جوڵه‌ی ئوردن به‌ره‌و كوردستان پڕبایه‌خه
گرنگ و ئاڵوگۆڕه له‌نێوان ولاتی ئوردن و هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها مه‌به‌ست لێی بنیاتنانی ژێرخانێكی ئابوورییه به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستاندا كه‌بووه‌ته جه‌مسه‌رێك بۆ كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمییه‌كانی ناوچه‌كه به‌مه‌به‌ستی فراوانكردنی بازاڕه‌كانی خۆی، لێره‌شدا ئوردن به‌ته‌نها جیانه‌كراوه‌ته‌وه‌و ئه‌ویش به‌هه‌مان شێوه ده‌توانێت بێته مه‌یدانه‌كه‌وه، بگره له‌ئێستادا سه‌رمایه‌دارو وه‌به‌رهێنه‌ره ئوردنییه‌كان رووده‌كه‌نه هه‌رێم و ده‌چنه ریزی ئه‌و كۆمه‌ڵه كۆمپانیا وه‌ربه‌رهێنانه‌ی دیكه، به‌لام ئه‌و رووتێكردنه له‌سه‌رئاستی خواستی ئوردندا نییه‌و كه‌متره، هه‌ربۆیه حكومه‌ت ده‌خوازێت په‌یوه‌ندییه‌كانی زیاتر بكات له‌گه‌ڵ هه‌رێمداو حكومه‌ت له‌لایه‌ن خۆیه‌وه دێته سه‌ر هێڵ بۆ فراوانكردنی ئه‌و بازرگانییه‌و ئه‌وه‌ش به‌هه‌نگاوێكی ئیجابی له‌قه‌ڵه‌مده‌درێت.
له‌ئێستادا چوارده‌وری كوردستان به‌چه‌ند ده‌وڵه‌تێك ده‌وره‌دراوه كه به‌ڕواڵه‌ت به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ كورددا دژ به‌یه‌كه، هه‌ربۆیه كورد ناتوانێت له‌و ململانێیه‌دا به‌رده‌وام بێت به‌بێ بوونی هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بدا، له‌ئێستادا مامه‌ڵه‌كردنی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ئوردندا ئاماژه‌یه بۆ مامه‌ڵه‌كردنی له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بداو ئه‌وه‌ش وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك ده‌بێت بۆ گفتوگۆی عه‌ره‌بی-كوردیی و گفتوگۆیه‌ك ئێستابێت یان له‌داهاتوودا له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی عه‌قلانی و ته‌ندروست، چیتر ناتوانرێت دۆزی كورد به‌هه‌ڵپه‌سێردراوی بمێنێته‌وه‌و بخرێته چه‌ندین ساڵی دیكه‌وه.
ئوردنییه‌كان لای خۆیانه‌وه پێیانباشه ئه‌و مامه‌لانه‌ی كه له‌گه‌ڵ هه‌رێمدا هه‌یانه هه‌مه‌چه‌شن بێت و ئه‌وه‌ش له‌چوارچێوه‌ی هاوكێشه‌یه‌كی سیاسیی نه‌رمونیان و ژیرانه‌دا بێت. هه‌ربۆیه ململانێ و ركابه‌رێتی ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئاستێكی سلبـی و خراپ بێت ئه‌وا واده‌كات ولاتانی ناوچه‌كه هانی ولاتانی نێوده‌وڵه‌تی بده‌ن زیاتر بێنه ناوه‌وه له‌عیراقداو ته‌داخول بكه‌ن و هه‌وڵی جددی له‌لایه‌ن سه‌رانی بالای هه‌ردوولاوه ده‌درێت به‌مه‌به‌ستی گه‌شه‌كردنی ناوچه‌كه‌و ئاوه‌دانبوونه‌وه‌ی و كاركردن له‌پێناو بازاڕی ئازاد‌و له‌لایه‌كی دیكه‌وه سه‌رانی بالا ده‌توانن رۆڵی ته‌واو ببینن له‌پێناو پێكه‌وه‌نانی هاوپه‌یمانێتییه‌كی سیاسیی پێگه‌شتوو به‌تایبه‌تی له‌كاتێكدا كه‌ته‌نها سه‌رانی بالا ده‌توانن ئه‌و كاره ئه‌نجام بده‌ن، له‌ئێستاشدا رۆڵی ئوردن له‌لایه‌ن زۆربه‌ی لایه‌نه‌كانه‌وه رۆڵێكی په‌سه‌ندكراوه‌و پێیانباشه رۆڵی هه‌بێت ته‌نانه‌ت له‌دۆسیه‌ی هه‌ستیاری وه‌ك دۆسیه‌ی كوردیشدا.
هاوكات بایه‌خدانی ئیسرائیل به‌هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و هه‌ولانه‌ی كه‌ده‌یدات بۆئه‌وه‌ی بیكاته جه‌مسه‌رێك و وه‌ك كارێكی باڵێكی سیاسیی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكات، له‌لایه‌ن عه‌ره‌به‌وه به‌هه‌وڵێكی شكستخواردوو ته‌ماشا ده‌كرێت و پێیانوایه خولگه‌ی عه‌قڵیه‌تی سیاسیی كورد‌و ئیسرائیل له‌یه‌كترییه‌وه دوورن و ناكرێت له‌كاتێكدا عه‌ره‌ب ململانێی له‌گه‌ڵیدا هه‌یه كورد دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵدا بكات، هه‌ربۆیه له‌ئێستادا ئوردن هاتووه‌ته سه‌ر هێڵ و زۆربه‌ی زۆری كه‌ناڵه‌كانی له‌گه‌ڵ كورددا كردۆته‌وه تاوه‌كو زه‌برێكی قورس له‌سیاسه‌تی ئیسرائیل بدات، هه‌روه‌ها هه‌وڵده‌دات بۆ له‌ناوبردنی ئه‌و پشتێنه هاوپه‌یمانێتییه‌ی كه له‌گه‌ڵ ئه‌فریقادا به‌ستوویه‌تی له‌باره‌ی ئاوی روباری نیله‌وه.
هه‌ربۆیه ئوردن به‌ته‌نها شێوازی مامه‌ڵه‌كردنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ كوردستان بریتی نییه له‌چاكسازیی، به‌ڵكو هه‌وڵده‌دات بۆ به‌دیهێنانی ده‌ستكه‌وته گه‌وره عه‌ره‌بییه‌كان كه گرنگیه‌كه‌ی له‌داهاتووداو له‌گه‌ڵ به‌ره‌وپێشچوونی رووداوه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت له‌چه‌ند ساڵی داهاتوودا.