عیراق دابه‌شكه‌ین، یان ده‌سه‌ڵات؟
وه‌ك كێشه‌یه‌ك ده‌مێنێته‌وه، مه‌سه‌له‌ی ده‌سه‌ڵاته.!
پاوانكردنی ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن یه‌كێك له پێكهاته‌كانه‌وه، هۆكاری سه‌ره‌كی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و كێشهگهله بووه كه نزیكه‌ی یه‌ك سه‌ده‌یه به‌رده‌وامه. شیعه و كورد له ڕابردوودا په‌راوێزخرابوون و سونه‌ی عه‌ره‌ب به زه‌بری هێز حوكمی عیراقی كرد، به درێژایی هه‌شتا ساڵی حوكمڕانیكردنیان له هه‌وڵی سڕینه‌وه‌ی كورد و شیعه بوون، كورد وه‌ك نه‌یارێكی نه‌ته‌وه‌یی و شیعه‌ش وه‌ك نه‌یاری مه‌زهه‌بی.
ئه‌مه‌ش عیراقی گه‌یانده دۆخێك كه مێژوویه‌كی خوێناوی تۆمار بكات، ئه‌و ڕابردووه‌ش بێمتمانهیهكی له‌نێوان پێكهاته‌كانی عیراقدا خوڵقاند، كه دروستكردنه‌وه‌ی سیقه له‌نێوانیان ماوه‌یه‌كی زۆر و هه‌وڵێكی بێشوماری ده‌وێت.!
له دوای ڕووخانی ده‌وڵه‌تی كه‌مینه‌ی سونه‌ی حوكمڕان له عیراق و پاش دروستكردنه‌وه‌ی عیراقی نوێ به به‌شداری (كورد، سونه، شیعه)، هێشتا تارمایی ئه‌و بێمتمانه‌ییه وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جدی به‌سه‌ر عیراقدا ده‌خولێته‌وه و هیچ كام له پێكهاته‌كان دڵنیا نین له‌وی تر و كه‌سمان موژده‌ی ئه‌وه‌مان پێ نییه كه عیراق ناگه‌ڕێته‌وه دۆخه ڕه‌شه‌كانی ڕابردووی. بۆیه ده‌بینی زۆرترین هه‌وڵی هه‌ر یه‌ك له پێكهاته‌كان بۆ داپچڕینی زۆرترین پشكی ده‌سه‌ڵاته، ئه‌مه‌ش چه‌ند په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌یه كه بیانه‌وێ له عیراقی نوێ‌دا ڕۆڵ بگێڕن و شه‌ریكی ده‌سه‌ڵات بن، زیاتر په‌یوه‌سته به‌وه‌ی پێویستیان به دڵنیایی هه‌یه و پشكی شهراكهتهكهیان به حیمایه‌ی مافه‌كانیان ده‌زانن.!
تا ده‌می دروستبوونی دڵنیایی و متمانه‌كردن به‌یه‌كتر، ئه‌م دۆخه‌ی عیراق به‌رده‌وام ده‌بێت و هه‌میشه‌ش مه‌ترسی دابه‌شبوونی عیراق و لێكترازان و پارچه پارچه بوون هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ڕاسته‌قینه ده‌بن.! بۆ ڕێگری له‌و مه‌ترسیانه و دروستكردنه‌وه‌ی متمانه و دڵنیایی پێویست بوو له دوای ڕووخانی به‌عس و له كاتی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووردا به ڕێوشوێنی ده‌ستووری میكانیزم و ئالیه‌تی شه‌راكه‌ت و دڵنیایی دیاریبكرایان. وه‌ك دیاریكردنی پۆسته‌كان بۆ پێكهاته‌كان (كورد هه‌میشه سه‌رۆك كۆماری بدرێتێ و شیعه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و سونه په‌رله‌مان).
ئه‌وه‌ی له ئێستاشدا خه‌ریكه پرۆسه‌ی سیاسی عیراق ده‌گه‌یه‌نێته بنبه‌ست، درێژكراوه‌ی هه‌مان شه‌ڕه له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات، چونكه كۆی ده‌سه‌ڵات له عیراقدا له یه‌ك جومگه‌ی سه‌ره‌كی كۆكراوه‌ته‌وه كه سه‌رۆك وه‌زیرانه. كه‌واتا وه‌ك خولانه‌وه له بازنه‌یه‌كدا ئه‌م قه‌یرانه درێژه ده‌كێشێت تا ئه‌وكاته‌ی یان عیراق پارچه پارچه ده‌بێت، یان تا ئه‌و كاته‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان دابه‌ش ده‌كرێن.
بۆ ڕۆژگارێكی وه‌ك ئه‌مڕۆ هه‌ڵبژارده‌ی دووه‌میان باشتر و ئاسانتر و بێ مه‌ترسی تره كه ده‌سه‌ڵات دابه‌ش بكه‌ین، كه به‌وه‌ش به‌ر له دابه‌شكردنی عیراق ده‌گیرێت.
ئه‌گه‌ر هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكی په‌رله‌مان و سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیران به ڕێژه‌یه‌كی دیار ده‌سه‌ڵاتیان به‌ركه‌وێت، ئه‌وكاته هه‌ر كام له پێكهاته‌كان هه‌ر یه‌ك له‌و پۆستانه‌یان بدرێتێ پێی ڕازی ده‌بن، نه‌ك وه‌ك ئێستا كه هه‌ندێ تێڕوانین هه‌یه پێی وایه ئه‌گه‌ر سه‌رۆك وه‌زیرانت نه‌بێ وه‌ك ئه‌وه وایه له ده‌سه‌ڵات به‌شدار نه‌بیت.
باشترین ڕێگه‌چاره بۆ ڕزگاركردنی عیراق له‌م قه‌یرانه‌ی تێی كه‌وتووه ئه‌وه‌یه كه ڕێككه‌وتنێكی سیاسی بكرێت و له په‌رله‌مان پاشكۆیه‌ك بۆ ده‌ستوور ده‌ربكرێت كه (ته‌وزیعی سوڵته)ی عیراق بكاته‌وه له‌نێوان هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌دا و هه‌یبه‌ت بداته سێ ده‌سته‌كه و ئه‌گه‌ر بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش بدرێت كه پۆسته‌كان به به‌رده‌وامی دیاریبكرێن بۆ پێكهاته‌كان گونجاوتره، گه‌رنا ئه‌وه ده‌كرێت پۆسته‌كانیش بكرێن به ده‌وری و به نۆره جێگۆڕكێ به پۆسته‌كان له‌نێوان پێكهاته‌كاندا بكرێت.
ئه‌گه‌ر هیچ كام له‌م ڕێگه‌چارانه په‌سه‌ند نه‌كرێت و نه‌كرێنه نه‌خشه‌ی ڕێگا بۆ ڕزگاركردنی عیراق له‌م قه‌یرانانه‌ی تێیدا ده‌خولێته‌وه، ئه‌وه به دڵنیاییه‌وه تاسه‌ر كه‌س ناتوانێ به زه‌بری هێزی و هه‌ڕه‌شه ڕێگه له ته‌قسیمی عیراق بگرێت. بۆیه ده‌بێ ئێستا ئه‌م پرسیاره ساكاره بخرێته به‌رده‌ستی سیاسیه‌كانی عیراق، كامیان هه‌ڵده‌بژێرن دابه‌شكردنی عیراق یان ده‌سه‌ڵاته‌كانی.؟