بەڵگەنامە- لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی: هه‌رێمی كوردستان به‌كه‌م و كوڕییهكانییهوه چیرۆكی سه‌ركه‌وتنێكه
بڵاوكراوه‌ته‌وه تیایدا هاتووه" هه‌رێمی كوردستان به‌كه‌م و كوڕییهكانییهوه چیرۆكی سه‌ركه‌وتنێكه. هه‌روه‌ها ئاماژه‌یداوه پشت به‌ستن به ئابووری به‌غداوه خه‌ونی سه‌ربه‌خۆیی كورده‌كانی لاوازكردووه. لێكۆڵینه‌وه‌كه له 4 به‌ش پێكهاتووه، چه‌ند راسپارده‌یه‌كی بۆ سیاسیه‌تی ئه‌مه‌ریكا خستۆته‌ڕوو، هه‌روه‌ها پێیوایه سیاسه‌تمه‌دارانی ئهمهریكاو هه‌ر وڵاتێك یان گروپێك كه بیه‌وێت مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان بكات، ده‌بێت(7) خاڵی له هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رچاوبێت:
ئایندهی كورده‌كانی عێراق
پێشه‌كی:
(ئایندهی كورده‌كانی عێراق) ناونیشانی ئه‌و لێكۆڵێنه‌وه سیاسیه كه له‌لایه‌ن (په‌یمانگای واشنتۆن بۆ سیاسه‌تی رِۆژههڵاتی نزیك - The Washington Institute for Near East Policy) به ژماره‌ی (85) له مانگی 7/2008 بڵاوكراوه‌ته‌وه. ئه‌م بابه‌ته، به‌ر ئه‌نجامی گه‌شتێكی چوار لێكۆڵه‌ری پهیمانگاكهیه كه له مانگی شوباتی 2008 بۆ كوردستان ئه‌نجامیان داوه. گه‌شته‌كه‌یان به هاوكاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بووه و لهرِێگهی نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم له واشنتۆن رِێكخراوه. ئه‌و چوار لێكۆڵهرهش بریتین له:
1. سونه‌ر كاگاپتهی (بهرِێوهبهری دیراساتی توركیایه له په‌یمانگای واشنتۆن دكتۆرای له مێژوو هه‌یه له زانكۆی Yale، به رِهچهڵهك توركه، مامۆستای وانه بێژی زانكۆی جۆرج تاونه و بهرِێوهبهری دیراساتی پێشكه‌وتووی توركیایه له په‌یمانگای خزمه‌تگوزاری ده‌ره‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا. دوایین كتێبی به ناونیشانی (ئیسلام، عه‌لمانیه‌ت، ناسیۆنالیزم وتوركیای مۆدێرن: كآ توركه؟).
2. ده‌یڤید پوڵاك (هاوكاری په‌یمانگای واشنتۆنه پێشتر ئه‌ندامی ستافی پلانی سیاسی بووه له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه. به‌رپرسی رۆژهه‌ڵاتی نزیك وئاسیای باشور وئه‌فریقیا بووه له ئاژانسی زانیاری ئه‌مریكا American Information Agency كه تایبه‌ته به لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوون رِای گشتی وڵاتان).
3. مایكل نایت (پسپۆری په‌مانگای واشنتۆنه وله ئۆفیسی له‌نده‌نی پهیمانگاكهیه وپسپۆره له دۆخی سیاسی وئه‌منی عێراق وئێران و ناوچه‌ی كه‌نداو. توێژه‌ر بووه له وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا وكاری تایبه‌تی له سه‌ر هه‌ڵسه‌نگاندنی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا بووه له عێراق وناوچه‌كه.
4. ئۆدری فلهیك، توێژه‌رێكی گه‌نجه له په‌یمانگای واشنتۆن وله به‌شی لێكۆڵینه‌وه‌كانی عێراق كار ده‌كات.
سه‌ره‌تای لێكۆڵینه‌وه‌كه
له ده‌ستپێكی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا، له چه‌ند په‌ره‌گرافێكی كورتتدا، نوسه‌رانی لێكۆڵینه‌وه‌كه ئاماژه‌یان بۆ كردووه كه پاش سه‌ردانی مانگی شوباتی 2008 بۆ هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتوونه‌ته چه‌ند ده‌رئه‌نجامێك:
- پاش سه‌ردانه‌كه، شاندی په‌یمانگای واشنتۆن پێیان وایه سیاسه‌توانانی ئه‌مریكا وهه‌ر وڵاتێك یان گروپێك كه بیه‌وێت مامه‌ڵه له‌گه‌ل هه‌رێمی كوردستان بكات ده‌بآ ئه‌م (7) پێودانگ و خاڵه‌ی له‌به‌ر چاو بێت له هه‌رێمی كوردستان:
1. پێشكه‌وتنی ئابووری .
2. ئازادی سیاسی.
3. گه‌نده‌ڵی.
4. په‌یوه‌ندیه‌كان له‌گه‌ل ئه‌مریكا.
5. په‌یوه‌ندی له‌گه‌ل به‌شه‌كانی دیكه‌ی عێراق.
6. ئاسایش وسه‌قامگیری.
7. په‌یوه‌ندی له‌گه‌ل توركیا وئێران وسوریا.
ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه (4) به‌شه. له‌به‌شی یه‌كه‌مدا (ده‌یڤید پوڵاك) باس له ئازادیه سیاسیه‌كان وگه‌نده‌ڵی وپێشكهوتنه ئابووریه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
له به‌شی دووه‌مدا، (سونه‌ر كاگاپتهی) باس له په‌یوه‌ندیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ل ئه‌مریكا و به‌شه‌كانی دیكه‌ی عێراق ودراوسێكان ده‌كات. له‌به‌شی سێیه‌م (مایكل نایت) شیكردنه‌وه‌ی دۆخی ئه‌منی ده‌كات وبه‌شی چواره‌میش له‌لایه‌ن (ئۆدری فلهیك) له‌سه‌ر بابه‌ته‌كانی په‌یوه‌ست به نه‌وت وپه‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ئه‌مریكا ده‌كات.
له پێشه‌كیه‌دا، هه‌ر چوار نوسه‌ر ئاماژه‌یان به‌وه داوه، كه له هه‌رێمی كوردستان چه‌ندین (ده‌رخه‌ری) ناوخۆیی وده‌ره‌كی هه‌ن و بۆ ئه‌مریكا و سیاسه‌ته‌كه‌ی له‌ناوچه‌كه‌دا گرنگن. هه‌رێمی كوردستان له رِووی داراییه‌وه، ته‌واو پشتی به به‌غدا به‌ستوه وئه‌مه‌ش وای كردووه كوردستانی عێراق باس له سه‌ربه‌خۆیی نه‌كه‌ن. هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندیه‌كی (رق – خۆشه‌ویستی) له‌گه‌ل ئێران هه‌یه و سیاسه‌تی دژه ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی به‌رامبه‌ر په‌كه‌كه گرتووه‌ته‌به‌ر. باسیان له‌وه‌كردووه: كه (چۆن بوونی په‌كه‌كه له سنوری حكومه‌تی هه‌رێم و په‌لاماری (تیرۆیستی) دژ به توركیا، زیانی گه‌وره‌ی به په‌یوه‌ندی كورد وتوركیا گه‌یاندووه. هه‌روه‌ها به‌و ئه‌نجامه گه‌شتون كه هه‌رێمی كوردستان، سه‌قامگیری سیاسی ناوخۆیی هه‌یه وئابووریهكهی له‌گه‌شه‌كردندایه).
به‌شی یه‌كه‌م
چیرۆكی ناوه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی عێراق
پوخته‌ی بیروبۆچوونه‌كانی (ده‌یڤید پوڵاك) له‌م به‌شه‌ی بابه‌ته‌كه‌دا بریتیه له:
- هه‌رێمی كوردستانی عێراق له چاو به‌شه‌كانی دیكه‌ی عێراق وههندآ وڵاتی ده‌وروبه‌ریدا، زیاتر ئارامه، گه‌شه‌سه‌ندووه وسهقامیگره، به‌ڵام ئه‌م هه‌رێمه به‌ده‌ر نیه له گروپی جیاجیا، سه‌ركوتگه‌ری وگه‌نده‌ڵی وكه‌م و كورِی ئابووری. لێره‌شدا لێدوانێكی جه‌نابی كاك نێچیرڤان بارزانی به نموونه ده‌هێننه‌وه كه گوتویه‌تی: ((سیسته‌می سیاسیمان، سیسته‌می دادوه‌ری وژێرخانی ئابوریمان وسیسته‌می خوێندنمان پێویستی به نوێكردنه‌وه ومۆدیرنیزه كردن هه‌یه به هاوكاری دۆسته‌كانمان و به‌رهه‌می كاری خۆمان)).
- (دێڤید پولاك) پرسیارێك ده‌خاته رِوو كه (ئاینده) چی بۆ حكومه‌تی هه‌رێم له رِووی سیاسی و ئابوریه‌وه پێیه؟ له خستنهرِووی وه‌ڵامه‌كاندا، پێی وایه ده‌بآ چه‌ندین بابه‌تی سه‌ره‌كی ئێستای ئه‌م هه‌رێمه بخرێتهرِوو، له‌وانه پرسه‌كانی (مافی مرۆڤ و بابه‌ت و رِهوته سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، مه‌سه‌له‌ی پارته سیاسیه‌كان وحكومه‌تی ته‌وافوقی، گه‌نده‌ڵی و بابه‌ته‌كانی حوكمرِانی باش، كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و رِای گشتی وسیاسه‌تی ئابووری ودۆخی گشتی و بزاوته ئیسلامیه‌كان).
مافی مرۆڤ (نیوه خاڵی، یان، نیوهپرِ)
- له‌گه‌ل زۆر كه‌س كه له هه‌رێمی كوردستان قسه ده‌كه‌یت، یه‌كسه‌ر باس له بوونی (المرحله الانتقالیه) ده‌كات و هه‌موو بابهتهكان به‌م مه‌سه‌له‌وه ده‌به‌ستێته‌وه.
- رۆژنامه‌نوسان و چاڵاكوانانی بواری كاری رِێكخراوه ناحكومیه‌كان گله‌یی ئه‌وه ده‌كه‌ن هێشتا كار به چه‌ندین رِآ وشوێنی یاسایی رژێمی به‌عس ده‌كرآ وئه‌م یاسایانه هه‌موار نه‌كراون، ستیڤان دیمستۆرای نێردراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له رِاپۆرتی مانگی 3/2008 دا هه‌مان رِای هه‌بووه وئاماژه‌ی به‌هه‌ندآ به‌ره‌وپێش چوون له‌م رِووهوه كردووه. ئازادی رِاگهیاندن له هه‌رێمی كوردستان به‌ربڵاوه، به‌ڵام هه‌ندآ جار سه‌ر ئێشه‌یان بۆ دروست ده‌كرآ. لایه‌نی یاسایی رِێكخستنی كاری رۆژنامه‌نووسی له‌م هه‌رێمه زۆر نارِۆشنه.
- باسی له‌وه‌ش كردووه، سهرهرِای بوونی چه‌ند تێبینیه‌ك، به‌ڵام رِهوشی مافی مرۆڤ له هه‌رێمی كوردستان، له ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق وڵاتانی ده‌ورووبه‌ر زۆر باشتره، دۆخی ئاواره‌كانی عه‌ره‌ب كه 163 هه‌زار كه‌س ده‌بن باشه، تاكه كه‌س هه‌ست به ئارامی ده‌كات.
سیاسه‌تی حیزبه‌كان و حكومه‌تی ته‌وافوقی
- هه‌رێمی كوردستان تا ئێستا ده‌ستوری نیه، رِهشنوسێك ئاماده كراوه به‌ڵام ته‌واونه‌كراوه. چاودێری په‌رله‌مانیی له‌سه‌ر كاری حكومه‌تی هه‌رێم لاوازه، به‌ڵام هه‌نگاو به هه‌نگاو باشتر ده‌بآ.
- سهرهرِای بوونی به‌شداری لایه‌نه‌كانی دیكه له ده‌سه‌ڵات و ئیداره‌ی هه‌رێم، به‌ڵام هه‌موو پۆست وپێگهكانی هه‌رێمی كوردستان له نێوان پارتی ویه‌كێتی دابه‌ش كراوه و بودجه‌ی هه‌ردوو حیزبه‌كه‌ش له‌سه‌ر میزانیه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمه.
- "دیموكراسیه‌ت" له‌هه‌رێمی كوردستان، دیموكراسیه‌تێكی ته‌ندروستی دوو حیزبی نیه كه هه‌ر حیزبه وخۆی به ئه‌ڵته‌رناتیڤی ئه‌وی دیكه بزانآ، به‌ڵكو شه‌راكه‌ته له ده‌سه‌ڵات و تا هه‌ر دوو حیزب بتوانن به‌م رِێككهوتنه بمێننه‌وه، كۆنترِۆڵی ده‌سه‌ڵاتیان له هه‌رێم به‌رده‌وام ده‌بآ.
- به‌رده‌وامی شه‌راكه‌تی پارتی و یه‌كێتی وای كردووه كه حه‌ز به هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكان نه‌كه‌ن و ته‌نانه‌ت چه‌ند به‌رپرسێكی هه‌رێم كه پێیان خۆش نه‌بووه ئاشكرا بكرێن باسی ئه‌وه‌یان كردووه، كورده‌كانی كه‌ركوك له لایه‌ن پارتی ویهكێتیهوه دابه‌ش كراون وبۆیه پێیان خۆش نیه هه‌ڵبژاردن له كه‌ركوك بكرآ.
- له كه‌ركوك نوخبه سیاسی وئهمنیهكه زیاتر سه‌ر به پارتی وجه‌ماوه‌ر و توێژه‌كانی خواره‌وه سه‌ر به (یه‌كێتی)ن.
- وه‌زیرێك رِایگهیاندووه، له هه‌رێمی كوردستان له ناوه‌راستی 2009 هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت، به‌ڵام هه‌مان حكومه‌تی ئێستا دروست ده‌بێت وگۆرِانكاری نابآ.
- پارتی له دهۆك وهه‌ولێر باڵاده‌سته ویه‌كێتی له سلێمانی و (به‌پێی چه‌ند رِاپۆرتێك له كه‌ركوك)یش باڵا ده‌سته. ده‌زگا ئه‌منیه‌كان وسێ وه‌زاره‌تی (دارایی، ناوخۆن پێشمه‌رگه) یه‌كی نه‌گرتۆته‌وه وجه‌ماوه‌ری هه‌ردوولا له ناوچه‌كانی یه‌كتری له ژێر چاودێری ئه‌منیدا كار ده‌كه‌ن.
- له‌كوردستان یه‌كێتی له‌به‌ر تهكهتولبازی ناوخۆی نه‌یتوانی پۆستی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم وه‌ربگرێته‌وه.
- جاران چاودێران له دژایه‌تی وململانێی نێوان پارتی ویه‌كێتی زۆر نیگه‌ران بوون، ئێستاش له نزیكبوونه‌وه‌ی زۆری هه‌ردوولا نیگه‌رانن، چونكه پێیان وایه زۆر نزیكبوونه‌وه‌یان ده‌بێته هۆی به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی دیموكراسیه‌ت.
گه‌نده‌ڵی
- سهرهرِای بوونی قسه وباسی زۆر له‌سه‌ر دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی له‌لایه‌ن رۆژنامه‌كان وچاڵاكوانانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی وته‌نانه‌ت به‌رپرسانی حكومیشه‌وه، به‌ڵام هه‌نگاوه‌كانی به‌ره‌وپێش بردنی ئاستی حوكمرانی وخزمه‌تگوزاریه‌كان بهرِوونی دیارن. ءئهو خاڵانه‌ی كه گله‌یی له‌سه‌ر حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵات پێك ده‌هێنن بریتین له (نه‌بوونی ریفۆرمی سیاسی، خزم خزمێنه وتهكهتولبازی، پاشقول له یه‌كتر گرتن و بیرۆكراسیه‌تی زۆر).
كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی
- له غیابی ئۆپۆزسیۆنی سیاسی و چاودێری په‌رله‌مانی، بۆ پاراستنی مافه‌كانی هاوڵاتیان وسه‌پاندنی هه‌ڵوێستی هه‌ست به به‌رپرسیارێتی له‌لای حكومه‌ت، پێویسته رِێكخراو ودامه‌زراوه‌ی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی رِۆڵی خۆیان ببینن، به‌ڵام له هه‌رێمی كوردستان زۆربه‌ی زۆری بزاوت ورِێكخراوهكانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی، پارتی ویه‌كێتی پشتگیریان ده‌كه‌ن.
- به‌پێی دیمانه‌كان له‌گه‌ل چاڵاكوانانی بواری كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی، لاوازیهكانیان بۆ ئه‌وه دهگهرِێتهوه، شاره‌زاییان كه‌مه، سه‌رچاوه‌ی داهات و پێداویستی كاریان نیه، زۆر رِێكخراوی مه‌ده‌نی هاوشێوه ودووباره هه‌ن.
رِای گشتی
- كورده‌كان ئازادن له رِهخنهگرتن.
- به پێی باشترین رِاپرسی له‌سه‌ر دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستان ((له بوونی ئاوی خواردنه‌وه، خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی، بوونی ده‌رفه‌تی كار وتا ئاستێك كاری حكومه‌ت به پۆزه‌تیڤ ده‌زانن. له‌هه‌ر 10 كورد، 9 یان باری ئه‌منی گشتی وئاسایشی تاكه كه‌س كه كوردستان به پارێزراو ده‌زانن واته به‌رێژه‌ی 90%، به‌ڵام ئه‌م هه‌ست به ئاسایش كردنه لای عه‌ره‌بی سوننه له نێوان 23% و35%. هه‌رێمی كوردستان 80% گله‌یی ونارِهزایی له‌سه‌ر خراپی كاره‌با ونرخ وبوونی سوته‌مه‌نیه.
- 46%ی خه‌ڵكی كوردستان پێیان باش نیه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سنور بۆ چاڵاكیه‌كانی په‌كه‌كه دابنآ. به‌پێی رِاپرسیهكی تایبه‌ت وپشت پآ به‌ستراو له 300 هاوڵاتی هه‌رێمی كوردستان پرسیار كراوه كه سه‌ر كه‌ركوك وبهرِێژهی 100% داوایان كردووه ده‌بآ كه‌ركوك بگهرِێتهوه سه‌ر هه‌رێمه‌كه‌یان.
- له‌سه‌ر پرسی سه‌ربه‌خۆیی 52%ی دانیشتوان پێیان باشه سه‌ربه‌خۆبن، 35% داوای بوونی فیدراڵیه‌ت ده‌كه‌ن له عێراق، 10% له‌گه‌ل مانه‌وه‌ی عێراقن به یه‌كگرتوویی.
- له‌سه‌ر هه‌ڵوێست وسیاسه‌تی ئه‌مریكا له عێراق 87%ی هاوڵاتیانی كورد پشتگیری له سیاسه‌تی ئه‌مریكا ده‌كه‌ن و7%ی سوننه پشتگیری ده‌كه‌ن و65%ی شیعه سیاسه‌تی ئه‌مریكایان به‌رامبه‌ر عێراق به رِاست زانیووه. له‌سه‌ر رِهفتاری هێزی سه‌ربازی ئه‌مریكا له عێراق 63%ی كورد به باشی ده‌زانن، سونه 7% و شیعه ته‌نها 28% یان رِهفتاری سه‌ربازی ئه‌مریكی به‌باش ده‌زانن.
سیاسه‌تی ئابوری
سه‌رچاوه‌ی زۆر، كێشه‌ی زۆر
- رِاسته هه‌رێمی كوردستان له رِووی ئابورییه‌وه له چاو ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق سه‌قامگیره، به‌ڵام هێشتا پێش نه‌كه‌وتووه.
- تا ئێستا ئامارێكی ورد ورِوونی تایبه‌ت له سه‌ر ئابووری ئه‌م هه‌رێمه نیه، به‌ڵام له وێنه گهشتیهكهوه ئه‌م زانیاریانه ده‌رده‌كه‌ون (داهاتی ساڵانه‌ی تاك له‌م هه‌رێمه 3500، له چاو ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق به‌رزه. ده‌رفه‌تی پێشكه‌وتنی ئابوری باشه، به‌ڵام گرفتی تایبه‌ت بۆ ئه‌م پێشكه‌وتنه، ئاڵۆزی یاسا ورِێنمایهكان، نه‌بوونی شه‌فافیه‌ت، گرفتی لۆجیستیكی ودابرِاوی به بازاری ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق).
- خاڵی لاوازی ئابوری هه‌رێم، پشت به‌ستنه به داهاتی نه‌وت كه له به‌غداوه بۆیان دآ ومانگانهی حكومه‌تی هه‌رێم پاره‌ی (Cash)ی بۆ دێت و ئه‌گه‌ر كه‌مێك هاتنی ئه‌م پاره‌یه له به‌غداوه دوا بكهوآ، ناتوانن ته‌نانه‌ت موچه‌ی پێشمه‌رگه له كاتی خۆیاندا بده‌ن.
- پشت به‌ستنی هه‌رێم له رِووی ئابووری به به‌غدا، خه‌ونی سه‌ربه‌خۆیی كوردی لاوازكردووه وكردوویه‌تی به خه‌یالڕ. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر نه‌وتی ناوچه‌كه‌ی دهبهێنآ، 83%ی داهات بۆ به‌غدا ده‌بآ وبۆرِی نه‌وتی توركیای پێویست ده‌بێت.
- سه‌رمایه‌گوزاری له هه‌رێم هێشتا بواری (به‌رهه‌م داری) و(ده‌رفه‌تی كار ره‌خساندن)ی به‌هێز نه‌كردووه.
- هێشتا پرِۆژهی (ژێرخانی ئابوری) پێش نه‌كه‌وتووه وحكومه‌تی هه‌رێم كه‌متر له‌م بواره سه‌رمایه‌گوزاری كردووه، بۆیه (رِێگهی نوآ كه‌متر هه‌یه، كێشه‌ی كه‌م ئاوی، نه‌بوونی باڵاخانه‌ی نوآ بۆ قوتابخانه هه‌یه).
- سیسته‌می پێكهاته‌ی دامه‌زراووه حكومیه‌كان لاوازن.
- سیاسه‌تی گشتی ئابووری حكومه‌تی هه‌رێم پرِكردنهوهی كه‌م وكورِی بووه نه‌ك په‌ره‌پێدان وپێشخستن.
- رِێژهیهكهی گه‌وره‌ی موچه خۆر هه‌یه وپێشكه‌ش كردنی خزمه‌گوزاری كه‌مه.
- هه‌رێمی كوردستان سیسته‌مێكی باشی بانكی نیه كه بتوانآ قهرِز به سه‌رمایه‌گوزاران بدات یان متمانه وگهرهنتیان پآ بدات.
- گرفتی سه‌ره‌كی بۆ كاری سه‌رمایه‌گوزاری وسه‌رهه‌ڵدانی بازرگانی بچوك، قۆرخ كردنی بازاری ئازاد و ئه‌و كۆنتراكتانهیه كه له‌لایه‌ن كه‌سانی حیزبی ودهوروبهرهكانیانهوه ئه‌نجام ده‌درێت.
- نیوه‌ی دانیشتوانی هه‌رێم، له‌كاری بآ به‌رهه‌مدا دامه‌زراون و70%ی بودجه‌ی هه‌رێم ده‌به‌ن.
رِهوتی ئیسلامی
- به‌پێی رِاپرسیهك، رِێژهی به‌شداری هاوڵاتی له نوێژی هه‌ینی له‌لای كورد و عه‌ره‌بی سونه وشیعه 25% بۆ هه‌ریه‌كه‌یان.
- سهرهرِای ئه‌مه‌ش سیماكانی كۆمه‌ڵێكی ئیسلامی له هه‌رێمی كوردستان كه‌متر ده‌رده‌كه‌وآ.
- ئافره‌تی بآ سه‌رپۆش، مه‌یخواردنه‌وه له كوردستان زۆره، جیاوازی ئاینی هه‌یه، به‌ڵام توندوتیژی ئاینی به هیچ شێوه‌یه‌ك نیه.
- پارته ئیسلامیه كان ورِاگهیاندنهكانیان، له هه‌رێمه‌كه چاڵاكن.
- به‌هۆی چاودێری وردی ئه‌منی (پارتی و یه‌كێتی)یه‌وه، ئیسلامیه توندرِهوهكان له هه‌رێمه‌كه یان زۆركه‌من یان چوونه‌ته ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمه‌كه‌یه. به‌رپرسێكی ئه‌منی هه‌رێم باسی ئه‌وه‌ی كردووه كه نزیكه‌ی 300 كورد له ناو ئه‌نێار سونه و ئه‌نێار ئیسلام له موسل وده‌وربه‌ری كه‌ركوكن.
- ئێران په‌یوه‌ندی به‌هێزی به (انێار اسلام و انێار سونه) هه‌یه.
- له دهۆك وسلێمانی چه‌ند دامه‌زراوه‌یه‌كی ئاینی هه‌یه كه به پشتیوانی ماددی سعودیه كار ده‌كه‌ن.
- رِێژهی مزگه‌وت له كوردستان زۆره، به‌رپرسێكی حكومه‌تی هه‌رێم گوتوویه‌تی (له نێوان مزگه‌وتێك ومزگهوتێك، مزگه‌وتێكی دیكه هه‌یه).
- زۆر به بوونی دیاره، ئه‌ڵته‌رناتیڤی دۆخی ئێستای حكومه‌تی هه‌رێم، ئیسلامیه‌كانن، به‌ڵام به هۆی كۆنترۆڵی پارتی ویه‌كێتی، هاتنی ئه‌م ئه‌ڵته‌رناتیڤه بۆ ده‌سه‌ڵات تا ئاینده‌یه‌كی دوور نایه‌ته‌دی.
ده‌رخه‌ره سیاسیه‌كان
- حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دووره له (Perfect) بوون.
- به به‌راورد له‌گه‌ل حكومه‌ته‌كانی دیكه‌ی ناوچه‌كه، ته‌نانه‌ت به هه‌ندآ له‌و حكومه‌تانه‌ی كه دۆستی ئهمریكاشن، هه‌رێمی كوردستان زیاتر خاوه‌نی سه‌ره‌وری یاسایه، سه‌قامگیره وله رِووی ئابوریه‌وه له پێشكه‌وتن دایه.
- ده‌بآ له‌مامه‌ڵه‌ی ئه‌مریكا له‌گه‌ل ئه‌م هه‌رێمه، یه‌كه‌م پره‌نسیپ كه له‌به‌رچاو بگیرآ، پره‌نسیپی (زیان نهگایاندنه به هه‌رێم).
- هه‌رێمی كوردستان به‌كه‌م وكورِیهكانیهوه، چیرۆكی سه‌ركه‌وتنێكه.
- زۆر تهدهخولكردنی ئه‌مریكا له مه‌سه‌له ناوخۆییه‌كانی هه‌رێم وپاراستنی هاوسه‌نگی وبه خراپ له‌سه‌ر ئه‌مریكا ده‌كه‌وێته‌وه. ده‌بآ ئه‌مریكا سه‌قامگیری ناوچه‌كه. بپارێزآ ویارمه‌تی بدات كێشه هه‌رێمایه‌تیه‌كانی چاره‌سه‌ر بكات.
- نابآ ئه‌مریكا لهرِووی ئابووریه‌وه خۆی زۆرتر له په‌یوه‌ندی هه‌رێم وبه‌غدا ههڵقورِتێنآ، به‌ڵكو ئه‌مریكا ده‌بآ زیاتر خۆی له باشتركردنی دۆخی ئابووری ناوخۆیی هه‌رێم ههڵقورِتێنآ وستراتیژی پێشكه‌وتنی ئابووری دابنآ، به تایبه‌تی هاوكاری بۆ ژێرخانی ئابووری، كاری سه‌رمایه‌گوزاری به‌رهه‌م هێنن، سیسته‌می نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی، سه‌پاندنی مه‌رجی شه‌فافیه‌تی زیاتر.
به‌شی دووه‌م
تێرِوانینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ دراوسێكانی 360 پله له هه‌ولێره‌وه
ئه‌م بابه‌ته به‌شی دووه‌می لێكۆڵینه‌وه‌كه‌یه وله‌لایه‌ن (سونه‌ر كاگاپتهی) نوسراوه. ئه‌مه‌ش پوخته‌ی ئه‌م به‌شه‌یه:
كورد – ئه‌مریكا
- كورده‌كانی عێراق به نیگه‌رانیه‌وه سه‌یری هه‌موو دراوسێكانیان ده‌كه‌ن.
- نیگه‌رانی كورده‌كان زیاتر له‌وه‌یه كه رِهنگه ئه‌مریكا به ته‌نیا وله به‌رده‌م دراوسێكانیان وعه‌ره‌بی عێراق به جێیان بهێڵن.
- نوخبه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی كوردستان پێیان وایه مانگی هه‌نگوینی په‌یوه‌ندیه‌كانی ئه‌مریكا وكورد له 2002 -2006، ئێستا وه‌كو خۆی نه‌ماوه.
- كورده‌كان پێیان وایه، ئه‌مریكا ناتوانآ له رِێزبهندی نوێی عه‌ره‌به‌كانی ناو په‌رله‌مان وكاریگه‌ری ئێران، بیانپارێزآ.
- ترس له ئاڵۆزی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ل ئه‌مریكا وعه‌ره‌بی عێراق وكاریگه‌ری ئێران، كورده‌كانی عێراق هانده‌دات خوازیاری په‌یوه‌ندیه‌كی زۆتر دۆستانهبن له‌گه‌ل توركیا، به‌ڵام په‌رسیار ئه‌وه‌یه ئایا ئه‌م پردی په‌یوه‌ندیه دروست ده‌بآ؟
- پاش 2006، به‌هۆی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌نجومه‌نه‌كانی (ێحوه) و مه‌جالیسی ئیسناد و رِاگهیاندنی ئاگربه‌ستی جه‌یشی مه‌هدی و به‌هێزتربوونی سوپای عێراق، ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت زیاتر وێنه گه‌وره‌كه‌ی عێراق ببینآ وبۆ ئه‌وه‌ی عێراق وه‌كو ده‌وڵه‌ت كار بكات، ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت زیاتر عه‌ره‌به‌كان رازی بكات، چونكه زۆرینه‌ی رِههای عێراقن.
- مه‌سه‌له‌كانی كه‌ركوك ویاسای نه‌وت وغاز، به‌لای عه‌ره‌بی عێراقه‌وه زۆر هه‌ستیارن وفكری مه‌ركه‌زی بوونیان هه‌یه، ئه‌مریكاش له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بۆ رِازیكردنی عه‌ره‌بی عێراق، گوشاری له‌سه‌ر كورد كردووه، ئه‌مه‌ش كوردی عێراقی گه‌یاندۆته قه‌ناعه‌تێك كه پشتگیریه‌كانی ئه‌مریكا بۆ عه‌ره‌بی عێراق، له‌سه‌ر حیسابی كورده.
كورد و عه‌ره‌به‌كانی عێراق
- عه‌ره‌به‌كان، بۆ دژایه‌تیكردنی كورد، لهناوپهرلهمانی عێراقدا گروپی جیاجیایان پێكهێناوه.
- نارِهزایی عه‌ره‌به‌كانی ناو په‌رله‌مان له‌سه‌ر رِێژهی 17%ی بودجه‌ی هه‌رێم وپێشنیاری 13% سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی رِهوتی دژه كرود بوو له سه‌ره‌تای 2008دا.
- كورده‌كان له‌سه‌ر نه‌وتی هه‌رێم ویاسای نه‌وت و غازدا له شهرِێكی توندان له‌گه‌لڕ عه‌ره‌به‌كانی عێراق.
- ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر بودجه ورِێژهی 13% یان 17%، كورده‌كان بۆ 2009 هه‌مان كێشه‌یان ده‌بێت تا ئه‌و كاته‌ی له عێراق سه‌رژمێری ده‌كرێت وبه پێی رِێژهی دانیشتوان بودجه‌ی هه‌رێم و پارێزگاكان دیاری ده‌كرێت.
- له‌سه‌ر نه‌وت و په‌ره‌دان به‌م بواره، كورده‌كان نیگه‌رانن له‌وه‌ی كه ناتوانن به‌رهه‌مه‌كانیان به ناوچه‌كانی ژێرده‌سه‌ڵاتی عه‌ره‌بی عێراقدا بۆ بازارِهكانی جیهان بنێرن، ئه‌مه له كاتێكدایه له‌هه‌ر دوو كێڵگه‌ی تاوكه و ته‌قته‌ق له 2010 به‌رهه‌مێكی زۆر ئاماده ده‌بێت بۆ فرۆشتن.
كورد وسه‌ربه‌خۆیی
- تا حكومه‌تی هه‌رێم سه‌رچاوه‌ی دارایی سه‌ربه‌خۆی نه‌بێت، هه‌میشه باری دارایی لاواز ده‌بێت. داهاتی ناوخۆیی له گومرك پێك دێت، ئه‌ویش ته‌نها 10 ملیۆن دۆلاری ساڵانه‌یه بۆ هه‌ر 1،2 ملیار دۆلاری شتۆمه‌ك كه له توركیاوه دێته عێراق.
- گرفتی دیكه‌ی ناواقیعی بوونی سه‌ربه‌خۆبوونی كورد، ژماره‌یه‌كی لهرِادهبهر فه‌رمانبه‌ر وهێزی چه‌كداره كه باری هه‌رێمه‌كه‌ی زۆر قورس كردووه.
- شاندی په‌یمانگای واشنتۆن پرسیاری له‌هه‌ر به‌رپرسێكی حكومه‌تی هه‌رێم كردبێت له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی، به ئاسانی ئه‌و به‌رپرسانه به نه‌خێر وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه.
په‌یوه‌ندیه‌كی ناسه‌قامگیر له‌گه‌ل سوریا
- نیگه‌رانی گه‌وره‌ی هه‌رێمی كوردستان له سوریا، به‌رده‌وامی هاتنی تیرۆریستان له سوریاوه بۆ عێراق به تایبه‌تی بۆ سنوری (سنجار وته‌له‌عفه‌ر و زوممار وموسلڕ).
- پارتی دیموكراتی كوردستان زیاتر نیگه‌رانه چونكه لهرِووی سیاسی و ئه‌منی و سه‌ربازیه‌وه ئه‌م ناوچانه به‌ناوچه‌ی نفوزی خۆی ده‌زانآ.
- قاعیده توانیویه‌تی له‌ناو عه‌ره‌ب و توركمانی ته‌له‌عفه‌ر دژی كورد پێگه دابنآ.
- قاعیده له سوریاوه هێز وتوانا ده‌هێنن بۆ په‌لاماری یه‌زیدیه‌كانی سنجار وناوچه‌كه.
- سهرهرِای كێشه‌كانی قاعیده، به‌ڵام كورده‌كانی عێراق ترسیان له دیمه‌شق نیه.
- پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ستێكی زۆری له‌ناوچه كوردیه‌كانی باكوری رِۆژههڵاتی سوریا هه‌یه. (پارتی و یه‌كێتی) هاوكاری دۆست و هێزه سیاسیه كوردیه‌كانی ناو سوریا ده‌كه‌ن.
- خۆپێشاندانی كورده‌كانی سوریا له مانگی 3/2004 ده‌رخه‌ری بوونی ده‌ست و نفوزێكی زۆری كورده‌كانی عێراقه له‌ناو كورده‌كانی سوریا، ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی نه‌بوونی ترسه له دیمه‌شق له‌لای كورده‌كانی عێراق ورۆحی ته‌حه‌دا كردنی سوریایه.
ترسی ئێران
- په‌یوه‌ندیه‌كانی كوردی عێراق له‌گه‌ل ئێران، ته‌واو پێچه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانیانه له‌گه‌ل سوریا. ئێران له‌سه‌رووی لیستی ئه‌و دراوسێیانه‌یه كه كورده‌كان ترسیان لی هه‌یه.
- به‌رپرسانی كورد ترسیان له ئێران بۆ دوو هۆكار دهگێرِنهوه:
1. بوونی چالڵاكیی وتۆرِێكی سیخورِی گه‌وره‌ی ئێران له‌ناوچه‌كانی هه‌رێم.
2. پشتیوانی ئێران بۆ ئه‌و گرووپه ئیسلامیانه‌ی كه دژی حكومه‌تی هه‌رێمن.
- كورده‌كانی ده‌زانن، ده‌ست وه‌ربده‌نه ناو ئێران، كاردانه‌وه‌ی ئێران به‌هێز ده‌بآ، بۆیه زیاتر خواسته‌كانی تاران له‌به‌رچاو ده‌گرن. له‌م رِووهوه زیاتر (ی.ن.ك) ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی پێوه دیاره، چونكه له رِووی ئابووریه‌وه پشتی به ئێران به‌ستووه.
- سه‌ركرده كورده‌كان، به تایبه‌تی (ی.ن.ك) په‌یوه‌ندی (رِق- خۆشه‌ویستی)یان له‌گه‌ل ئێرانه، رِقیان له ئێرانه، به‌ڵام ده‌زانن به‌بآ ئێران ناتوانن زۆر شت بكه‌ن.
- تێرِوانینێك له‌لای به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێم دروست بووه، كه باشتره بۆیان له‌گه‌ل ئێران كێشه دروست نه‌كه‌ن.
په‌یوه‌ندی باش له‌گه‌ل ئه‌مریكا
- سهرهرِای كێشه‌ی په‌كه‌كه، كورده‌كان وتوركیا په‌یوه‌ندیان هه‌یه، كورده‌كان له ئێران وعه‌ره‌بی عێراق ههرِهشهیان لی ده‌كرێت، بۆیه بۆ توركیا دهگهرِێنهوه.
- زۆر شت كورد و توركیا زیاتر لێك نزیك ده‌كاته‌وه (هه‌ردوولا زیاتر تیرِوانینیان رِۆژئاواییانهیه، هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌ی وزه و نه‌وت).
- پارتی و یه‌كێتی حه‌ز ده‌كه‌ن، كێشه‌ی په‌كه‌كه به شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه وسیاسیانه چاره بكرآ و توركیا لێبوردنی گشتی بۆ په‌كه‌كه ده‌ربكات و توركیا چه‌ند كارێكی ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی به قازانجی كورده‌كانی توركیا بكات.
- توركیاش ده‌یه‌وێت كورده‌كانی عێراق، سنوره‌كانی بگرن و رِێگه نه‌ده‌نه په‌كه‌كه ناوچه‌كانیان دژ به توركیا به‌كار بهینآ.
- له توركیاش له نێوان AKP و ژه‌نراڵه‌كانی سوپا، خه‌ریكه ته‌وافوقێك دروست ده‌بێت كه كرده‌وه‌ی سه‌ربازی دژی په‌كه‌كه ده‌بآ چه‌ندین كرانه‌وه‌ی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری بۆ ناوچه‌كانی باشوری رِۆژههڵاتی توركیا به‌دوادابێت.
ئایندهی په‌یوه‌ندیه‌كان و چه‌ند پرسیارێك
- ئایا حكومه‌تی هه‌رێم له 2008-2009 په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ل عه‌ره‌بی عێراق چۆن ده‌بآ؟
- ئایا حكومه‌تی هه‌رێم په‌یوه‌ندی له‌گه‌ل توركیا چی لی ده‌كات؟
- ئایا حكومه‌تی هه‌رێم كێشه‌كانی خۆی له‌گه‌ل به‌غدا چاره ده‌كات؟
به‌شی سێیه‌م
ئارِاستهكردنی رِۆڵی كورد له پاراستنی هه‌موو باكوری عێراقدا
ئه‌م بابه‌ته‌ش وه‌ك به‌شی سێیه‌م له لێكۆڵینه‌وه‌كه له‌لایه‌ن (مایكل نایت) نوسراوه ئه‌مش پوخته‌ی بۆچوونهكانیهتی:
ههرِهشهكانی دژ به حكومه‌تی هه‌رێم
- حكومه‌تی هه‌رێم زۆر سه‌ركه‌وتووانه ئاسایشی هه‌ولێر ودهۆك و سلێمانی پاراستووه.
- قاعیده له عێراق وگروپه‌كانی ئه‌نسار سونه وئهنسار ئیسلام كه تێكه‌ڵێكی توندرِهوهی كرود و عه‌ره‌بن، ههرِهشهی جددین له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم.
- موسلڕ، سه‌نته‌ری سه‌ركردایه‌تی و عه‌مه‌لیاتی ئه‌و گروپانه‌یه وخۆكوژهكانیان له سوریاوه بۆ دێت.
- ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازیه‌كانی هاوپه‌یمانان وحكومه‌تی عێراق نه‌یتوانیووه قاعیده له موسلڕ وده‌وروبه‌ری لاواز بكات بۆیه، بۆ هه‌ولێر، موسلڕ ههرِهشهیهكی درێژخایه‌نه.
- كه‌ركوك ودیاله، ههرِهشهیهكی درِێژخایهنن بۆ سلێمانی.
- ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی په‌كه‌كه له سنوری هه‌رێم وناوچه‌كانی پێنجوێن وخورمالڕ وسهرسنور، دوو ناوچه‌ن كه ناسه‌قامگیری وههرِهشهی ئه‌منی بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان لی ده‌كه‌وێته‌وه، ئه‌ویش به هۆی كاری (په‌ژاك) و(ئه‌نسار ئیسلام).
- ئێران، ئه‌نسار ئیسلام وه‌ك كارتێكی فشار به‌رامبه‌ر هه‌رێم به‌كار دێنآ.
پاراستنی حكومه‌تی هه‌رێم
بازنه‌ی ناوه‌وه
- به پێی مادده‌ی 117ی ده‌ستوری عێراق هه‌رێمه‌كان بۆیان هه‌یه ئاسایشی ناوخۆیی وپۆلیس و پاسه‌وانی هه‌رێمیان هه‌بێت.
- حكومه‌تی هه‌رێم به‌پێی یاسای دژه تیرۆر رِووبهرِووی ههرِهشه ناوخۆییه‌كان ده‌بێته‌وه.
- بۆ هه‌موو هه‌وڵاتیان و میوانێك، چه‌ك هه‌ڵگرتن به‌بآ پسوله‌ی یاسایی قه‌ده‌غه‌یه.
- حكومه‌تی هه‌رێم ده‌یوسیت بۆ رِاگهیاندنی ناوخۆ رِێ وشوێنی توند دابنآ، به‌ڵام سه‌رۆكی هه‌رێم یاساكه‌ی په‌رله‌مانی رِهتكردهوه.
- حیزبه سیاسیه‌كان و رِێكخراوهكانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی، ته‌نها به‌پێی یاسا ورِهزامهندی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌توانن كار بكه‌ن وهاوكاری ماددی ده‌كرێن و رِێگهیان پآ نادرآ چاڵاكی پیتاك كۆكردنه‌وه بكه‌ن. ئه‌مه‌ش بۆ رِێگهگرتنی هه‌ر حیزبێكه كه بیه‌وێت له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم هاوكاری ماددی وه‌ربگرێ.
- چاودێریه‌كی وردی چاڵاكی هێز ورِێكخراوه ئیسلامیه‌كان ده‌كرێت.
- بۆ رِێگه گرتن له‌كاری ئیسلامیه توندرِهوهكان، حكومه‌ت له رِێگهی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافه‌وه ئیمام وخه‌تیبی هه‌ر 3000 مزگه‌وته‌كه‌ی كوردستان داده‌نێت، به‌مه‌ش ده‌توانێت كۆنترِۆڵی ناوهرِۆكی خوتبه‌كان وئارِاستهكردنی خه‌ڵك بكات.
ده‌زگا ئه‌منیه‌كان
- ده‌زگا ئه‌منیه‌كان له ژێر ده‌سه‌ڵاتی (پارتی) و (یه‌كێتی) دان، به‌ڵام شێوه‌ی ته‌نسیقێكی ناوه‌ندی بۆ یه‌كگرتنه‌وه‌یان هه‌یه، چونكه ئێستا جیاوازن.
- (پاراستن) و(زانیاری) به حوكمی رِۆڵی هه‌ستیاری كاریگه‌ریان له هه‌ره‌می ئه‌منی حیزبه‌كانیان، كه‌متر به‌رچاو ده‌كه‌ون به‌ڵام رِۆڵی گه‌وره ده‌بینن.
- (ئاسایش) كه وه‌كو FBI ده‌وری دژه تیرۆر و دژه سیخورِی ده‌بینێ ئاسانتر ته‌نسیق ده‌كه‌ن، چونكه زۆر تێكه‌ڵی حه‌ساسیه‌تی حیزبی نه‌بوون.
- وه‌زاره‌تی ناوخۆ، سه‌رپه‌رشتی خزمه‌تگوزاری پۆلیس ده‌كات و هێشتا له ناوچه‌ی پارتی و یه‌كێتی یهكینهگرتۆتهوه.
- له سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌كانه‌وه، هێزه ئه‌منیه‌كانی هه‌رێم گۆرِانی گه‌وره‌یان به‌سه‌ر هاتووه، له رِووی توانا وكه‌سایه‌تی وهێزی تایبه‌ت و كه‌ل وپه‌له‌وه.
- حكومه‌تی هه‌رێم 106 هه‌زار پێشمه‌رگه‌ی هه‌یه بۆ لایه‌نی ئه‌منی به‌كاریان دێنێ.
چاڵاكی ئه‌منی كورده‌كان له ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم
- حكومه‌تی هه‌رێم بازنه‌ی دووه‌می پارێزگاری خۆی له ده‌ره‌وه‌ی ناوچهكانیهتی.
- هێزه سه‌ربازیه‌كانی عێراق له موسڵ، به‌شی هه‌ره زۆری پێشمه‌رگه‌بوون.
- فه‌رمانده‌یی نه‌ینه‌وا، له‌لایه‌ن لیوا ریازه، سونیه وخه‌ڵكی موسڵه، مالیكی پشتگیری لێ ده‌كات، هه‌وڵی داوه كاریگه‌ری كورد له موسڵ كه‌م بكاته‌وه.
- كورد له موسڵ 30%ی دنیشتوانن به‌ڵام55%ی هێزه ئه‌منی وسهربازیهكان پێك ده‌هێنن.
- كورد گرنگی زۆری به موسڵ داوه به تایبه‌تی (پ. د. ك), به‌پێی سه‌رنجی ئه‌و ئه‌فسه‌ره ئه‌مریكیانه‌ی كه چاودێری هێزی سه‌ربازی عێراق ده‌كه‌ن، هه‌ردوو لیوای 8،6 كه له ناو موسڵ زور چاڵاكن 90% یان كوردن وپارتین.
- كورد، توانیوویه‌تی كۆنترِۆڵی چه‌ندین پرِۆژهی ستراتیژی ژێرخانه‌ی ئابووری له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم بكات. لیوای 14ی فرقه‌ی چوار هه‌مووی كورده و كۆنترِۆڵی كه‌ركوكی كردووه كه كێڵگهنهوتیهكان ده‌گرێته‌وه، سه‌ربازه كورده‌كان نه‌یان هێڵا شاندێكی ئه‌ندازیاری وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق بچنه ناو كێڵگه‌ی خورمهلهوه له مانگی پێنچی 2008.
- له كه‌ركوك وموسڵ ئیداره‌ی ئه‌منی شوێنه گرنگه‌كان، به برِیاری ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان كه زۆرینه‌ی كوردن، به پۆلیس و هێزی ئه‌منی كوردی دراوه.
- هێزه هه‌واڵگریه كوردیه‌كان (پارستن) و (زانیاری) بۆ ئۆپه‌راسیۆنی تایبه‌تی و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری، ده‌ستێكی گه‌وره‌یان له موسڵ و كه‌ركوك له‌گه‌ل هێزی هاوپه‌یمانان وهێزه عێراقیه‌كانی دیكه هه‌یه.
- زۆر لایه‌ن باس له سه‌ركه‌وتوویی هێزه ئه‌منیه كوردیه‌كان له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم ده‌كه‌ن، به‌لام لای هه‌ندێ پێكهاته‌ی دیكه‌ش نیگه‌رانی دروست كردووه.
- دژایه‌تی كورد بۆ دروست بوونی (ێحوه) له موسڵ و كه‌ركوك، نیگه‌رانی عه‌ره‌ب و توركمانی لێكه‌وتووه‌وه (كورد ناهێڵن له ته‌له‌عفه‌ر، موسڵ، كه‌ركوك، مه‌خمور وخانه‌قین) ێحوه دروست ببێت.
رِێگرتن له‌نائارامی
- ئارامی ناوچه ناكۆكی له سهرهكان كاریگه‌ری له ئارامی تێكرِای هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
- ئه‌گه‌ر بتوانرێ هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد و عادیلانه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان بكرێ.
- هاوسه‌نگ رِاگرتنی پێكهاته نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی هێزه ئه‌منیه‌كان له موسڵ و كه‌ركوك.
- ده‌بێ هاوكاری وڵاتانی رۆژئاوا بۆ هه‌رێم له چوارچێوه‌ی (هه‌رێمی ناو عێراق) بێت.
- ده‌بێ كێشه‌ی بوودچهی پێشمه‌رگه وئایندهكهی چاره‌سه‌ربكرێ
- ده‌بێ چاودێری پێكهێنانی (ێحوه)كان بكرێ وبه‌پێی پێویستی ناوچه‌كان بێت و له هه‌ندێ ناوچه‌ی باكوری عێراق پێویست ناكات، به‌ڵام سیاسه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ رِێگرتن له دروست بوونی (ێحوه) سیاسه‌تێكی رِووخێنهره.
- ده‌بێ كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی گره‌نتی ئه‌وه بكات كه له چوارچێوه‌ی هاوكاریه‌كان بۆ هێزه ئه‌منیه‌كانی عێراق، حكومه‌تی هه‌رێم به‌شی تایبه‌تی خۆی وه‌ربگرێ، به‌تایبه‌تی له دژه تیرۆر وخولی تایبه‌تی.
- ده‌بێ ئامێری تایبه‌تی پشكنین وسكانهری دۆزینه‌وه‌ی ته‌قه‌مه‌نی بۆ هه‌رێمی كوردستان دابین بكرێ وپهرژینێكی ئه‌لیكترۆنی به چوار ده‌وری هه‌ولێردا دروست بكرێ.
- دیالۆگ له نێوان توركیا وعێراق و حكومه‌تی هه‌رێم زیاد بكرێ، سه‌نته‌رێكی نێوده‌وڵه‌تی بۆ مه‌شقی ئه‌منی له سنوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكرێته‌وه.
- ده‌بێ یارمه‌تیه‌كانی رۆژئاوا بۆ هێزه ئه‌منیه‌كانی كوردستان له چوارچێوه‌ی پاكێجی هاوكاری بۆ سوپای عێراق بێت، چونكه نابێ سوپایه‌كی دیكه له پاڵ سوپای عێراق دا به‌هێز بكرێ.
به‌شی چواره‌م
ته‌نگه‌ژه‌ی نه‌وت
- ئه‌م بابه‌ته به‌شی چواره‌می لێكۆڵینه‌وه‌كه‌یه وله‌لایه‌ن (ئۆدری فلهیك) نوسراوه وئه‌مه‌ش پوخته‌ی بۆچوونهكانیهتی. له سه‌ر بابه‌تی نه‌وت له‌سه‌ره‌تای ساڵی 2007وه كێشه له نێوان هه‌ولێرو به‌غدا هه‌یه. حكومه‌تی عێراق ده‌یه‌وێت ده‌سه‌ڵاتی برِیاردان له سه‌رنه‌وت به ده‌ست مهركهزهوهبێت و حكومه‌تی هه‌رێم ده‌یه‌وێت مافه ده‌ستوریه‌كانی جێ به‌جێ بكات.
- عه‌ره‌به‌كان رِژدن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ركوك و نه‌وته‌كه‌ی نه‌كه‌وێته ژێر ده‌سه‌ڵاتی كورده‌كان.
لۆژیكی كورد
- پرسیار ئه‌وه‌یه كه ئایا لۆژیكی كورد چیه بۆ ده‌رهێنانی نه‌وت له ناوچه‌كه‌یان، له كاتێكدا به‌پێی ده‌ستور داهات به شێوه‌ی عادیلانه دابه‌ش ده‌كرێ و17% ی بۆ كورد ده‌بێ، ئیدی ئه‌م داهاته له نه‌وتی به‌سره یان هه‌ر چێیهك بێت؟ وه‌ڵامه‌كه‌ی سێ به‌شه:
ڕ- هه‌ژموون گه‌رایی:
- حكومه‌تی هه‌رێم95%ی داهاتی ساڵانه‌ی له به‌غداوه بۆ دێت، بۆیه كورد ئه‌و لۆژیكه به‌كاردێنێ به بره‌ودان به نه‌وت داهاتی گشتی عێراق زیاده ده‌كه‌ن و به‌مه‌ش ده‌توانن هه‌ژموونگه‌رایی سیاسی خۆیان هه‌بێت بۆ رِووبهرِووبوونهوهی نفوزی به‌غدا.
ب- زیادكردنی داهات:
- تا داهاتی عێراق زیاتربێت، بودجه‌ی هه‌رێم زیاتر ده‌بێت.
- به پێی كۆبوونه‌وه‌ی ئاشتی هه‌ورامی و دیك چنی له مانگی 12/2007 ، بوونی نه‌وت له كوردستان ده‌بێته هۆی زیادبوونی داهاتی نیشتمانی عێراق .
ت- سه‌مایه‌گوزاری دیكه:
- سیاسه‌كانی كورد ده‌زانن به هێنانی كۆمپانیای نه‌وتی بیانی، سه‌رمایه گوزاری ده‌ره‌كی و هه‌لی كاركردن و بره‌ودان به توانای ناوخۆی زیاتر ده‌بێت.
- كۆنتراكته‌كانی نه‌وت، داهاتێكی رِاستهوخۆی بۆ سیاسیه باڵا ده‌سته‌كانی هه‌رێم ده‌بێت.
- هه‌وڵه‌كان هه‌رێم له‌م رِووهوه بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی نه‌فسی به‌غدایه.
كاردانه‌وه‌كان بۆ رِێككهوتنهكانی حكومه‌تی هه‌رێم
- كاردنهوهكانی حكومه‌تی عێراق توندبوون، بۆنی ئه‌وه‌یان لێ هاتووه كه بواری سازش كردنیان نیه.
- شه‌هرستانی وه‌زیری نه‌وتی عێراق هه‌موو كاری حكومه‌تی هه‌رێم له بواری نه‌وت به نایاسایی ده‌زانێت، برِی نه‌وتی كۆمپانیای نه‌وتی كۆریای باشور و OMVی نه‌مساوی له نه‌وتی نیشتمانی عێراق برِان له سه‌ر ئه‌و كارانه‌ی كه له هه‌رێم كردویانه.
- به پێچه‌وانه‌ی هه‌ڵوێستی توندی عێراق، ئه‌مریكا كاردانه‌وه‌كانی زۆر توند نه‌بوون وبواری ته‌فسیراتی جیاجای هه‌بووه.
- حكومه‌تی هه‌رێم هه‌ڵوێستی جوداجودا له ئیداره‌ی ئه‌مریكا ونه‌بوونی كاردانه‌وه‌ی توند، به جۆرێك له رِهزامهندی ئه‌مریكا بۆ كاره‌كانیان تێده‌گه‌ن.
- حكومه‌تی ئه‌مریكا وبه‌رپرسانی پێیان وایه شه‌هرستانی به (قورسه‌وه) مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ل پرسی نه‌وت له حكومه‌تی هه‌رێم كردووه زۆر به خاوی گه‌شه‌ی به وه‌زاره‌ته‌كه‌ی داوه به پێچه‌وانه‌ی هه‌نگاوه پرِ ئینێرێژیهكانی به‌رپرسانی نه‌وتی هه‌رێم.
- له هه‌مانكاتیشدا، ئه‌مریكا به هه‌نگاوه تاك لایه‌نه بێ منهتهكانی حكومه‌تی هه‌رێم له‌م رِووهوه خۆشحاڵ نیه.
رِاسپاردهكان بۆ سیاسه‌تی ئه‌مریكا
له دوا لاپهرِهی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا, هه‌ر چوار نوسه‌ر چه‌ندین رِاسپاردهیان پێشنیار كردووه بۆ ئه‌مریكا كه بریتین له:
- دۆخی ئێستای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان, پێگه‌یه‌كی باشتر ده‌داته ئه‌مریكا بۆ هاتنه‌دی سیاسه‌ته‌كانی له عێراق و ناوچه‌كه.
- به له‌به‌رچاو گرتنی تۆماری رِهوشی مافی مرۆڤ وئازادیه‌كانی تاك, ده‌بێ ئه‌مریكا گۆشار زیاتر بكاته سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم بۆ چاكسازی.
- حكومه‌تی هه‌رێم به‌و رِێژه وئاستهی كه پێویسته بۆ پێشكه‌وتنی ئابووری, پێشناكه‌وێ, ئه‌مریكا ده‌بێ هاوكاری بكات له دانانی ستراتیژێكی پێشكه‌وتنی گشتی له بواری خزمه‌تگوزاری , ژێرخانی ئابووری, رِهخساندنی ده‌رفه‌تی كار, نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی وخزم و خزمێنه, كه‌م كردنه‌وه‌ی دامه‌زراندنی حكومی ورِهخساندنی ده‌رفه‌تی ئاسانتر بۆ سه‌رمایه‌گوزارانی ئه‌مریكا وده‌ره‌كی دیكه.
- كورده‌كان پێیان وایه نزیك بوونه‌وه‌ی ئه‌مریكا له سونه وعه‌ره‌ب، چیدی ئه‌مریكا بێ مه‌رج له به‌رامبه‌ر عه‌ره‌بی عێراق, پشتگیریان لێ ناكات, ئه‌مه‌ش ده‌بێته مایه‌ی ئه‌وه‌ی كورده‌كان به‌ره‌و دراوسێكان وتهنازولات ببات.
- ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا بتوانێ چوارچێوه‌ی هاوكاری نێوان توركیا وهه‌رێم بدۆزێته‌وه وچاره‌سه‌ری پرسی په‌كه‌كه بكرێ, ئه‌وكات زه‌مینه‌ی هاوكاری هه‌ردوو دراوسێ وگرێ به‌سته نه‌وتیه‌كان زیاتر ده‌بێت. ئه‌مه‌ش پێویستی به‌وه هه‌یه، هه‌رێمی كوردستان په‌كه‌كه به‌تیرۆریست بناسێ وسنوره‌كانی كۆنترۆڵ بكات. ئه‌م پێشكه‌وتنه له په‌یوه‌ندی, ئه‌ستانبۆڵ ده‌بێته بازارێكی باش بۆ هه‌رێم و هاتنی سه‌رمایه‌گوزاری زیاتری رِاستهوخۆ, توركیاش ئه‌وكات ده‌بێ هه‌نگاوی زیاتری سیاسی, كۆمه‌ڵایه‌تی وئابووری بۆ كورده‌كانی ناو توركیا بنێت, توركیا زۆر به‌كه‌می سه‌رمایه‌گوزاری له هه‌رێم كردووه, ژماره‌یه‌كی هه‌ڵه هه‌یه كه گوایه 3 ملیار دۆلار بێت, بـه‌ڵام سه‌رمایه‌گوزاری توركیا له هه‌رێمه‌كه زۆر كه‌مه.
- له سه‌ر مه‌له‌فی ئێران, حكومه‌تی هه‌رێم ده‌زانێ بێ تاران, كێشه‌ی بۆ دروست ده‌بێت. دوو دڵی كورده‌كان, به تایبه‌ت له ناو سه‌ركردایه‌تی (ی. ن. ك) دژ به ئێران, كێشه بۆ ئه‌مریكا دروست ده‌كات.
- سه‌ربه‌خۆیی كوردستان لاوازه. چونكه پشت به داهاتی به‌غدا ده‌به‌ستن, ئه‌مریكا ده‌توانێ بۆ پرسی كه‌ركوك ونه‌وت سود له‌م خاڵه وه‌ربگرێ.
PNA