چۆن موسته‌فا که‌ماڵ بوو به باوکی تورکان؟
کۆمه‌ڵگه‌ی جیهانیشدا ده‌سترویشتووترین دوژمنی کورده. ریژیمی ئیستای تورکیه که نزیک به سه‌دساڵ پێش ئیستا بناغه‌کانی داڕێژران به‌رهه‌می بیر و تێکۆشانی که‌سێکه به ناوی موسته‌فا که‌ماڵ ئاتا تورک (باوکی تورکان) بۆیه گرنگ و پیویستیشه که کوردان به‌وردی میژووی ئه‌م سه‌دساڵه‌ی تورکییه و به تایبه‌تی ئه‌تاتورک و بیره‌کانی بخوێننه‌وه. ئه‌م وتاره هه‌وڵ ئه‌دات ههنگاوێکی بچووک بێت له‌م بواره‌دا.
---------------------------------
ئاوڕدانه‌وه‌یه‌کی کورت له میژووی عوسمانی
سه‌ره‌تاکانی 1300 ی زایهنی هێندێک خێڵ و عه‌شیره‌تی تورک له ئاسیای ناوه‌ڕاسته‌وه که له ده‌ست کوشتار و تاڵانی تورکه مه‌غۆله‌کان هه‌ڵاتبوون گه‌ییشتنه ئه‌ناتۆلیا و له لایه‌ن عه‌لائه‌دین کهیقباد سولتانی سه‌لجووقییه‌وه جێگایان پێدرا و له ناوچه‌یه‌کی نێوان ئه‌مپراتۆری بیزانس و سهلجۆقیدا نشته‌جێ بوون.* ئامانجی سه‌لجووقییه‌کان له‌مکاره قایمکردنی سنووره‌که‌یان بوو که هه‌رده‌م مه‌ترسی هێرشی بیزانسهکانی له سه‌ر بوو.
ورده ورده عه‌شیره‌تی دیکه‌ی تورک هاتن و ناوچه‌ی دیکه‌یان بۆ خویان داگیرکرد و له‌گه‌ڵ لاوازبوونی سه‌لجووقییه‌کانیش دا ئه‌م خێڵه کۆچه‌رانه له مێوان و ئاواره‌وه بوونه خاوه‌ن ماڵ و له هه‌ردووک ده‌سه‌ڵاتی رووله لاوازی ناوچه‌که خاکیان دابڕ کرد و شاری بورسه‌یان کرده پێته‌ختی خویان. ساڵی 1453 سوڵتان موحه‌مه‌دی یه‌که‌م کۆنستانتینپوول ، پایته‌ختی ئه‌مپراتووری بیزانسی داگیر کرد**، ناوی ئیسلامبووڵی له سه‌ر دانا و بناخه‌ی ئه‌مپراتۆری عوسمانی داڕشت که ئیده‌عای رێبه‌ری گشت موسوڵمانانی جیهانی ده‌کرد.
ساڵی 1514 سوڵتان سه‌لیمی یه‌که‌م له چاڵدڕان، شا سمایلی سه‌فه‌وی تێکشکاند*** ، ته‌ورێز پایته‌ختی سه‌فه‌وییه‌کانی داگیر، تاڵان و وێران کرد و دواتر رووی کرده شام، به‌غدا، قاهێره، سوڵتانی میسری هه‌ڵواسی ودواتر قودس و سه‌ره‌نجام مه‌که‌ی گرت. خاده‌می "ماڵی خودا''ی بانک کرد، کلیلی ''حه‌ره‌مه‌ینی شه‌ریفه‌ینی'' لێ سه‌ند وخوی وه‌ک خه‌لیفه‌ی موسوڵمانانی دنیا و خاده‌می ماڵی خودا راگه‌یاند.
ستراتێژی به‌رده‌وامی ده‌سه‌ڵات له عوسمانی‌دا له سه‌ر رازی نه‌بوون به‌و ده‌ستکه‌وتانه که هه‌ن دانرا بوو بۆیه سوڵتانه‌کانی دوای سه‌لیم په‌لاماری ئه‌ورووپایان دا و له سه‌رده‌می سلێمانی قانوونی دا سنووری عوسمانی تا نزیک ده‌روازه‌کانی ئوتریش درێژ کرابووه‌وه.
شوڕشی 1789 ی فه‌رانسه وه‌ک هه‌موو ده‌سه‌ڵاته سته‌مکاره‌کانی تر ده‌سه‌ڵاتی خوێنڕێژی عوسمانیشی له‌رزاند و رووداوه‌کانی دواتر کاریگه‌ری گرنگیان کرده سه‌ری .
ئهمپراتۆرییهکانی بریتانیا، ئوتریش و رووس بۆ ماوه‌ی سه‌ده‌یه‌ک راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ هاوکاری یه‌کتریان کرد بۆ به‌رته‌سک کردنه‌وه، لاوازکردن و سه‌ره‌نجام رووخاندنی ده‌سه‌ڵاتی حه‌وسه‌د ساڵه‌ی عوسمانی.
کۆتاییه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی عوسمانی
سوڵتان عه‌بدول مه‌جید له ترس و کاریگه‌ری شۆڕشی فه‌رانسه‌دا و به ڕێنوێنی هێندێک که‌سی شاره‌زا (1839-1861) کۆمه‌ڵێک ئاڵ و گۆڕی له شێوه‌ی ئێداره و قانوونی ئه‌ساسی ئه‌مپراتۆریدا جێبه‌جێ کرد که مه‌جالی به ئێ‌لیتی سیاسی و خه‌ڵکی عه‌لاقه‌دار به سیاسه‌ت ئه‌دا که خویان نیشان بده‌ن . ئه‌مه خوی سه‌ره‌تایه‌ک بوو تا خه‌ڵک جۆرێکی‌تر له سوڵتان و بڕیاره‌کانی که ژیان و چاره‌نووسی ئه‌وانی له ده‌ستدا بوو بڕوانێ. به تایبه‌تی له ئیستانبوڵ و به‌شی ئه‌ورووپایی ئهمپاتۆری که به "رۆملی'' به ناوبانگ بوو رۆژنامه و کتێبی تا ئه‌و کات نایاب ده‌رکه‌وتن و ته‌نانه‌ت له ناو ئه‌فسه‌ران و "پاشاکانیش" دا که‌سی ره‌خنه‌گر و ناڕازی ده‌بینرا.
به هاتنه سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی سوڵتان عه‌بول حه‌مید (1879) ئه‌م ئازادییانه‌ی به‌ربه‌ست و دواتر به ته‌واوی نابوودی کردن. ژماره‌یه‌کی زۆر جاسووسی به سه‌راسه‌ری وڵات‌دا بڵاو کردنه‌وه و له هه‌رکۆیه‌ک نه‌یارێکی ده‌ست ده‌که‌وت ده‌یگرت، ده‌یکوشت یان بۆ شوینی زۆر دوور به‌ڕی ده‌کرد.یه‌کێک له ناڕازییانی به ناوی مه‌دحه‌د پاشا که وه‌ک رێبه‌ری فکری سه‌رجه‌م ناڕازییانیش ده‌ناسرا به فێڵ و بێ ره‌وشتی له سویسه‌وه هێنایه‌وه و ده‌ستگیری کرد، سه‌ری بڕی و پێسته‌که‌یان پڕ کرد له کا تا خه‌ڵکیتری پێ بترسێنن.!
به‌ڵام ئه‌م کارانه نه‌یان توانی عه‌لاجی ده‌ردی "پیاوه نه‌خوشه‌که'' بکه‌ن و رۆژ له دوای رۆژ سه‌رهه‌ڵدان و ناڕه‌زایه‌تی له دژی سوڵتان له ناو تورکاندا و له دژی عوسمانی له ناو خه‌ڵکی ناتورکدا دا په‌ره‌ی ده‌سه‌ند. میسرییه‌کان به هاوکاری بریتانیا خویان له چنگی عوسمانی ده‌رهاویشت و سێرب، بورلغار و مونته‌نێگرۆ به هاوکاری رووسه‌کان سه‌ربه‌خویی خویان له عوسمانی راگه‌یاند. کروات، مه‌قدوونیا و یۆنان حازر به ژێرده‌ستی نه‌بوون و هه‌ر رۆژه سه‌رهه‌ڵدانێکیان ساز ده‌کرد و سه‌ره‌نجام ئه‌وانیش سپای سوڵتانیان له وڵاتی خویان وه‌ده‌رنا و بوونه‌وه خاوه‌ن ماڵی خویا.
ئه‌فسه‌رانی تورکی سپای عوسمانی رۆژانه به‌چاوی خویان ئه‌یان بینی ده‌سه‌ڵاتیان که‌م ده‌بێته‌وه و که‌سانێک که تا دوێنێ خزمه‌تکار و به‌رده‌سی ئه‌وان بوون ئیستا خویان پێ له‌وان که‌متر نیه و نه‌ک حازر به برا بچووکی نین به‌ڵکوو له هێندێک جێگاش به ئاشکرا بێڕێزی به تورک ، ئه‌فسه‌ران و ته‌نانه‌ت خه‌لیفه‌ش ده‌که‌ن!.
له ناو ئه‌م ئه‌فسه‌رانه دا دووکه‌س له هه‌موان به‌رجه‌سته‌تر بوون که یه‌کیان ئه‌نوه‌ر و دووهه‌میان جه‌ماڵی ناو بوو. که‌سێکی سێهه‌میش هه‌بوو به ناوی ته‌لعه‌ت به‌ڵام ئه‌و ئه‌فسه‌ر نه‌بوو، کاربه‌ده‌ستێکی ئاسایی به‌ڵام به بڕوا و ئیراده‌وه کاری ده‌که‌رد تا پێشی داڕمانی ده‌سه‌ڵاتی تورکان بگرێ و به گه‌رمی هاوکاری ئه‌نوه‌ر و جه‌ماڵی ده‌کرد.
ئه‌م سێ که‌سه دواتر بناغه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی تورکانی لاو ، یان ئه‌نجومه‌نی ته‌عالی و ته‌ره‌قییان داڕشت. سه‌ره‌تاکان ئه‌م تاقمه ئامانج و رێگایه‌کی روونی سیاسی‌یان بۆ ئاڵتێرنهتیوی وه‌زعه‌که نه‌بوو و ته‌نیا لێکهه‌ڵوه‌شانی ئه‌مپراتۆری و لاوزی و بێ ده‌سه‌ڵاتی سوڵتان تووڕه‌ی کردبوون و بۆ پڕکردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه که‌وتبوونه کار. به‌ڵام که‌م که‌م ناچار بوون وه‌ک جووره حیزبێکی سیاسی کار بکه‌ن و له باری چه‌ندایه‌تی و چۆنایه‌تیشه‌وه گۆڕانیان به سه‌ردا بێت و په‌ل و پۆ باوێنه شوێنه‌کانیتری ئه‌مپراتۆریش.
شاری سالۆنیکای مه‌قدوونیا ناوه‌ندی ئه‌م ناڕازییانه بوو به‌شی زۆری ئه‌فسه‌رانی ناڕازی و دژی سوڵتان و ئێداره‌که‌ی له‌م شاره دا بوون که شوێنی له دایه‌ک بوونی موسته‌فا کهمالیشه.
رووسیه له لایه‌ک هه‌وڵی ئه‌دا له میراتی عوسمانی به‌شی گه‌وره‌ی به‌رکه‌وێ. به‌ڵام به هوی شکانێکی قورس له گه‌ڵ ژاپۆند دا (1905) و هه‌وه‌ها کێشه‌ی ناوخۆ که خه‌ریک بوو تێکڕای ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی بکه‌وێته ده‌ست کومونیستان مه‌جالی که‌می بۆ مابووه‌وه و ئینگلیسیش به داگیرکاری هێند و ئافریقاوه سه‌رقاڵ بوو و مه‌جالی ته‌واوی نه‌بوو له‌م گۆڕانه‌دا وه‌زعه‌که له قازانجی خوی بگۆڕی. بۆیه ته‌نیا ده‌سه‌ڵاتی نوێ و به هێز قه‌یسه‌ری ئاڵمان بوو که له ژێر رێبه‌ری "بیسمارک"دا خوی ریکخستبوو و به کرده‌وه له‌گه‌ڵ ئێلتی نوێ تورک‌دا که‌وتبووه دانووساندن و خه‌ریک بوو ده‌سه‌ڵاتی روو له مه‌رگی حوسمانی زیندوو کاته‌وه و وه‌ک هاوپه‌یمانی خوی له دژی ره‌قیبانی ئه‌ورووپایی خوی به کاری بێنێ و هه‌ر ئه‌م مه‌جال و فرسه‌ته‌ش بوو که دواتر حوسمانی له شه‌ڕی جیهانیه‌وه گلاند و خستییه به‌ره‌ی ئاڵمان له دژی ئه‌وانیتر...
به‌شی دووه‌م:
ده‌ستپێکردنی شه‌ڕی یه‌که‌می جیهانی و رووخانی ئه‌مپراتۆری عوسمانی
رووداوه‌کان زۆر به توندی ده‌چوونه پێش. سولتان عه‌بدولحه‌مید که پێشتر ده‌سه‌ڵاتی ده‌گه‌ییشت سنووری 3 قاره‌ی دنیا ئیستا له ترسان چواردیواری کۆشکی دوڵمهباخچهشی لێ ببوه دژمن و ده‌مانچه‌یه‌ک به‌ده‌سته‌وه ته‌قه‌ی له هه‌ر خشه و جووڵه‌یه‌ک ده‌کرد که به‌ر گوێ ده‌که‌وت.! هه‌ر له‌م رێگایه‌شه‌وه سێ که‌س له خزمه‌تکار و ته‌نانه‌ت کچێکی 14 ساڵه‌ی خوشی به‌ر که‌وتبوون و به ده‌مانچه‌ی سوڵاتان کوژرا بوون!
رۆژانه گۆشه‌یه‌کی ئه‌و وڵاته به‌رینه‌ی ژێرده‌ستی تورکان دابڕ ده‌کرا و ده‌خرایه سه‌ر ئهمپراتۆرییهکیتر یان ده‌بووه وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆ. ئه‌نوه‌ر و هاوکارانی به کوودێتایه‌ک عه‌بدول حه‌میدیان لابرد و برایه‌کی شێت و نه‌خوشی به ناوی ڕه‌شادیان له زیندان ده‌رهێنا و کردیانه سوڵتان! (سولتان موحه‌مه‌دی پێنجه‌م).
ئه‌نوه‌ر پاشا که زمانی ئاڵمانی به باشی ده‌زانی به ته‌واوی خوی له ئاڵمانه‌کان نزیک کرده‌وه و له‌م رێگاشه‌وه ته‌واوی ده‌م و ده‌زگاکانی ئه‌مپراتۆری راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ خسته ده‌ست ئه‌وان.
سه‌ره‌نجام کوژرانی وه‌لی عه‌هد(جێنشینی شا)ی ئوتریش له شاری ساراییڤی بوو به هۆی هه‌ڵگیرسانی ئاگری شه‌ڕێک که تا ئه‌وکات وێنه‌ی له میژوودا رووی نه‌دابوو - شه‌ڕی یه‌که‌می دنیاگر-.
هه‌روه‌ک پێشتریش باسکرا ئه‌مپراتۆری پان و به‌رینی عوسمانی له‌م رۆژاندا وه‌ک وڵاتێکی بێ هێز و بێ خاوه‌ن که‌وته به‌ر په‌لامار و له هه‌وه‌ڵ رۆژه‌کانی شه‌ڕیشدا پایته‌خته‌که‌ی که‌وته به‌ر مه‌ترسی داگیرکردن!
شه‌ڕی گالیپۆلی که دواتر بوو به شوێن و ناوی رووداوێکی میژوویی ،به هوی فیداکاری و کارزانی ئه‌فسه‌رێکه‌وه به ناوی موسته‌فا که‌ماڵ ( که مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی ئه‌م وتاره‌ش ناساندنی ئه‌وه) پێشی پێشڕه‌وی کانی به‌ره‌ی دژی عوسمانی گرت و ئیستانبووڵ پایته‌ختی سوڵتانی تورکانی له ته‌سلیمبوونێکی کوتووپڕ و ئابڕووبه‌رانه رزگار کرد.!
تورکه‌کان سه‌ره‌تا له سه‌ر گشت موسوڵمانان حیسابیان کردبوو که وه‌ک جاران بێنه فریایانه‌وه و وه‌ک رابوردوو له "جیهاد" و شه‌ڕ دژی "کافران" دا ئهمپراتورییهکهیان بپارێزن . له راستی دا ئاڵمانهکانیش زۆر و که‌م حیسابیان له سه‌ر هه‌ستی ئایینی موسوڵمانان کردبوو ، به‌ڵام له لایه‌ک به نیسبه‌تی شه‌ڕه‌کانی پیشووتری عوسمانی ئه‌م جاره‌یان زیاتر تێکنیک و چه‌کی پێشکه‌وتوو بوو که دوری ده‌گێڕا. شتێک که ئه‌فسه‌رانی عوسمانی نه‌ک هه‌ر لێ بێبه‌ش بوون به‌ڵکوو ئه‌و چه‌کانه‌ش که له ئاڵمانیان وه‌رگرتبوون هێشتا نه‌یان ئه‌زانی به‌باشی که‌ڵکی لێ وه‌رگرن. له لایه‌کیتره‌وه گه‌لانی موسولمان به‌ڵام ناتورکی ناو ئه‌مپراتۆری عوسمانی به‌تایبه‌تی عه‌ره‌به‌کان هۆشیار ببوونه‌وه و وه‌ک جاران ته‌نیا هه‌ستی ئایه‌نی نه‌بوو که بڕیاری بۆ ده‌دان. به‌ڵکوو بوونه‌خاوه‌ن ماڵی خویان ببووه خه‌ونێکی نزیک له راستی و ئه‌ورووپاییه‌کانیش قه‌ولی به‌دیهاتنی ئه‌و خه‌ونه‌یان پێده‌دان و به هاسانی ده‌یان خستنه به‌ره‌ی خویانه‌وه.
لیبی بۆ ئیتالیا، جه‌زایه‌ر و مه‌راکێش بۆ فه‌رانسه، میسر و ئێراق بۆ ئینگلیس و... ملیان که‌چ کرد و به جێ فریا که‌وتن له دووره به گیانکه‌نشتی ئه‌مپراتۆری زاڵم و خوێنڕێژی عوسمانی له ژێر چه‌قوی "کافران" دا پێ ده‌که‌نین!.
پێشتر سوڵتان عه‌بدول حه‌مید له کۆتاییه‌کانی ده‌سه‌ڵاتیدا بڕیاری کۆمه‌ڵکوژکردنی ئه‌رمه‌نییه‌کانی ده‌رکردبوو و سه‌دان هه‌زار که‌سیشی لێ کوشتن. به‌ڵام ماوه‌یه‌ک ئه‌م تاوانه به هۆی جۆرا و جۆر راگیرابوو و هێشتا زۆربه‌ی شوێنه‌کانی ئه‌وجێگایه‌ی ئیستا پێ ده‌وترێ تورکیه، کۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌رمه‌نییان لێ ده‌ژیا. له‌م رۆژانه‌ی شه‌ردا که زۆربه‌ی موسوڵمانی ناتورک به ئاشکرا پشتیان له تورکان ئه‌کرد ئه‌نوه‌ر پاشا و هاوبیرانی هه‌م له رقان و هه‌م له ترسان بڕیاری کۆمه‌ڵکوژکردنی یه‌کجاره‌کی ئه‌م خه‌ڵکه‌یان دا و له ماوه‌ی ساڵ و نێوێکدا ( کۆتایی 1914 تا ناوه‌ڕاستی 1915 ) ته‌قریبه‌ن ئاسه‌وارێکی وایان له کۆمه‌ڵگه‌ی نزیک له یه‌ک میلیۆن و نیوی ئه‌رمه‌نی نه‌هێشت. کوردانیش له‌م تاوانه‌دا وه‌ک نۆکه‌ر و خزمه‌تکاری تورکان رۆڵی نێگاتیوی گێڕا و به‌شی خویان شه‌رمیان به‌رکه‌وت.
بێگومان کوردانێکیش هه‌بوون که بۆ پاراستنی گیانی ئه‌رمه‌نییان و شاردنه‌وه‌یان ریسکیان به گیان و ژیانی خویانه‌وه کردبێت به‌ڵام میژووی نووسراوی ده‌ستی بێگانه ته‌نیا خراپه و لایه‌نی تاوانه‌که‌ی بۆ تۆمار کردووین و ده‌گمه‌ن پێچه‌وانه‌که‌ی واتا هاوخه‌میی یا ده‌ربازکردنی ئهرمهنیاة ڵي قڕکردن.
پاش 4 ساڵ شه‌ڕی دنیاگر کۆتایی پێهات. عوسمانی خراپتر له ئاڵمانی هاوپه‌یمانی ته‌سلیم بوو و چاره‌نووسی که‌وته ده‌ست وڵاتانی سه‌رکه‌وتووی شه‌ڕ به تایبه‌تی ئینگلیس ، چوونکه ئه‌وده‌م هێشتا رۆڵی ئامریکا که‌م و بێ بایه‌خ بوو و رووسیه‌ش کۆتایی شه‌ڕ بوو به کۆتایی ده‌سه‌ڵاتی تهزار و شۆڕشی ئوکتوبه‌ر نه‌ک هه‌ر رووسییه به‌ڵکوو روانگه و نه‌زمی دنیاشی به‌ره‌و ئاقارێکی تر برد.
له‌گه‌رمه‌ی ئه‌م رووداوانه دا کۆمه‌ڵێک ئه‌فسه‌ری تری تورک په‌یدا بوون که له ئه‌نوه‌ر و هاوبیران بێزار، له سیاسه‌ت و بڕیاردانیان تووڕه و له‌و وه‌زعه‌ی به سه‌ر وڵاته‌که‌یاندا هاتووه شه‌رمیان له خویان ئه‌کرد. له ژێره‌وه خه‌ریکی پلان و به‌رنامه‌داڕشتن بوون و له هه‌ل و فرسه‌تێک ده‌گه‌ڕان تا ده‌سه‌ڵات بگرنه ده‌ست خویان و مه‌سیری چاره‌نووسی وڵاته ژێرپێ نراوهکهیان بگۆڕن. رێبه‌ر و سه‌رکرده‌ی ئه‌م تاقمه که‌سێک نه‌بوو جگه له موسته‌فا که‌ماڵ که دواتر ده‌بینین چۆن له‌م رێگا سه‌خته‌دا سه‌رکه‌وت و تورکان و تورکیه‌ی له ژێرده‌ستی دژمنانی سه‌دان ساڵه‌ی رزگار کرد.
به‌شی سێهه‌م
موسته‌فا که‌ماڵ
ساڵی 1881 له شاری سالدۆنیکای مه‌قدونیا که حه‌شیمه‌ته‌که‌ی ئه‌وده‌م تێکه‌ڵاوێک بوو له زۆر گه‌ل و ره‌گه‌زی جوراوجور، کوڕێک له دایک بوو به ناوی موسته‌فا. باوکی ناوی عه‌لی ره‌زا و دایکی ناوی زوبه‌یده بوو که هه‌ردووکیان هه‌ژار و سه‌ربه چینی که‌م ده‌سه‌ڵاتی کۆمه‌ڵگه بوون. هێشتا موسته‌فا مێرمنداڵێک بوو که باوکی مرد و هه‌تیو که‌وت. دایکی که هه‌موو ئاواتی ئه‌وه بوو کوڕه‌که‌ی بچیته به‌ر خوێندن و ببێته مه‌لا، هه‌وڵیدا لای مه‌لایه‌ک جێگای بۆ بکاته‌وه. به‌ڵام موسته‌فا هه‌ر له سه‌ره‌تاوه که‌یفی به خوێندنی شه‌رعی نه‌ده‌هات و پاش ماوه‌یه‌ک و دوای چه‌ندین شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ماموستاکه‌ی ئه‌و شوینه‌ی به‌جێ هێشت و دواتر له قوتابخانهیهکیتردا که ده‌رسی تازه و ناشه‌رعی فێری مناڵان ده‌کرد ده‌ستبه‌کار بوو.
ماموستاکه‌ی ناوی موسته‌فا بوو بۆیه له به‌ر تێکه‌ڵ نه‌بوونی ناو و هێندێکیش وه‌ک ته‌شوێق ناوی که‌ماڵی له سه‌ر موسته‌فای قوتابی دانا و له‌و رۆژه‌وه موستفا بوو به موسته‌فا که‌ماڵ.
سه‌رده‌می گه‌وره‌بوون و پێگه‌ییشتنی موسته‌فا که‌ماڵ به‌رانبه‌ر بوو له‌گه‌ڵ لاوازبوون و توانه‌وه‌ی ئه‌مپراتۆری عوسمانی. سوڵتانێکی شێت و نه‌زان، له به‌رانبه‌ر خه‌ڵکی خوی‌دا بێ روحم و دڵڕه‌ق، له به‌رانبه‌ر دژمنانی فراوانی خوی و وڵاته‌که‌یدا لاواز و بێ ده‌سه‌ڵات حوکمی وڵاتێکی به‌رین و گرنگی ده‌کرد. موسته‌فا که دواتر چووه قوتابخانه‌ی سه‌ربازی و بوو به ئه‌فسه‌ر له یه‌که‌م که‌سه‌کان بوو که نیگه‌رانی لاوازی هێز و ده‌سه‌ڵاتی تورکان بوو و پڕ به دڵ ده‌یهه‌ویست هاوکاری ئه‌و ئه‌فسه‌رانه بکات که ده‌یانه‌ویست پێشی خراپتربوونی وه‌زعه‌که بگرن. به‌ڵام زۆربه‌ی ئه‌فسه‌رانی ناڕازی ئه‌وکات به‌تایبه‌تی ئه‌نوه‌ر و جه‌ماڵ حیسابێکی وایان بۆ موسته‌فا که‌ماڵ نه‌ده‌کرد. دواتریش به باشی ناسییان به ته‌واوی هه‌وڵیان ئه‌دا له ریزی خویاندا دووری خه‌نه‌وه. که‌ماڵ که‌سێکی زیره‌ک به‌ڵام نهسوڵح و خۆبه‌زلزان و ده‌سه‌ڵاتخوازبوو. نه وه‌ک که‌سی یه‌که‌م جێ په‌سه‌ندی ناڕازییان بوو نه ئه‌ویش وه‌ک فه‌رمانبه‌ر حازر بوو هاوکارێکی باشی ناڕازییان بێ.
له‌گه‌لێک رووداو و سهرنجام شه‌ڕێکی دنیاگردا ئه‌مپراتۆری عوسمانی به‌کرده‌وه رووخا و ته‌نیا قابڵۆخێکی بێکه‌ڵکی لێ به جێمابوو. سپای بێگانان له ئیستانبووڵ دامه‌زرابوو،بڕیاره‌کانی سولتان له پێشدا له لایه‌ن ئه‌وانه‌وه ده‌دران و دواتر وه‌زیره تورکه‌کان ته‌نیا جێبه‌جێیان ده‌کردن. ئه‌نوه‌ر و رێبه‌رانی ئێتحاد و ته‌ره‌قی که سه‌به‌بکاری تێوه‌گلانی عوسمانی له‌م شه‌ڕه‌دا بوون هه‌ڵاتبوون و هه‌رکامه‌یان خوی له وڵاتێکی دووردا شاردبووه‌وه. مه‌یدان بۆ ده‌رکه‌وتنی رێبه‌رێکی نوێ و خاوه‌ن ئیراده که بتوانێ ئه‌رکی خوی بباته سه‌ر به ته‌واوی ئاماده بوو.
موسته‌فا که له ماوه‌ی چوارساڵ شه‌ڕی جیهانیدا به گشت توانای خویه‌وه به‌شداری کردبوو و به‌تایبه‌تی له شه‌ڕی گالیپۆلیدا سنووری فیداکاری و کارزانی تێپه‌ڕاندبوو بۆ سوڵتان و زۆربه‌ی ئه‌فسه‌رانی سپای تێکشکاوی تورک ناوێکی دیار بوو. به‌ڵام هێشتا خاوه‌ن پۆست و ده‌سه‌ڵاتێکی وا نه‌بوو که چاوه‌ڕوانی ، یان مه‌ترسی وه ئه‌ستۆگرتنی ئه‌م ئه‌رکه‌ی لێ بکرێ.
له‌گه‌ڵ دابه‌زینی که‌شتییه‌کانی ئینگلیز له ئیستانبووڵ سپای یونان و ئیتالیاش له ئهستیرنا (ئه‌زمیری دواتر) و ده‌وروبه‌ری دابه‌زین و خاکی تورکانیان داگیر کرد. هه‌رچه‌ند تا ئیستا عوسمانی زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری خاکی خوی له ده‌ست چووبوو به‌ڵام ئه‌و شوێنانه وه‌ک خاک و ماڵی تورکان نه‌بوون و خه‌ڵکی تورکیان تێدا نه‌ده‌ژیان. به‌ڵام ئه‌م رووداوانه‌ی داوایی به ته‌واوی جیاواز بوون چوونکه پاش سه‌دان ساڵ یه‌که‌مجار بوو که تورکان بێگانه‌یه‌کی ده‌سه‌ڵاتدار له ماڵی خویاندا ببینن و ناچار بن ئه‌مر و ده‌ستووری ببه‌نه ڕێوه!
موستهفاکهماڵ که هه‌ر له سه‌ره‌تای شه‌ڕه‌وه له بیری سازکردنی گرووپ و ده‌سته‌ی هاوبیری خوی‌دا بوو بۆ رۆژێکی وا ، به هه‌زار زه‌حمه‌ت و فێل وته‌ڵه‌که توانی سولتانی بێ ده‌سه‌ڵات رازی بکات تا وه‌ک نوێنه‌ری خوی بۆ رۆژهه‌ڵاتی وڵات به‌ڕێکات و به‌و بیانووه‌ی که بڕوات سه‌ر و سامانێک بدات به‌و هێزه پرش و بڵاوه‌ی عوسمانی که له ناوچه‌دا سه‌رگه‌ردانه و نه‌زم و ئارامیش بۆ ناوچه‌که بگێڕێته‌وه و له ژێر په‌رده‌ی ئه‌م مهعمووریهتهشدا خه‌ریکی ئامانجه‌کانی خوی بێت.!
سوڵتان و سه‌رۆک وه‌زیره‌که‌ی سه‌ره‌نجام به نابه‌دڵییه‌وه رازی بوون و موسته‌فا که‌ماڵ له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک ئه‌فسه‌ریتر که هه‌موو هه‌ڵبژارده و هاو بیری خوی بوون به که‌شتیه‌ک، رۆژی19 ی مانگی مای 1919 گه‌یشتنه شاری سامسون و بنکه و باره‌گای شۆڕشێکیان دامه‌زراند که دواتر ته‌ختی سولتان و ده‌سه‌ڵاتی بێگانهنیشی تێکرووخاند.
دواتر که له موسته‌فا که‌ماڵیان ده‌پرسی که کام رۆژ له دایه‌ک بوویت به غروور و خۆههڵکێسانهوه ده‌یگوت: 19 مای 1919.!!
دیارترینی ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌ی که له‌م سه‌فه‌ره پڕخهتهرهدا له‌گه‌ڵ موسته‌فا که‌ماڵ بوون بریتی بوون له : ره‌ئووف، کازم کارابه‌کر، ره‌فعه‌ت، عارف و عه‌لی فواد که دواتر و پاش ئه‌وه سه‌دان فیداکارییان له رێگای به ده‌سه‌ڵاتگه‌یاندنی موسته‌فا که‌ماڵ دا کرد گیران و وه‌ک خایه‌ن موحاکێمه و ته‌نانه‌ت چه‌ند که‌سیشیان بێروحمانه ئێعدام کران.
هاوکات له‌گه‌ڵ گه‌ییشتن بۆ قووڵایی خاکی ئانادۆڵ موسته‌فا که‌ماڵ و هه‌ڤاڵانی ده‌ستیان کرد به رێکخستن و هاندانی خه‌ڵک بۆ پێکهێنانی هێزێکی به‌رگری له دژی هاوپه‌یمانان، به تایبه‌تی دژی یۆنانییه‌کان که به‌شێک له وڵاتی ئه‌وانیان داگیر کردبوو و به نیازی هێرش و داگیرکاری تریش بوون.
هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پلان و به‌رنامه‌ی دوو کۆنفهراسی گرنگ له شاری ئه‌رزڕووم له سه‌ر سنووری ئه‌رمه‌نستان و له شاری سیواس داڕێژرا و مه‌جال بۆ موسته‌فا که‌ماڵ ره‌خسا تا وه‌ک رێبه‌رێکی سیاسیش خوی نیشان بدات و بتوانێ ئه‌وه‌ی به ساڵان بیری لێ کردووه‌ته‌وه بۆ خه‌ڵک و ژێنڕاڵه‌کانی هاوبیریشی باس بکات. ئه‌م کۆنفهرانسانه چه‌نده سولتان و هاوپه‌یمانانی له ئیستانبووڵ تووڕه کرد هێنده‌ش جێگای موسته‌فا که‌ماڵی له ناو نوخبه‌ی تورک‌دا کرده‌وه و ئێعتباری پێ به‌خشی.
زۆری نه‌خایاند موسته‌فا که‌ماڵ و هاوکارانی بوونه خاوه‌ن هێزێکی گه‌وره و توانیایان شه‌ڕێکی به‌رین له دژی سپای پوشته و به‌رداخی یونان ده‌ست پێ بکه‌ن. له لووتکه‌ی ئه‌و شه‌ڕانه‌دا شه‌ڕی ساکاریا وه‌ک به ناو بانگترین و شاکاری سه‌ربازی موسته‌فا که‌ماڵ دێته حیسابکردن که پاش نزیک به مانگێک رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی خوێناوی و کوژرانی ده‌یان هه‌زا که‌س له هه‌ردووکلا سه‌ره‌نجام سپای موسته‌فا که‌ماڵ که له لایه‌ن شه‌خسی خویه‌وه رێبه‌ری ده‌کرا، توانی یونانییه‌کان تێک بشکێنێ و سه‌دان کیلوو میتر پاشه‌کشێیان پێ بکات.
پاش ئه‌م سه‌رکه‌وتنه جارێکی‌تر موسته‌فا که‌ماڵ خوی و هێزه‌که‌ی کۆ کرده‌وه ، هیندێک به وه‌زعی دیپلۆماسی و رێکخستنی خه‌ڵکه‌وه خه‌ریک بوو و سه‌ره‌نجام هێرشی یه‌کجاری کرده سه‌ر سپای یونان له شاری ئه‌زمیر و به ته‌واوی له خاکی تورکان ده‌ری په‌ڕاندن.
کاتێک سپای تورک و موسته‌فا که‌ماڵ چوونه ناو شاری ئه‌زمیر ، بێ روحمانه هێڕشیان کرده سه‌ر خه‌ڵکی سیڤیلی ناتورکی ئه‌و شاره و جگه له کوشتنی هه‌زاران که‌سیان به رۆژی رووناک ده‌ستدرێژییان کرده سه‌ر ماڵ و نامووسیان ، هه‌زاران کچ و ژن به رۆژی رووناک و هێندێکیان له سه‌ر جاده ده‌سدرێژیان پێ کرا!.
ئوسقۆفی کلیسای یونانییان له کلیسا ده‌ر هێنا ، به زیندوویی هه‌ردووک چاویان هه‌ڵکۆڵی و به شمشێر ده‌ست و لاقیان بڕییه‌وه!. هه‌موو ئه‌م تاوان و جینایه‌تانه به پێش چاوی هێزی ده‌ریایی سپای ئامریکا و ئیتالیاوه ئه‌نجام ئه‌دران و جگه له موخابێرهکردنی رووداوه بۆ کاربه‌ده‌ستانی خویان بچووکترین کاردانه‌وه له‌و هێزانه نه‌بینرا!
موسته‌فا که‌ماڵ بۆ خوی له یه‌کێک له به‌رزترین ماڵه‌کانی ئه‌و شاره‌وه که هێ ماڵه ده‌وڵه‌مه‌ندێکی تورک بوو و کچه‌که‌یان به ناوی له‌تیفه دواتر بوو به هاوسه‌ری دووهه‌می موسته‌فا که‌ماڵ، چاوی له‌م تاوانانه ده‌کرد و وه‌ک سه‌یری زه‌ماوه‌ند بکات دڵره‌قانه به قیژه‌و هاواری ژن و مناڵی گیرکهوتوو پێده‌که‌نی و هیچیتر!
له گه‌رمه‌ی ئه‌م رووداوانه‌دا وڵاتانی سه‌رکه‌وتووی شه‌ڕ سه‌ره‌تا خه‌ریکی پلان داڕشتن بۆ دابه‌شکردنی پاشماوه‌کانی میراتی عوسمانی بوون و له په‌یمانی سێڤه‌ر دا که چه‌ند خاڵیشی باسی چاره‌نووسی کوردان بوو بڕیار بوو تورکان به ته‌واوی له ئاوی ده‌ریا دوور بخرێنه‌وه و ده‌وڵه‌تێکی یۆنانی به درێژی سنووره ئاوییه‌کان عوسمانی ساز بکرێ . سه‌رۆک وه‌زیری خه‌لیفه‌ش فه‌رید پاشا که وێنستۆن چرچیل خوی و وه‌زیره‌کانی به کابینه‌ی بووکڵه شووشان ناو ده‌بات، ئه‌م په‌یمانه‌ی ئیمزا کردبوو. به‌ڵام موسته‌فا که‌ماڵ به‌و په‌ڕی زیره‌کی و هۆشیارییه‌وه ئه‌م پلانه جیهانییه‌ی گۆڕی و زلهێزانی ناچار کردن که له په‌یمانێکی تر دا که به په‌یمانی لۆزان ناسراوه سه‌د و هه‌شتا ده‌ره‌جه چاره‌نووسی تورکان (و هی ئێمه کوردانیش) وه‌رچه‌رخێنێ و خه‌ون و خیاڵی کوردانیش که بڕیار بوو له راپرسییه‌کی گشتیدا داخوازییه‌کانیان به کۆمه‌ڵگه‌ی جیهانی بگه‌یینن و ئه‌گه‌ر خوازیاری سه‌ربه‌خۆیی بوون له لایه‌ن کۆمه‌ڵه‌ی گه‌لانه‌وه داواکه‌یان قبووڵ بکرێ کرده خیاڵێکی تا ئیستاش به‌دی نه‌هاتوو!
موسته‌فا که‌ماڵ و کورد
هه‌موو چوار ساڵی شه‌ڕی جیهانی و ئه‌و پێنج ساڵه‌ش که موسته‌فا که‌ماڵ خه‌ریکی ده‌ستپێکردن، و به‌ره‌وپێش چوون بوو بزووتنه‌وه‌یه‌کی دیار و رێکخراو له ناو کوردانی باکوور و رۆژاوا دا نه‌هاته ئاراوه. واتا له‌و سه‌رده‌مانه‌دا که نهتهوهکانیتر توانییان هه‌له‌که له قازانجی خویان بقۆزنه‌وه و خویان له داوی یه‌خسیری رزگار که‌ن ، وێڕای هه‌وڵی که‌سێکی وه‌ک میجێر نۆێل و بنه‌ماڵه‌ی به‌درخان بۆ به‌رپاکردنی سه‌رهه‌ڵدانێک، کورد بێده‌نگ و بێ جووڵه بوون. ته‌نانه‌ت به‌شێکی له نوخبه‌ی کورد که له ناو سپای تورک‌دا دهسترویشتوو بوون بۆ نموونه عیسمه‌ت ئینونو و کازم دیاربه‌کری و... به‌جێ هه‌وڵدان بۆ مافی کوردان گه‌وره‌ترین خزمه‌تیان به موسته‌فا که‌ماڵ و بزاڤه‌که‌ی کرد. عیسمه‌ت ئینینۆ له هه‌ردووک دانشتنی په‌یمانی لۆزاندا نوێنه‌ری تورکان بوو و ته‌نانه‌ت له‌و دانشتنانه دا ئیدهعاشی کرد که کوردانیش جۆرێک تورکن که لۆرد کرزن نوێنه‌ری ئینگلیز له کۆنفه‌رانسه‌که دا به گاڵته پێ وت: ئه‌مه‌ش که‌شفێکی تازه‌ی تورکانه؟!
به‌ڵام دواتر و له به‌هاری 1925 دا له‌و کاته دا که موسته‌فا که‌ماڵ توانیبووی به سه‌ر گشت دژمنانیدا زاڵ بێت، یۆنانیان له خاکی خوی‌دا بکاته ده‌ر و په‌یوه‌ندی دیپلۆماتیک له‌گه‌ڵ رووسییه‌ی شوره‌وی و فه‌رانسه‌دا دامه‌زرێنێ و خه‌ڵافه‌تی ئیستانبوول هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه و... شؤڕشی شێخ سه‌عیدی پیران ده‌ستی پێ‌کرد و ویستی داوا‌و مافه‌کانی کورد مسه‌وگه‌ر بکات. ئه‌م بزاڤه هه‌رچه‌ند وێڕای ره‌نگی تۆخی ئاینی به شێوه‌یه‌کی بنه‌ڕه‌تیش نه‌ته‌وه‌یی بوو. به‌ڵام له‌به‌ر دێر وه‌ختی و به‌هێزی سپای موسته‌فا که‌ماڵ له ماوه‌یه‌کی کورتی چه‌ند مانگه‌دا تێکشکا و زۆربه‌ی رێبه‌رانی، له‌وانه شێخ بۆ خوی به دیل گیران یان ته‌سلیم بوون و بێ به‌زه‌یانه ئێعدام کران. دوای شکانی ئه‌م سه‌رهه‌ڵدانه رێگا بۆ به‌ره‌وپێشچوونی بیرۆکه‌یه‌کی هار و ره‌گه‌زپه‌ره‌ستانه‌ی دژی کورد به ناوی که‌مالیزم هه‌موار بوو. ئامانجی ئه‌و بیرۆکه‌یه سڕینه‌وه‌ی ئاسه‌واری کورد و توانه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به کوردستانه‌وه بوو. له‌وانه ناوی کوردستان و کورد خوی!
به‌شی چواره‌م و کۆتایی
هه‌ڵسوکه‌وتی موسته‌فا که‌ماڵ له‌گه‌ڵ هاو بیرانی پاش سه‌رکه‌وتن
وه‌ک باسکرا جگه له خودی موسته‌فا که‌ماڵ ژماره‌یه‌ک ئه‌فسه‌ریتری تورک به‌شداری ئه‌و رێگا سه‌خت و پڕ خه‌ته‌ره بوون و له زۆربه‌ی رۆژه سه‌خته‌کاندا یارویاوه‌ری ئه‌و بوون. له ناو ئه‌مانه دا که‌سێک به ناوی سه‌رهه‌نگ عارف له هه‌موان زیاتر وه‌فادار و به ڕاده‌یه‌کی زۆر خۆشه‌ویستیی موسته‌فا که‌ماڵی له دڵدا بوو. به‌ڵام دوای ئه‌وه مه‌ترسی سولتان، داگیرکه‌رانی بێگانه و بزووتنه‌وه‌ی کورد له سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی موسته‌فا که‌ماڵ نه‌ما، ئه‌ویش وه‌ک زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری دیکتاتۆرانی تری دنیا که‌وته گیانی هه‌ڤاڵانی کۆنی خۆی و به بیانووی پووچ و بێ بنه‌ما زۆربه‌یانی ده‌ستبه‌سه‌ر، موحاکێمه و مه‌حکووم کردن و ژمارێک له‌وانه وه‌ک جاوید، عارف، ره‌فعه‌ت و... ئێعدام کران و ناویان وه‌ک خه‌یانه‌تکار به نه‌ته‌وه‌ی تورک له ده‌زگای ته‌بلیغاتی ئه‌و ده‌می تورک‌دا خوێندرایه‌وه. بۆ ده‌رکی ئه‌و شێوه کراره‌ی دیکتارۆران بێجێگه نیێه که باسی ئه‌وه بکه‌م که ئه‌و شه‌وه‌ی قه‌رار بوو سه‌رهه‌نگ عارف (که پێشتر باسی وه‌فاداریی به باوکی تورکان کرا) ئێعدام بکرێ موسته‌فا که‌ماڵ جه‌ژنێکی گه‌وره‌ی بۆ مێوانانی بێگانه‌ی خوی ساز کردبوو و تا به‌ری به‌یان خه‌ریکیخواردن و خواردنه‌وه و سه‌ما بوو !
موسته‌فا که‌ماڵ و ژن
هه‌موو سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی عوسمانی ژنان بچووکترین مافی ئینسانییان نه‌بوو. هێندێک له میژوونووسان پێان وایه وه‌زعی ژنان له عوسمانی‌دا جیاوازیه‌کی به‌رچاوی له‌گه‌ڵ سه‌رده‌می په‌یامبه‌ری ئیسلام نه‌کردبوو. سوڵتان و خه‌لیفه جگه له چه‌ندین ژنی" شه‌رعی"، سه‌دان و بگره هه‌زاران ژنی ته‌مه‌ن جۆراوجۆریان له حه‌ره‌مسه‌راکانیاندا دیل کردبوون و زۆر خراپتر له ئاژه‌ڵ له‌گه‌ڵیاندا ده‌جووڵانه‌وه. پیاوی موسوڵمانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی عوسمانی شانازی به‌وه‌وه ده‌کرد که هیچ نامه‌حره‌مێک چاوی به ژن و کچه‌که‌ی نه‌که‌وتووه و ئه‌م روانگه و بیره له سه‌راسه‌ری به‌شی موسوڵماننشینی ئه‌مپراتۆریدا تا دوا ساته‌کانی ته‌مه‌نی ئه‌مپراتۆریش حاکم بوو.
موسته‌فا که‌ماڵ پاش به ده‌سه‌ڵات گه‌ییشتن، هه‌وڵیدا هه‌م وه‌ک قانوون و هه‌م له کرداریشدا ئه‌م روانگه‌یه بگۆڕی ، ژنانی تورک له ماوه‌یه‌کی کورت‌دا له گۆنجی ماڵه‌وه بێنێته سه‌ر شه‌قام و مه‌یدانی ژیانی رۆژانه. به‌ڵام له کرداری رۆژانه‌ی خوی‌دا به کرده‌وه بچووکترین حیسابی بۆ مافی راسته‌قینه‌ی ژنان نه‌ده‌کرد و زیاتر وه‌ک ئامرازی له‌زه‌تبرنی خوی سه‌یری ژنی ده‌کرد. به شێوه‌یه‌ک سه‌راسه‌ری ته‌مه‌نی پڕبوو له کرداری سووک و بێ رێزی به ژنان و به تایبه‌تی ئه‌و ده‌مه‌ی که وه‌ک نوێنه‌ری عوسمانی له بولغاره‌ستان ده‌ژیا ، یه‌کێک له مشته‌ریانی دایمی رووسپیخانه(له‌شفرۆش)کانی شاری "سووفیا "و شاره‌کانیتر بوو. دواتریش که به جێگا و مه‌قامێک گه‌ییشت، کاتێک پێشنیار یان بۆچوونێک له‌لایه‌ن ژێێکه‌وه ده‌گه‌یشته ده‌ستی بایه‌خێکی وای پێنه‌ده‌دا که له قه‌کانیدا ئیدیعای ده‌کرد .
هه‌ر له‌م بواره واتا هه‌ڵسوکه‌وت له‌گه‌ڵ ژن،له‌گه‌ڵ هاوسه‌ری یه‌که‌می خوی (که ئامۆزاشی بوو) زۆر ناحیساب و بێوه‌فا بوو. به شێوه‌یه‌ک که ژنێکی‌تری به سه‌ردا هێنا و هه‌ر له سه‌ر ئه‌م زوڵمه‌ش بوو که هاوسه‌ره‌که‌ی دوای زه‌جر و ئازاردیتنێکی فراوان ، پاش ئه‌وه نه‌یتوانی حه‌قی خوی له موسته‌فا که‌ماڵ وه‌رگرێ، به دوو گوله‌ی ده‌مانچه خوی کوشت و کۆتایی به ژیان و ئازاره‌کانی هێنا. به‌داخه‌وه ئه‌و کاره‌ستاته بچووکترین کاردانه‌وه‌ی له داموده‌زگای ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و ده‌می موسته‌فا که‌ماڵ دا هیچ کاردانه‌وه‌ی نه‌بوو!.
موسته‌فا که‌ماڵ و فه‌رهه‌نگی رۆژاوا
موسته‌فا که‌ماڵ هه‌ر له سه‌ره‌تای لاویه‌تیدا رقێکی گه‌وره‌ی له سونه‌ت و داب و نه‌ریتی وڵاتانی موسوڵمان و خه‌لافه‌تی عوسمانی بوو، بۆیه به ئاشکرا ده‌یگوت: " له دونیا دا ته‌نیا یه‌ک شاره‌ستانه‌ت هه‌یه ئه‌ویش شاره‌ستانی ئورووپایه و ئه‌وانیتر کۆنه‌په‌ره‌ستی و سونه‌تین ده‌ست و پێ گیرن". بۆیه به گشت توانایه‌وه هه‌وڵی ئه‌دا خه‌ڵکی تورکیه‌ش وه‌ک خه‌ڵکی وڵاتانی ئورووپایی هه‌ڵسوکه‌وت بکه‌ن. بچنه دیسکۆ، سه‌ما بکه‌ن و ژن و مێرد پێکه‌وه و تێکه‌ڵاو بڕۆنه شوێنه گشتییه‌کان. به‌ڵام قه‌ت له بیری نه‌ده‌کرد که ئه‌و تورکه و هه‌ر ئه‌م ئه‌سڵه‌ش وای کردبوو که گه‌وره‌ترین رقی له داگیرکه‌ران و له‌وانه داگیرکه‌رانی ئه‌ورووپایی بێ. که‌له ڕاستیدا ئه‌و دوو شێاوه گیکر کردنه‌وه دژ به‌یه‌ک بوون. بۆیه دونیای واقع دا عه‌لاقه‌ی ئه‌و به کولتووری ئوورووپا به‌و مانایه نه‌بوو که حه‌ز به ژێرده‌سته‌یی ئه‌وانیش بکات. به پێچه‌وانه هه‌ر له به‌ر ئه‌م کردارانه بوو که ئه‌و سولتان و وه‌زیره‌کانی به خایه‌ن و نۆکه‌ری رۆژاوا و وڵاتانی هاوپه‌یمان ناو ده‌برد و هه‌وڵی ئه‌دا له‌لای خه‌ڵکی تورک رێسوا و بێ ئابڕوویان بکات. واتا له کرده‌وه‌دا حازر بوو له رێگای ده‌رکردنی ئه‌وان(ئورووپاییه‌کان) له وڵاته‌که‌یدا گیانی خوی ببه‌خشێ و ده‌یان جاریش ئه‌مه‌ی له کرده‌وه‌دا سه‌لماند!.
له لایه‌کیتریشه‌وه وه‌ک گشت سیاسه‌تکارانی پراگماتیستی دیکه له کاتی خوی‌دا له دین و به تایبه‌تی ئایه‌نی ئیسلام و سونه‌ته‌کانی بۆ ئامانجی خوی که‌ڵکی وه‌رده‌گرت و لای خه‌ڵکی باوه‌ڕدار ده‌بووه" موسڵمانێکی بێ غه‌ل و غه‌ش".
بۆ نموونه جارێک که له‌گه‌ڵ چه‌ند ئه‌فسه‌ری تر که به نیاز بوون به نهێنی به ناو سپای ئینگلیز دا بڕۆن بۆ به‌ره‌ی شه‌ڕ، له لایه‌ن ئه‌فسه‌رێکی میسرییه‌وه ناسرانه‌وه و کابرای میسری ویستی ده‌ستگیریان کات. له پڕ موسته‌فا که‌ماڵ له کابرا چووه پێش، خوی پێ ناساند و وتی فه‌رموو ئه‌فسه‌رێکی سوڵتانی موسوڵمانان بفرۆشه به سپای کافران. به‌ڵام له بیرت نه‌چێ تۆ موسوڵمانی و ئه‌بێت له‌و دنیا جوابی خودا و سولتان بده‌یته‌وه. کابرای میسری له‌شی که‌وته له‌رزین و به گه‌رووی پڕ له گریانه‌وه وتی: فه‌رموون ده‌رباز بن ، من حازر نیم خه‌جاڵه‌تی سولتان و خوا بم!.
موسته‌فا که‌ماڵ و مافی کورد
وه‌ک پێشتریش ئیشاره‌م پێ کرد له کاتێکدا هه‌موو نه‌ته‌وه‌کانی تری ژێر چه‌پۆکی عوسمانی له لاوازی و رووخانی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته سته‌مکاره که‌ڵکیان وه‌رگرت و خویان رزگار کرد کورد جگه له ناوچه‌ی سلێمانی و ده‌ور و به‌ری، ئه‌وانیتریان بێده‌نگ و ره‌نگه بکرێ بڵین وه‌سیله‌ی ده‌ستی هه‌ردوو به‌شی (سولتان و موسته‌فا که‌ماڵ) بوون. ته‌نانه‌ت شێخ مه‌حموودیش به نیازی یارمه‌تی وه‌رگرتن هه‌ێئه‌تێکی به سه‌رپه‌ره‌ستی ره‌فێق حێلمی نارد بۆ ئانکارا بۆ لای موسته‌فا که‌ماڵ به‌ڵام بێ هیچ ده‌ستکه‌وتێک و ده‌ستی خاڵی گه‌ڕانه‌وه. واتا سه‌رده‌مانێک که خه‌ڵکیتر خویان رزگار کرد کورد له خه‌ودا بوون و کاتێکیش وه‌خه‌به‌ر هاتن تازه دره‌نگ بوو.
روون و ئاشکرایه که موسته‌فا که‌ماڵ ته‌نیا پلان و به‌رنامه‌یه‌ک بۆ کوردانی هه‌بوو سه‌رکوت و توانه‌وه‌ی ئه‌وان بوو. بۆیه به هه‌موو هێز و توانایه‌وه بۆ پووچه‌ڵ کردنه‌وه‌ی په‌یمانی سێوه‌ر که باسی مافی کوردانی ئه‌کرد کاری کرد و په‌یمانی لۆزانی له جێگایدا داسه‌پاند. به‌ڵام سه‌ره‌تای کار هێشتا هه‌ستی به مه‌ترسی کوردان نه‌کردبوو و تا کاتی سه‌رهه‌ڵدانی دێروه‌ختی شێخ سه‌عیدیش ده‌ستی بۆ پلانه‌کانی دژی کوردان نه‌برد.
کاتێک ده‌ستی له شه‌ڕه‌کانی تری ئاواڵه بوو و بینی کوردانیش پاش "کڵاوی" لۆزان وه‌خۆ هاتوونه‌ته‌وه. ئینجا بێ روحمانه‌تر له گشت ئه‌وانه‌ی پێش خوی هاته ده‌ست. دوای سه‌رکوتیش وازی نه‌هێنا و پاش ئێعدامی زیاتر له چل رێبه‌ری کورد له‌وانه شێخ سه‌عید،خوی رێگای توانه‌وه و پاکتاوی ره‌گه‌زی کوردانی گرته‌به‌ر، له شه‌ڕی دێرسیمدا کۆمه‌ڵکوژییه‌کی ئاشکرای کرد و بۆ نه‌وه‌کانی دواتری تورک میراتێکی به ناوی "که‌مالیزم"ی به جێهێشت که هێشتا فه‌رهه‌نگ و بیری زاڵه‌لی کۆه‌ڵگای تورکه.
موسته‌فا که‌ماڵ و گۆڕان له کۆمه‌ڵگه‌ی تورک دا
موسته‌فا که‌ماڵ بڕوای به گۆڕانی هه‌نگاو به هه‌نگاو (ته‌دریجی) نه‌بوو. به‌ڵکوو زیاتر به زۆر و به شێوه‌ی مێکانیکی ده‌یهه‌ویست له ماوه‌ی ژیانی خوی‌دا به‌شی زۆری ئه‌و گۆڕانه ببینێ.! بۆیه دوای شکانی دژمنانی و نه‌مانی به‌ربه‌ستی ناو رێکخستنه‌که‌ی خوی ده‌ستی دایه گۆڕان و له ماوه‌یه‌کی کورت دا سیسته‌می سه‌لته‌نه‌تی سولتان، ئه‌لفوبێ باو و حاکمی عه‌ره‌بی و ته‌نانه‌ت شێوه‌ی جل و به‌رگی خه‌ڵکیشی گۆڕی.
له سه‌رده‌می عوسمانی‌دا ده‌یان گه‌ل و نه‌ته‌وه‌ی جوراوجور له وڵاتی ژێر فه‌رمانی سولتاندا ده‌ژیان و هه‌رچه‌ند گه‌لی بانده‌ست له‌وێش دا هه‌ر تورک بوون به‌ڵام بوونی هیچ گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌ک ئینکار نه‌ده‌کرا. له سیسته‌می نوێ دا ئه‌م دیارده‌ش گۆڕانێکی گه‌وره‌ی به‌سه‌ردا هات، له‌لایه‌ک له رێگای قانوونه‌وه، بێ شاردنه‌وه و راشکاوانه نوسرا که: ئه‌وه‌ی له تورکیه دا ده‌ژی تورکه و ئه‌وه‌ی نایهه‌وێ تورک بێت ته‌نیا ئه‌توانێ خزمه‌تی تورکان بکات! له لایه‌کیتره‌وه به کرده‌وه کار بۆ ئه‌م سیاسه‌ته ره‌گه‌زپه‌ره‌ستانه‌یه کرا و له رووبه‌ڕووی قوتابخانه‌ی هه‌موو شار و گونده‌کانه‌وه به خه‌تێکی گه‌وره نووسیبوویان : من چه‌نده به‌ختیارم که تورکم!
ئه‌م سیاسه‌ته فاشیستییه رۆژانه به ده‌ستووری موسته‌فا که‌ماڵ له رۆژنامه و مێدیای وڵاتیش دا ته‌بلیغ ده‌کرا و دوای ماوه‌یه‌ک نه‌سڵ و کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ره‌گه‌زپه‌ره‌ست و دڵڕه‌قی درۆست کرد که جگه له تورکان هیچ گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌کی تری قبووڵ نه‌ده‌کرد.
جگه له‌م لایه‌نه ئینجا ده‌ستکرا به گۆڕانی دڵخواز( ساخته‌کاری) له میژوو دیرۆکی تورک و گشت ناوچه‌که!. به پێ ئه‌م ته‌عبیر و ریوایه‌ته تازه‌یه به‌شێکی زۆری خه‌ڵکی دنیا تورک بوون، زمانی تورکی گه‌وره‌ترین زمانی جیهان ، تاریخی هاتنی تورکانی عوسمانی بۆ ئه‌نادۆڵ به ته‌واوی لابرا و وا نیشاندرا که هه‌زاران ساڵه ئه‌م شوێنه جێگای تورکانه و ئه‌وه‌ی زیادی و بێگانه‌یه له‌م ناوه‌دا که نا تورکه! له شوێنێکدا به راشکاوی باس ده‌کرێ که دیاربه‌کر یه‌کێک له پێته‌خته‌کانی تورک بووه!!!!.
هه‌ر له سه‌ر ئه‌م روانگه نادرۆسته‌ش بوو که ناوی "تورکی کێوی" بۆ کوردان دیاری کرا و هه‌وڵ درا دوای توانه‌وه تورکێکی "راسته‌قینه" یان لێ ساز بکرێ.
ئه‌م سیاسه‌ت و رێبازه زیانباره ئه‌و ده‌م که موسته‌فا که‌ماڵ له ژیان دا بوو هێندێک به‌رهه‌ڵه‌ستکاری له ناو خه‌ڵکی تورکیش دا هه‌بوون. به‌ڵام دوای مردنی و به تایبه‌تی دوای کۆمه‌ڵێک کوودێتا و ده‌سه‌ڵاتی نیزامیان له‌و وڵاته، به‌ته‌واوی بوو به خه‌ت و رێبازی زاڵ و تا ئه‌و راده‌یه که سه‌خت و زه‌حمه‌ته مرۆڤ تورکێک ببێ که خاوه‌نی ئه‌م روانگه یان به‌شێکی نه‌بێت!.
ئاتا تورک (باوکی تورکان)
دوایین "رێفورم"ی موسته‌فا که‌ماڵ گۆڕانی ناوی خه‌ڵک بوو. سه‌رده‌می عوسمانی خه‌ڵکی تورکیش وه‌ک ئیستای عه‌ره‌بان ناوی خویان و باوکیان ده‌یناساندن. بۆ نموونه حوسه‌ینی کوڕی حه‌سه‌ن. یان که‌سه‌کان به شوغڵ و پیشه‌وه ده‌ناسرانه‌وه، وه‌کوو: ره‌حمان چایی چی و عه‌بدوڵا به‌نا و...
موسته‌فا که‌ماڵ به‌م شێوه ناوانه زۆر قه‌ڵس بوو. هه‌ر له سه‌ره‌تای مناڵییه‌وه رقی له‌و ناوانه بوو و به ئاشکرا ده‌ی وت که تورکانیش ده‌بێت وه‌ک خه‌ڵکی ئورووپا پاش ناو (ناوی بنه‌ماڵه‌یی)یان هه‌بێت. به‌ڵام گۆڕێنی شتی وا په‌یوه‌ندی به سیسته‌م و له‌وه‌ش گرنگتر ده‌سه‌ڵاته‌وه هه‌بوو. بۆیه کاتێک هه‌ردووکیانی خسته ده‌ست، ده‌ستی به گۆڕان کرد و ئیستا که هه‌موو سیسته‌مه‌که‌ی گۆڕی بوو، کاتی گۆڕانی ئه‌م ناوانه‌ش هاتبوو.
رۆژێک له سه‌ر مێزی نانخواردن هه‌روا له به‌ر خویه‌وه ده‌ستی کرد به به‌خشینه‌وه‌ی پاش ناو به سه‌ر وه‌زیر و کاربه‌دسه‌تانیدا و پاشناوی ئینونۆی بۆ عیسمه‌ت پاشا که ئه‌و ده‌م سه‌رۆک وه‌زیر بوو دانا. هۆی دانانی ئه‌م ناوه‌ش ئه‌وه بوو که پێشتر عیسمه‌ت له شه‌ڕێکدا له جێگایه‌ک به‌و ناوه سه‌رکه‌وتنی به ده‌ست هێنابوو. دواتر درێژه‌ی به‌م کاره دا تا هه‌موو وه‌زیره‌کانی بوونه خاوه‌ن پاش ناو . ئه‌وکات بێ پرس و پێشنیاری که‌س ناوی ئاتا تورکیشی بۆ خوی هه‌ڵبژارد. که بێ هیچ کێشه‌یه‌ک بوو به جێ په‌سه‌ندی هه‌موان و میژووش قه‌بووڵی کرد که ئه‌و باوکی تورکانه!.
موسته‌فا که‌ماڵ له کۆتاییه‌کانی ته‌مه‌نیدا نه‌خوش و لاواز، له‌لای زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری هاوکارانی نزیکی ، بێزراو مه‌نفوور بوو. به‌ڵام له لای زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری خه‌ڵی تورک خوشه‌ویست و وه‌ک نه‌جاتده‌ری وڵاته‌که‌یان ده‌ناسرا. به گیان و دڵ خوشیان ده‌ویست و هه‌ر له سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌ش بوو که بۆ هه‌میشه وه‌ک باوکی مه‌عنه‌وی زۆربه‌ی تورکانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ش دێته ناساندن.
ئه‌گه‌ر هه‌مووشتێک ره‌وتی ئاسایی و نورماڵی خوێ پێوابای و کوردانیش سته‌م و بێ رێزی وه‌ک گهلانیتر ئازاری دابان، ده‌بوا موسته‌فا که‌ماڵ ئاتاتورک وه‌ک بناغه‌دانه‌ری بیری توانه‌وه و له به‌ینبردنی ئه‌وان و داهێنه‌ری رێبازێکی دژی ئینسانی، له لای هه‌موو کوردێک به‌و ئه‌ندازه‌یه تورکان خوشیان ده‌وێ، بێزراو و جێگای رقلێبوونه‌وه بووبا و وه‌ک دژمنی سه‌ره‌کی نه‌ته‌وه‌که‌یان بهاتبایه حیسابکردن. به‌ڵام به‌ڕاستی وایه ؟؟
کۆتایی
چرا تيڤی