوانییه‌كی به‌رفراوان لهشارهوانییهكانی سه‌ر بهئهستانبول به‌ده‌ستبهێنێت.
ئه‌نجامه به‌راییه‌كان ده‌ریانخست رێژه‌ی (3-5%) له‌سه‌رئاستی سه‌رتاپای توركیادا به‌ر حزبی گه‌لی كۆماری كه‌وتووه، ئه‌مه‌ش ئه‌نجامێكی حه‌تمی ئه‌و پشتگیرییه‌یه كه(ده‌نیز بایكال)ی سه‌ركرده‌ی پێشووی حزبه‌كه بناغه‌ی بۆ داڕشتووه‌و له‌ناوچه‌كانی كهناردهریادا چڕبووه‌ته‌وه، هه‌مان پشتگیریش له‌حاڵه‌تی كلیجداردا شتێكی به‌رچاو بوو.
به‌لام له‌ناوه‌ڕاستی ئه‌نادۆڵدا ده‌نگدان دژی ههمواركارییه ده‌ستوورییه‌كان به‌ڕێژه‌یه‌كی كز بوو، بگره ده‌توانین بڵێین ئه‌م دژایه‌تییه به‌گشتیی له‌باشووری خۆرهه‌لاتی ولاتدا بوونی نه‌بوو، سه‌ره‌ڕای چالاكی حزبی جوولانه‌وه‌ی میللی له‌دژی هه‌مواركردنی ده‌ستووردا، ئه‌نجامه‌كان مایه‌ی بایه‌خ بوون، به‌تایبه‌تی بۆ حزبی جوولانه‌وه‌ی میللی كه‌پێده‌چێت پاشه‌كشه‌یه‌كی به‌رچاو لهجهماوهرێتییهكهیدا هه‌بێت ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی نه‌یتوانی له20%ی ده‌نگه‌كان له‌هه‌ڵبژاردنی پێشووی په‌رله‌مان له‌پارێزگای ئه‌رزڕۆم-ی خۆرهه‌لاتدا تێپه‌ڕبكات، هه‌روه‌ك ده‌نگدان له‌دژی ههمواركارییه ده‌ستوورییه‌كان له‌هه‌مان پارێزگادا زۆر نزم بوو.
پشتگیریكردنی ههمواركارییه ده‌ستوورییه‌كان له‌نێو دانیشتوانی ناوه‌ڕاستی ئه‌نادۆڵ كه به‌مه‌یلی ناسیۆنالیستانه‌یان ناسراون، به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رزبوو، به‌لام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێده‌چێت لایه‌نگرانی حزبی جولانه‌وه‌ی میللی به‌پیر بانگه‌وازی ئه‌ردۆغان سه‌باره‌ت به‌پشتگیریكردنی ههواركارییه ده‌ستوورییه‌كانه‌وه هاتبن.
ئه‌نجامی ریفراندۆمه‌كه به‌هه‌مانشێوه مه‌سه‌له‌یه‌كی زۆرگرنگه بۆ په‌یوه‌ست به‌جولانه‌وه‌ی كورد‌و چه‌ندین سیاسه‌تی هاوپه‌یوه‌ند به‌و مه‌سه‌له‌یه‌وه.
بایكۆتی حزبی جولانه‌وه‌ی میللی له‌ناوچه كوردییه‌كاندا لهدیاربهكرو هه‌كاری سه‌ریگرت، به‌لام رێژه‌ی ده‌نگدان به(به‌ڵێ) كه‌گه‌یشته 90% ئه‌مجاره‌ش ده‌ریخست كه‌حزبی عه‌داله‌ت له‌و ناوچانه‌دا بالاده‌سته‌و به‌سه‌ر گشت ئاسته‌نگه‌كاندا زاڵه، به‌لام دیارده‌ی هه‌ره زه‌ق ئه‌وه‌بوو هاوولاتیان ده‌تووت به‌رامبه‌ر به‌و ره‌خنه توندانه كه‌ڕن كه‌ئۆپۆزسیۆن سه‌باره‌ت به‌سیاسه‌تی حكومه‌ت ده‌رهه‌ق به‌مه‌سه‌له‌ی كورد ده‌یانگرت.
ده‌شتوانین بڵێین ئێستا حزبی ئاشتی هه‌ستده‌كات له‌بانگه‌شه‌ی خۆی سه‌باره‌ت به‌ئۆتۆنۆمی دیموكراتی بۆ ناوچه كوردییه‌كان، له‌پێگه‌یه‌كی به‌هێزتردایه له‌چاو جاران.
واش پێشبینی ده‌كرێت كه ده‌نیز بایكال-ی سه‌ركرده‌ی پێشووی حزبی گه‌لی كۆماری و هاوتاكانی چاو به‌بونیادی ئێستای حزبه‌كه‌دا بخشێننه‌وه، سه‌ركردایه‌تی كلیجدار ئۆغڵو، ئیدی مشتومڕی لهسهرناكرێت، به‌لام ئۆپۆزسیۆن ده‌توانێت ده‌ست بهلێكۆڵینهوهیهك له‌پێناوی گۆڕینی سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه‌دا بكات.
جێگه‌ی باسه كۆمسیۆنی ئه‌وروپا خۆشحاڵی خۆی به‌رامبه‌ر ره‌زامه‌ندیی گه‌لی توركیا له‌سه‌ر ههمواركاریی ده‌ستوور نیشانداوه‌و به‌هه‌نگاوێكی راستی بهئاقاره راستهكهدا له‌قه‌ڵه‌مداوه.
له‌مباره‌یه‌وه ستیڤان ڤۆلی، لێپرسراوی لیژنه‌ی فراوانكردنی یه‌كێتیی ئه‌وروپا به‌ئاژانسه‌كانی دهنگوباسی راگه‌یاند: ئه‌م چاكسازییه هه‌نگاوێكی راستن لهئاقاره راستهكهدا ماده‌م چاره‌سه‌ر بۆ چه‌ندین ئه‌وله‌ویه‌تی دوور مه‌ودای په‌یوه‌ست به‌هه‌وڵه‌كانی توركیا بۆ هێنانه‌دیی پێودانگه پێویسته‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپا داده‌نێن تاوه‌كو ولاته‌كه له‌یه‌كێتی ئه‌وروپادا ببێته ئه‌ندام.
%58ی گه‌لی توركیا ره‌زامه‌ندیی نیشانداوه ههمواركاریی ده‌ستوور بكرێت تاوه‌كو سیسامی دادوه‌ریی بنیاتبنرێتهوهو ده‌سه‌لاتی دامه‌زراوه‌ی سه‌ربازیی سنوورداربكرێت.
ڤۆلی ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: كه ئه‌نجامی ریفراندۆمه‌كه پابه‌ندبوونی به‌رده‌وامی هاوولاتیانی توركیای به‌و چاكسازییانه ده‌رخست كه خوازیارن ماف و ئازادییه‌كانیان تۆكمهتربكهن.
ئۆباما-ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، خۆشحاڵی خۆی به‌رامبه‌ر كاروانی دیموكراتی له‌توركیادا ده‌ربڕیوه، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی زیاتر له80%ی هاوولاتیانی ولاته‌كه ده‌نگیاندا بۆ گۆڕانكاریی له‌م ده‌ستووره‌ی ئێستادا.
له‌به‌یاننامه‌یه‌كی كۆشكی سپی‌دا هاتووه سه‌رۆك ئۆباما به‌ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندی به‌ئه‌ردۆغان-ی سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه كردووه‌و پیرۆزبایی ئه‌نجامی ریفراندۆمه‌كه‌و میوانداریكردنی پاڵه‌وانێتی باسكه‌ی جیهانی له‌لایه‌ن توركیاوه لێكردووه.
له‌پاڵه‌وانێتییه‌كه‌دا تیپی ئه‌مریكا له‌تیپی توركیای برده‌وه‌و میدالی زێڕینی وه‌رگرت.
هه‌روه‌ك له‌به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه كه‌سه‌رۆك ئۆباما خۆشحاڵی خۆی به‌رامبه‌ر زیندووی دیموكراسی له‌توركیادا ده‌ربڕیوه.
*رۆژنامه‌ی (حوریه‌ت ده‌یلی نیوز)