له‌ولاته پێشكه‌وتووه‌كانیشدا بێكاریی گرفتی گه‌وره‌یه
جیهاندا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بێكاری كێشه‌یه‌كی نوێ نییه، به‌ڵكو زۆر كۆنه بهكۆنی سیستمه ئابوورییهكانء ئه‌و زانستی ئابوورییه‌ی ئێستا شارهزاییهكمان تێیدا هه‌یه.
زێده‌ڕۆیی نییه ئه‌گه‌ر بوترێ كێشه‌ی بێكاری به‌ئێستاشه‌وه یه‌ك له‌گه‌وره‌ترین ئه‌و كێشانه‌یه كه رووبه‌ڕووی حكومه‌ته‌كان ده‌بێته‌وه، له‌هه‌مانكاتیشدا یه‌ك له‌و كێشه ئاڵۆزانه‌یه كه رووبه‌ڕووی زانایانی ئابووریی له‌ڕابردووداو ئه‌وانه‌ی ئێستا بووه‌ته‌وه‌و ده‌بێته‌وه. له‌گه‌ڵ جیاوازیكردن له‌نێوان خوێندنگا فكرییه‌كان له مقارهبهكردنی كێشه‌كه‌و ئاستی سه‌ركه‌وتنی حكومه‌ته‌كان له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یدا، ناكرێ نكۆڵی له‌وه بكرێ كه جۆرێك هاوڕایی له‌نێوان تیۆرزان و مومارهسهكارانی ئابوورییدا هه‌یه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه چاره‌سه‌ری بێكاریی ته‌نیا له‌گه‌شه‌پێدان و گه‌شه‌كردنی به‌رده‌وامدایه، واته چاره‌سه‌ری بێكاری له‌ته‌وه‌ری گه‌شه‌كردنی ئابوورییدایهو ئه‌ویش زامنی ره‌خساندنی ده‌رفه‌تی كاری زیاترده‌كات، به‌لام نابێ ئه‌و هاوڕاییه رێگربێ له‌به‌رده‌م بینینی رۆڵی راسته‌قینه‌ی پڕۆسه‌ی گه‌شه‌پێدان له‌به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی خۆشگوزه‌رانی و سنورداركردن یان رێگرتن له قوڵبوونی كێشه‌ی بێكاریدا.
گرفتی بێكاریی
گه‌شه‌پێدان ناو‌و تیۆری زۆر‌و به‌ربلاوی هه‌یه، لێره‌و له‌م نوسینه‌دا ناتوانرێت ئاماژه‌یان پێ بكرێت، به‌ڵكو به‌پێی ئه‌وه‌ی باسه‌كه ده‌یخوازێ ئاماژه‌ی پێ ده‌كرێت. خوێندنگا فكرییه‌كان له‌شیكردنه‌وه‌ی گه‌شه‌ی ئابووریدا جیاوازی له‌نێوان ئه‌و گه‌شه‌یه‌ی ده‌كه‌وێته به‌ر ره‌وشی جێگیریی ئابووریی یان حاڵه‌تی كارپێدانی ته‌واوكار لهئابوورییدا، ئه‌و گه‌شه‌یه‌ی دوای ئه‌و ره‌وش و حاڵه‌ته دێت، له‌قۆناغی پێش ره‌وشی جێگیریی ئابووریی، گه‌شه‌ی ده‌رئه‌نجامی به‌گه‌ڕخستنی هۆكاره په‌ككه‌وتووه‌كانی به‌رهه‌مهێنان (دهستیكار، سه‌رمایه، زه‌وی یان كه‌ره‌سته‌ی خاو و ئیداره) دێت، كه له‌ڕێگه‌ی كۆمه‌ڵێك هه‌نگاو ئیجرائاته‌وه وهگهڕدهخرێن، بۆ نموونه، ئه‌گه‌ر رێژه‌یه‌ك بێكار هه‌بێ، به‌هۆی نه‌بوونی سه‌رمایه‌ی پێویست بۆ پڕۆژه‌یه‌ك كه‌ده‌توانێ ده‌رفه‌تی كار بڕه‌خسێنێ و بتوانێ كاریان بۆ فه‌راهه‌م بكات، ئه‌وكات حكومه‌ت هه‌وڵی ده‌ركردنی یاسای نوێ ده‌دات بۆ راكێشانی وه‌به‌رهێنی بیانی و دامه‌زراندنی پڕۆژه‌و به‌گه‌ڕخستنی ده‌ستی كاری زیاتر، به‌مه‌ش رێژه‌ی بێكاریی كه‌م ده‌بێت و ئابووری له‌قۆناغی كارپێكردنی ته‌واوكار نزیكده‌كاته‌وه، له‌م حاڵه‌ته‌دا هۆكاری گه‌شه‌كردنه‌كه بۆ مهدخهلاتی هۆكاره‌كانی به‌رهه‌مهێنان ده‌گه‌ڕێته‌وه نه‌ك بۆ زیادبوونی رێژه‌ی به‌رهه‌مداریی.
گه‌شه‌ی ئابووری راناوه‌ستێت
وه‌لێ بۆ ئه‌و گه‌شه‌یه‌ی دوای ره‌وشی جێگیریی ئابووری دێت، زانستی ئابووری تیۆری هه‌مه‌جۆری هه‌یه. له‌رابردوودا، كێشمه‌كێش له‌سه‌ر ئه‌وه بوو ئایا گه‌شه‌پێدانی ئابووری قابلیه‌تی به‌رده‌وامبوونی هه‌یه یان كاتێك كه ئابووری ده‌گاته قۆناغی كارپێكردنی ته‌واوی هۆكاره‌كانی به‌رهه‌مهێنان راده‌وستێت؟ ئه‌م كێشمه‌كێشه كۆتایی پێ هات، دوای ئه‌وه بهئامارو زانیاری له‌زۆرێك له‌ده‌وڵه‌تان سه‌لمێنرا كه ئه‌و پڕۆسه‌یه به‌گه‌یشتنی ئابووریی به حاڵه‌تی جێگیربوون راناوه‌ستێ، به‌ڵكو به‌رده‌وام ده‌بێت ئه‌گه‌ر ئه‌و بهردهوامبوونهش خاوبێ، به‌لام نێوهنجهكهی لهنێوهنجی گه‌شه‌كردنی ئه‌و هۆكارانه دێنه ناو پڕۆسه‌ی به‌رهه‌مدارییه‌وه به‌رزتره.
بۆ پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆژیای ده‌گێڕنه‌وه
زانایانی ئابووری له‌شیكردنه‌وه‌ی ئه‌و گه‌شه‌كردنه‌دا ناكۆكن، هێندێكیان هۆكاره‌كه‌ی بۆ پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆجیا ده‌گێڕنه‌وه‌و، هێندێكی تریش بۆ زیادبوونی كه‌فائه‌تی پڕۆسه‌ی به‌رهه‌مداریی به‌هۆی به‌رزبوونی ئاستی شاره‌زایی ده‌رئه‌نجامی موماره‌سه‌و په‌ره‌سه‌ندنی كه‌فائه‌تی ده‌ستی كاری به‌شداربووی پڕۆسه‌ی به‌رهه‌مداری له‌ڕێگه‌ی خوێندن و راهێنانی به‌رده‌وام ده‌گێڕنه‌وه، به‌لام رای باو كه‌لای زۆرینه له‌زانستی گه‌شه‌پێدانی ئابووری قبوڵییه‌تی، ئه‌و گه‌شه‌كردنه بۆ یه‌ك هۆكاری دیاریكراو ناگه‌ڕێننه‌وه به‌ڵكو بۆ چه‌ندین هۆكار، كه ته‌كنه‌لۆژیاو خوێندن وراهێنان و موماره‌سه....هتد ده‌گرێته‌وه.
هه‌موان كۆكن له‌سه‌ر ئه‌م هۆكارانه
هۆكاری پشت ئه‌و گه‌شه‌كردنه ئابوورییه‌ی دوای ئه‌وه‌ی ئابووری ده‌گاته حاڵه‌تی جێگیربوون، هه‌رچییه‌ك بێ، هه‌موان كۆكن له‌سه‌رئه‌وه‌ی ئه‌و هۆكاره له‌وه به‌ده‌رنییه كه‌پڕۆسه‌ی به‌رهه‌مداریی كارامه‌تر بووه، ئه‌و كارامهییهش به‌گشتی بۆ دوو هۆكار ده‌گه‌ڕێته‌وه:
یه‌كه‌م- پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆجیا (Innovation):
كه پڕۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنان كهفوئتر ده‌كات، ئه‌وه‌ش تێچوون كه‌مده‌كاته‌وه‌و ئاستی جه‌وده‌ی به‌رهه‌مه‌كانیش به‌رزده‌كاته‌وه، كاریگه‌ریی پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆجیا له‌ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی شێوازی نوێ له‌ئیداره‌دانی پڕۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنان یان له‌ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی سیستمی ئه‌لكترۆنی له‌پڕۆسه‌ی دیزاین و پیشه‌سازیی و ئیداره‌ی جهودهدا، هه‌روه‌ها ده‌كرێت له‌ڕێگه‌ی بهمهكینهكردنهوه بێت، واته له‌پڕۆسه‌ی به‌رهه‌مهێناندا مه‌كینه جێگه‌ی مرۆ بگرێته‌وه، ئه‌مه‌ش ئاستی جهوده به‌رزده‌كاته‌وه و كات كه‌مده‌كاته‌وه‌و تێچوونیش ده‌هێنێته خواره‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌مه ئاسه‌واری ئیجابی له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنه‌ران و بهكاربهرانء ئابووریی نیشتمانی ده‌بێت، وه‌لێ ئاسه‌واری سلبیشی له‌سه‌ر ئابووری ده‌بێت، چونكه په‌نابردنه به‌ر سستمی ئه‌لكترۆنی یان ئامێر له‌پڕۆسه‌ی بهرههمدارییدا مانای ده‌ستبه‌رداربوونی ژماره‌یه‌ك ده‌ستی كاره، یان پێویستمان به‌ده‌ستی كاری كه‌متر یان فه‌رمانبه‌ری كه‌متر ده‌بێت، واته چه‌ند ئاستی به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆجیا لهپڕۆسهكانی بهرههمدارییدا به‌كاربهێنرێ، هێنده ده‌رفه‌تی كاركردن كه‌مده‌بێته‌وه، ئه‌م ره‌وشه حكومه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تانی پێشكه‌وتووی دووچاری گرفت كردووه، له‌لایه‌ك پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆجیا به‌گرنگترین بنه‌ماكانی گه‌شه‌پێدانی به‌رده‌وام داده‌نرێت، سه‌ره‌ڕای یه‌ك له‌توخمه گرنگه‌كانی كێبڕكێیه له‌سه‌ر ئاستی جیهان، له‌لایه‌كی تریشه‌وه، به‌هۆكارێكی بنه‌ڕه‌تی به‌رزبوونی ئاستی بێكاری داده‌نرێت به‌هۆی ده‌ستبه‌رداربوونی به‌رده‌وامی ده‌ستی كار بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی ئامێر‌و ته‌كنه‌لۆجیاوه.
ئه‌مه‌ش ده‌وڵه‌تێكی وه‌ك ژاپۆن (كهئاستێكی به‌رزی ته‌كنه‌لۆجیای هه‌یه، به‌تایبه‌تی له‌كه‌رتی رۆبۆت و كۆمپیوته‌ر كه گه‌یشتۆته ئاستێك ده‌توانرێ تاڕاده‌یه‌كی ته‌واو ده‌ستبه‌رداری ده‌ستی كاری مرۆیی بن) ئێستا ناچار بووه په‌نابه‌رێته به‌ر ده‌ركردنی یاسا بۆ سنورداركردنی به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆجیا له‌به‌رژه‌وه‌ندی ده‌ستی كاری مرۆیی له‌پڕۆسه‌ی بهرههمدارییدا، بۆئه‌وه‌ی بتوانێ كێشه‌ی بێكاری كه‌ئێستا بووه‌ته كێشه‌یه‌كی گه‌وره سنوردار بكات، ژاپۆن هه‌روه‌كو ده‌وڵه‌ته پێشكهوتووهكانیتر به‌شێوه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی پشت بهتهكنهلۆجیای به‌رز ده‌به‌ستێ وه‌ك بزوێنه‌ری گه‌شه‌كردنی ئابووری.
دووه‌م- خوێندن:
كه‌ده‌بێته هۆی زیادكردنی كه‌فائه‌تی به‌رهه‌مداریی ده‌ستی كار. پڕۆسه‌ی گه‌شه‌كردنی ئابووری پانتاییه‌كی گه‌وره‌ی له زانستی ئابوورییدا گرتووه، زۆرێك له‌تیۆره ئابوورییه‌كانی له‌م پڕۆسه‌یه‌یان كۆڵیوه‌ته‌وه، خوێندنگای كلاسیك، وه‌ك پێشتر ئاماژه‌ی بۆ كرا، پڕۆسه‌ی گه‌شه‌پێدانی ئابووریی توانای به‌رده‌وامبوونی تا هه‌تاهه‌تایه نییه به‌پشت به‌ستن به توانا ناوخۆییه‌كان، واته هه‌ر ئابوورییه‌ك ته‌نیا له‌حاڵه‌تی زیادكردنی هۆكاره ناوخۆییه‌كان له‌پڕۆسه‌ی به‌رهه‌مداریدا، به‌رهه‌م زیاد نابێ ئه‌گه‌ر سه‌رمایه یان دهستیكار زیاد نه‌كرێت، له‌به‌رئه‌وه ئه‌و گه‌شه‌كردنه‌ی ده‌وڵه‌تێك به‌ده‌ستی بهێنێ به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی بۆ توانای ئابووری له‌به‌گه‌ڕخستنی بهكهفائهتتری هۆكاره‌كانی به‌رهه‌مهێنان ده‌گه‌ڕێته‌وه، پاشان نزیكبوونه‌وه له‌حاڵه‌تی گه‌یشتن به‌كارپێكردنی ته‌واوكار نزیك بێته‌وه كه تێیدا هه‌موو هۆكاره فهراههمبووهكانی ئابووریی نیشتمانی به‌گه‌ڕده‌خرێت، به‌لام دوای گه‌یشتن به كارپێكردنی ته‌واوكار یان لێی نزیك بووه‌ته‌وه، له‌گه‌شه‌كردن به‌رده‌وام ده‌بێ، ئه‌گه‌ر چی خاوتره، ئه‌وه‌ش ناوردیی دیقه‌تی تیۆری كلاسیكی بۆ گه‌شه‌كردنی ئابووری ده‌رخست و ده‌رگایه‌كی فراوانی بۆ سه‌رله‌نوێ شیكردنه‌وه‌ی گه‌شه‌كردنی ئابووری كرده‌وه.
به‌بێ تێچوون به‌دی نایه‌ت
له‌ئه‌نجام تیۆری گه‌شه‌كردنی به‌رده‌وام، كه‌ده‌ڵێ: (پڕۆسه‌ی گه‌شه‌كردنی ئابووری ئه‌گه‌ر هه‌لومه‌رج و هۆكاری دیاریكراوی بۆ فه‌راهه‌م بێ، هه‌تاهه‌تایه توانای به‌رده‌وامبوونی ده‌بێت)، ده‌ركه‌وت كه دیارترین ئه‌و هۆكارانه‌ی كه زامنی پڕۆسه‌ی گه‌شه‌كردنی به‌رده‌وام ده‌كات، گه‌شه‌دان به‌كادر یان سه‌رمایه‌ی مرۆییه كه به‌ته‌نیا لهرشێگهی خوێندن و راهێنانی به‌رده‌وامه‌وه ده‌بێ بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی كه‌فائه‌تی به‌رهه‌مداریی ئه‌و كادره مرۆییانه، له‌به‌رامبه‌ریشدا به‌رزكردنی ئه‌و كهفائهته به‌بێ تێچوون بهدینایه، ئه‌و تێچوونهی مه‌به‌ستمانه لێره‌دا بێكارییه، چونكه به‌گه‌ڕخستنی ده‌ستی كاری شاره‌زاو به‌توانا له‌پڕۆسه‌ی بهرههمدارییدا به‌مانای ئه‌وه‌ی پێوستی به‌ده‌ستی كاری كه‌متر ده‌بێت، دوای ئه‌ویش رێژه‌ی دهستیكار بۆ سه‌رمایه، زیاتر له‌به‌رژه‌وه‌ندیی دووه‌مدا ده‌شكێته‌وه، واته به‌رزبوونی به‌رده‌وامیی رێژه‌ی بێكاری.
كێشه‌كه‌یان بۆ بنبڕ نه‌كراوه
ده‌وڵه‌تانی پێشكه‌وتوو پێشتر‌و ئیستاشی له‌گه‌ڵدا بێ رووبه‌ڕووی ئه‌م كێشه‌یه بوونه‌ته‌وه، هه‌رچه‌نده ئه‌و ده‌وڵه‌تانه له‌گه‌شه‌كردنی به‌رده‌وامدان به‌لام ره‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر رێژه‌ی بێكاری نه‌بووه كه هێشتا رێژه‌كه‌ی له‌باشترین حاڵه‌تدا له‌نێوان (2% بۆ 5%)دا تۆمار كردووه، له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌وڵه به‌رده‌وامانه‌ی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌درا، وه‌ك كه‌مكردنه‌وه‌ی سه‌عاتی كار له (60) سه‌عات له‌هه‌فته‌یه‌كدا له‌سه‌ره‌تاكانی شۆڕشی پیشه‌سازییدا بۆ (35) سه‌عات كار‌و، كه‌مكردنه‌وه‌ی ساڵی خانه‌نه‌شینی له‌ڕێگه‌ی پێدانی ئیمتیازات و حه‌وافز بۆ ئه‌وانه‌ی پێشوه‌خت به‌ر له‌هاتنی واده‌ی خانه‌نشینیان خۆیان خانه‌نشین ده‌كه‌ن، به‌لام ئایا ئه‌وه به‌مانای ئه‌وه‌یه كه ئه‌و ده‌وڵه‌تانه چیدی په‌ره به پیشهسازییهكانیان نه‌ده‌ن و كادره مرۆییه‌كانیان ئاماده نه‌كه‌ن؟ بێگومان وه‌لامه‌كه‌ی نه‌خێره، به‌لام ده‌بێ سیاسه‌ته‌كانی گه‌شه‌پێدان هاوسه‌نگیی له‌نێوان لایه‌نی ئابووریی و لایه‌نی مرۆیی و كۆمه‌لایه‌تیدا بكات، ئه‌مه‌ش پرسێكی زۆر قورس ده‌بێت.