ژنانی ئه‌فغانستان و مافه به‌هه‌ده‌ر دراوه‌كان
وێنه‌كه زه‌حمه‌ته له‌بیر بكرێت و پێمانده‌ڵێت مه‌ترسییه‌كانی ناوخۆی ئه‌فغانستان چه‌ند گه‌وره‌ن و ده‌رئه‌نجامه‌كانی نشوستهێنان به‌تایبه‌تی بۆ ژنان، چه‌نده ئازاربه‌خش ده‌بن.
نه‌شته‌رگه‌ریی بۆ ده‌كرێت
چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر له‌كالیفۆرنیا چاوم به(بیبـی عائیشه) كه‌وت و له‌وێ به‌سایه‌ی هاوسۆزی زۆرێك له‌كه‌س و رێكخراوه‌كان نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی جوانكاری بۆ ده‌كرێت، به‌ڵێ به‌تێپه‌ڕبوونی كات شوێنه‌واری ئه‌و شێواندنه چاره‌سه‌ر ده‌كرێت كه كچه‌كه تووشی هاتووه، به‌لام ره‌نگه زه‌حمه‌ت بێت به‌سه‌ر ئه‌و شۆكه ده‌روونی و سۆزدارییه‌دا زاڵ بێت كه بینیویه‌تی.
سیستمێكی دیموكراسی ساوا
به‌سه‌رهاتی بیبـی عائیشه‌و بلاوبوونه‌وه‌ی تۆقاندن و توندوتیژی دژی ژنانی ئه‌فغانستان كۆمه‌ڵێك پرسیاری گرنگ ده‌خه‌نه به‌رده‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی كه بۆ دامه‌زراندنی ئه‌م سیستمه دیموكراسه ساوایه كارده‌كه‌ن، ئایا ده‌وڵه‌تی ئه‌فغانستان پاراستنی مافی گشتی هاوولاتیان له‌ئه‌ستۆ ده‌گرێت؟ یاخود ده‌وڵه‌تێك ده‌بێت بوار به‌به‌رده‌وامبوونی چه‌وساندنه‌وه‌ی ژنان ده‌دات؟ ئه‌م پرسیارانه سه‌باره‌ت به‌و بهربهرهكانیانه پرسیاری بنه‌ڕه‌تین كه رووبه‌ڕووی ئه‌و كه‌سانه ده‌بنه‌وه كه ئاره‌زوومه‌ندن.
ژنان به‌ندكراوی ماڵ بوون
نۆ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر زۆر كه‌س له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا به‌و سه‌ركوتكاری و مامه‌ڵه دڕندانه‌یان زانی كه له‌كاتی حوكمی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیباندا له‌ناو ئه‌فغانستاندا باو بوو، به‌جۆرێك قه‌ده‌غه بوو كچان بچنه خوێندنگه‌و ژنان به‌ندكراوی ناوماڵ بوون و نه‌یانده‌توانی بۆ چاره‌سه‌ركردنیش بچنه لای پزیشك، له‌ناو ئه‌فغانستاندا به‌رزترین رێژه‌ی مردنی مندالانی تازه له‌دایكبوو و دایكان له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا هه‌بوو، حاڵی حازر چه‌ند ئاماژه‌یه‌كی ئومێدبه‌خش هه‌یه سه‌باره‌ت به به‌ره‌وپێشچوون، به‌جۆرێك پتر له(6.2)ملیۆن خوێندكار له‌ناو ئه‌فغانستاندا چوونه‌ته به‌ر خوێندن كه(35%)یان كچن، هه‌روه‌ها ژنان چه‌ند پۆستێكی وه‌زاره‌ت و پۆستی پارێزگاریان هه‌یه، ژماره‌یه‌ك ژنیش بۆ ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی(په‌رله‌مان) هه‌ڵبژێردراون و دامه‌زرێندراون، جگه له‌وه‌ش كۆمه‌ڵێك ژنی ئه‌فغانی هه‌ن وه‌كو خاوه‌نكارو مامۆستا‌و پارێزهرو به‌شێكی پێویست بۆ گه‌شه‌كردنی ئابووری ئه‌فغانستان له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێن.
كه‌لتووری ترس و
ناچاركردنی ژن
هه‌ندێك ئاسته‌نگی خه‌ته‌رناك هه‌ن، واته هێشتا كه‌لتووری ترس هه‌ندێك ژنی له‌ناوچه‌و دێهات نشینه‌كاندا ناچار كردووه بێده‌نگی بنوێنن، به‌تایبه‌تی ئه‌و ژنانه‌ی زاتی ئه‌وه‌یان كردووه وانه بڵێنه‌وه به‌رده‌وام نامه‌ی هه‌ڕه‌شه‌یان پێده‌گات، ئه‌گه‌رچی ده‌ستووری ئه‌فغانستان(25%)ی كورسییه‌كانی په‌رله‌مانی بۆ ژنان مسۆگه‌ر كردووه، به‌لام كرده‌وه‌ی تیرۆركردن وایكردووه چه‌ندین ژنی ناودارو زۆرێك له‌ژنان له‌ژیانی گشتی دوور بكه‌ونه‌وه‌و زۆرێكیش له‌وانه‌ی كه ماونه‌ته‌وه به‌هۆی ترسه‌وه بێده‌نگن، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌ندێك سه‌ركرده‌ی ئه‌فغانستان كرده‌وه‌كانی توندوتیژییان مه‌حكوم كردووه‌و داكۆكییان له‌مافی ژنان كردووه، هه‌ندێكی تریشیان بێده‌نگن و به‌و هیوایه‌ن ئاشتی بێته‌دی، به‌لام ئاشتییه‌ك هه‌تاسه‌ر نابێت كه له‌سه‌ر حیسابی مافی نیوه‌ی هاوولاتیاندا به‌ئاكام بگات.
نیوه دیموكراسی،
دیموكراسی نییه
ئه‌و ده‌ستدرێژییانه‌ی كه دژی ژنان پیاده ده‌كرێن ئاسایشی گشتی ئه‌فغانستان له‌ق ده‌كه‌ن، جگه له‌وه‌ش ئه‌و كه‌لتووره‌ی كه له‌زوڵمی كۆمه‌ڵه هاوولاتییه‌ك خۆش ده‌بێت، دواجار ناتوانێت رێز لههاوولاتیانی خۆی بگرێت، بۆ نموونه چوار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، ژنێكی كوه‌یتی له‌پێناوی به‌ده‌ستهێنانی مافی ده‌نگدان بۆ ژنان خه‌باتی كرد‌و په‌یامێكی ناردبوو تێیدا وتبووی(نیوه دیموكراسی، دیموكراسی نییه) ئه‌م په‌یامه ده‌نگدانه‌وه‌ی له‌نێو گه‌لی كوهیتدا هه‌بوو، هه‌ر له‌و ساڵه‌شدا بوو كه ژنان توانیان مافی ده‌نگدان به‌ده‌ستبهێنن.
به‌دیموكراسی راسته‌قینه له‌قه‌ڵه‌م نادرێت
ئێستا وشه‌كانی رۆلا، داوای لێپێچینه‌وه له‌گه‌لی ئه‌فغانستان و گشت ئه‌و ده‌وڵه‌تانه ده‌كات كه ژنان تیایاندا ده‌چه‌وسێندرێنه‌وه، ئه‌و دیموكراسییه‌ی كه نیوه‌ی دانیشتووانه‌كه‌ی خۆی به‌بێده‌نگی به‌هۆی ترس و كرده‌وه‌كانی توندوتیژی و تۆقاندنه‌وه جێده‌هێڵن بهدیموكراسییهكی راسته‌قینه له‌قه‌ڵه‌م نادرێت، هه‌روه‌ها ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌ی كه ناتوانێت مافی ژنان بپارێزێت به‌كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ئازاد ئه‌ژمار ناكرێت، بۆیه پێویسته سه‌ركرده‌كانی ئه‌فغانستان به‌كرده‌وه‌و گرتنه‌به‌ری سیاسه‌تی پێویست نه‌ك ته‌نیا به‌قسه‌ی بریقه‌دار، داكۆكی له‌مافی ژنان بكه‌ن، ناشكرێت به‌قوربانیدان به‌مافی ژنانی ئه‌فغانستان ئاشتبوونه‌وه‌یه‌كی راسته‌قینه به‌ئاكام بگات، بگره ئه‌م كاره به‌ره‌وپێشچوون له‌ناو ئه‌فغانستان سه‌راوژوور ده‌كاته‌وه‌و هاوولاتیان بۆ ئه‌و هه‌لومه‌رجه خه‌ته‌رناكه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه ئه‌و رۆژگاره‌ی كه له‌سه‌رده‌می بزووتنه‌وه‌ی تاڵیباندا باڵی به‌سه‌ر ولاتهكهدا كێشابوو.
زامنكردنی ئاشتی و خۆشگوزه‌رانیی
چه‌ند رێگایه‌كی روون له‌به‌رده‌م ئه‌و كه‌سانه‌دایه كه زامنكردنی ئاشتی و خۆشگوزه‌رانیان له‌ناو ئه‌فغانستاندا پێسپێردراوه، به‌لام پرسیارێك هه‌یه خۆی قوت ده‌كاته‌وه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه، ئایا ئه‌فغانستان ده‌بێته ده‌وڵه‌تێك بوار بۆ ژنان بڕه‌خسێنێت؟ یاخود له‌ناو ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌دا ژنان دووچاری چه‌وساندنه‌وه ده‌بنه‌وه؟ ئه‌مه ساته‌وه‌ختی هه‌ڵبژاردنی رێگاكه‌یه‌و پێویسته گه‌لی ئه‌فغانستان له‌م بڕگه‌یه‌ی مێژووی خۆیاندا چاكترین شت به‌دیبهێنن.
لۆرا بوش؛ خانمی یه‌كه‌می پێشووی ئهمریكاو راوێژكاری فه‌خری ئه‌نجومه‌نی ژنانی ئه‌مریكا-ئه‌فغانستانه، هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ده‌ستپێشخه‌ری ژنانه لهئهنیستوتی بوش لهدالاس، كه ئامانجی ئه‌وه‌یه ده‌رفه‌تی ئابووری و كۆمه‌لایه‌تی زیاتر بۆ كچان و ژنان له‌ناو ئهمریكاو له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا دابین بكات.
سه‌رچاوه: رۆژنامه‌ی (واشنتۆن پۆست)
KNWE