بایكۆتكردنی ڕیفراندۆم، زیان به دۆزی كورد له توركیا ده‌گه‌یه‌نێت
سیستمی توركیا و هه‌وڵی مانه‌وه و پاراستنی ئه‌و سیستمه له‌لایه‌ن چه‌ند پارتێكی بهرههڵستكارهوه ڕێ به‌وه نادات كورد ڕۆڵ و پێگه‌ی خۆی هه‌بێت له قۆناغی نوێی هه‌مواركردنی ده‌ستوور و گۆڕانكارییه نوێكاندا.
ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی ڕابردوو سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی پارتی ئاشتی و دیموكراسی "به‌ده‌په" له‌میانه‌ی كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له شاری دیاربه‌كر ڕایگه‌یاند؛ "به‌ده‌په" بایكۆتی ڕیفراندۆمه‌كه‌ی سه‌ر پرۆژه‌یاسای هه‌مواركردنی ده‌ستوور له توركیا ده‌كات.
بڕیاره ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو، (12)ی ئه‌یلول، ڕیفراندۆمی جه‌ماوه‌ریی له‌سه‌ر ئه‌و هه‌مواركردنه ده‌ستوورییانه له توركیا به‌ڕێوه بچێت كه پارتی داد و گه‌شه‌پێدانی فه‌رمانڕه‌وا پێشكه‌شی كردوون.
ده‌میرتاش وتی: "له‌سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان، هه‌ر حزبێكی سیاسی گوزارشت له بیروباوه‌ڕی خۆی ده‌كات سه‌باره‌ت به ڕیفراندۆمه‌كه (...) بایكۆتكردن بڕیاری كۆتاییمانه".
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد به‌رپرسی سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیژی كوردستان سه‌باره‌ت به‌كێشه‌ی كورد و بایكۆتكردنی ڕیفراندۆم له‌سه‌ر هه‌مواركردنی ده‌ستووری توركیا له‌لایه‌ن كورده‌وه پێداگری هه‌ریه‌ك له پارته به‌رهه‌ڵستكاره‌كانی توركیا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه توركیا ئێستا له قوناغێكی جیاوازدایه و له‌هه‌وڵی گۆڕینی ده‌ستوور و گۆڕینی سیستمه‌كه‌یدا، به‌ڵام ئه‌و ده‌ستووره‌ی كه له كوده‌تای سه‌ربازی ساڵی (1982)ه‌وه دانراوه ڕێگه‌ی به لایه‌نی سوپا داوه كه ده‌ستوه‌ر بداته هه‌ر كاروبارێكی وڵاته‌كه‌یه‌وه.
وتیشی: "زاڵبوونی ئه‌م لایه‌نه‌ش ڕێگه به‌وه نادات كه توركیا ده‌نگێكی جیاوازتری تێدا ده‌ركه‌وێت، هه‌ر سوپاشه كه نایه‌ڵێت كه گۆڕانكاری له‌ده‌ستووردا ئه‌نجام بدرێت. ئه‌وه‌ی پێداگری له گۆرانی ده‌ستوور ده‌كات ته‌نها پارتی داد و گه‌شه‌پێدانه".
بۆیه له‌وبڕوایه‌دا بوو كه "هه‌وڵه‌كانی پارتی دادوگه‌شه‌پێدان بۆ گۆڕینی ده‌ستوور ڕۆڵێكی گرنگی ده‌بێت بۆ دیموكراتیزه‌بوونی توركیا".
ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی كه داد و گه‌شه‌پێدان "ئاكه‌په" به‌سه‌رۆكایه‌تی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك وه‌زیران توركیا ده‌یه‌وێت له ده‌ستووردا ئه‌نجامیان بدات له (26) مادده پێكهاتووه.
پێشتر كۆما جڤاكێن كوردستان "كه‌جه‌كه" ڕه‌خنه‌ی له گۆڕانكارییه ده‌ستوورییه‌كانی "ئاكه‌په" گرت به‌وه‌ی كه گۆڕانكاری جه‌وهه‌ری نین و ڕوح و فه‌لسه‌فه‌ی ده‌ستووری ئێستای پاراستووه و دان به بوونی گه‌لێكی (20) ملیۆنیدا نانێت كه گه‌لی كورده.
هاوكات ئاگربه‌ستێكی تاكلایهنهشی ڕاگه‌یاند كه له (13)ی ئابه‌وه تا (20)ی ئه‌یلول به‌رده‌وام ده‌بێت.
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد پێی وابوو بایكۆتكردنی ڕیفراندۆمی ده‌ستوور له لایه‌ن كورده‌وه قازانج به قۆناغه‌كه ناگه‌یه‌نێت و وتی: "من ده‌ستوورێكی بێ مه‌رجم پێ باشتره‌وه وه‌ك له بایكۆتكردنی ده‌ستوور، هه‌رچه‌نده كورد ده‌بێت مه‌رجی هه‌بێت بۆ هه‌مواركردنی ده‌ستوور و مافه سه‌ره‌تاییه‌كانی خۆی تێدا به‌جێ بكات، به‌ڵام ده‌بێت كورد ئه‌وه‌ش بزانن كه توركیا هه‌روا به‌ئاسانی ڕێ به كه‌س نادات باس له‌بوونی مافی نه‌ته‌وه‌یه‌كی تر و زمانێكی تر بكات له وڵاته‌كه‌یدا".
هه‌ربۆیه ئه‌وه‌ی به‌پێویست زانی كه "كورد كه ئه‌م هه‌نگاوه قبوڵ بكات بۆئه‌وه‌ی له‌م ده‌ستووره‌دا كه ڕێ به‌كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سوپا ده‌دات و هه‌نگاو بۆ دیموكراتیزه‌بوونی وڵات ده‌نێت، كورد له‌دوای په‌سه‌ندكردنی ڕیفراندۆمه‌وه ده‌توانێت باشتر سود له قۆناغه‌كه ببینێت".
به‌رپرسی سه‌نته‌ری لێكۆلێنه‌وه‌ی ستراتیژی كوردستان باسی له سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان بۆ شاری دیاربه‌كر كرد و وتی: چوونی "ئه‌ردۆغان كاریگه‌ری نابێت بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگی كورد، وه‌ك سه‌ردانه‌كه‌ی له (2005)دا ئه‌نجامیدا بۆ دیاربه‌كر. له‌به‌رئه‌وه‌ی كورد ئێستا زیاتر ئاگاداری مه‌سه‌له‌كانه و چی تر به هه‌ست و سۆز كاریگه‌ر نابن" و وتیشی: "ئه‌وه‌ی بتوانێ كاریگه‌ری له ده‌نگی كورده‌كان بكات كورد خۆیه‌تی و كه پێویسته قه‌ناعه‌ت به‌وه بكات كه هه‌وڵه‌كان له‌دوای ڕیفراندۆمیش به‌رده‌وام ده‌بێت".
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی كه له میدیاكانی توركیادا بڵاوكرانه‌وه حكومه‌تی توركیا كۆبوونه‌وه‌ی نهێنی له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان سه‌رۆكی زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان ئه‌نجام دابێت، به‌ڵام فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد پێی وابوو كه كۆبوونه‌وه‌ی نهێنی بوونی نییه، حكومه‌ته‌كه‌ی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان له‌م قۆناغه‌دا هه‌موو هه‌وڵێكی ده‌خاته گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رگایه‌ك به ڕووی دیموكراسیدا بكاته‌وه و هه‌وڵه‌كانی بۆ گۆڕانكاری له ده‌ستوور و مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆی له هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا. ئه‌م هه‌وڵانه پاڵ به حكومه‌تی ئه‌ردۆغانه‌وه ده‌نێ له هه‌موو ده‌رگایه‌ك بدات.
هه‌فته‌ی ڕابردووش عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان له چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ پارێزه‌ره‌كانیدا وتی: "هیچ كه‌سێكی حكومی له‌گه‌ڵ مندا چاوپێكه‌وتنی ئه‌نجام نه‌داوه و ئه‌وانه‌ی هاتوون بۆ چاوپێكه‌وتنم له ڕێكخراوی مه‌ده‌نی بوون".
ئۆجه‌لان به پارێزه‌ره‌كانیشی وتووه: "چاوپێكه‌وتنه‌كان به‌رده‌وام بێت، ئه‌توانم ڕۆڵی خۆم له‌چاره‌سه‌ركردنی ئاشتیانه‌دا به‌شێوه‌یه‌كی لۆژیكییانه ببینم و هه‌موو ئه‌و چاوپێكهوتنانهش بۆ ڕای گشتی ئاشكرا ده‌كه‌م".
ئۆجه‌لان سه‌باره‌ت به‌ریفراندۆم وتی: "له (12)ی ئه‌یلوله‌وه تا (20)ی ئه‌یلول قۆناغێكی گرنگه كۆما جڤاكی كوردستان ئه‌گه‌ر توانی هه‌نگاوی باش بنێت و به‌هه‌مان شێوه حكومه‌تیش هه‌نگاو به‌ره‌و چاره‌سه‌ری بنێت ئه‌وا منیش ئه‌توانم به‌شێوه‌یه‌كی ئاكتیف ڕۆڵ ببینم".
سه‌باره‌ت به‌بۆچوونی هه‌رێمی كوردستان بۆ پرسی كورد له توركیا، فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد وتی: "حكومه‌تی هه‌رێم جیاوازتر بۆ مه‌سه‌له‌كان ده‌ڕوانێ و پشتگیری له حكومه‌ته‌كه‌ی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان ده‌كات بۆ ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی كه به‌ره‌وه چاره‌سه‌ریه‌كی ئاشتیانه هه‌نگاوی بۆ ده‌نێت. له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌دوای ڕیفراندۆمه‌وه ئه‌گه‌ر به‌به‌ڵێ ده‌نگ به‌ده‌ست بهێنێت ئه‌وا له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتودا ده‌توانێت سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهیێنێت، سه‌ركه‌وتنی ئاكه‌په‌ش ڕۆڵی باشی ده‌بێت بۆ هه‌مواركردنی زیاتر له بڕگه و ماده‌كانی ده‌ستووردا. ئه‌گه‌ر پارته نه‌ته‌وه‌په‌رسته‌كان سه‌ربكه‌ون، ئه‌وا كورد زه‌ره‌رێكی زیاتر ده‌كات و ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی تائێستا هاتوون ده‌كشێنه‌وه دواوه.
به‌رپرسی سه‌نته‌ری لێكۆلێنه‌وه‌ی ستراتیژی كوردستان باسی له كۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یی كورد كه له ساڵی نه‌وه‌ته‌كانه‌وه هه‌وڵی بۆ ده‌دات، به‌ڵام به‌هۆكاری ڕانه‌گه‌یه‌ندراو دواده‌خرێت و وتی: "تائێستا ئاماده‌كاری بۆ كۆنفرانسه‌كه نه‌كراوه و هه‌ر له‌گفتوگۆ كردندایه." هاتنی وه‌فدی كوردی له كوردستانی توركیا وه بۆ زیاتر ڕوونبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامدانی كۆنفرانسه‌كه‌یه. ئه‌گه‌ر كورد بتوانێت ستراتژێكی گونجاو بۆ خه‌باتی كورد دابنێت له كۆنفرانسه‌كه‌دا ئه‌وا هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌توانن سوود له ستراتیژه ببینن، به‌ڵام له ئێستاشدا و له‌م بارودۆخه‌دا پێكهێنانی ئه‌و ستراتیژه زه‌حمه‌ته.
xandan