كورد له‌ نێوان مالكی و عه‌لاویدا

كورد له‌ نێوان مالكی و عه‌لاویدا
2010-09-22T19:13:01+00:00

عیراق هاته‌ ئاراوه‌ له‌ نێوان دوو سه‌ركرده‌ی عیراقی شیعه‌ مه‌زهه‌ب به‌ڵام له‌ بیركردنه‌وه‌ زۆر لێكجیاواز ئه‌وانیش به‌رێز نوری مالكی و ئه‌یاد عه‌لاوی، كه‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ لیستی عیراقیه‌ به‌سه‌رۆكایه‌تی د.ئه‌یاد عه‌لاوی توانی 91 كورسی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق مسۆگه‌ر بكات و لیستی ده‌وڵه‌تی قانونیش به‌ سه‌رۆكایه‌تی د.نوری مالكی 89 كورسی بهێنێت.

لێره‌وه‌ ململانێیه‌ سیاسیه‌كه‌ توند بوو ، له‌پاڵ ئه‌وه‌ی د.عه‌لاوی به‌ مه‌زهه‌ب شیعه‌ و به‌بیروراِ علمانی توانی له‌سه‌ر ئاستی عیراقی زۆرینه‌ی شیعه‌ مه‌زهه‌ب و به‌بیروڕا ئاینی، بتوانی ده‌نگێكی زۆری سوننه‌ مه‌زهه‌بیش بۆ خۆی به‌ده‌ست بهێنێ.

بۆیه‌ به‌و ئه‌نجامه‌ هه‌ردوولا پێداگیری ده‌كه‌ن له‌سه‌ر وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی داهاتووی عیراق ، ئه‌مه‌ش بۆته‌ كێشه‌ بۆ بارودۆخی ئیستای پرۆسه‌ی سیاسی له‌ عیراق چونكه‌ پاش تێپه‌ڕبوونی زیاتر له‌ شه‌ش مانگ به‌سه‌ر تێپه‌ڕبوونی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن تا ئێستا نه‌توانراوه‌ حكومه‌ت پێكبهێنرێت،به‌و پێیه‌یی لیسته‌كه‌ی عه‌لاوی زۆرترین رێژه‌ی كورسیان هێناوه‌ پێكهێنانی حكومه‌ت به‌ مافی خۆیان ده‌زانن و لیستی ده‌وله‌تی قانونیش به‌ سه‌رۆكایه‌تی نوری مالكی چوه‌ پاڵ لیسته‌كه‌ی عمار حه‌كیمی سه‌رۆكی لیستی ئیئتیلافی نیشتمانی عیراقی،ئه‌مه‌ش وای كرد كه‌ نوری مالكی زیاتر پێداگری له‌سه‌ر وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی حكومه‌تی داهاتووی عیراق بكات.

ئه‌وه‌ی له‌م نێوه‌نده‌ جێگای سه‌رنجه‌ ڕۆڵی سه‌ركردایه‌تی كورد و ئیئتیلافی فراكسیۆنه‌ كوردستانیه‌كانه‌ ،له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش چ مامه‌ڵیه‌یه‌ك گرنگه‌ له‌م حاڵه‌ته‌ ناهه‌مواره‌ی كه‌وا پرۆسه‌ی سیاسی عیراقی گرتۆته‌وه‌ ، گه‌رچی لای هه‌مووان زاندراوه‌ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران بۆ كورد نابێت به‌ڵام ڕۆڵی كورد له‌ پێكهێنانی حكومه‌ت ده‌ورێكی كارا و زه‌روره‌ ، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستانی توانی زۆرینه‌ی ده‌نگی كورد له‌سه‌ر ئاستی عیراق به‌ده‌ست بهێنێت ،پێكهێنانی ئیئتیلافی فراكسیۆنه‌ كوردستانیه‌كانیش هه‌نگاوێكی گرنگی كورد بوو بۆ خۆ نیشاندانی له‌سه‌ر ئاستی عیراق.

گه‌رچی كورد كاندیدی خۆی ئاماده‌یه‌ بۆ وه‌رگرتنی سه‌رۆككۆمار به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه‌ كورد تا ئیستا داوای هیچ پۆستێكی سیادی نه‌كردوه‌ جگه‌ له‌ پێشكه‌ش كردنی چه‌ند دواكارییه‌ك له‌و لیسته‌ی كه‌وا له‌توانایدا هه‌یه‌ حكومه‌ت پێكبهێنێت له‌سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه‌ جێبه‌جێكردنی مادده‌ی(140)ه‌ ، لێره‌وه‌ یه‌كهه‌ڵوێستی كورد ده‌رده‌كه‌وێت له‌سه‌ر ئاستی عیراق به‌گشتی به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی كورد توانی ئیئتیلافێكی یه‌كهه‌ڵوێست پێكبهێنێت و یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك دوا له‌ به‌غدا بكه‌وێته‌ ناو هه‌رململانێكه‌وه‌ كه‌ دێته‌ پێشی.

كه‌وایه‌ ئه‌وه‌ی بۆ كورد گرنگه‌ جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 و نه‌هێشتنی ئه‌و كێشانه‌ی كه‌ له‌ حكومه‌تی ئیستای مالكی هه‌بوو له‌م حكومه‌ته‌ چاوه‌ڕوانكراوه‌ی كه‌ دێته‌ ئاراوه‌ نه‌مێنێت ،بۆیه‌ بۆ كورد كه‌س گرنگ نیه‌ له‌ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی حكومه‌تی نوی ی عیراقی، ئه‌وه‌ی گرنگ و باشه‌ جێبه‌جێكردنی ئه‌و دوایانه‌یه‌ كه‌ ئیئتیلافی فراكسیۆنه‌ كوردستانیه‌كان ئاماده‌یان كردووه‌، به‌ تایبه‌ت جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140.

Shafaq Live
Shafaq Live