ئه‌مریكا ڕۆیشت، به‌ڵام..
ده‌ورووبه‌ردا، هه‌وڵیداوه زۆربه‌ی شته‌كانی ئه‌م گه‌ردوونه بخاته ژێر ڕكێفی خۆیه‌وه، ئه‌م تێز و بیردۆز و دیارده‌یه‌ش له مرۆڤه‌وه گواستراوه‌ته‌وه بۆ ده‌زگا و ده‌وڵه‌ت و سوپا و له‌شكر و ده‌سته و گروپه‌كان كه وه‌كو حه‌ز و وه‌كو به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی ویستوویانه هه‌یمه‌نه‌تی خۆیان به‌سه‌ر ئه‌وانی تردا چ وه‌كو كه‌س و ده‌سته و چ وه‌كو خاك بسه‌پێنن و به‌شێك له خێر و بیری ناوچه‌كانی تر بۆ خۆیان ببێت، له دنیای گلۆبالیزه‌یشن و جیهانگیری و ڕۆژگاری ئه‌مڕۆدا چه‌مكی داگیركاری گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتووه له ڕواڵه‌ت و به‌رگێكی تردا خۆی نمایش ده‌كات و ده‌خاته‌ڕوو.
وڵاتانی داگیركه‌ر پاش داگیركاری و ڕووتانه‌وه و كڕانه‌وه‌ی خێر و بێر ئه‌و ناوچه كۆلۆنی كراوه هه‌رچه‌نده به سیما و ڕواڵه‌ت و له ده‌زگا فه‌رمییه‌كانی خۆیانه‌وه پاشه‌كشه‌ی خۆیان له ناوچه‌ی كۆلۆنیالی كراوه‌كان ڕاگه‌یاندووه. وه‌لێ كه‌م و زۆر به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ ئاماده‌گیان هه‌بووه و تاكو ساڵانێكی پاشتر به‌شه پشكیان له خێر و بێر و داهاتی ئه‌و ناوچه‌یه هه‌بووه و هاوكات داڕێژه‌ری پشتی په‌رده و سیناریۆكانی سیاسه‌تی ئه‌و وڵاته بوونه كاریان بۆ مه‌رام و مه‌به‌سته‌كانی خۆیان كردووه تاكو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیان له فه‌وتان ده‌رباز بكه‌ن.
پاش بڕانه‌وه‌ی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی عیراق وه‌كو ده‌وڵه‌ت فرچكی له‌سه‌ر ده‌ستی داگیركاری گرتووه و داره‌داره و پێڕهوكهشهی هه‌ر له‌سه‌ر ده‌ستی به‌ریتانییه‌كان بوو، له‌سه‌رده‌می پاشایه‌تیش سێبه‌ری ئه‌وان به‌سه‌ر هه‌ره‌می ده‌سه‌ڵاتی عیراقه‌وه هه‌بوو له ژێر چاودێری و به ئاماژه‌كانی به‌ریتانیا كاروباری ده‌وڵه‌تی به ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ به‌ڕێوه‌ده‌چوو.
له‌م قۆناغه‌دا سه‌ره‌تا ئه‌مریكاییه‌كان له عیراقدا به جه‌نگی گه‌رده‌لوولی بیابان ده‌ستیان پێكرد و دواتر به‌كرده‌نی و له‌سه‌ر ئه‌رزی واقع له پرۆسه‌ی ئازادی عیراقدا ته‌واوی هێزی خۆیان به‌كارهێنا و كش مه‌لیكیان به ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆری كرد و ئێنجا خۆیان به هێزی داگیركه‌ر له‌قه‌ڵه‌مدا تاكو هیچ ده‌زگا و دامه‌زراوه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی له هاتن و ڕۆیشتنیان نه‌پرسێته‌وه و خۆیان ئاره‌زوومه‌ندانه سه‌رپشك بن له تهراتێنكردن و مانه‌وه و ڕۆیشتنیان له‌م ناوچه‌یه، بۆ خه‌ڵكی سته‌مدیده و زوڵم چێشتووی عیراق به‌هه‌ر ناوێك هاتن گرنگ نییه، به‌ڵام به‌لایانه‌وه ئه‌وه گرنگ بوو كه قه‌ڵای غه‌در و سته‌م و گورزی داپڵۆسین و سه‌ركوتكاری و ده‌سه‌ڵاتی تۆلیتاریان ته‌فروتونا كرد.
بۆ كوردیش ئه‌و په‌نده كوردییه گرنگ و به‌رجه‌سته بوو كه ده‌ڵێت: "دوژمنی دوژمنه‌كه‌م دۆستمه"، بۆیه هاتنی ئه‌وان بۆ ئه‌و مه‌هام و ئه‌ركه جێگای دڵخۆشی كوردان بوو، نه‌مانی ده‌سه‌ڵاتی مه‌نگه‌نه ئاسای ڕژێمی به‌عس ئاواتێكی له مێژینه‌ی كوردان و جوڵانه‌وه ڕزگاریخوازه‌كه‌ی بوو، دۆستایه‌تی كردنی وڵاتێكی وا زلهێز بۆ گه‌لێك كه ته‌نها خوا و چیاكانی كوردستان پشتوپه‌نای بێت بوو خه‌ونێكی دێرێن بوو به‌هاتنیان مه‌ست و كه‌یلی خۆشه‌ویستی یه‌كلایه‌نه‌ی كردین.
باراك ئۆبامای سه‌رۆكی ئێستای ئه‌مریكا له سه‌روه‌ختی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكادا ئه‌و به‌ڵێنه‌ی به‌خه‌ڵكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكادا كه ئه‌گه‌ر بووه سه‌رۆكی ئه‌مریكا به‌رنامه‌ڕێژی بۆ كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مریكا له عیراقدا ده‌كات، دیاره ئه‌م هانگاوه‌ی ئێستا به‌شێكه له‌و به‌ڵێنانه‌ی كه دابووی وا ده‌یخاته واری پراكتیكی و جێبه‌جێكردنه‌وه، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو كه زیاتر خه‌مخۆر و په‌رۆشی گه‌لانی خۆیانن و مه‌به‌ستیان قایلكردنی دڵی ئه‌وانه نه‌ك مرۆڤایه‌تی و سۆز و به‌زه‌یی.
چاودێرانی سیاسی مانگی ته‌مموزی ئه‌مساڵیان به خۆێناویترین مانگ له‌قه‌ڵه‌مدا و پاش مانگی ته‌مموزیش مانگی ئاب ئه‌مریكاییه‌كان له پرۆسه‌كه خۆی كشانه‌وه‌دا و له هاوكێشه سیاسییه‌كانی ناوچه‌كه به شه‌قاو و پێنگاڤی یه‌كه‌م هاتنه ده‌ره‌وه، بڕیاره تاكو كۆتای ساڵی 2011 دوا سه‌رباز و بنه و باره‌گه‌یان له عیراقدا بپێچنه‌وه و هه‌موو گرفت و كێشه كهڵكهبووهكانی ناوخۆ و ده‌ره‌كی به‌سه‌ر خه‌ڵكی عیراقه‌وه بهجێبهێڵن، ئه‌مه‌ش ئاماژه و ده‌لاله‌ت له‌وه ده‌كات خۆدزینه‌وه بێت له ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه و له‌باشكردنی بارودۆخ و ڕه‌وشی ئیداری و سیاسی و ئابووری ناوچه‌كه.
ئه‌مریكا به هانگاوی یه‌كه‌م كشایه‌وه، به‌ڵام هێشتا تیرۆر مۆتكه و هه‌ڕه‌شه‌ی مه‌رگ له زۆر كونج و كه‌له‌به‌ری عیراق ده‌كات و سێبه‌ریان دێوه‌زمه‌ی تارماییه‌كانی خه‌ڵتانی خوێنكردنی ژن و منداڵ و پیر و لاوی بێ گوناهی دانیشتوانی عیراقه هیشتا سه‌رخان و ژێرخانی كۆمه‌ڵگای عیراقی به به‌ر هێرش و په‌لاماری تیرۆرستان كه‌وتوون و ده‌كه‌ون.
ده‌كشێنه‌وه هێشتا له دۆسیه‌ی و پرۆتۆكۆڵهكانیدا له میتۆد و كارنامهیاندا هیچیان بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌كی وه‌كو كورد نه‌كردووه، كه به‌درێژای مێژوو كۆمهڵوژی و پاكتاوی نه‌ژادی ده‌كرێت و ته‌نانه‌ت له (14) به‌نده‌كه‌ی (ویڵسن)ی سه‌رۆكی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی ئه‌مریكا له ساڵی 1918 بۆ ڕاگرتنی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی و پرسی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی نه‌ته‌وه ژێرده‌سته‌كانی ناوچه‌كه خستیه‌ڕوو سوودمه‌ند نه‌بوو، هاوكات له پرۆسه‌ی ئازادی عیراقدا دۆست و هاوپه‌یمانی شان به‌شانی جه‌نگ و هێرش و هه‌ڵمه‌ته‌كانی ئه‌مریكا بوو بۆ سه‌ر سوپای عیراق ئێستاش وا خه‌ریكه جارێكی تر مجرۆ ده‌بێت.
ده‌ڕوات و هێشتا ده‌ستووری عیراق هه‌ر مه‌ره‌كه‌بی سه‌ر كاغه‌زه و زۆر له پارت و گروپ و ئورگانه‌كانی عیراق باوه‌ڕیان پێی نییه و به‌شتێكی كه‌م بایه‌خ ته‌ماشای ده‌كه‌ن، ته‌نانه‌ت ئه‌و بڕگه و ماده و خاڵانه‌ی كه ته‌بابی و برایه‌تی خه‌ڵكی ئه‌م ناوچه‌یه به‌رقه‌رار و مسۆگه‌ر ده‌كات نه‌ك جێبه‌جێ نه‌كراوه، به‌ڵكو هه‌نگاویشی بۆ نه‌نراوه.
به جێ‌مان ده‌هێڵن و كێشه‌ی ناوچه دابڕاوه‌كان وه‌كو خۆیه‌تی و كێشه‌یه‌كی مه‌ترسیداره و له بۆمبێكی ته‌وقیتكراوی نێوان نه‌ته‌وه‌كانی عه‌ره‌ب و كورد و توركمان ده‌چێت و ماده‌ی (140)ی ده‌ستووری هه‌میشه‌ی عیراق هه‌ر پاشقولی لێده‌گیرێت، هێشتا ئه‌و كوردانه‌ی دانیشتوی ناوچه دابڕاوه‌كانی كوردستان و كێشه له‌سه‌ره‌كانن به ناچاری و له ژێر گوشار و فشاری ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی و هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆریستان ناوچه‌كه و ماڵ و حاڵی به جێده‌هێڵن كۆچ ده‌كه‌ن بۆ ناوچه‌یه‌كی ئارامتر.
ئۆغر ده‌كه‌ن و پرسی پێشمه‌رگه و داهات و بودجه و... هتد، له نێوان حكومه‌تی ناوه‌ندی و حكومه‌تی كوردستاندا هه‌ر به هه‌ڵواسراوی ماوه‌ته‌وه، هێشتا وڵاتانی ده‌وروبه‌ر مرخیان له داگیركردنی ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان خۆشكردووه ده‌ستپارێزی له خومپاره هاویشتن و تۆپباران و قسور له هێرشكاری ناكه‌ن و سنوور و سه‌رحه‌د ده‌به‌زێنن، خه‌ڵكی سیڤیل ده‌كوژن و له زێد و مه‌ئوای خۆیان ئاواره‌یان ده‌كه‌ن.
خۆیان ده‌پێچنه‌وه و بار ده‌كه‌ن لێره كه زیاتر له شه‌ش مانگ به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراقدا بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران تێده‌په‌ڕێ، به‌ڵام دروستبوونی حكومه‌ت بووه‌ته هاتنی گۆدۆ و چاوه‌ڕوانی خه‌ریكه هه‌موو كاته‌كه به‌سه‌ر ده‌بات، لایه‌نه سه‌ركه‌وتووه‌كانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن هه‌ریه‌كه سه‌ری گوریسێكی گرتووه‌وه بۆ خۆی ڕایده‌كێشێ و دانوستاندنه‌كان به‌ره‌و كۆڵانی داخراو ده‌ڕوات ئه‌گه‌ر ده‌ستێوه‌ردان و ئاماژه‌كانی ئه‌مریكا فریای نه‌كه‌وێت، ئه‌مانه سه‌دان دۆسیه و كێشه و گیروگرفتی له‌و بابه‌تانه به نیوه‌ناچڵی و به بێ چاره‌سه‌ر ماونه‌ته‌وه.
من ناڵێم نه‌ڕۆن با بڕۆن و ئۆغریان خێربێت، به‌ڵام كاتێك ئه‌م ناوچه‌یه به جێبهێڵن كه كورد واته‌نی عیراق شامی شه‌ریف بێت و مافه‌كانی كوردیش به‌ته‌واوی له‌و شامهدا فه‌راهه‌م و دابینكرابێت، با له یاده‌وه‌ری ئێمه‌دا به‌جوانی بڕۆن و یاگادرییهكانیان تۆمار بكه‌ن و شانازی له دووتوێی لاپه‌ڕه‌كانی بۆ خۆیان تۆمار كردبێت و چۆن شێر ئاسا هاتن ئاواش شێرانه بڕۆن.