شنه‌بای بێنیازیی خوا هه‌ڵیكردووه !
عه‌لی حسێن فه‌یلی/ عطاء ملك الجويني (المتوفى نحو 683 هـ) مێژوو نووس له باسێكیدا سه‌باره‌ت به داگیركرانی شاری بوخارا له سه‌رده‌می چه‌نگیزخانی مغۆل نوسیویه‌تی: كاتێك چه‌نگیزو سوپاكه‌ی بوخارایان داگیر كرد هیچ رێز‌و حورمه‌تێكیان له شوێنه ئایینیه‌كان نه‌گرت ، به ئه‌سپه‌وه چوونه ناو مزگه‌وتی گه‌وره‌ی شار و ئه‌وێیان كرده شوێنی حه‌سانه‌وه‌و مه‌ی نۆشین و رابواردن. ته‌نانه‌ت قورئانه‌كانی ناو سندووقه‌كانیان هه‌ڵرشته سه‌ر عه‌رز تا سندوقه به‌تاڵه‌كان بكه‌نه شوێنی ئالیك بۆ ئه‌سپه‌كانیان . وای لێهات لاپه‌ڕی قورئانه‌كان له ژێر سمی ئه‌سپه‌كان په‌رشو بڵاو بوونه‌وه‌و پاشه‌رۆی ئه‌و حه‌یوانانه‌یان به‌سه‌ردا ده‌كرا! له‌و لاشه‌وه بۆ سووكایه‌تی پێكردنی كه‌سانی به‌ناوبانگ و زانا‌و پیاوانی ئایینی شاره‌كه، ئه‌وانیان هێنابووه هه‌مان شوێن و ناچاریان ده‌كردن وه‌ك مه‌یته‌ر خزمه‌تی ئه‌سپه‌كان بكه‌ن و ئه‌و دۆخه ناڵه‌باره‌ش به چاوی خۆیان ببینن . له‌و كاته‌دا یه‌ك له‌و كه‌سایه‌تیه گرفتارانه له گه‌وره زاناێكی هاوده‌ردی خۆی پرسی؛ به‌ریزم ئه‌مه چییه؟ زاناكه له وڵامدا گوتی ؛ بێده‌نگ به، ئه‌مه شنه‌بای بێنیازیی خوایه كه هه‌ڵیكردووه !دواتر وته‌ی زاناكه به‌وه لێك درایه‌وه كه خوا نه پێویستی به‌و چه‌شنه زانا‌و پیاوی دین و ئایین و كه‌سایه‌تیانه هه‌یه و نه به‌و قورئانانه‌ی كه له‌ناو ئه‌و سندووقانه هه‌ڵگیرابوون!! ئه‌م داستانه بۆ سه‌رده‌می كۆر‌ونا وه‌ك ئه‌وه وایه كه دیسان (شنه‌بای بێنیازیی خوا هه‌ڵیكردووه ) ئه‌گه‌ر چین به تاوانباریش بزانین له مه‌سه‌له‌ی ته‌شه‌نه‌ی كرۆنا، عیراق ناتوانێ هاوئاهه‌نگی وكۆ ده‌نگی دروست بكات بۆ خۆ پارێزی و به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی ئه‌و هێرشه فایرۆسیه چونكو كه‌سانێك بیر‌و بیانووی خۆیان بۆ دینداری له جیاتی خودی ئایین داناوه . له پاش ئه‌و رووداوانه‌ی كه په‌یوه‌ست به مه‌زاره پیرۆزه‌كان رووی دا، چاوه‌نواڕی كاره‌سات ئاساییه . كه‌مته‌رخه‌میه‌كان له‌م مه‌سه‌له‌یه‌شدا سه‌لماندی ئه‌م وڵاته هێشتا ته‌نانه‌ت بۆ مه‌سه‌له‌ی پاراستنی گیانی هاووڵاتیان تێگه‌یشتنی هه‌ڵه‌ی هه‌یه و به‌دیدی كه‌سانیك مامڵه ده‌كات كه هه‌ر زوو شوێنهاتی شه‌ڕی تائفی ، تاوانی تیرۆریستان ، سیاسه‌تی رابردووی پاكتاوی ره‌گه‌زی و كێشه و ملمڵانێی سیاسی ئه‌م وڵاته‌یان وه‌لاوه ناوه یان له‌بیر كردووه و مردنی خه‌ڵك له پای هیچ به ئاسایی ده‌بینن و زۆربوونی ژماره‌ی قوربانیه‌كان به ده‌ستهات و به‌ره‌كه‌ت ده‌زانن !به جیهانی بوونی په‌تای كورونا پێویستی به چاره‌سه‌رێكی جیهانی هه‌یه لێ دامه‌زراندنی حكومه‌تێكی نوێ له عیراقدا جیا له هه‌ڕه‌شه‌ی خودی كرۆنا ، ئیراده‌و خواستیكی ناوخۆیشی ده‌وێ تا كاره‌ساته‌كانی رابردوو دووباره نه‌بنه‌وه.له كاتیكدا كه‌مته‌رخه‌می و فره خوازی هۆكاری به‌رده‌وامی قه‌یرانی سیاسیه ، له ئێستادا باسی دینداری لایه‌نه سیاسیه‌كان و بێدینی ناحه‌زانی ئه‌م وڵاته بێسووده ! . ئه‌گه‌ر ئه‌و كێشه‌یه ئاوێته‌ی قه‌یرانی گه‌وره‌ی ئابووری كه به‌ڕێوه‌یه ببێ ، هه‌موو شت هه‌ڵده‌ته‌كێنێ وه‌ك ئه‌وه‌ی دیسان (شنه‌بای بێ‌نیازی ی خوا هه‌ڵبكات ) . كرۆنا و دۆخی ناڵه‌باری سیاسی و حكومی ناتوانێ وه‌ك ئه‌و دۆخه ئابووریه ناله‌باره‌ی كه وه‌ك زریان به‌رێوه‌یه ، هه‌م باوه‌ڕی مه‌ردم و هه‌م ئاسایشی ئه‌م وڵاته به یه‌كجاری هه‌ڵته‌كینێ. كرۆنا كه په‌تایه‌كی جیهانییه جیهانی پاش خۆی ده‌گۆڕێ لێ له هه‌ر وڵاتێكدا وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ناوخۆیی بۆ سه‌ر گیان و ماڵی هاووڵاتیان و ئاسیشی ئه‌و وڵاتانه سه‌یر ده‌كرێ . له هه‌مانكاتدا بۆ ئه‌وه‌ی سنوورێك بۆ هه‌ره‌شه‌ی له‌ناوچوون دابنرێ، وه‌ك ده‌رفه‌تێك ده‌بینرێ تا ره‌فتارو بڕیاری ده‌سه‌ڵات هاوكات له‌گه‌ڵ ئاستی فام و ئیلتیزامی خودی هاووڵاتیان گۆڕانی به‌سه‌ردابێ . ئایا عیراقیه‌كان ئه‌مه به ده‌رفه‌ت ده‌زانن و ده‌خوازن ئه‌و گۆڕانه به‌دی بێنن ؟