كورد رێگه‌ی دیموكراسی ده‌گرێته‌به‌ر ‌

كورد رێگه‌ی دیموكراسی ده‌گرێته‌به‌ر ‌
2010-09-28T21:22:23+00:00

له‌كیسداوه‌و سه‌ركرده‌ نوێیه‌كانی په‌كه‌كه‌ش ئه‌م راستییه‌ ده‌زانن.

دوا بانگه‌وازه‌كه‌ی موراد قه‌ریلان بۆ ئیسرائیل و پێشنیازی یه‌كبوونیان دژ به‌دوژمنی هاوبه‌شیان كه‌توركیایه‌، ئه‌و راستییانه‌ پشت راست ده‌كاته‌وه‌، به‌لام گه‌ر ئه‌مریكا دژی ئه‌و خواسته‌ی په‌كه‌كه‌ بێت، ئه‌وه‌ توانای ئیسرائیل دژ به‌توركیا زۆر سنووردار ده‌بێت، له‌و كاته‌ی ئه‌مریكا زۆر خواستی وایه‌ كه‌توركیا ولاتێكی سه‌قامگیر بێت بۆ توانای ده‌رچوون له‌پشێویی عیراق.

به‌هه‌رحاڵ، هه‌نگاوی په‌له‌ی توركیا له‌پرۆسه‌ی دیموكراسیدا، په‌كه‌كه‌ی ناچاركردووه‌ كه‌واز له‌تیرۆر بهێنێت، داوای ئاشتی بكات له‌ڕێگه‌ی رێكخراوه‌ مه‌ده‌نییه‌كانی كورد، هه‌روه‌ها زۆر كه‌س له‌و باوه‌ڕه‌دایه‌ كه‌دواجار په‌كه‌كه‌ هه‌ر ناچارده‌بێت واز له‌توندڕه‌ویی بهێنێت و ده‌رفه‌تێك بۆ سیاسه‌ت بڕه‌خسێنێت، به‌لام ئه‌و راستییه‌ش ئه‌وه‌ ناگه‌ینێت كه‌كوردی توركیا واز له‌مافه‌كانی خۆیان بهێنن، دواتر سیاسه‌تمه‌دارانی توركیا هه‌ست به‌ به‌خته‌وه‌ری بكه‌ن و بگه‌نه‌ ئه‌وه‌ باوه‌ڕه‌ی كه‌كێشه‌ی كوردی توركیا كۆتاییدێت له‌دوای نه‌مانی تیرۆر.

كوردی توركیا به‌دوای رێزگرتن له‌مافه‌كانی نه‌ته‌وه‌یی و شوناسی ده‌ڕوانێت و رێگه‌ به‌منداڵه‌كانیان بدرێت، تا بكرێت، به‌زمانی دایك بخوێنن و ئاشنای كه‌لتووری خۆیان بن.

كه‌واته‌ وێنای ته‌واوی مه‌سه‌له‌كه‌ چۆنه‌؟ گه‌ر به‌هه‌ر رێگه‌یه‌ك بێت رێكخراوی په‌كه‌كه‌ كۆتایی پێبێت، كورده‌كان رێگه‌كانی دیموكراسی ده‌گرنه‌به‌ر بۆ گه‌یشتن به‌مافه‌كانیان، بێگومان هه‌نگاوه‌كانیان زۆر كاریگه‌رتر ده‌بێت، گه‌ر له‌ژێر تارمایی په‌كه‌كه‌ نه‌بێت، چونكه‌ زۆر تورك هه‌ن هه‌تا له‌به‌شه‌كه‌ی خۆرئاوا پشتگیریی داواكانیان ده‌كه‌ن، به‌لام كورده‌كان ناتوانن كۆده‌نگی هه‌موو لایه‌نه‌كانی تورك بۆ خۆیان رابكێشن و هه‌موومان به‌خته‌وه‌ر بین.

نه‌ته‌وه‌په‌رسته‌كانی توركیا به‌تایبه‌تی حزبی گه‌لی كۆماری و بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی دژن له‌گه‌لا خواستی كورد، حزبی بزووتنه‌وه‌ی میللی له‌هه‌وڵی راكێشانی دڵ و خواستی نه‌ته‌وه‌په‌رسته‌كانی توركیایه‌، دژایه‌تی هه‌ر بۆچوونێك ده‌كه‌ن كه‌داوای مافی زیاتر بۆ كوردی توركیا بكات، باخچه‌لی له‌دوای ریفراندۆم له‌لێدوانێكیدا رایگه‌یاند كه‌حزبه‌كه‌ی وه‌ك چۆن له‌ساڵی 1980 شه‌ڕی ناوخۆی هه‌ڵگیرساند دژ به‌كۆمنیسته‌كانی توركیا، كاری به‌مجۆره‌ ره‌نگه‌ دووباره‌ بێته‌وه‌و وه‌ك په‌كه‌كه‌ روو له‌چیا بكه‌ن.

له‌و باوه‌ڕه‌دام كه‌كورده‌كانیش ره‌وشه‌كه‌ به‌مجۆره‌ ده‌بینن و نه‌هجی هه‌نگاو به‌هه‌نگاو به‌ره‌و دیموكراسییه‌ت ده‌گرنه‌به‌ر، تاوه‌كو كاتی پێوه‌ركانی دیموكراسی و مافی مرۆڤیش له‌توركیا نزیك بێت له‌پێوه‌ره‌كانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا، ئه‌وكات ره‌وشی كورد خراپتر نابێت له‌مافی كه‌مینه‌ نه‌ته‌وه‌كانی تری نێو یه‌كێتیی ئه‌وروپا، مافی نه‌ته‌وه‌یی و كه‌لتووری و زمان نابێته‌ مایه‌ی نیگه‌رانی هیچ لایه‌نێك.

وه‌رگێڕانی: دارا فه‌ره‌ج

هه‌فته‌نامه‌ی (سه‌نده‌ی زه‌مان)ی توركی

Shafaq Live
Shafaq Live