پەردەلادان له پۆستەری "دەروازەی خەونەکان" لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی بەرلین
بەڵگەفیلمی سینەمایی "دەروازەی خەونەکان" (دروازە رویاها) DREAMS’ GATE لە دەرهێنانی سینەماکاری پاوەیی "نگین ئەحمەدی" و لە بەرهەمهێنانی خاتوو "ئیلاهە نەوبەخت" لە یەکەمین نمایشی جیهانی خۆیدا لە بەشی پێشبڕکێی "نەوەکان" Generations لە حەفتا و سێیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "بەڕلینالە" Berlinale لە وڵاتی ئەڵمانیا نمایش دەکرێت و بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی ئەم بەشە، لەگەڵ بەرهەمی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان ڕکابەری دەکات.
پۆستەری ئینگلیزیی "دەروازەی خەونەکان" به وێنەیهک له کچانی جەنگاوەری کۆبانێ لە خهبات دژی تاقمی تیرۆریستی داعش؛ لە لایەن "ئیحسان بەرئابادی" بۆ بەشداری کردن لە بەرلیناله دیزاین و داڕشتنی بۆ کراوە و بە ئامانجی ئاشناکردنی بینەران و بهردهنگهکان لهگهڵ ئەم بهرههمه سینهماییه بڵاوکراوەتەوە.
ئەم فیلمە کە بەرهەمهێنانەکەی زیاتر لە شەش ساڵی کات خایاندووە، چیرۆکی کچێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ بینەر دەگێڕێتەوە کە بە دوای بەشێک لە شووناسی خۆیەوە بە کامێڕاکەی دەچێتە ناو کچە شەڕڤانەکانی کۆبانییەوە؛ کچانێک کە نە تەنیا لەگەڵ داعش، بەڵکوو بۆ جیهانی خۆیانیش شۆڕشیان کردووە.
ئەمجارە، خودی فیلمساز و کامێڕاکەی هاوڕێی دەبن لە ڕووبەڕوبوونەوە لەگەڵ جیهانی دەورووبەری ژنانی خەباتکار و ئەو بایخانەی کە شەڕی بۆ دەکەن.
بەرهەمهێنان و بڵاوکردنەوەی نێودەوڵەتی ئەم بەرهەمە بەڵگەفیلمە سینەماییە، لە ئەستۆی ڕێکخراوەی سینەمایی "تەسویر گوستەر ئیلاهەی پارسی" (ئیلی ئیمەیج) Eli Image بە بەرپرسیارییەتی خاتوو ئیلاهە نەوبەختە.
ئەمە سێیەمین ئامادەبوونی "ئیلاهە نەوبەخت" وەکوو بەرهەمهێنەر لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "بەڕلین" دێتەئەژمار؛ ساڵی پاریش ئەو بە بەرهەمهێنانی فیلمی سینەمایی "ڕۆژی سێو" (روز سیب) The Apple Day لە دەرهێنانی "مەحموود غەفاری" لە "بەڕلینالە" ئامادەبوو.
حەفتا و سێیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "بەڕلین" لە ڕۆژانی 16 تا 26ی فێبریوەری 2023 لە شاری بەڕلین لە وڵاتی ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت