لـه خه‌یاڵمای
لـه خه‌یاڵمای
ڕێبوار ئالانی
چـاو دائه‌خه‌م ، ئــه‌یکه‌مه‌وه
دایــم لـــه ناو هـۆده‌کــه‌می
گــه‌رچی ناسک و ئـه‌ویـنی
بـه‌ڵام شـێـوه هـه‌وری ته‌می
*****
کـه سه‌یری ژووره‌کـه‌م ئه‌که‌م
تـــابلۆکانـی لـه شـێـوه‌ی تـۆن
زۆرجـار خــه‌یـاڵ ئهمـباتـهوه
لـه‌گـه‌ڵ تـۆدا لــه گـفـتـوگـۆن
*****
ئـاوێـنــه و پـهیـکهر و کاتـیش
ڕهنگـدانهوهی ... بـێ کـۆتایی
لـێـم بوویـته سێـبهرهکهی خۆم
هــــهمـیـشه وه‌کـــو تـــارمایی
*****
بـه‌م دڵـه بــــێ خــۆزگـهیـهوه
که‌چی هـه‌ر چـاوه‌ڕوانـی تۆم
گــــهرچـی بریـنـی ئـــهویـنێ
ئـهوهتـانـێ لـــه بـهخـتی خـۆم