توركیاو كورده‌كانی‌

توركیاو كورده‌كانی‌
2010-09-01T18:34:48+00:00

بۆ كورده‌كانی توركیا كه‌ ژماره‌یان له‌ 15 ملیۆن زیاتره‌، وه‌ك ئه‌ركێكی لێهاتوه ‌و له‌ چاوه‌ڕوانی‌ ده‌رفه‌تێكی گونجاودان بۆ به‌ دیهێنانی‌. ئه‌وه‌ی‌ جه‌میل شیشاك جێگری‌ سه‌رۆكی حكومه‌تی توركیا وتویه‌تی: "هه‌ندێك چاوی بڕیوه‌ته‌ باكوری‌ عێراق و له‌و روانگه‌شه‌وه‌ خواستی‌ جیابونه‌وه‌و سه‌ربه‌خۆیی خۆی‌ ده‌سه‌پێنێت"، له‌ ئێستادا بێ هیچ زیاده‌ڕه‌وی و گێله‌یه‌ك گوزارشته‌ له‌ واقیعێكی نیگه‌رانی كه‌ له‌ ئێستادا 55 ملیۆن هاوڵاتی توركی تێیدا ده‌ژین.هه‌روه‌ك پێشبینی‌ ده‌كرا بابه‌تی‌ راپرسی له‌سه‌ر ده‌ستور له‌ 12ی‌ ئه‌یلولدا، رۆژ له‌ دوای‌ رۆژ له‌ بیرۆكه‌ بنه‌ڕه‌تیه‌كه‌ی‌ خۆی‌ دور ده‌كه‌وێته‌وه‌، كه‌ به‌ مانای‌ وه‌رگرتنی رای‌ هاوڵاتیانی ئه‌و وڵاته‌ دێت له‌ باره‌ی‌ چه‌رده‌یه‌ك چاكسازی په‌یوه‌ستدار به‌ رێكخستنی‌ په‌یكه‌ری‌ كاركردنی ده‌زگاكانی‌ قه‌زا و سه‌ربازی‌ و مه‌ده‌نی له‌ توركیا. له‌ئێستادا ئه‌و فاكتۆره‌ نوێیه‌ی‌ به‌ هێزه‌وه‌ هاتوه‌ته‌ سه‌ر هێڵی‌ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ له‌نێوان ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزیسیۆن؛ بریتیه‌ له‌ ورژانی كێشه‌ی‌ كورد به‌شێوه‌یه‌ك زۆر ئه‌سته‌مه‌ له‌و میانه‌دا مه‌زه‌نده‌ی‌ ئه‌و سوپرایزانه‌ی‌ بكرێت كه‌ له‌ رۆژانی داهاتودا ده‌یانخاته‌ به‌رچاومان.ئه‌م ته‌قینه‌وه‌ سیاسیه‌ نوێیه‌ له‌ كاتێكدا رویدا موراد قه‌ریلان، یه‌كێك له‌ سه‌ركرده‌كانی‌ په‌كه‌كه‌ رایگه‌یاند، په‌یوه‌ندیه‌كانیان به‌ ئۆجه‌لان له‌ به‌ندینخانه‌كه‌یدا و چه‌ند كه‌سایه‌تیه‌كی ره‌سمی‌ له‌ توركیا، بوه‌ هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ شه‌ڕ له‌لایه‌ن حیزبه‌كه‌یانه‌وه‌ رابگریرێت و به‌ڵێننامه‌ ئاڵوگۆڕ بكرێت له‌ نێوان هه‌ردولادا بۆ زاڵكردنی زمانی‌ دایه‌لۆگ به‌سه‌ر زمانی‌ چه‌ك و سه‌ربازی. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ دوا به‌دوای‌ ئه‌م قسانه‌ی‌ قه‌ره‌یلان سه‌ركردایه‌تی‌ سوپای‌ توركیا به‌شێوه‌یه‌كی په‌له‌ رایگه‌یاند كه‌ ئه‌و له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ هه‌مو ئه‌و پێشهاتانه‌یه‌ كه‌ روده‌ده‌ن و په‌یوه‌سته‌ به‌ بڕیاری‌ له‌ ناوبردنی ئه‌و حیزبه‌، به‌ڵام سه‌ركرده‌ كورده‌كان له‌ باشوری‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ توركیا پێشوازیان له‌م بڕیاری‌ كرانه‌وه‌یه‌ كرد كه سه‌رنجام‌ به‌هۆیه‌وه‌ تۆپه‌كه‌ی‌ هه‌ڵداوه‌ته‌ ناو یاریگای‌ حكومه‌ت و ئۆپۆزیسیۆن و دواتریش ده‌یانخاته‌ روبه‌ڕوبونه‌وه‌یه‌ك كه‌ ئه‌سته‌مه‌ گره‌و له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كانی‌ بكرێت.پێش چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ر عوسمان بایده‌میر سه‌رۆكی شاره‌وانی‌ دیاربه‌كر باسی له‌ چاره‌نوسی خودموختاری‌ له‌ باشوری‌ رۆژهه‌ڵاتی توركیاو زه‌روره‌تی سودوه‌رگرتن له‌ ئه‌زمونی باكوری‌ عێراق كرد، دوای‌ ئه‌ویش ئه‌حمه‌د تورك سه‌رۆكی پێشوی‌ پارتی ئاشتی‌ و دیموكراتی قاچاغكراوی‌ سیاسی به‌ناوی‌ بزاوتی"كۆنگره‌ی‌ كۆمه‌ڵگای‌ دیموكراتی"یه‌وه‌ ماناو ئه‌نجامی‌ پرۆژه‌ی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ خودموختاری‌ سه‌باره‌ت به‌ كوردی‌ توركیا رونكرده‌وه‌.له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆگان، كه‌ نوسینه‌ میزاجی و هه‌ڕه‌مه‌كیه‌كان له‌و باره‌یه‌وه‌ توڕه‌یانكردوه‌، وتی:"به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك حكومه‌ت له‌ ئێستاو دواتردا له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه‌ گفتوگۆ ناكات، له‌ وڵاتدا چه‌ند ده‌زگایه‌ك هه‌یه‌ له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه‌ ده‌كه‌ونه‌ جوڵه‌ به‌ ئاراسته‌یه‌ك ئه‌گه‌ر بزانن توركیا به‌رژه‌وه‌ندی له‌ بابه‌تێكدایه‌". به‌ڵام، ئه‌م قسانه‌ نه‌یانتوانی رێ له‌و ژاوه‌ژاو و وروژانه‌ بگرێت كه‌ توركیاو كورده‌كانی‌ پاڵناوه‌ بۆ چونه‌ ناو گفتوگۆیه‌كی سیاسی و ده‌ستوری‌ كه‌ تا دوێنێ‌ یه‌كێك بو له‌ بابه‌ته‌ یاساغه‌كان.له‌ ئێستادا چه‌نده‌ها سیناریۆ به‌ ئاسمانی‌ توركیادا په‌رواز ده‌كه‌ن، ئازایه‌تی‌ ئه‌ردۆگان و حیزبه‌كه‌شی‌ پشكی شێریان هه‌یه‌ له‌ هه‌وڵی‌ ده‌رهێنانی‌ ئه‌و سیناریۆگه‌له‌ له‌ناو چرای‌ گره‌وبازاندا و هاوكاریكردنی دێوه‌ زه‌به‌لاحه‌كه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردن و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی‌ كێشه‌كان، هه‌ر لێره‌دایه‌ سه‌رجه‌م خه‌ڵكی توركیا له‌ چاوه‌ڕوانی‌ ئه‌و وتانه‌دان رۆژانی داهاتو‌ ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆگان له‌ دیاربه‌كر پێشكه‌شیان ده‌كات، له‌وێدا لایه‌نگرانی ئه‌ردۆگان له‌ چاوه‌ڕوانی‌ دو هه‌ڵوێستدا ده‌بن و ده‌یانه‌وێت وه‌ڵامی دو پرسیاری‌ لێ ببیستن؛ داخۆ ئه‌ردۆگان واز له‌ دایالۆگ دێنێت تا بۆ خۆی‌ به‌رده‌وام بێت و كاره‌كانی‌ بكات، یاخود رێ لێده‌گرێت و به‌ راگه‌یاندنێكی كۆتایی كه‌ ره‌قتر نیه‌ له‌ داخوازی مافی خودموختاری‌ كورد و ئه‌م داوایه‌ش 90 ساڵه‌ وه‌ك هێڵێكی سور سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان پێوه‌ی‌ پابه‌ندن، رێی‌ لێده‌گرێت؟.كه‌سایه‌تیه‌كانی‌ ناو سیاسه‌ت و میدیای توركیا ده‌ڵێن گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لان یه‌كه‌مجار و كۆتا جار نیه‌، گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه‌ له‌ هه‌شتاكانه‌وه‌ ده‌ستیپێكردوه‌ به‌و مه‌به‌سته‌ی‌ قه‌ناعه‌تی پێبكرێت واز له‌ زمانی‌ چه‌ك و هێز بهێنێت، به‌ڵام ئه‌وانی‌ دیكه‌ پێیان وایه‌ به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت حكومه‌ت سوره‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ سه‌ركرده‌ كورده‌كان په‌شیمان بكاته‌وه‌ له‌ بیرۆكه‌ی‌ بایكۆتكردنی راپرسی له‌سه‌ر ده‌ستور و له‌م پێناوه‌شدا كه‌وتوه‌ته‌ ناو گرفتێكی ئه‌سته‌مه‌وه‌.وتوێژی‌ سیاسی و فیكری‌  راگه‌یاندن به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان، به‌ پانتایی خۆی‌ دۆسیه‌ی‌ كێشه‌ی‌ كورد ده‌كاته‌وه‌و ئایینده‌ی‌ عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان دیاریده‌كات، كه‌ زیاتر له‌ 10 ساڵه‌ له‌ گرتوخانه‌ی‌ ئیمرالی‌ گیراوه‌، به‌تایبه‌ت ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌مال كیلیشدار ئۆگڵۆ سه‌رۆكی ئۆپۆزیسیۆنی‌ چه‌پ، له‌ هه‌وڵی‌ ئه‌وه‌دایه‌ ده‌نگی كورد له‌ باشوری‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ توركیا بچنێته‌وه‌و له‌و پێناوه‌شدا ده‌سپێشخه‌ری‌ كردوه‌ بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر پرۆژه‌ی‌ لێبوردنێكی گشتی‌ له‌ وڵاتدا، ئه‌مه‌ش له‌ یه‌ك كاتدا ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزیسیۆنی‌ توڕه‌كردوه‌، چونكه‌ له‌ كاتی‌ سه‌رگرتنی ئه‌و پرۆژه‌یه‌، یه‌كه‌مجار چه‌نده‌ها به‌ندكراو له‌ گه‌وره‌ ئه‌فسه‌ر و ئه‌كادیمی و بازرگان ئازاد ده‌كرێن كه‌ له‌ رابوردودا به‌وه‌ تاوانباركراون خۆیان بۆ گورزی‌ سه‌ربازی و روخاندنی حكومه‌ت، دواتریش به‌پێی‌ پرۆژه‌كه‌ عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان ئازاد ده‌كرێت.

‌سه‌رچاوه‌: شه‌رقولئه‌وسه‌ت

Shafaq Live
Shafaq Live