ئێستا كاتی جه‌نگی عیراقییه‌كانه
بوون بۆ ئه‌نجامدانی شتێك دڵنیا نین له‌وه‌ی ئایا ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی كه له‌پێناویدا جه‌نگان ده‌پارێزرێن یان نا؟ ئه‌مه‌و زۆربه‌ی سه‌ركرده‌كان و هێزه‌كان وای داده‌نێن ئه‌و ده‌رهاویشته‌یه‌ی كه جه‌نگ به‌جێی ده‌هێڵێت زۆر له‌ده‌ستكه‌وته‌كان ته‌مومژاوی ترن.
بۆ نیشتمان ده‌گه‌ڕێینه‌وه
هه‌ندێكیان به ده‌نگێك هاواریان ده‌كرد بۆ نیشتمان ده‌گه‌ڕێینه‌وه، خه‌ریك بوو به‌سه‌ر ده‌نگی مه‌كینه‌ی فڕۆكه بارهه‌ڵگره‌كه‌دا زاڵ ده‌بوو، پاش ئه‌وه‌ی چه‌كه‌كانیان به‌تاڵكرده‌وه‌و جانتاكانیان پڕكرد له‌پێداویستییه‌كانیان و بۆ یه‌كه‌مجار له‌گه‌شتی گه‌ڕانه‌وه بۆ شوێنی خۆیان پشوویاندا.
له‌ژووری چاوه‌ڕوانكردن لاپتۆپه‌كانیان كه هۆكاری په‌یوه‌ندیكردنی رۆژانه‌یان بوو له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانیان وێنه‌ی هاوسه‌رو مناڵه‌كانیانی له‌سه‌ر بوو كه واده‌ی به‌یه‌كگه‌یشتنه‌كانیان نزیك ببووه‌وه، لیوای پێكهاتوو له ئۆتۆمبیلی سترایكه‌ری قه‌ڵغانكراو ساڵی 2004 بۆ یه‌كه‌م جه‌نگ بۆ ئێره نێردراو له‌ترۆپكی هێرشه سه‌ربازییه‌كاندا رۆڵێكی سه‌ره‌كیی له‌جه‌نگه‌كه‌دا هه‌بوو، سێ ساڵ به‌ر له‌ئێستا نزیكه‌ی نیوه‌یان بۆ ماوه‌ی 15 مانگ له‌مه‌ترسیدارترین جه‌نگدا بوون له‌پارێزگای دیاله.
ئاماژه‌ی پاشه‌كشێكه
جین كه كه‌سێكه له‌كریستیان ده‌ڵێت: له‌كاتێكدا ئه‌و هێزه جه‌نگاوه‌رییانه‌ی كه ماونه‌ته‌وه‌و ده‌ستده‌كه‌ن به مه‌شقپێكردن و پێشكه‌شكردنی ئامۆژگاری و پرۆسه‌ی هاوبه‌ش به‌ڕێوه ده‌به‌ن، پاشه‌كشێی هێزه‌كان ئاماژه‌یه بۆ به‌دیهاتنی به‌ڵێنی پاشه‌كشێكه‌ی ئۆباما به گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌وله‌وییه‌ته‌كان بۆ نیشتمان. به‌پێی رێككه‌وتنی ئه‌منیی نێوان عیراق و ئه‌مریكا ئه‌و هێزه 50 هه‌زار سه‌بازه‌ی ئه‌مریكا كه ماونه‌ته‌وه له‌ساڵی داهاتوو له‌هه‌مان كاتدا پاشه‌كشێ له‌عیراق ده‌كه‌ن.
عه‌قید جۆن نۆریس كه ئاماده‌ی رۆیشتنی یه‌كه‌م گروپی گه‌وره‌ی سه‌ربازه‌كان بوو به رۆژنامه‌نووسانی وت: 7 ساڵ له‌جه‌نگ كۆتایی پێ دێت، ده‌مه‌وێت به دڵ پڕ له‌شانازییه‌وه بگه‌ڕێنه‌وه نیشتمان، ستراتیژی هاتنی ئێمه بۆ ئێره دیزاینێك بوو بێ پاشگه‌زبوونه‌وه‌و مێژوو حكوم ده‌دات كه سووربوونمان پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی لێ ناكرێت، هه‌روه‌ها ئه‌و سووربوونه له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی روون بنیادنراوه‌و نازانم مێژوو بۆ سالانی داهاتوو چیمان له‌سه‌ر ده‌ڵێت.
ناوچه‌ی مه‌ترسیدار
نه‌قیب كریستۆڤه‌ر ئۆفهارت كه سێیه‌م راژه‌ی له‌عیراق ته‌واوكرد ده‌ڵێت: ئاشكرایه كه له‌وانه‌یه هه‌ست به پشێوی بكه‌یت به‌هۆی پێكنه‌هاتنی حكومه‌تی عیراقه‌وه‌و بته‌وێت حكومه‌تی نوێ پێكبێت، به‌لام من هه‌ست به ئومێد ده‌كه‌م و گه‌شبینم، ئه‌مه‌ش ئومێدێكه تا راده‌یه‌ك وا له‌هه‌موو شتێك ده‌كات جوان بێت، پێمانوایه ئاینده‌یه‌ك چاوه‌ڕێی عیراق ده‌كات، ئه‌گه‌رچی ئه‌وه رووبدات یان نا ئه‌و ناوچه‌یه هه‌ر ناوچه‌یه‌كی مه‌ترسیدارو گومانلێكراوه.
به‌گوێره‌ی رای شرۆڤه‌كارانی هه‌واڵ له‌كریستیان گۆڕینی رۆڵی سوپا لێره‌و دووباره بلاوبوونه‌وه‌ی ده‌لاله‌تی وه‌رچه‌رخانێكی سه‌رنجراكێشه له‌م جه‌نگه‌دا له‌سه‌ره‌تای پرۆسه‌ی رزگاركردنی عیراقه‌وه كه پێشبینی ده‌كرا پرۆسه جه‌نگاوه‌رییه‌كان زوو كۆتاییان پێبێت، پاش ئه‌وه به‌رزبوونه‌وه‌ی یاخیبوون هاته ئاراوه له‌لایه‌ن چه‌ند لایه‌نێكه‌وه‌و شه‌ڕی ناوخۆش هات كه هه‌ڕه‌شه‌ی له‌نه‌بوونی هێزه‌كانی ئه‌مریكا ده‌كرد، به‌لام جه‌مسه‌ری سه‌ربازیی جه‌نگاوه‌ری له‌ڕێی ناردنی ده‌یان هه‌زار هێزی تر بۆ شه‌قامه‌كان هۆكارێك بوو كه‌مبوونه‌وه‌ی توندوتیژی.
ئه‌و لیوایه له‌بلاوبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌میدا له‌ترۆپكی جه‌نگه‌كه‌دا 37 سه‌ربازی بووه قوربانی و زیاتر له 200 ی تریشی لێ بریندار بوو، به‌لام له‌بلابوونه‌وه‌ی دووه‌میدا لیواكه ته‌نها یه‌ك ئه‌فسه‌ری له‌كرده‌وه‌یه‌كی خۆكوژیدا لێكوژرا، له‌كاتێكدا قوربانیانی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌عیراق ده‌گه‌نه زیاتر له4400 سه‌رباز جه‌نگه سه‌ره‌كییه‌كه بۆ ئه‌فغانستان گواسترایه‌وه.
عه‌ریف مایك راندۆڵف ده‌ڵێت: سه‌باره‌ت به‌و سه‌ربازانه‌ی به‌شدارییان له‌جه‌نگدا كردووه‌و هاوڕێكانیان له‌ده‌ستداوه نایانه‌وێت به‌شداری له‌جه‌نگێكی تردا بكه‌ن، سه‌باره‌ت به زۆربه‌شمان كوژراوه‌كانمان به‌خۆڕایی نه‌مردوون، ئه‌وان هۆكاری كۆتایی هاتنی جه‌نگه‌كه‌ن.
سه‌رۆك عه‌ریف جێفری هۆكنز ده‌ڵێت: هه‌ندێك له‌و ئه‌مریكییانه‌ی به‌شدارییان له جه‌نگدا نه‌كردووه ده‌ڵێن ده‌بوو چیمان بكردایه له‌جه‌نگێكدا كه به چه‌ك بكرێت؟ منیش وه‌لامم دانه‌وه‌و وتم: كوشتن ئاسانه، ته‌نها په‌نجه به پیلكه‌ی چه‌كه‌كه‌دا بنێ. بۆیه گۆڕانی رۆشنبیری مه‌سه‌له‌یه‌كی زۆر دژواره.
نیفتالی سانچیز ئه‌فسه‌ری ریز كه پێنج جار بۆ عیراق نێردراوه ده‌ڵێت: نه‌وه‌ی داهاتوو له‌عیراق جیاوازییه‌كه ده‌بینن و مێژووش قسه‌ی خۆی ده‌كات كه ئایا مه‌سه‌له‌كه ئه‌وه ده‌هێنێت یان نا؟
عه‌قید نۆریس ده‌ڵێت: پێموایه له‌عیراق توندوتیژی هه‌ر ده‌مێنێت، سه‌باره‌ت به ئێمه جه‌نگه‌كه كۆتایی هات، به‌لام ئایا سه‌باره‌ت به عیراقییه‌كانیش كۆتای هاتووه؟ نه‌خێر، ئه‌وه جه‌نگی ئه‌وانه ئێستا.