كێشه‌ی كورد له‌توركیا قۆناغی ئێستاو به‌رپرسیارێتی ‌

كێشه‌ی كورد له‌توركیا قۆناغی ئێستاو به‌رپرسیارێتی ‌
2010-09-08T18:50:25+00:00

هۆیه‌وه‌ كورد وته‌نی هه‌موو ناوچه‌كه‌ ئاوی روونی تیانه‌ماوه‌، په‌ڕینه‌وه‌ی ئه‌و ئاگره‌ به‌ملاو به‌ولاشدا زۆر له‌گۆینه‌، كێشه‌ی ئه‌تۆمی ئێران چاوی هه‌موو دنیای خستۆته‌ سه‌ر ناوچه‌كه‌و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانوستانه‌ راسته‌وخۆكانی نێوان ئیسرائیل و ده‌سه‌لاتی فه‌له‌ستینیش بۆ زۆر لایه‌ن، به‌تایبه‌ت بۆ ئێران، سوریا، حزبوڵلاو حه‌ماس هه‌ستیارییه‌كی زۆری دروستكردووه‌و ئه‌گه‌ری هه‌ڵكشانی ململانێكانی بردۆته‌ ئاستێكی مه‌ترسیداره‌وه‌.

له‌و هه‌لومه‌رجه‌دا، كێشه‌ی كورد له‌توركیا گه‌یشتۆته‌ قۆناغێكی ته‌واو هه‌ستیارو نه‌رمی نواندنی حكومه‌تی توركیاو PKK له‌یه‌ككاتدا وایكردووه‌ هه‌ریه‌ك له‌دوو لایه‌نه‌كه‌ی ناكۆكی توركیا به‌رپرسانه‌تر مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌ن، به‌تایبه‌ت به‌رپرسیارێتی حكومه‌تی توركیا مه‌زنتره‌ نه‌خاسمه‌ له‌و رووه‌وه‌ كه‌ نه‌رمی نواندنه‌كه‌ بپه‌ڕێته‌وه‌ قۆناغی دوای ریفراندۆمه‌ سه‌رتاسه‌رییه‌كه‌ی توركیا له‌باره‌ی هه‌مواركردنه‌ ده‌ستوورییه‌كان، چونكه‌ ئه‌گه‌ر حكومه‌تی ئه‌ردۆگان دوای راپرسییه‌كه‌، به‌بردنه‌وه‌، یان دۆڕان له‌سیاسه‌تی كرانه‌وه‌و نه‌رمی نواندنه‌كه‌ پاشگه‌زنه‌بێته‌وه‌، ئه‌وا له‌ناو كورده‌كانی توركیادا ئه‌و رایه‌ پتر ده‌چه‌سپێ كه‌حكومه‌تی پارتی دادو په‌ره‌پێدان ئامانجی له‌و سیاسه‌ته‌ نوێیه‌ تاكتیكی نییه‌، ئه‌و وه‌خته‌ بۆ هاوولاتیانی كوردی توركیا ئه‌وه‌ روونده‌بێته‌وه‌ كه‌ ده‌بێ گه‌رموگوڕتر مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ سیاسه‌ته‌ نوێكه‌ بكه‌ن و گوشاری شه‌فافیش له‌سه‌ر PKKو ئۆجه‌لان فراوانترو دواجار كاریگه‌رتر ده‌بێت.

ئه‌حمه‌د تورك له‌كۆنگره‌ رۆژنامه‌نووسییه‌كه‌ی سلێمانیدا 6/9/2010 رایگه‌یاند كه‌ئه‌گه‌ر توركیا ئه‌و گۆڕانه‌ی كه‌كورد له‌ده‌ستووردا ده‌یه‌وێت نه‌كات، ئه‌وا پرۆژه‌و سیاسه‌تێكی دیكه‌ ده‌گرێته‌به‌ر، ئه‌و قسه‌یه‌ی ئه‌حمه‌د تورك له‌لایه‌كه‌وه‌ به‌هه‌ڕه‌شه‌ش لێكبدرێته‌وه‌، ئه‌وا له‌په‌یامێكی نه‌رمونیانیش خاڵی نییه‌، لانیكه‌م له‌ئێستادا كه‌هیچ هێڵێكی گشتی ئه‌و سیاسه‌ته‌ دیارنییه‌ كه‌وه‌ك ده‌ست خستنه‌سه‌ر ده‌سكی خه‌نجه‌ره‌ نه‌ك هه‌ڵكێشانی.

له‌و بارودۆخه‌ هه‌ستیارو ناسكه‌دا، سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كوردستانی عیراقیش بێ به‌رپرسیارێتی نییه‌، هه‌ربۆیه‌ش لایه‌نگری كۆنفرانسی ئاشتی ده‌كات، به‌لام به‌بۆچوونی من ته‌نیا هێنده‌ به‌س نییه‌، به‌ڵكو وا ده‌بینرێ كه‌ئه‌و سه‌ركردایه‌تییه‌ سیاسییه‌ قورسایی زۆرتری خۆی بخاته‌سه‌ر ئه‌و دۆزه‌و له‌م قۆناغه‌دا كه‌ئاینده‌ی ته‌واوی ناوچه‌كه‌ ناڕۆشنه‌، لانیكه‌م به‌هێمنی هێشتنه‌وه‌ی بارودۆخی توركیا له‌گه‌ڵ كوردی ئه‌وێ، یان پێشخستنی بارودۆخه‌ ئیجابییه‌كه‌ی، به‌شێك له‌ئاماده‌كارییه‌كانی كورد بۆ ئه‌گه‌ره‌ بوغرنج و مه‌ترسیداره‌كانی هه‌ر په‌ره‌سه‌ندنێكی ناوچه‌یی نه‌خوازراو پێكدێنێ.

بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش رێگرتن له‌ده‌ستپێنه‌كردنه‌وه‌ی شه‌ڕ له‌نێوان PKKو سوپاسی توركیا یه‌كجار گرنگ ده‌بێ، كه‌ ئه‌حمه‌د تورك له‌كۆنگره‌ رۆژنامه‌نووسییه‌كه‌یدا ئاشكرایكرد بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ داوای هاوكاری و رۆڵگێڕانی له‌سه‌رۆك تاڵه‌بانی-ش كردووه‌.

خۆئه‌گه‌ر سه‌ركردایه‌تیی كوردستانیی عیراق سه‌ركه‌وتوو بێ له‌وه‌ی نه‌هێڵێ شه‌ڕوشۆڕ ده‌ستپێبكاته‌وه‌و ئاگربڕه‌كه‌ی PKK به‌رده‌وام بێت، یان بۆماوه‌یه‌كی باش درێژبكرێنه‌وه‌، ئه‌وا له‌سه‌ر رێی چاره‌سه‌ری دیموكراسییانه‌و ئاشتییانه‌ی كێشه‌ی كورد له‌توركیا ده‌بێته‌ زه‌مینه‌ساز.

لێره‌دا هه‌ریه‌كه‌ له‌حكومه‌تی توركیاو PKKش به‌رپرسیارێتییان له‌ئه‌ستۆدایه‌ له‌و رووه‌وه‌ كه‌هیچ لایه‌ك بیانووی شه‌ڕوشۆڕ نه‌داته‌ ده‌ست.

به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوونی مه‌سه‌له‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد، له‌ژێر هه‌ر ناونیشانێك بێت، پێش ئه‌وه‌ی به‌رمیله‌ باروته‌كانی ناوچه‌كه‌ بته‌قێته‌وه‌ بۆ توركیاو كوردی توركیاو هه‌رێمی كوردستان و بۆ زۆر لایه‌نی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تیش گرنگه‌.

Shafaq Live
Shafaq Live