سقان کلیپی "بی‌گاە" بە ئاوازدانان و ژه‌نیاریی فه‌رنوود ئیلهامی و به دەنگی ئەبولفەزل دێهقان بڵاوکرایەوە
موزیکزانی کرماشانی "فەرنوود ئیلهامی" ئاوازدانەر و ژه‌نیاری ته‌نبوور، لە نوێترین بەرهەمی مۆسیقایی خۆیدا، لەسەر بنەمای شیعرێکی حەزرەتی مەولانا؛ پارچه مۆسیقا و گۆرانی "بی‌گاە" Timeless واته "بێ‌کات"ی خولقاندووه کە بە دەنگی "ئەبولفەزل دێهقان" و به هاوڕێیه‌تی ئەندامانی تیپی مۆسیقای "ساجنار" به شێوه‌ی کلیپێک بڵاو کراوەته‌وه و ئێستاکه، بۆ هۆگرانی هونه‌ر و ئاشقانی مۆسیقا لە سەرتاسەری وڵات‌دا بەردەستە.
کلیپی "بی‌گاە" واته "بێ‌کات"، پارچه شیعرێکی سێ به‌شییه لە دیوان "شەمس"دا کە هه‌ڵبژارده و بەشێک لەم شیعرانە لەم بەرهەمەدا گرد و کۆ کراونەتەوە.
به‌شی سه‌ره‌تای هه‌ر سێ غه‌زه‌له‌که بەم بڕگەیە دەست پێدەکات: بێ‌کات بوو، دوای ماوەیەکی کەم، بێ‌کات بوو، "خۆره‌تاو" چووە ناو چاڵ و بیرەکەوە. هەندێک لە شرۆڤەکاران، پێیان وایە که مه‌به‌ست و مانای خۆره‌تاو لەم سێ پارچه شیعره‌دا، "شەمس تەبریزی"یە کە ده‌کووژرێت و تەرمەکەی فڕێ ده‌ده‌نه ناو بیرێکەوە.