بڕیاری مافی چاره‌ی خۆنووسین.. مافی ڕه‌وای هه‌ر گه‌لێكه
هه‌و‌ڵێـكی زۆر زۆریان داوه كه ڕاستییه‌كان بشێوێنن و چه‌واشه‌یان بكـه‌ن ــ گه‌لی كـورد ئـه‌گه‌ر كـۆنترین گه‌لی جیهان نه‌بێ ،بێـگومان كۆنترین گـه‌له له هه‌مـوو ڕۆژهـه‌ڵاتــدا. یه‌كه‌مین دێی نیشته‌جێبوون و یه‌كه‌مین شارستانییه‌ت كورد بنیاتی نا ،كوردسـتان یـه‌كه‌مین لانـكی ڕه‌سـه‌نترین شارسـتانییه ،تـا كـورد خـاوه‌نی ئیمپراتـــۆرییه‌ت و ده‌وڵـه‌ت و ده‌سـه‌ڵات و له‌شـكر بـوو..ئـه‌م گـه‌لانـه‌ی كه ئه‌مـڕۆ له ڕۆژهـــه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ده‌ژێن و خۆیان به‌سه‌ر كورد دا ڕاده‌ده‌ن ،له كوله‌كه‌ی ته‌ڕیشدا نـاو و بوونیان نه‌بوو..له چاو گه‌لی كـورده‌وه تازه‌ن ..زۆربـوونی عـه‌ره‌ب له عـێراقـدا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رهه‌ڵدانی ئایینی ئیسلام ،ئه‌وه‌بوو عـه‌ره‌ب له نیوچه دوورگه‌ی عه‌ره‌بییه‌وه به ناوی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئایینی ئیسلام و جیهادكردنه‌وه به زۆریش به ژن و منداڵه‌وه به‌ره‌و باكوور هه‌ڵكشان و له خوارووی عـێراقدا نێشته‌جێ بوون. دوارتـر ئایینی ئیسلام و بـڕوا و دڵپـاكی گه‌لانی ناوچه‌كه‌یان قـۆسته‌وه و كـه‌وتنه كوشتن و ویرانكردن و داگیكردن و تاڵانكردن له ژێر په‌رده‌ی«غنائم الحرب»دا گه‌لی كوردمان و كوردستانی شیرینمان ،له‌و كوشتن و وێرانكاری وله‌و تاڵانییه پشكی شێرمان به‌ركه‌وت .مێژووی توركیش له‌م شوێنه‌ی ئێستایـاندا ده‌گـه‌ڕێـته‌وه بۆ نزیكه‌ی هه‌شت سه‌د ساڵی ڕابردوو ده‌گه‌ڕێنه‌وه،كه هه‌ل و مه‌رجی نا ئاسـایی و بۆشایی و لاوازی ده‌سه‌ڵاتیان له ناوچـه‌ی میـزه‌پـۆتـانیادا قۆسـته‌وه ،له شـوێنی خـۆیانه‌وه ئاسیای بچووك ،وه‌كو داگیركه‌ر هاتن و ده‌ستیان به‌سه‌ر كوردسـتان و به‌شێك له خاكی یۆنان‌دا گرت و لێی نیشته‌جێ بوون .به‌شی هه‌ره زۆری ئـێرانی ئه‌مڕۆش خاكی كوردستانه،به درێژایی مێژوو كورد فه‌رمانڕه‌وای ناوچه‌كه بووه ته‌نانه‌ت ئیمپراتۆریه‌تی ساسانیش له فارس و كورد پێكهاتبوو..به‌ڵام دواتر كورد به‌خـت یاوه‌ری نه‌بوو ،گـوڵۆڵه‌ی كه‌وته لێژی ،ڕوو بـه ڕووی چـه‌ند ده‌وڵه‌تێـكی داگیكه‌ری زلهێز بووه‌وه .له شه‌ڕی« چاڵدێـران ـ ١٥١٤ز»ی له نێوان ده‌وڵه‌تـی عوسمانی و ده‌وڵه‌ت سه‌فه‌ویدا، به دابه‌شكردنی كوردسـتان بۆ دوو به‌ش كۆتـایی هات..له دوای شه‌ڕی جیهانی یه‌كه‌میشه‌وه كرایه چوار به‌شه‌وه و به زۆر خرانه سه‌ر ( توركیا و ئێــران و عـێراق و سـوریا ) ،كه تا ئه‌مـڕۆ نـیوه‌ی ڕووبــه‌ری باشـووری كوردسـتان له داگیركه‌ران ڕزگاری بووه..ئـه‌م وڵاته ناسـیۆنالـیزمانه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك،هه‌وڵی قڕكردن و سڕینه‌وه‌ی ناسنامه‌ی گه‌لی كوردمانیان دا ئه‌وه‌ی ناشێ و به‌درێژایی مێژوو نه‌كراه و ناكرێ به كوردیان كرد ،تا ئه‌مڕۆش ده‌ستیان له‌م سیاسه‌ته شۆڤێنییه هه‌ڵنه‌گرتووه ،عه‌قلییه‌تی عاله‌م گۆڕا ،به‌ڵام ئه‌وان هه‌ر به‌و دواكه‌وتوویی و بۆگه‌نییه ماونه‌ته‌وه..له ئه‌مـڕۆدا ناتـوانرێت به زه‌بـری هێزو كه‌ڵه‌گایی چۆك به بڕوا و ئیراده‌ی گه‌لانی ئازادی و ڕزگاریخواز دادرێ، یا هه‌ست و سۆزی گه‌ل و نیشـتمانپه‌روه‌ری له دڵی گه‌لانی تێكۆشه‌ر ده‌ربكرێت.
ئێمه‌ی كورد ،گه‌لێكی سه‌ربه‌خۆین ،نه عه‌ره‌بین و نه تورك و نه فارس .خاوه‌نی زمان و نیشتمان و مێژوو و فه‌رهه‌نگ و داب و نه‌ریت و سیما و هه‌ڵسـوكه‌وت و تایبه‌تمه‌ندیی خۆمانن كه جیاوازی له‌گه‌گه‌ڵ تایبه‌تمه‌ندیی ئه‌و نه‌ته‌وانه‌دا هه‌یه . بـه هیچ كلۆجێك له‌وان كه‌متر نینین و خۆمانیش به كه‌متر نازانـین.كوردستانـیش كـورده و به‌شێك نییه له خاكی عه‌ره‌ب و تورك و فارس .كوردستان ڕاستییه‌كی دیرۆكی و جوگرافیایی و فه‌رهه‌نگی یه..ئێمه‌ش وه‌كـو ئـه‌وان شایسته‌ی هه‌مــوو ئه‌و مافانه‌ین كه ئه‌وان هه‌یانه ،ده‌مانه‌وێ ده‌ست له خاكی داگیركراومان هه‌ڵگرن ئێمه‌ش وه‌كو ئه‌وان له‌سه‌ر خاكی باب و باپیرانمان ده‌وڵه‌تی خۆمان دامه‌زرێـنین. بۆ بۆ ئه‌وان ئه‌م مافه ڕه‌وایه ،به‌ڵام بۆ ئێمه‌ی كورد ناڕه‌وا بێت ،یان وه‌كو كورد ده‌ڵێ: " بانێـكه و دوو هـه‌وا " یا" له ئـێوه عاده‌تـه و له ئـێمه عیبره‌ته ؟ " . ئـه‌ی عه‌ره‌ب ئێوه خاوه‌نی بیست و دوو ده‌وڵه‌تن نین ؟ ژماره‌ی هه‌ر یه‌كه له قه‌تـه‌ر و به‌حرێن و عومان و كوێت،له نێوان«١٥٠ـ ٢٥٠»هه‌زار كه‌سه،بوونه‌ته ده‌وڵه‌ت و ئاڵای تایبه‌تی و ده‌سه‌ڵات هه‌ر یه‌كه‌شیان سنووری دیاریكراوی خۆیان هه‌یه و بوونه‌ته ئه‌ندام له نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كاندا..كه‌چی ژمـاره‌ی كـورد نـزیكه‌ی په‌نــجا ملیۆنه..بۆ ڕه‌وا نییه ببێت به خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی خۆی ؟ئه‌مه‌ش مافێكی ڕه‌وامانه و هیوا و خواستی هه‌موو كوردێكه..بڕیاری مافی چاره‌ی خۆنووسـین، له به‌نـدی (٢)ی ( مادده‌ی یه‌كه‌م )ی ( به‌شی یه‌كـه‌م ) له به‌ڵــگه‌نامـه‌ی نـه‌تـه‌وه یه‌كگرتووكاندا هاتووه و ،دووباره‌ش له مادده‌ی(٥٥)ی هه‌مان به‌ڵگه‌نامه‌كه‌دا بـه بیرهێنراوه‌ته‌وه ،كه مـافی چـاره‌ی خۆنووسـین ،مافــێكی ڕه‌وای هــه‌ر گـه‌لــێكه. كه‌چی داگیركه‌رانی كوردستان دان به‌م ڕاستی و مافه‌دا نانێن و ئه‌وه‌ش به بیری خـۆیان ناهێـننه‌وه كه ئه‌وانیش ژێرده‌سـته بوونه ..كـوردســتانی ئێـمه‌ش بـه زۆر لكێنراوه به توركیا و ئێران و عێراق و سوریاوه ،عه‌ره‌ب له عێراقدا باش ئـه‌وه ده‌زانن كه باشـووری كوردسـتان ،به خواسـتی كـورد نه‌خـراوه‌ته سه‌ر ده‌وڵه‌تـی عێراق .له‌و ڕاپرسییه‌ی كه ده‌سته‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ساڵی (١٩٢٥) دا، له كه‌ركـوك و سـلێمانی كردی ،ئه‌م دوو شاره مه‌زنه‌ی كوردسـتان ده‌نـگیان بــۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردسـتان دا ،خه‌ڵكی هه‌ولـێر و موسـڵیش به مه‌رجێ ده‌نگیان بــۆ عێراق دا ،كه باشووری كوردستان حكومه‌تێكی خۆیی هه‌بێ ..بـه‌ڵام به‌داخـه‌وه نه‌ك هه‌ر هیچ مافێكی كـوردیان نه‌دا ،به‌ڵكو له دروستبوونی حكومه‌تی عـێراقه‌وه تا ئه‌مڕۆشی له‌گه‌ڵدابێت ،ده‌ستیان له چه‌وسانه‌وه‌ی كـورد هه‌ڵنه‌گرتووه..جـا چـی ماوه كه به كـوردیان نه‌كـردووبێ ،بـرینێكی ئه‌وتـۆیان لـه دڵ و جه‌سـته‌ی كـورد كردووه كه هه‌رگیز ساڕێژنابێت و مه‌حاڵه سوێ و ئازاری له دڵماندا ده‌ربچێت.. به تایبه‌تیش به‌عسییه ڕه‌گه‌زپه‌رسته خوێنڕێژه‌كان ،كـه ته‌نـها تنۆكـێك ئابــڕوو و ڕه‌وشـت و وێـژدان و هه‌ستی مرۆڤـایه‌تییان لانییه كـوردقـڕان ،بـه كــارهێنـانی چه‌كی كیمیاوی و میكرۆبی ،كاولكردن و سوتاندن و ته‌ختكردنی نزیـكه‌ی پێنــج هه‌زار گوند ،فه‌سادی،تاڵان و دزینی سه‌روه‌تی كوردستان،ئه‌نفال،له سێداره‌دانی به هه‌زاران كوردی بێ‌تاوان ،بێ سه‌ر و شوێنكردنی به هه‌زاران لاومان، گۆڕی به كۆمه‌ڵ ، به عه‌ره‌بـكردن ، ڕاگۆاستنه‌وه ، قه‌ده‌غه‌كردنی زمـان و خوێندن بـه كوردی ،داگیركردنی زه‌وی و زاری كـورد ،هه‌وڵدان بۆ سڕینه‌وه‌ی ناسـنامـه‌ی نه‌توایه‌تیمان و...هتد.گه‌ر ئه‌مه فه‌رهه‌نگ و ئایدۆلۆجی عه‌ره‌ب بێت ،ئه‌مه بـێت پراكتیكردنی ڕساله‌كه‌یان « ذات رسـاله خالده »ی ،جـا كورد چـۆن بتوانێت تــا سه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌دا هه‌ڵبكات ؟خۆ ئایدۆلۆجیه‌تی تۆرانییه‌كان و ئاخوونده‌كانـیش له‌مان شۆڤێنیتر و بۆگه‌نتره..به كورتی كـوردبوون لای ئه‌مانه تاوان و ناپاكـییه. تا ئه‌مڕۆش ئه‌م ده‌وڵته شۆڤێنییه داگیركه‌رانه‌ی كوردسـتان ،كه په‌لاماری كـورد ده‌ده‌ن دروشـمیان ئه‌مه‌یه « سه‌ری كورد بۆ ئێمه و ماڵیش بۆ ێئوه».تا ئه‌مڕۆش كۆبوونه‌وه چوارقۆڵییه‌كانیان له دژی كورد ڕانه‌گرتووه ،به ئاشـكرا و به نـهێنی خه‌ریكی پیلانگێڕان و بۆسه نانه‌وه‌ن له دژی خواسته ڕه‌واكانی گـه‌لی كوردمان هه‌وڵی كێشه و ته‌گه‌ره دروستكردن له ڕێی گه‌شه‌كردن و پێشكه‌وتنی ئه‌زموونی حوكمڕانی له باشووری كوردستاندا ده‌ده‌ن ..ده‌بێت ئه‌و په‌نده كوردییه‌مان له یـاد نه‌كه‌ین كه ده‌ڵێ : «نه به خۆشی زستان و نه به پێكه‌نیینی دوژمن بڕوا مه‌كه‌ن» تا ئه‌مڕوش هه‌ریه‌كه له‌م چـوار وڵاته ،كـوردایه‌تی و كـوردسـتانـپه‌روه‌ری ،لـه یاساكانیاندا قه‌ده‌غـه‌یه و،بــه گه‌وره‌تـرین تـاوان و ناپاكی « الخیانه العظمی » له قه‌ڵه‌م ده‌رێ،كه لێبووردنی نییه، سزاكه‌شی له سێداره‌دان وگولله بارانه ..تا ئێستـا به هه‌زاران كوردیان به‌م یاسایه تاوانبار كرد و له سیداره دراون.كه‌چی له نێوان دروشمه‌كانی هه‌ریه‌كه له‌م چـوار وڵاته ،به نـاوه «الحـریه» و«حـریه الرای»ی هه‌یه،به‌ڵام به ته‌وای به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و دروشمه بریسكه‌داره درۆیانه‌وه‌ن ئه‌وه‌ی كـه بوونی نییه لـه‌م وڵاتانه‌دا ئازادی و مافی مرۆڤه ..ڕاسـتی و ماف و ڕه‌وا ،به دوو پێوه‌ری جیــاواز ده‌پێون،ئه‌وه‌ی به گه‌ل و وڵاته‌كه‌ی خۆیانی ڕه‌وا ه‌بینن ،به كـورد و كوردسـتانی ڕه‌وا نابینن ،له فه‌رهه‌نگی ئه‌ماندا یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ری بوونیان نییه،هیتله‌ر بوغرایی ،شوێنی ئه‌مان له‌بن خوره‌وه‌یه و خۆیان به زیــاتر و له ســه‌رووی هه‌مـوو نه‌ته‌وه‌كانی تـره‌وه داده‌نـێن .. ئـه‌گه‌ر بوایـه كوردسـتان له لایـه‌ن ئه‌مریكا یا به‌ریتانیا یا فه‌ره‌نساوه داگیربكرایه ،ده‌مێك بوو ڕزگـارمـان ببوو..تا ئه‌مڕۆش تورك وفارس و عه‌ره‌ب ،بزووتنه‌وی ڕزگاریخوازی كـورد، به بزوتنه‌وه‌یه‌كی جیابوونه‌وه‌خواز ناوده‌بن.كورد و كوردستانپه‌روه‌ر و تێكۆشه‌ر و شۆڕشگێرانی گه‌له‌كه‌شمان كه به‌رگـری له نیشتمان و سه‌روه‌ری و ئـازادی و ژیـان ده‌كه‌ن ،به ناپاك و تیرۆریزم ناوده‌به‌ن .بــه‌ڵام ئه‌گه‌ر ویـژدانی زیــندوو و ڕه‌واناس و مرۆڤایه‌تی هه‌بێت،نه‌ترسن ، ده‌زانن و ده‌ڵێن كه تیرۆریزمی ڕاستی كێیه ؟ زانای سۆسیۆلۆژی و نووسـه‌ری چاونه‌ترس و كـوردۆستی بـه‌ناوبانـگی توركی«ئیسماعـیل بێشكچی»لـه باره‌ی كێشه‌ی كورده‌وه له باكووری كوردستان ده‌ڵێ: « داگیركه‌ران ده‌ڵێن « جوداخوازه‌كان ». «ناپاكی نیشتمان» ئــای چـه‌ند تێـگه‌یشتنێكی هـه‌ڵه‌یه. سه‌پاندنی وشه یا وه‌سفی جوداخوازی بـه سه‌ركورده‌كان، هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه ،چونكه كـورده‌كان نیشتمانی توركه‌كان « توركیا » پارچــه پارچه ناكه‌ن ..به‌ڵكو به‌رگری و پـارێزگاری له نیشـتمانی خۆیان ده‌كـه‌ن. ئه‌وان داوای ڕزگاركردنی خاكه‌كه‌یـان ده‌كـه‌ن كـه لـه‌ت لـه‌ت كـراوه و بـۆته كـۆلـۆنی نێو ده‌وڵه‌تان .لێره‌دا ئه‌وه‌مان بـۆ ڕوون ده‌بـێته‌وه كـه جـوداخــوازه سه‌ره‌كییه‌كان ئیمپریالیزمی فه‌ره‌نسی و ئینـگـلیزی و كـه‌مالـیسته‌كـان و مـیرنـشینه عــه‌ره‌ب و فارسه‌كان بـوون .ئـه‌وان جــوداخـوازی ڕاسته‌قـینه‌ن ،یـارمـه‌تی یه‌كـتریـان دا و كوردستانیان دابه‌شكرد .» دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی كوردی سه‌ربه‌خۆ هیچ مه‌ترسییه‌ك بو عه‌ره‌ب و تورك و فـارس دروست ناكات،به پێچه‌وانه‌وه ده‌بێته دراوسێیه‌كی باش وهۆێ ئاشتی و سه‌قامگیری له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ،ئه‌گینا تا ئه‌وان دژایه‌ی كـــورد بكه‌ن ،خۆشیان نـاتوانن به ئـاسووده‌یی بژین ..ده‌بێ تـورك و عـه‌ره‌ب و فـارس ئه‌وه بزانن كه كورد ده‌ست له مافی چاره‌نووسین هه‌ڵنــاگرێ .بۆ ئـه‌م ئــامانــجه پیرۆزه‌ش درێژه به تێكۆشان و به‌رگری و قربانی ده‌دات.ئه‌مڕۆش كێشه‌ی كورد بۆته كێشه‌یه‌كی سیاسی ،كێشه‌ی گه‌لێكی ماف و نــیشتمان داگـیركـراو ،كـــێشه‌ی كـوردستانی دابه‌شكراو و به‌زۆر لـكێنراو بـه چـوار ده‌وڵـه‌تی ره‌گـه‌زپه‌رسـته‌وه، له كیشه‌یه‌كی ناوخۆیی و ناوچه‌یـیه‌وه بووه به كێشه‌یه‌كی ئینته‌رناسیۆنالی،به‌هۆی دیبلۆماسیه‌تی كوردی و ناساندنی كێشه‌ی ڕه‌وای گه‌له‌كه‌مان به گه‌لان.. دۆست و پاڵپشت و لایه‌نگیرمان ڕۆژ به ڕۆژ له زیادبووندایه و زیاتر له‌و تاوان و سته‌مه و ناهه‌قیانه ده‌گه‌ن ،كه داگیركه‌رانی كوردستان لێیان كردووین و لێمان ده‌كه‌ن..
با توركیا و ئیران و عێراق و سـوریا ،په‌نـد له یه‌كـێتی سۆڤـیه‌ت وه‌ربـگرن كـه دوای نزیكه‌ی حه‌فتا ساڵ ئه‌و ده‌وڵه‌ته زه‌به‌لاحه كه پانزه ده‌ڵه‌تی له خۆی گرتبوو چـۆن هه‌ڵـوه‌شایه‌وه و،هه‌ریه‌كه‌یان بوو به ده‌ۆڵه‌تێـكی ناسـیۆنالیستی سـه‌ربه‌خـۆ. ئه‌ی«چیك»و «سلۆڤاكیا»كه به ئاسانی و به‌بێ ئه‌وه‌ی خوێن له لووتی كه‌سێكیان بێت لێك جیابوونه‌وه..جیابوونه‌وه‌ی «نه‌رویج» له «سوید» له‌ساڵی «١٩٠٥» دا به‌بێ قڕه‌وبڕه،كه ئێستا دوو ده‌ۆڵه‌تی دراوسێن و سوێن به‌سه‌ری یه‌كتری ده‌خۆن جێابـوونـه‌وه‌ی فـنله‌نـدا له ڕوسیا له ساڵی «١٩١٧» دا..هـه‌روه‌هـا جیابوونه‌وه‌ی سـكۆتله‌نـده له له به‌ریتـانـیا .. جـیابـوونه‌وی به‌نـگلادیـش له پاكســـتان له ســا‌ڵی «١٩٧٠»دا..جیابوونه‌وه‌ی ته‌یمووری ڕۆژه‌ڵات له ئه‌نـده‌نـۆسیا .. جیابوونه‌وه‌ی كیبیك له كه‌نه‌دا..جیابوونه‌وه‌ی كـۆسۆڤـۆ له سـربیا له «٢٠٠٨»دا..وا خه‌ریـــكه خـوارووی سوودانیش له ڕاپرسییه‌كدا بڕیاری مافی چاره‌ی خۆنووسـین ده‌داو له سودان جیا ده‌بێته‌وه..بـزووتنه‌وه‌ی شـیشان و دارفــۆر وتـامیل و باسـك ،ئه‌مــانه هه‌موو له پێناوی ئــــازادی و سـه‌ربه خۆیـیـدا قوربــانی ده‌ده‌ن، هـه‌ر گه‌لێـكیش له پێناوی وه‌رگرتنی مافه‌كانی خۆیـدا درێغی نه‌كات له تێكۆشان و به‌رخودانی ، زووبێ یـا دره‌نگ مافـه‌كانی و سه‌ربه‌خۆیی خۆی وه‌رده‌گرێت..ئێمه‌ی كوردیش تا سه‌ربه‌خـۆیی وه‌رنه‌گرین ،نابینه خاوه‌نی ناسـنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی خۆمان.. هه‌موو ئه‌و شـۆڕشانه‌ی كه گـه‌له‌كه‌مـان به‌رپـایـان كـردووه ،درووشـمیان ڕزگـــاری و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بووه ..دروشمی «شۆرشی ئه‌یلوول»یش كه درێژترین شۆرش و فراوانترین شۆڕشه له مێـژووی هاوچه‌رخی گه‌له‌كه‌مـه‌ندا ،دروشـمی «كوردسـتان یـا نه‌مـان »بوو..بێگومان ئه‌و ده‌سكه‌وتانه‌ی كه ئه‌مڕۆ به ده‌ستمان هێناون خێیریان پێ نه‌كردووین ،به‌ڵكو به ده‌ریایه‌كی خــوێن وه‌رمـان گـرتووه، بێگومان له ئاستی ئه‌و هه‌موو قربانییه‌دا نین كه داومانه ..بۆیه پێویسته سووربین له سه‌ر ئه‌و مافانه‌ی كه وه‌رمان نه‌گرتوون..ئه‌گه‌ر وازنه‌هێنین وه‌ریـان ده‌گرین.
له وته‌كه‌ی سه‌رۆكی كوردستان كاك مه‌سعوود بارزانی ،كه له ڕۆژی شه‌ممه‌ی «١١/١٢ /٢٠١٠» له كۆنگره‌ی سیانزه‌مینی پارتی دیموكـراتی كوردســتان له هه‌ولێر خوێندییه‌وه ،ئه‌وه‌ی وت كه مافی چاره‌ی خۆنووسین ده‌خـریته په‌یــڕه و پرۆگرامی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه ،من ئه‌مه به هه‌نگاوێكی بوێـرانـه‌ی پێویست و پیرۆزی ده‌زانم ،كورد وته‌نی:«ئه‌وه‌ی بترسـێ ناخـه‌له‌سـێ»..ئه‌مــه خواست و هیوای هه‌موو كـوردێكه ،ئه‌گه‌ر ڕاپـرسی له كـوردســتاندا بـكرێت.. له‌و باوه‌ڕه‌دام كه له سه‌دا سه‌د كورد ده‌نگ بۆ مافی چاره‌ی خۆنووسـین ده‌دات. ڕه‌نگه هه‌ندێكمان بڵێن ،كاته‌كه وهه‌ل و مه‌رجه‌كه گونجاو نییه..له باره‌ی هه‌ل و مه‌رجه‌وه ،جۆرج بڕنادشۆ ده‌ڵێ: «خه‌ڵكی هه‌میشه گوناه ده‌خه‌نه گه‌ردنی هه‌ل و مه‌رجه‌كان،من باوه‌ڕم به هه‌ل و مه‌رج نییه،مرۆڤی سه‌ركه‌وتوو به دوای هه‌ل و مه‌رجدا ده‌گه‌ڕێ ،ئه‌گه‌ر نه‌یدۆزییه‌وه ،دروستی ده‌كات » سیلۆنه ده‌ڵێت:«ئه‌گه‌ر ئه‌وهه‌له ڕه‌خساوه‌ی كه بۆت لواوه بۆ هێنانه‌دی ئامانجه‌كانت ،نه‌قـۆزیته‌وه..هه‌تا هه‌تایه له ده‌ست ده‌چێت » ولیام جێمس ده‌ڵێ :« پیاوه ئازاكان خـۆیان هه‌له‌كــان دروسـت ده‌كه‌ن ،ترسـنۆك و لاوازه‌كـانیش ،چـاوه‌ڕیی هــه‌ل ده‌كـه‌ن » بنیامیــن دزرائـیلـیش ده‌ڵێ:« مـرۆڤ وه‌چـه‌ی هـه‌ل و مه‌رجـه‌كـان نـین ،به‌ڵكو به‌رهه‌می ده‌هـێنن »..كه‌واته وته‌كه‌ی سه‌رۆكی كوردسـتان ،مـافی چـاره‌ی خۆنووسـین له له كات و جێی خۆیدایه ..پێویسته « مافی چاره‌ی خۆنووسین »بكه‌ینه دروشمی ستراتیژیی بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی كورد و، بۆ ئـه‌م مه‌به‌سته‌ش بتـوانـین له نـاوخــۆی كوردستان و له وڵاتانی ده‌ره‌وه،به‌پێی كۆمه‌ڵێك مێكانیزم و له‌ئاستێكی باڵادا،هـه‌وڵی پاڵپشتی و پشتگیری و لایه‌نگیریی گـه‌لان و وڵاتـان و ڕێـكخراوه نێو ده‌وڵه‌تییه‌كان و پارته ناسراوه‌كان بۆ ڕه‌واییمان به مافی چـاره‌ی خۆنووســین و سه‌ربه‌خـۆیی گه‌له‌كه‌مان به ده‌ست بهـێنین..هه‌مـوو خواسـت وهــیوایه‌كیش بـه هه‌وڵ و تێكۆشانی بێ‌وچان ..ئه‌مڕۆبێی یا سبه‌ی دێته دی. ئه‌م هه‌نگاوه‌ی سه‌رۆكی كوردستان شایانی ڕێز و ده‌ستخۆشییه ، ده‌سـتخۆشـیش له سه‌رۆكی حكومه‌تی كوردستان دكتۆر به‌رهـه‌م سـاڵح ده‌كه‌م ،كه‌پێخۆشـحاڵی و پاڵپشتی خۆی بۆ وته‌كه‌ی سـه‌رۆكی كوردسـتان ده‌ربـڕی..منـیش وه‌كـو تاكێــكی كورد و كوردستانپه‌روه‌ر،به دڵ و به گیان پشتگیری له چه‌سپاندنی ئه‌و دروشمه ده‌كه‌م ..هاوده‌نگ و هاوهه‌ڵوێستم له‌گه‌ڵ بڕیاری «مافی چاره‌ی خۆنووسـین ». ئه‌وه‌ش ده‌زانین كه له لای ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه چاویان به ئــازادی و سه‌ربه‌خـۆیی كورد هه‌ڵنایه‌ت،ئه‌مه به تاوانێكی گه‌وره وبه جیابونه‌وه‌خواز ناوده‌به‌ن، له‌هه‌ندێ میدیا و ماڵپه‌ڕی ناسراو به دژایه‌تیكردنی كورد،كه‌وتوونـه‌ته وه‌ڕین وهه‌ڵبه‌ستنی قسه و درۆ و بوختانی بێ بنه‌ما له دژی گـه‌لی كوردمـان ،قسـه‌ی ناشیریـن وتـن به سه‌ركرده‌كانی كوردمان ئه‌مه‌ش به لای ئێمه‌وه شتێكی چاوه‌نـواڕ كراوبـــوو ، بێگومان قسه‌ی زیاتر و حه‌قد و قینی زیاتریـش هه‌ڵده‌ڕێـژن..بـا ئـه‌و بایــه‌ی لــه سكیاندایه ده‌ریكه‌ن..كورد له‌وه گه‌وره‌تره كه به قسه‌ی ئه‌م شۆڤێنییانه كۆڵ بدات. گرنگ هاوده‌نگی و هاوهه‌ڵویستی و هاوكاریی و ته‌بایی ئێمه‌ی كورد خۆمـانین.