ماریت ریسنبێک به‌رپرسی فێستیڤاڵی فیلمی "بەرلین" چووه پێشوازی ستافی دەروازەی خەونەکان
یەکەمین نمایش کردنی به‌ڵگه‌فیلمی سینه‌مایی "دەروازەی خەونەکان" (دروازە رویاها) DREAMS’ GATE لە بەشی رکابه‌ری "نەوەکان" Generations لە حه‌فتا و سێهه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "بەرلیناله" Berlinale بە ئامادەبوونی "نگین ئەحمەدی" دەرهێنەر، "ئیلاهه نه‌وبەخت" بەرهەمهێنەر، "لوقمان سۆخه‌نوه‌ر" مۆنتاژ، "حوسێن میرزاقولی" مۆسیقا و "سامان مەجدوه‌فایی" چێ‌کردنی ڕەنگ و تاقیگەی وێنه‌گری، "تەیم حوسێن" (هۆگر) Taim Hussein بەڕێوەبەری بەرهەمهێنان له سووریا و "مەنسوور جیهانی" ڕاوێژکاری ڕاگەیاندن؛ لە سینەما "ئۆرانیا" له شاری به‌ڕلین له وڵاتی ئه‌ڵمانیا بەڕێوەچوو.
فیلمی "دەروازەی خەونەکان" لە نمایشە سەرەکییەکەی خۆیدا لە هۆڵی گەورە و قەرەباڵغ له جه‌ماوه‌ری سینەمای "ئۆرانیا" Urania له شاری به‌ڕلین چووه سه‌ر په‌رده و لە لایەن بینەرانی ئامادەبووی فێستیڤاڵی "برلیناله" پێشوازی لێ‌کرا و به‌رده‌وام چەپڵەی بۆ لێدرا و پاشان، کۆبوونه‌وه‌ی پرسیار و وەڵامی ئه‌و به‌رهه‌مه بەڕێوەچوو.
لە سەرەتای ئەم دیدارەدا، "نگین ئەحمەدی" ده‌رهێنه‌ری "دەروازەی خه‌ونه‌کان" سەبارەت بەو جلە جوانەی که لەبەری کردبوو، گوتی: ئەمه جلی شاری پاوە لە ناوچەی هه‌ورامانات و یەکێکە لە شوێنە ناوازە و ڕەسەنەکانی کوردستان.
ئه‌و لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: کاتێک چوومە ناو "ڕۆژاوا"، تێگەیشتم کە ژنان چەندە به‌هێزتر لە پیاوان شەڕ دەکەن؛ بەڵام جەوهەری ڕووخساری ژن به‌ره‌و به‌ره‌که‌ت، میهرەبانی و خۆشەویستییە و هەمیشە لە زه‌ین و مێشکمدا ژن بە باران وێنا دەکەم؛ چونکە کاتێک ده‌ست ده‌کات به بارین، به هەموو شتێک سەوزی و جوانی دەبه‌خشێت. بەڵام شەڕ، بە شێوەیەکی سروشتی ئەم ڕووخسارە پیشانی من نادات و پێم وابوو که شەڕ، ڕووخسارێکی ژنانه‌م بەم شێوەیە به من پیشان نادات. لە "ڕۆژاوا" هەم شەڕم ده‌بینی و هەم منداڵی ناو ده‌روونی ژنێکم ده‌بینی. لە نزیکەوە تێبینیم کرد کە له ته‌نیشت ئه‌و ژنانه بوونه‌ی ئەم کچانە هه‌یانه؛ چەنده فەرماندەیه‌کی بەهێز و ئازان.
لە بەشێکی دیکەی ئەم کۆبوونه‌وه‌یه‌دا، "ئیلاهه نه‌وبەخت" بەرهەمهێنەری "دەروازه‌ی خەونەکان" سەبارەت بە کاریگەریی سینەما گوتی: ئێمه‌ی سینه‌ماکاران ئه‌و کاره‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ین، ئه‌مه‌یه که زمانی دەربڕینی ئەو شته‌ی که به‌سه‌ر خه‌ڵکی لەو ره‌نج و ئازارانه‌ی به‌سه‌ر ئه‌واندا تێده‌په‌ڕێت و ئەزموونی دەکەن، وێنای بکه‌ین. ئێمه لەم فیلمەدا هەوڵمان دا ئەو ئازارەی کە به‌سه‌ر ژنانی خه‌باتکار و تێکۆشەری کوردی کۆبانی تێپەڕیوه و بەرخۆدان و خۆڕاگریی جێی ستایشی ئه‌وان لە کرداردا و نەک بە قسە، بیبینین و بیخه‌ینه به‌ر چاو و ئه‌وه، لە ڕوانگەی کچێکی ئێرانییەوە کە بۆ بەدەستهێنانی ناسنامەی ژنێک هه‌وڵ دەدات. لە ڕاستیدا کامێرای ئێمە بەو وێنەسازی و ئه‌و سینەمایه‌ی که دروستی دەکەین لە جیهانی هەستیاری ئەمڕۆدا باشتر لە هەر لێدوانێک و ڕەنگە ئەو میدیایانەی کە بوونیان هەیە؛ قسه ده‌کات و ده‌دوێت.
نه‌وبەخت سەبارەت بە بەرهەمهێنانی فیلمی "دەروازەی خەونەکان" گوتی: بەرهەمهێنانی ئەم فیلمە پێنج ساڵی خایاند و لەبەر ئەوەی که ئێمه هەرگیز به دوای پشتگیری له هیچ کەشێکی ئایدیۆلۆژیکی نه‌بووین و تەنیا بە دوای ڕوانگەی مرۆیی و بەرخۆدانی قارەمانانەی ئەو کچانەدا بەرامبەر بە گرووپی تیرۆریستی داعش دەگەڕاین، هه‌ر به‌م هۆیه له مۆنتاژکردنی فیلمەکەدا، دەبوو زۆر وردبین بین کە بۆ لای بانگه‌شه یان پشتگیری کردن له بیرکردنەوەیەکی دیاریکراو نه‌چین. هه‌ر بۆیە، مۆنتاژکردنه‌که‌ی زۆر قورس بوو، لانیکه‌م نزیکەی دوو ساڵ و نیوی کات خایاند؛ بەڵام ئەو شتەی که لە کۆتاییدا بینرا، هیچ جۆره پاڵپشتی و پشتڕاستکردنەوەیەک ناکات، بەڵکوو ئه‌و ژیان و خەونانەی کە لە دڵی شەڕدا لەبیر دەکرێن و جیهان چاوه‌کانی به‌سه‌ر ئه‌وه‌دا به‌ستووه، ئێمه هەوڵماندا وێنای بکەین.
بەرهەمهێنەری به‌ڵگه‌فیلمی سینه‌مایی "دەروازه‌ی خەونەکان" گوتی: کاتێک که "نگین ئەحمەدی"، چوار ساڵ لەمەوبەر تیزەرێکی بۆ من هێنا و شێوازی ژیانی ئەوم لە "ڕۆژاوا" بینی؛ هەرگیز نەمتوانی چاوەکانی خۆم دابخەم، چونکە هەستم دەکرد، منیش وەک کچێکی گەنج، لە گۆشەیەکی ئەم جیهانەدا، بۆ گه‌یاندنی دەنگی کچە شەڕڤانه‌کانی کۆبانێ بۆ جیهان، پشکم هەیە و له‌وانه‌یه له‌م رێگایه‌دا بتوانم یارمه‌تی بده‌م که قۆناغەکانی کۆتایی فیلمەکە ته‌واو بکرێت و پێم وایە ئەمە ڕوویدا و ئێستا، فیلمەکە لە شوێنی دروستی خۆیدا و لە ڕووداوێکی گەورەی وەک فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "بەرلین" دایە و دەتوانێت خۆی بناسێنێت و لەمەودوا من هیوادارم که گەشتەکانی فیلمەکە درێژه‌ی هه‌بێت.
"نێگین ئەحمەدی" لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: چەند ڕۆژێک لەمەوبەر، له لایه‌ن یەکێک لەو کچە شەڕڤان و خه‌باتکارانه‌ی کە لە فیلمی "دەروازەی خەونەکاندا" بینیتان، پەیامێکم به ده‌ست گەیشت، کە دەڵێت ئێمە نەک تەنیا له‌به‌ر خۆمان، بەڵکوو بە نوێنه‌رایه‌تی له هه‌موو جیهان له‌گه‌ڵ داعش شەڕمان کرد و ئێستا بۆ ئێمە زۆر مایه‌ی ناره‌حه‌تی و ئازاره که بەداخەوە هەموو جیهان و بە تایبەت وڵاتانی ئەوروپایی ئێمه‌یان لەم هەلومەرجە سەخت و دژوارانه‌ی شەڕ، هێرشەکانی تورکیا و هەروەها بوومەلەرزەکەی ئەم دواییەدا ئێمەیان فه‌رامۆش کردووە و ئەمە بۆ ئێمە زۆر بە ئێش و ئازارە.