ئايا پۆستی سه‌رۆك كۆمار ده‌درێت به‌كورد؟

ئايا پۆستی سه‌رۆك كۆمار ده‌درێت به‌كورد؟
2010-11-03T07:06:04+00:00

حكومه‌تی داهاتووی عێراق و گه‌يشتن به‌رێككه‌وتنێكی ته‌وافوقی له‌نێوان قه‌واره‌كاندا بۆ دياری كردنی كه‌سێك به‌ سه‌رۆك وه‌زيران، چه‌ند سه‌رچاوه‌يه‌ك ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌ياد عه‌لاوی سه‌رۆكی ليستی عێراقيه‌ ئاماده‌يی خۆی بۆ سازشكردن له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆك وه‌زيران نيشانداوه‌ له‌به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك كۆماردا، له‌لايه‌كی ديكه‌وه‌ سه‌رچاوه‌يه‌كی ديكه‌ له‌هه‌مان ليست رايگه‌ياند كه‌ ئێمه‌ له‌ ئيستحقاقی ئينتيخابی خۆمان هيچ سازش ناكه‌ين كه‌ ئه‌ويش وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زيرانه‌ كه‌ئه‌مه‌ش چه‌ند لێدوانێكی دژ به‌يه‌كن كه‌له‌ ليستی عێراقييه‌ی ئه‌ياد عه‌لاويه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ وه‌رگتنی پۆسته‌ سياديه‌كانی عێراق ده‌درێن. له‌پاڵ ئه‌وه‌شدا مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رايگه‌ياند كه‌ ئێمه‌ هه‌رگيز سازش له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆك وه‌زيران ناكه‌ين و پاڵێوراويشمان بۆ ئه‌وپۆسته‌ جه‌لال تاڵه‌بانييه‌. سه‌رۆكی كوردستان له‌ميانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و نوێنه‌ری حيزب و لايه‌نه‌ سياسيه‌كانی كوردستان و شاندنی دانوستكاری كوردی له‌به‌غدا كه‌ به‌ئاماده‌بوونی جه‌لال تاڵه‌بانی  سه‌رۆك كۆمار له‌هه‌ولێر به‌رێوه‌ چوو رايگه‌ياند كە ئێمە وا بە ئاسانی دەستبەرداری ئەو پۆستە نابین ، هەڵسۆكەوتی هەندێ‌ كەسایەتی و لایەنی عیراقی وایان لێكردین كە زیارتر سوور بین لە سەر وەرگرتنی ئەو پۆستە ، چونكە وەكو پێكهاتەی دووەم لە عیراقدا مافی خۆمانە ئەو پۆستە وەرگرین و قبوڵیش ناكەین خەڵكی دیكە گیرو گرفتی خۆی لەسەر حیسابی كورد چارەسەر بكات.

لە بارەی هەوڵەكانی پێكهێنانی حكومەتی نوێش ، سەرۆك بارزانی تەئكیدی لەوە كردەوە كە بە بێ‌ بەشداری هەر سێ‌ پێكهاتەی سەرەكی عیراق حكومەتی نوێ‌ سەر ناگرێ‌ ، بۆیە تا دوا چركە هەوڵی خۆمان دەخەینە گەڕ تا هەموو ئەو پێكهاتە سەرەكیانە بەشداری لەو حكومەتەدا بكەن.

له‌لای خۆشيه‌وه‌ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری عێراق لە سەر مەسەلەی سەرۆكایەتی كۆمار دواو رایگەیاند كە لە هەر دوو خولدا لە لایەن سەرۆك بارزانی یەوە بۆ ئەو پۆستە كاندیدكراوە و لە ماوەی رابردووشدا و بە شاهێدی هەموو لایەك توانیویەتی وەك عیراقیەك رەفتار بكات و پێداگیری كوردیش لەسەر وەرگرتنی ئەو پۆستە هەر وەك سەرۆك بارزانی ئاماژەی پێكرد بۆ هەڵوێستی هەندێ‌ لایەن دەگەڕێتەوە كە لە چەند بۆنەیەكدا رایانگەیاندبوو كە نابێ‌ ئەو پۆستە بدرێتە كورد ، وەك ئەوە وابێ‌ كە كورد هاوڵاتی پلە دوو بێت و مافی ئەوەی نەبێ‌ كە ئەو پۆستە وەرگرێتەوە و دووپاتیشیكردەوە كە كورد وەك هەر پێكهاتەیەكی دیكە مافی خۆیەتی ئەو پۆستە وەرگرێتەوە و بەشدار كاراشی هەبێ‌ لە بەریوەبردنی عیراقدا.

له‌پاشاندا دكتۆر رۆژ نوری شاوه‌يس سه‌رۆكی شاندی دانووستكار له‌به‌غدا كه‌له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا به‌شدار بوو له‌لێدوانێكيدا تیشیكی خستەسەر ئه‌وه‌ی كە دەسپێشخەرییەكەی سەرۆك بارزانی رەهەندێكی زۆری وەرگرتووە و لە لایەن نەتەوەیەكگرتووەكان و كۆمكاری عەرەبی و وڵاتی توركیا و ئێران زۆربەی هەرە زۆری وڵاتە عەرەبی و بیانییەكانەوە پشتگیرییەكی تەواوی لێكراوە وەك تەنها چارەسەرێك بۆ دەرچوونی عیراق لەو قەیرانە سیاسییەی كە تێی كەوتووە و راشیگەیاند كە كورد بوەتە هۆكاری سەرەكی چارەسەركردنی كێشەكان و بەرژەوەندی باڵای عیراقیشی خستۆتە پێش هەموو بەرژەوەندییەك و هیوای خواست كە هەموو لایەك پشتگیری لەو كۆبوونەوانە بكات . له‌لێدوانێكی تايبه‌تيشدا بۆ ماڵپه‌ری شه‌فه‌ق خاتوو عاليه‌ نوسێف رايگه‌ياند كه‌ ليستی عێراقه‌ له‌پێناو ده‌ربازبوون له‌وقه‌يرانه‌ سياسيه‌ی كه‌عێراق پێيدا تپێپه‌ر ده‌بێت و وه‌كو هه‌ستكردن به‌به‌رپرسياريه‌تێكی ئه‌خلاقی و سياسی سازشمان له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆك وه‌زيران كردووه‌ له‌به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك كۆماری، وه‌ سوور بوونی ليسته‌كه‌شی له‌به‌شداری كردنی پرۆسه‌ی سياسی دووپاتكرده‌وه‌و هێمای به‌وه‌كرد كه‌ له‌حكومه‌تی داهاتوودا هه‌وڵ ده‌ده‌ن كه‌ ده‌سه‌ڵاته‌كان له‌ژێر ده‌ستی تاكه‌لايه‌نێكدا كۆنه‌بێته‌وه‌ و گۆرانيش له‌سيسته‌می ناوخۆی په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی وه‌زيران و ده‌زگا ئه‌منيه‌كاندا ده‌كه‌ن له‌پێناو باشكردنی گوزه‌رانی عێراقيه‌كان كه‌ له‌ماوه‌ی چوار ساڵی داهاتوو له‌دۆخێكی ناله‌باردا ژياون.

عادل به‌رواری ئه‌ندامی ئيئتيلافی كوتله‌ كوردستانيه‌كان له‌لێدوانێكيدا بۆ شه‌فه‌ق رايگه‌ياند كه‌ وه‌كو مافێكی نه‌ته‌وه‌يی كه‌ كورد نه‌ته‌وه‌ی دووه‌مه‌ له‌عێراقدا به‌مافی خۆمانی ده‌زانين كه‌ پۆستی سه‌رۆك كۆمار وه‌ربگرين، ئه‌و دۆسيه‌يه‌ش له‌نێوان هه‌ردوو ئيئتيلافی هاوپه‌يمانی نيشتمانی و ئيئتيلافی كوتله‌ كوردستانيه‌كاندا يه‌كلاكراوه‌ته‌وه‌ به‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆك وه‌زيران پشكی كوردبێت، به‌هه‌مان شێوه‌ له‌كۆبونه‌وه‌ی لايه‌نه‌ سياسيه‌كانی كوردستان له‌هه‌ولێر له‌گه‌ڵ هه‌ردوو سه‌رۆك بارزانی و تاڵه‌بانی هه‌موو لايه‌ك ره‌زامه‌نديان پيشانداوه‌ له‌سه‌ر جه‌لال تاڵه‌بانی بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك كۆمار.له‌باره‌ی دانووسانه‌كانی هه‌ردوو ئيئتيلافی كوردستانی ئيئتيلافی عێراقيه‌ به‌رواری ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه‌ لێكنزيكبوونه‌يه‌ك له‌نێوان هه‌ردوولادا به‌ديده‌كرێت به‌ڵام ‌ تاوه‌كو ئێستا عيراقيه‌ به‌شێوه‌يه‌كی روون و فه‌رمی وه‌ڵامی وه‌ره‌قه‌ی كوردييان نه‌داوه‌ته‌وه‌ و سه‌رۆك بارزانيش داوای له‌هه‌موولايه‌نه‌سياسيه‌كان كردووه‌ كه‌له‌نزيكترين كاتدا وه‌ڵامی وه‌رقه‌ی كوردی بده‌نه‌وه‌ بۆ كۆتايی هێنان به‌قه‌يرانه‌كه‌. هه‌روه‌ها عه‌لی عه‌لاق ئه‌ندامی ئيئتيلافی هاوپه‌يمانی نيشتمانی به‌شه‌فه‌قی راگه‌ياند كه‌ وه‌كو هاوپه‌يمانی نيشتمانی له‌گه‌ڵ لايه‌نی كورديدا له‌سه‌ر هه‌ردوو پۆستی سه‌رۆك وه‌زيران و كۆمار رێك كه‌وتووين و لايه‌نه‌كانی تريش ده‌توانن له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌نێوان خۆياندا رێبكه‌ون. به‌نيسبه‌ت پۆسته‌وزاريه‌كانيشه‌وه‌ عه‌لاق رايگه‌ياند كه‌ له‌حكومه‌تی ئاينده‌دا هه‌موولايه‌نه‌كان به‌پێی ئيستيحقاقی ئينتيخابی خۆيان پشكيان ده‌بێت له‌پۆسته‌ وزاريه‌كاندا.

Shafaq Live
Shafaq Live