هاووڵاتیبوون و ئازادی
مه‌شق ئه‌كات. به‌ڵام ئازادی و هاوولاتیبوون وه‌ك چه‌مكێكی مێژوویی ده‌بێت ته‌ماشابكرێت . به‌ڵام به هۆی تێكۆشانی فكری و سیاسییه‌وه سنوری هاووڵاتیبوون و ئازادییه‌كه‌ی به به‌راورد به مێژووی رابردوو گۆڕانی زۆری به سه‌ردا هاتووه چونكه سه‌ره‌تا له سنورێكی به‌رته‌سكتردا ئه‌م چه‌مكه به گه‌ڕ خراوه گروپی دیاریكراوی ناو كۆمه‌ڵگای گرتۆته‌وه به ده‌ر له مه‌سه‌له‌ی كۆیلایه‌تی بۆ نمونه ژن یه‌كێكه له‌و نمونانه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و دۆخه قانونی و سیاسییه‌ی مافه‌وه بووه. فه‌لسه‌فه‌ی كلاسیكی یونانی گرنگی زۆر ئه‌دا به ژیانێكی چاك و ده‌وڵه‌تی چاك هه‌روه‌ك چۆن فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی له‌سه‌ره‌تای نوێگه‌ریدا بایه‌خێكی زۆری داوه به پرسیاری ره‌وایه‌تی سیاسی و دامه‌زراندنی بیردۆزی په‌یمانی كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌ك گوزراشت كردنێك له‌فه‌رمانڕه‌وای ره‌وا كه گوزراشت له‌ئیراده‌ی تاكه‌كه‌س بكات. چه‌مكی هاووڵاتیبوون پێویستی بهدیسپلینكردن هه‌یه له‌رووی زانستییه‌وه‌و ده‌كرێت هه‌ندێك ره‌هه‌ندی واتایی كه له‌سه‌ر ئه‌م چه‌مكه كۆبوونه‌ته‌وه روونكردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر بده‌ین یه‌كه‌م بوون وه‌ك هاووڵاتی واتا ئاماژه كردنه بۆ جۆرێك له پله‌وپایه واتا هاووڵاتیبوون به‌مانای ئه‌ندامێتی دێت له جڤاتێكی سیاسی دیاریكراودا هه‌روه‌ك چۆن له ئێستادا هێمایه بۆ كۆمه‌ڵه مافێك كه هاووڵاتیان ئه‌گرێته‌وه له‌مرۆدا حكومه‌تی دیموكراتیانه یه‌كێك لهبهرپرسیارێتیهكانی ده‌بێت پاراستنی ئه‌و مافانه بێت كه ((یه‌كه‌میان مافه مه‌ده‌نییه‌كانه و دووه‌میان مافه سیاسییه‌كانه‌و سێیه‌میان مافه ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه)) به‌م پێیه هاووڵاتیبوون په‌یوه‌ندییه‌كی نزیكی له‌گه‌ڵ ئازادی و دیموكراسیدا هه‌یه‌و هه‌روه‌ك چۆن بوونی ئه‌م چه‌مكه واتا هاووڵاتیبوون واتا بوون بهئهكتهرێكی سیاسی ئه‌كتیڤ. بۆیه ئه‌و واتایه‌ی كه له‌سه‌ر چه‌مكی هاوولاتیبوون كۆبۆته‌وه پێمان ده‌ڵێت كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی گرنگییه‌كی زۆر داگیر ئه‌كات له‌م بواره‌دا چونكه رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی ده‌توانن ده‌سته‌به‌ری ئاماده‌بونی هاووڵاتیان بكه‌ن وه‌ك ئه‌كته‌رێكی ئه‌كتیڤ و كاریگه‌ر و به ئاستێكی تردا كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی ده‌بێته هۆی سودمه‌ندی كۆی كۆمه‌ڵگا نه‌ك به ته‌نها ئه‌و ئامانج و مه‌به‌سته‌ی بۆ دروست بووه هه‌روه‌ك چۆن فاكته‌رێكی ئیجابیش ده‌بێت له داڕشتنی سیاسه‌تی گشتیدا بۆ حكومه‌ت. به‌ڵام هیچ بیردۆزێكی پێشینه‌یی و ئاماده‌كراو به شێوه‌یه‌كی پێش وه‌خت مه‌رج نییه توانای ئه‌پلای كردنی تێدا بێت بۆ واقعێكی سیاسی دیاریكراو. له هه‌رێم له یه‌ك كاتدا دوو ستراتیژ پێویستیان به‌ئاماده‌كردن هه‌یه له‌لایه‌ك وڵات یان نه‌ته‌وه بیناكردن له‌لایه‌كی تریشه‌وه مه‌سه‌له ئازادییه‌كی سه‌قامگیرو به‌یاسا پارێزراو. ئه‌وه‌ی من تێبینیم كرده‌وه كێشه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی به‌م شێوه‌یه ده‌ر ئه‌كه‌وێت كه كۆمه‌ڵگا به‌دوای ده‌ستی میرییدا ئه‌گه‌ڕێت بۆ ده‌ستێوه‌ردان لهراستكردنهوهی نایه‌كسانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و سیاسی‌دا. گرتنه به‌ری سیاسه‌تی پێشكه‌وتنی كه‌لتوری و كۆمهڵایهیهتی. سیاسه‌تمه‌داره‌كانیش له‌ژێر كاریگهرسی نیۆلیبرالیزمدا به‌شوێن بچووككردنه‌وه‌ی رۆڵی میری و برینی ده‌ستی دیار‌و شاراوه‌ی حكومهتهوهن. بێگومان وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره ده‌بێت بده‌ینه‌وه بۆچی له‌كۆمه‌ڵگه‌ی وه‌ك ئێمه‌دا حكومه‌ت ده‌بێت به‌شێكی ئه‌ركه كه‌لتوری و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابورییه‌كه بگرێته ئه‌ستۆ؟